❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-06 06:10:27

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌


كۆد:

ئاماده‌كردنی
*بیلال گیان*
BILAL2
*هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید*
*5-7-2011*
*سێ شه‌ممه‌*

*خوا گه‌وره‌تره‌ له‌ محمود سولطان
شه‌و لێی بخه‌وه‌ بێ خه‌م تا به‌یان
به‌بێ ئیزنی خوا هیچ شتێك ناكرێ
قابیض بێ ئه‌مری،خوا نایكێشێ گیان

تێبینی
قابیض:مه‌به‌ست له‌ ملك الموت

*هه‌ركه‌س نزیكی كوره‌ دانیشێ
یا پرژ لێی ئه‌دا یا سه‌ری دێشێ
واته‌:ڕه‌فیقی گه‌مژه‌ و گێل مه‌كه‌
خه‌م و خه‌فه‌تت بۆ دێته‌ پێشێ

*ئه‌گه‌ر نه‌توانی دۆستێ په‌یداكه‌ی
كه‌ دوژمنت دی وا چاكه‌ ڕاكه‌ی
ته‌نیایی باشتره‌ له‌ هاوڕێی خراپ
ته‌ئكید وه‌هایه‌ گه‌ر پێم بڕواكه‌ی

*كوێر هه‌تا ئه‌مرێ به‌ته‌مای چاوه‌
تینوو خه‌یاڵی هه‌ر له‌لای ئاوه‌
منیش ڕاماوم له‌و كاره‌ی ئه‌یكه‌م
كامه‌یان له‌لای خوا وه‌رگیراوه‌

*ده‌وڵه‌مه‌ندی مرۆڤ به‌ دڵه‌ نه‌ك ماڵ
گه‌وره‌یی مه‌ردووم به‌ عه‌قڵه‌ نه‌ك ساڵ
هه‌زار ساڵ بژی به‌بێ قه‌ناعه‌ت
به‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆتدا نابی زاڵ

*بووك له‌گه‌ڵ خه‌سوو كاتێ ڕێ ئه‌كه‌وێ
حوشتر به‌په‌یژا بڕوا و سه‌ركه‌وێ
مه‌به‌ست له‌م په‌نده‌ بۆ هه‌ندێكیانه‌
زۆرچاكیش هه‌یه‌ گه‌ر ڕاستت ئه‌وێ

*تف ڕووه‌ و باكه‌ی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌
گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌
هه‌ركارێ بكه‌ی چاك بی یان خراپ
سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خۆت دێته‌وه‌

*وتراوه‌ مرۆڤ وه‌ك بوخچه‌ وایه‌
نه‌یكه‌ی تۆ حاڵی نابی چی تیایه‌
كاتێ دواندت مه‌علوم ئه‌بێ بۆت
هه‌ژار و نه‌زان یاخود زانایه‌

*له‌هه‌رلا بابێ له‌وێ شه‌ن ئه‌كات
واته‌:له‌گه‌ڵ گورگ ئه‌ڕوا گۆشت ئه‌خوات
له‌ناڵیش ئه‌داو دیسان له‌ بزمار
له‌گه‌ڵ (مه‌ڕ)یشا شین و زارده‌كات





كۆد:

تێبینی
*بیلال گیان*
BILAL2
له‌كتێبی له‌ په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌
 وه‌رمگرتوون
Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-06 16:48:08

vana12sonata
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-06
دواترین سه‌ردان: 2011-09-28
په‌یامه‌كان: 26
WindowsXPFirefox

Re: له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

basha

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-06 17:06:29

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsMSIE7

Re: له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت به‌ڵام ئه‌و باشه‌یه‌ واته‌ دێمه‌ ژووره‌وه‌؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-06 17:16:56

vana12sonata
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-06
دواترین سه‌ردان: 2011-09-28
په‌یامه‌كان: 26
WindowsXPFirefox

Re: له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

bbura eista lashaxh hatumatawa namzai basha watai  dima zhurawa agaianet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-06 18:35:52

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsMSIE7

Re: له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-10 15:13:58

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ بیلال گیان زۆر جوانبوون په‌نده‌کان
سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-07-10 15:23:21

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

بيلال كيان ده سته كانت خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-07-10 16:44:16

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: له‌په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ خێرا وه‌ره‌ ژووره‌وه‌

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان به‌رێزان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net