.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌جوانی ئه‌م كورته چیرۆكه بخوێنه‌ره‌وه و دواتریش ئه‌م وشانه‌م له‌گه‌ڵدا به‌دڵ بڵێره‌وه تا وانه‌یه‌كی گه‌وره فێر بین
ژن و پیاوێك خانویه‌كیان به‌كرێ گرت و دوای پاك كردنه‌وه گواستیانه‌وه بۆ ناوی،نانی به‌یانیان ده‌خوارد ،ئافره‌ته‌كه سه‌رێكی كێشایه حهدیقهیماڵهكه كههاوبهش بوو له‌نێوان ئه‌وان و دراوسێكه‌یاندا،بهمێرهكهیی وت: ئازیزه‌كه‌م ، سه‌یر كه، ئه‌و جل و
به‌رگه‌ی به‌و تهافهو هه‌ڵواسراوه پیسه‌و جوان پاك نه‌بوونه‌ته‌وه، پێ ده‌چێ ئه‌و دراوسێهمان به‌خیل بێت و دڵی نه‌یێت تایتی گران به‌ها بكڕێ تا جله‌كان جوان پاك بكاته‌وه،هه‌مو جارێ به‌یانیان كهههڵدهسا سه‌یری ده‌كرد بزانێ ج بهتهنافهكهوه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌مان توانج له ئافره‌ته دراوسێكه‌ی بدات،مانگێكی پێچوو ، ئه‌مه خوو عاده‌ت ئه‌و ئافره‌ته بوو، رۆژێكیان هه‌مووشتێ گۆڕڕا، چۆن؟ ئه‌م جاره ئافره‌ته‌كه به‌هه‌مان ئسلوبی جارانی سه‌یری ته‌نافی ئافره‌تی دراوسێی كرد،به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شتێكی تازه‌ی بینی،جله‌كان تهنافهكه زۆر پاك بوون، بۆیه به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی بانگ كرد و وتی سه‌یر بكه بۆ دواجار ئافره‌تی دراوسێمان فێر بوو كه چۆن جله‌كانی به‌پاكی بشوات، پیاوه‌كه‌ش زۆر به هێوری و له‌سه‌ر خۆیی پێی ووت : هاوسه‌ری خۆشه‌ویستم ته‌نها ئه‌م به‌یانیه زوو هه‌ستاویت و شووشه‌ی ئهوپهنجهرهیهت پاك كردۆته‌وه كه لێوه‌ی سه‌یری جله هه‌ڵواسراوه‌كانی دراوسێكه ده‌كه‌یت.
***
به‌راستی چه‌ند جار به‌هه‌ڵه سه‌یری خه‌ڵكانی ترمان كردوه و حوكممان به‌سه‌ردا داون؟ یا چه‌نده به‌ناڕه‌وا گومانی خرابمان پێبردوون؟له كاتێكدا هه‌ڵه‌و كهمو كورتیهكه له‌خۆماندا بووه! ئه‌و ئافره‌ته له‌شووشه پیسه‌كه‌ی خۆیه‌وه حوكمی ده‌دا به‌سه‌ر جلهههڵواسراوهكانی ته‌نافی ئافره‌تی دراوسێدا،له كاتێكدا عه‌یب و ناتهوایهكه له خودی خۆیدا بوو كه نه‌یده‌توانی له‌شووشه‌ی پاكه‌وه سه‌یر بكات و ئیشی دراوسێكه‌ی هه‌ڵبسه‌نگێنێ تا راستی و حه‌قیقه‌ت وه‌ك خۆی ببینێ نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی لوشوشه پیسه‌كه‌ی خۆیه‌وه بۆی ده‌ده‌كه‌وێ ودیاره، كه‌واته مرۆڤی برَوادار هیچ كات نابێ له شووشه‌ی پیسی ماڵی خۆیه‌وه حوكم بدات به‌سه‌ر جل‌و به‌رگه‌كانی دراوسێكه‌یدا چونكه هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌كاته‌وه ههڵهێستهكانیشی به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی راستی ده‌بن، ده‌كرێ ئه‌مه‌ش بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ خویًندنهوهما بۆ هه‌م كه‌سێ كه ده‌مانه‌وێ خوێدنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
سه‌ر چاوه فه‌یس بووک

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش
بةراستى بر مانايه
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ په‌یامه‌که هۆلیا خان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor dastt xoshh har bzhet 
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆشبێت ئاراگۆن گیان
زۆر زۆر جوان بوو چیرۆکه‌که سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه