❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و میوانه‌ی‌ وه‌ك ڤیاگران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-09 10:31:59

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

ئه‌و میوانه‌ی‌ وه‌ك ڤیاگران

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ac5aa75529.jpg
به‌پێی هه‌ندێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌ نوێیه‌كان، چه‌ند سه‌وزه‌ و میوه‌یه‌ك وه‌ك وزه‌به‌خشی (ڤیاگرا) كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زیادبوونی‌ توانای‌ سێكسی‌ مرۆڤه‌كان هه‌یه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ ئه‌مریكی، ئاشكرای‌ كرد: میوه‌كانی‌ مۆز و شوتی‌ و سه‌وزه‌كانی‌ وه‌ك كاهوو و باینجان و پیاز، زۆر به‌سوودن بۆ زیادبوونی‌ توانای‌ سێسكی‌ مرۆڤه‌كان.

ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری‌ بواری كۆئه‌ندامی زاوزێ ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر (مۆز و شووتی‌ و باینجان و كاهوو و پیاز) ده‌خۆن، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و میوه‌ و سه‌وزانه‌ ناخۆن یاخوود كه‌متر ده‌یخۆن توانای‌ سێكسیان زیادیكردووه‌.

هاوكات راشیانگه‌یاندووه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توانای‌ سێكسییان لاوازه‌ و په‌نایان بردووه‌ته‌ به‌ر به‌كارهێنانی‌ حه‌بی‌ ڤیاگرا، با زیاتر بایه‌خ به‌ خواردنی‌ ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ بده‌ن و به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانیاندا به‌كاری‌ بهێنن.

حه‌بی ڤیاگرا، ماده‌یه‌كی وزه‌به‌خشه‌‌و بۆ به‌هێزكردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سێكسی به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌رچی زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌به‌‌و به‌ هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانی، زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه‌ زاناكان به‌رده‌وامن له‌ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر خوارده‌مه‌نییه‌ جۆراوجۆره‌كان، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێك بۆ ئه‌و ماده‌ وزه‌به‌خشه‌.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net