❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند کۆپله‌ شعرێکی زۆر جوان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-09 14:37:40

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

چه‌ند کۆپله‌ شعرێکی زۆر جوان

ده‌گــــریــــــم بـــــه‌ســــه‌ر بـــه‌خـــتــم
به‌لام چـــار نــاکــات دلـــه‌ی ســه‌خــتم
به‌گریان نــاکوژيــتـــه‌وه‌ دلـه‌ی سوتاوم
لــه‌پینـــاوی گـــول وا لــه‌خــــاچ دراوم
دلیـش ووشــک بوو وا دل ســـوتـــاوم
.........وه‌ک خانوةکی پاش جه‌نگ جــي مـاوم
نـــاحــه‌زم دلــی شيتـــی لــي شيواندم
ته‌نها لانه‌م ئه‌شـقی تؤبوو ليیان روخاندم
مالئاوا بـــة ئه‌وا ده‌رؤم بـــــه‌ جيت ديلم
عه‌شقم مردووه‌ ده‌رؤم به‌خاکی ده‌سپيرم
********************************

چــاوه‌کــانت بــێ ده‌نگ ئــه‌دوێــن
نــیگـا ئــه‌کــه‌ن زۆر شـت ئـه‌ڵـێن
ئـــه‌وه...‌ی بـــه‌ ده‌م نـــایدرکــێنی
ئـــه‌وه‌ی لات بـــۆتـــه‌ نـهـێنـی
هـــه‌رکــاتێ ســه‌رنجیـان ئــه‌ده‌م
......ئـــاشـــكرا لێ یان تـــێ ئـــه‌گــه‌م
چــاوه‌کـانت جـووتێ خـۆرن
وان بـــه‌ ئــاسمـانی دڵــــه‌وه‌
سرووشت تیشکی لێ دزیون

وا بــه‌ ڕوومـه‌تی گـــوڵــه‌وه‌
گــوڵــیـش بۆیـه‌ پێکه‌نـیــوه‌
خــه‌نده‌ی لـه‌ لـێوت دزیــوه

******************************
عەشقەكەت هێندەی نەخایەند تەنیای كردم برایەوه

ئازاری یادگاریەكانت وەك میراتی لام مایاوە

یادەكانت هێندە زۆرن شەوانە بانگم لێ ئەكەن

خەنجەری ژەهراوی دوریت لەسەر دلی تەنیام ئەدەن

یادەكانت هه مو جارێ له دلما وەك زەنگ لێ ئەدا

دەست بەرم بۆ هەر نامەیەك دووریت وەك مار پێوەم ئەدا

كەی و چۆنو لەكوێ نامەت باسی دابرانی تیا بوو

هەرئەلێی خەوێك ئەبینم بەم جۆرە دابرای وا زوو

تاكەی ناگەرێیتەوە لام دلی كەساسم بێ حالە

بەخوا ئەگەر زەهریش بخۆم هەر بە قەد دوری تۆ تاله

**************************************
گیانــــه‌کــه‌م بـۆ دوا جـــاره‌ ئـا ئـــه‌م پـــه‌یمان و به‌ڵێنه‌
بــه‌رگه‌ی ســه‌فــه‌رت نــاگرم واز لــه‌ رۆیشتــنت بێــنه‌
که‌ هــه‌ر ده‌رۆی بۆچی هاتویت به‌ من ده‌ڵێیت لێم ببوره‌
له‌ دوای دابرانی ئـــه‌مرۆت شــادی رێگایـــه‌کی دووره‌
ئێستا زانیـــم خــۆشــه‌ویستیت پـرر لــه‌ ئازار و درۆیه‌
زام و برینـــی دڵـــی من هـــه‌موو بـــۆ ســه‌فه‌ری تۆیه‌
په‌یمان بێت بۆ جارێکی تــر ریـگای ئــاوا نــه‌گرمه‌ به‌ر
سه‌رده‌می لاویم هه‌موی رۆی وا تاجی پیریم خسته‌ سه‌ر

************************************
ووتم ئــــه‌و گــوڵه‌ی ‌‌مـــن خۆشــم ئه‌وێ
لـــه‌به‌ر سه‌ودایـــی ئه‌و تێر نـانوم شه‌وێ
تـــاقـــــه‌ گوڵێکــــه‌ و نیـــه‌ لـــه‌ گـــوڵــــزار
شـــۆخ و چــــاو مــه‌سته‌، ناسک و نازدار
گـــــوڵێکه ‌و بــه‌ری دوو لیمۆن زه‌رد کــــاڵ
گـــه‌ش و بــۆن خۆشن، به‌ درێژایی ساڵ
گـــــوڵێکه ‌و وێنـــــه‌ی نیــــــه‌ لـــه‌ دونیــــا
جوانتر له‌ گشت گــــوڵ ئه‌وه‌ بــــه‌ ته‌نیــــا
هــــه‌میشـــه‌ وێنه‌ی وا لـــه‌بــــه‌ر چــــاوم
هـــۆی عـــه‌شقـــی ئه‌وه‌ تــا ئێستا ماوم
ســــۆز و ســه‌ودای ئـــه‌و لــه‌ دڵمـــا بووه‌
بــۆیــــه‌ ئـــه‌م دڵــــــه‌ هیچ پیر نـــه‌بــــووه‌
دڵ کـــه‌ زامـــدار بوو بـــــه‌ برژانگـــی یـــار
خۆشی عه‌شقی چه‌شت له‌ ئێش و ئازار
ئـــه‌و دڵــــــه‌ ئیتر نــامـــرێ ئه‌مێنـــێ
دوای دووســه‌د ساڵ جلیـوه‌ ئه‌نوێنێ
به‌لام داخـــه‌کــه‌م منـــــی چاره‌ڕه‌ش
له‌ باخی گوڵان بێ به‌ری و بێ به‌ش
ته‌واو به‌دبه‌خت و دڵ پر ئـــه‌سرینــــم
هـــه‌نـــاسه‌ سارد و دایم غه‌مگینـــم
جێی گوڵــم دڵمه‌ کــه‌چـی دووره‌ لێم
بۆیه‌ عه‌وداڵ و بـــێ ســـره‌وت و جێم
خه‌مباری و ماتیـــــم هی دیلی گوڵه‌
ئه‌و تاقه‌ گوڵه‌ی جێـــی مێشک و دڵه‌
****************************
ڕەنگە نەت بینمەوە گەلێک سەختە ڕێگاکەم

بۆ خۆم ئەگریم یا بۆ تۆ لەم گریانە تێ ناگەم

دوا چرکە پێکەوەبوون یەکم چرکەی سەفەر بوو

پاش باوەش و لێک ئاڵان دەستم لە دەستت بەر بوو

وەک خۆم ماوم من هیچ نەگۆڕاوم

وەک خۆم ماوم لێت نەڕەنجاوم

ئێستاش وەکو یەکەم ڕۆژ کە تۆم ناسی بە قوربان

ئەشقت ئازارم ئەدات یادگارییەکان لە دڵمان

بڵێم چی ئێستا دوورم وەک ڕۆژان ناگەمە لات

ئەو شعرانەت بۆ بڵێم کە نوسیومن بۆ باڵات

*****************************

وا مه‌غریب هات هه‌تـا ئێستا چـاوه‌ڕوانـی زه‌نگێـکی تـــۆم
کـه‌چی هێشتـا خۆت نازانی که‌چه‌نده‌ تـۆ پێویستی بــۆم
ئـاهی دڵـم چه‌نـده‌ گه‌رمه‌ هه‌ر ته‌نها خه‌م لـه‌ تـۆ ده‌خــۆم
تـه‌مه‌نی گه‌نـجیـم وا فــه‌وتـا لـه ‌بــۆتـۆ سـووتـا وه‌ک مـــۆم
بـه‌ڵام هـێشتـا مـن نـازانـم گـونـاهی من چی یـه‌ گیــانــه‌
بـۆ هـه‌ر ده‌بـێ بـه‌هۆی تۆوه‌ فرمێسـکی بـێ ئــه‌و چاوانــه‌
دڵـم وه‌ک ئـاسمـانـی زستـان پــڕ لـه‌هـه‌وره‌و خـه‌م بـارانـه‌
هـه‌رچی هـه‌ستی خـۆشی هـه‌یـه‌ له‌ دڵم بـه‌ره‌و نه‌مـانـه‌
هه‌تاکو که‌ی ڕه‌حمێ ناکه‌ی کۆتی بێ ده‌نـگی نـاشکێنی
هـه‌مـوو شه‌وێ ئـه‌و دڵـه‌ی مـن وه‌فـاداری خـۆی ده‌نـوێنـی
بـه‌ڵام چـی لـه‌ دڵـی تـۆکه‌م تۆوی بێ هه‌ستی ده‌چێنـی
هـه‌ستـی جـوانی خـۆشه‌ویـستی له‌ دڵی مـن ده‌مرێنـی

سه‌رچاوه‌/fecebook   شعری کوردی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن roshna (2011-07-09 14:39:02)

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-09 14:47:01

NURA
پڕشنگی یانە
شوێن: ❤سليمانى❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-30
دواترین سه‌ردان: 2012-03-15
په‌یامه‌كان: 626
WindowsMSIE7

Re: چه‌ند کۆپله‌ شعرێکی زۆر جوان

داستت ماندو نابه‌ت
سه‌  رکاوتوبیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-80547a31b9.gif[/]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-09 14:53:58

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: چه‌ند کۆپله‌ شعرێکی زۆر جوان

دةست خوش روشنا كيان
زور زور خوشن بةتايبةتى دوو هونراوةى كوتايى
سةركةوتوو بيت خوشكه ئازيزةكةم

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-09 14:56:50

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: چه‌ند کۆپله‌ شعرێکی زۆر جوان

زۆر سوپاس بۆ تۆ رۆزا گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-09 14:58:25

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: چه‌ند کۆپله‌ شعرێکی زۆر جوان

زۆر سوپاست ئه‌که‌م هولیا گیان ده‌سته‌کانی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-09 15:02:47

rozran
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-15
په‌یامه‌كان: 162
WindowsMSIE7

Re: چه‌ند کۆپله‌ شعرێکی زۆر جوان

دەت خۆشه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-07-09 15:04:47

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: چه‌ند کۆپله‌ شعرێکی زۆر جوان

زۆر سوپاس رۆزران گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net