❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى یەکەم ( مانگاكه‌ی‌ به‌نی‌ ئیسرائیل)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-05 18:42:35

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى یەکەم ( مانگاكه‌ی‌ به‌نی‌ ئیسرائیل)


مانگاكه‌ی‌ به‌نی‌ ئیسرائیل

       ڕۆژێك له‌ڕۆژان پیاوێك له‌به‌نی‌ ئیسرائیلیه‌كان كوژرا ناكۆكی‌ و دووبه‌ره‌كیان تێكه‌وت هه‌موو كۆمه‌ڵیك هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌دا تاوانه‌كه‌ له‌سه‌ر خۆی‌ لابدات ( 1 ). پاشان هاتن بۆ لای‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ( موسا )                     ( علیه‌ السلام ) تا حوكم بكات له‌نێوانیاندا وه‌ بكوژه‌كه‌ دیاری‌ بكات .
موسا ( سه‌لامی‌ خوای‌ لێ‌بێت ) هه‌ستا نوێژی‌ كرد و كڕنوشی‌ برد بۆ خوای‌ گه‌وره‌ داوای‌ لێكرد كه‌ حه‌قی‌ بۆ ده‌ربخات تا بكوژ پاداشتی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ وه‌رگرێ‌ وه‌ كۆتایی‌ به‌ونا كۆكیه‌ی‌ ناو به‌نی‌ ئیسرائیلیه‌كان بێت ، خوای‌ گه‌وره‌ نیگای‌ نارد بۆ موسا ( سه‌لامی‌ خوای‌ لێ‌ بێت ) كه‌ فه‌رمان بدات به‌قه‌ومه‌كه‌ی‌ مانگایه‌ك سه‌ربڕن ، پاشان هه‌ندێك له‌مانگا سه‌ربڕاوه‌كه‌ بكێشن به‌كوژراوه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان كرد كوژراوه‌كه‌ زیندوو ده‌بێته‌وه‌ به‌فه‌رمانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكوژه‌كه‌یان ( قاتل ) پێ‌ده‌ڵێ‌ .
   موسا ( سه‌لامی‌ خوای‌ لێ‌ بێت ) به‌قه‌ومه‌كه‌ی‌ فه‌رموو : [  ان الله یأمركم ان تژبحوا بقره‌ ] خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رمانتان پێ‌ده‌دات كه‌ مانگایه‌ك سه‌رببڕن ، له‌سه‌ر به‌نی‌ ئیسرائیلیه‌كان پێویست بوو فه‌رمانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ جێ‌به‌جێ‌بكه‌ن ، مانگایه‌ك سه‌رببڕن ، هه‌ر مانگایه‌ك بێت ، به‌لاَم ئه‌وان به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ له‌موسایان پرسی‌ : [  اتتخژنا هزواً ] ئایا گاڵته‌مان پێده‌كه‌یت ؟! مانگا په‌یوه‌ندی‌ به‌م كوژراوه‌وه‌ چی‌یه‌ ؟! موساش ( سه‌لامی‌ خوای‌ لێ‌بێت ) په‌نای‌ به‌خوا گرت له‌بێ‌ عه‌قڵی‌ قه‌ومه‌كه‌ی‌ چونكه‌ ئه‌وان ده‌یانزانی‌ كه‌ موسا پێغه‌مبه‌ری‌ خوایه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ش هی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ موسا ته‌نها گه‌یاندنی‌ له‌سه‌ره‌ .
    موسا فه‌رمووی‌ : [  قال اعوژ بالله ان اكون من الجاهلین ] په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌ر من له‌نه‌فامان بم ، فه‌رمانه‌كه‌ هه‌مووی‌ ڕاسته‌ مانگایه‌ك سه‌ربڕن هه‌ر مانگایه‌ك بێت بچووك بێت یان گه‌وره‌ سپی‌ بێت یان ڕه‌ش یان زه‌رد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌وه‌تان كرد ئه‌وه‌ وه‌لاَمی‌ فه‌رمانی‌ خواتان داوه‌ته‌وه‌ ، به‌لاَم دڵی‌ به‌نی‌ ئیسرائیلیه‌كان ڕه‌ق بوو خوای‌ گه‌وره‌ش له‌باره‌یانه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی‌ :                 [  پم قست قلوبكم من بعد ژلك فهی كالحجاره‌ او أشد قسوه‌ ] بقره‌ : 74
     پاشان دڵه‌كانتان ڕه‌ق بوو دوای‌ ئه‌وه‌ دڵه‌كانتان وه‌كو به‌رد و له‌به‌رد ڕه‌قتره‌ ، [  قالوا ادع لنا ربك یبین لنا ماهی ] ووتیان : داوا له‌په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت بكه‌ بۆمان ڕوون بكاته‌وه‌ چۆنه‌ ئه‌و مانگایه‌ ؟ ، موساش  ( سه‌لامی‌ خوای‌ لێ‌بێت ) پێی‌ وتن : مانگایه‌كه‌ و به‌س ، ئینجا موسا                ( سه‌لامی‌ خوای‌ لێ‌بێت ) داوای‌ له‌خوا كرد خوای‌ گه‌وره‌ش نیگای‌ بۆ كرد فه‌رمووی‌ : [  انها بقره‌ لا فارچ و لابكر عوان بین ژلك ] مانگایه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ گه‌وره‌ نی‌یه‌ و بچووكیش نی‌یه‌ ، مام ناوه‌نده‌ له‌نێوان ئه‌و دوانه‌دا ، پاشان موسا ( سه‌لامی‌ خوای‌ لێ‌بێت ) ترساندنی‌ به‌ [  فافعلوا ماتۆمرون ] ئه‌وه‌ی‌ فه‌رمانتان پێكراوه‌ بیكه‌ن ، به‌لاَم ئه‌وان به‌رده‌وام پرسیار ده‌كه‌ن و و پرسیارن : [  قالوا ادع لنا ربك یبین لنا ما لونها ] داوا بكه‌ له‌خواكه‌ت بۆمان ڕوون بكاته‌وه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ چۆنه‌ ؟ خوای‌ گه‌وره‌ش به‌ڕوونی‌ وه‌لاَمی‌ دانه‌وه‌ [  قال انه یقول انها بقره‌ صفرا‌و فافع لونها تسر الناڤرین ] ڕه‌نگی‌ مانگا داواكراوه‌كه‌ زه‌ردێكی‌ سافه‌ وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ش عه‌یب و نوقسانی‌ تیا نی‌یه‌ سه‌یركاران دڵخۆش ده‌كات به‌جوانی‌ و ڕێك و پێكی‌ لاشه‌ی‌ ، پێویست بوو به‌نی‌ ئیسرائیلیه‌كان پرسیاری‌ تر نه‌كه‌ن و بگه‌ڕێن به‌دوای‌ مانگایه‌كی‌ ته‌مه‌ن ناوه‌ندی‌دا ڕه‌نگ زه‌ردێكی‌ گه‌ش ، سه‌ری‌ ببڕن ، به‌لاَم بۆجاری‌ سێهه‌م له‌موسایان پرسی‌ [  قالوا ادع لنا ربك یبین لنا ماهی ان البقره‌ تشابه علینا وانا ان شا‌و الله لمهتدون ] داوا له‌خواكه‌ت بكه‌ بۆمان ڕوون بكاته‌وه‌ ئه‌و مانگایه‌ لێمان تێكچووه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ‌ ئێمه‌ ڕێنمایی‌ كراوین ، مانگاكه‌ ته‌مه‌نی‌ مام ناوه‌ندیه‌ ڕه‌نگی‌ زه‌ردی‌ زۆره‌ ، ئێمه‌ نازانین كام مانگایه‌ سه‌ربڕین ، به‌م شێوه‌یه‌ به‌نی‌ ئیسرائیلیه‌كان فه‌رمانی‌ خوایان له‌سه‌ر خۆیان قورس و گران كرد خوای‌ گه‌وره‌ش له‌سه‌ری‌ قورس كردن [ قال انه یقول انها بقره‌ لاژلول تپیر الارچ ولا تسقی الحرپ مسلمه‌ لاشیه‌ فیها ] فه‌رمووی‌ : مانگایه‌كه‌ زه‌لیل نی‌یه‌ و نه‌خراوه‌ته‌ ژێر جووته‌وه‌ زه‌وی‌ پێ‌ بكێڵرێ‌ ، یان نه‌خراوه‌ته‌ ژێر شتی‌ تره‌وه‌ وه‌كو ناعور بۆ ئاودانی‌ كشتوكاڵ ، وه‌ ڕه‌نگی‌ زه‌ردێكی‌ سافه‌ هیچ ڕه‌نگێكی‌ تری‌ تێكه‌ڵ نه‌بووه‌ ، ڕه‌نگی‌ هیچ تێك نه‌چووه‌ . لێره‌دا به‌نی‌ ئیسرائیلیه‌كان ملكه‌چ بوون بۆ فه‌رمانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ، گه‌ڕان به‌دوای‌ مانگاكه‌دا تا دۆزیانه‌وه‌ ، مانگایه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ خوای‌ گه‌وره‌ وه‌سفی‌ كردبوو ، ته‌مه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ بێت ، ڕه‌نگی‌ زه‌رد بێت ڕه‌نگی‌ تری‌ تیا نه‌بێت جگه‌ له‌ڕه‌نگی‌ زه‌رد ، لاواز نه‌بێت ، هیچ عه‌یبی‌ تێدا نه‌بێت گه‌ردن كه‌چ نه‌بێت بۆ كێلاَنی‌ زه‌وی‌ و ئاودانی‌ كشتوكاڵ ، پاشان به‌نی‌ ئیسرائیلیه‌كان  مانگایه‌كیان هێنا كه‌ ئه‌و وه‌سفانه‌ی‌ تێدابوو سه‌ریان بڕی‌ و هه‌ندێكیان دا له‌كوژراوه‌كه‌وه‌ و خوا ڕۆحی‌ بۆ گه‌ڕانده‌وه‌ و قسه‌ی‌ كردو ووتی‌ : 
فلاَن كوشتمی‌  [ كوڕی‌ مامه‌كه‌م ] .


سەرچاوە : قورئانى پیرۆز
وەرگێرانى : براکەم     نوسینەوەى : ئەستێرە٩٣

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-06 21:03:25

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى یەکەم ( مانگاكه‌ی‌ به‌نی‌ ئیسرائیل)

dast xosh xudi padishti xert bditawa

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-07 00:05:42

به‌مۆدارا
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-13
دواترین سه‌ردان: 2011-09-13
په‌یامه‌كان: 127
WindowsMSIE7

Re: چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى یەکەم ( مانگاكه‌ی‌ به‌نی‌ ئیسرائیل)

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-49bf72dc5f.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-07 10:11:40

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى یەکەم ( مانگاكه‌ی‌ به‌نی‌ ئیسرائیل)

زۆر سوپاس بۆ ئێوە هاورێیانى بەرێز (Sedad Hawleri  وە به‌مۆدارا ) دەستتان خۆشبێت سەرکەوتو بن هەربژین دوبارە سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-10 07:41:11

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى یەکەم ( مانگاكه‌ی‌ به‌نی‌ ئیسرائیل)

دەستەکانت خۆش بێت ئەستێرەی خوشکە ئەزیزەکەم
بابەتێکی زۆر بە پەندە خوا پاداشتت بداتەوە لەگەڵ براکەشت إن شآءالله
زانیاریەکی نوێ بوو لام سوپاس بۆ زانیاریەکەتان
بەهیوام ئاسوودە و سەرکەوتوو و سەر بەرز بن لەژیان.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2011-07-10 07:42:32)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-10 12:39:10

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى یەکەم ( مانگاكه‌ی‌ به‌نی‌ ئیسرائیل)

زۆر سوپاس براکەم کاکە موسلیمى زۆر بەرێز بەبینینى دەستخۆشیەکەت خۆشحال بووم دەستى تۆش خۆشبێت هەربژیت بەهیواى سوود بینین لێى سەرکەوتو سەرفرازبیت دوبارە سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net