.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریای (ئی كۆلای) له ئه‌وروپادا ، كه تائێستا 17 كه‌س به‌هۆیه‌وه مردوون، ترسی زۆری خستووه‌ته نێو دڵی هاووڵاتیان له ئه‌وروپا و جیهاندا.
هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌كتریایه تا ئێستا لێره بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه ، به‌ڵام وه‌ك خۆپاراستنێك پێویسته ئه‌و دوژمنه بناسین و پلانێك بۆ خۆپاراستن لێی دابڕ‌ێژین.
(ئی كۆلای) كه كورتكراوه‌كه‌ی (ئیسشێرشیا كۆلایه) جۆرێكه له به‌كتریا و له‌ناو ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا ده‌ژیێت ، زیانبه‌خش نی‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك وه‌چه‌ی ئه‌و به‌كتریایه جۆره ژه‌هرێك ده‌رده‌دات ده‌بێته هۆی تووشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشییه‌كی كوشنده ، به شێوه‌یه‌كی ئاساییش مرۆڤ دوای خواردنی (گۆشتی باش نه‌كوڵاو) یان (سه‌وزه‌ی چێندراو له زه‌وی پیسبوو)، تووشی ئه‌و به‌كتریایه ده‌بێت.
له كاره سه‌یره‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ی كه به‌هۆی به‌كتریای (ئی كۆلای)ه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی له ئافره‌تانن ، ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی په‌تاكانی تری هاوشێوه‌ی پتر منداڵان ده‌بنه قوربانی ، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شیان به‌رامبه‌ر به ژه‌هراوی بوونی خۆراك گه‌شه‌ی نه‌كردووه . به‌ڵام په‌تای (ئی كۆلای) كه به پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ڵمانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی قوربانیه‌كانی ئافره‌تن ، زانایانیش تا ئێستا هۆكاری ئه‌وه نازانن.
(بی بی سی) بڵاویكرده‌وه هه‌رچه‌نده تیۆرێك هه‌یه ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌وزه و میوه زۆر ده‌خۆن تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن ، به‌ڵام زانایان لایه‌نگری ئه‌و تیۆره نین، چونكه به تیۆرێكی نازانستی و ساده‌ی ده‌زانن.
بۆ خۆپاراستنیش له‌و به‌كتریایه (له‌نیا عه‌ده‌وی) چوار بنه‌مای سه‌ره‌كیی دیاری كردووه:
یه‌كه‌م: پاك و خاوێنی تاكه‌كه‌سی:
پێویسته مرۆڤ دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له (ده‌بلیو سی) ده‌سته‌كانی باش بشوات ، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی به‌ر گۆشتی نه‌كوڵاو ده‌كه‌وێت ئه‌وساش ده‌بێ ده‌ستی پاك بشواته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریایه بۆ ناو خواردنی تر.
دووه‌م: هه‌ڵگرتن و ئه‌مباركردنی خواردن:
پێویسته له‌وه دڵنیابیت كه پله‌ی گه‌رمی سه‌للاجه له چوارچێوه‌ی پله‌ی دیاریكراوی هه‌ڵگرتنی خواردن بێت، كه ده‌بێت له نێوان سفر تا پێنج پله‌ی سه‌دی بێت ، ئه‌وه‌مان باش له یادبێت كه به‌كتریای (ئی كۆلای) له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گه‌شه ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌بێ سه‌ری خواردنه‌وه‌كان به باشی دابخرێت ، ئه‌و خواردنانه‌ش نه‌خۆین كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ماونه‌ته‌وه ، پێویستیشه گۆشتی نه‌كوڵاو له گۆشتی كوڵاو دووربخرێته‌وه.
سێیه‌م: كاتی خواردن:
به‌ر له خواردن پێویسته ده‌ستمان بشۆین.
ده‌سته‌كانیشمان جوان وشك بكه‌ینه‌وه ، چونكه به‌كتریا له كه‌شوهه‌وای شێداردا به باشی ده‌گوازرێته‌وه.
پێویسته چه‌قۆیه‌كی خاوێن بۆ بڕینی خواردن به‌كار بێت ، ئه‌و چه‌قۆیه‌ی گۆشتی پێ ورد ده‌كرێت نابێت بۆ وردكردنی شتیی تر به‌كاربێنرێت.
پێویستیشه خانمان به‌رده‌وام مه‌تبه‌خ خاوێن بكه‌نه‌وه.
چواره‌م: چێشت لێنان:
پێویسته خواردن بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك تا 70 پله‌ی سه‌دی بكوڵێت ، چونكه خواردنی باش نه‌كوڵاو هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ژه‌هراوی بوونی خواردن.
پێویسته به‌رده‌وام له باش كوڵانی گۆشتی مانگا و مه‌ڕ دڵنیا بینه‌وه ، چونكه به كتریا به شێوه‌یه‌كی زۆر له ناو گۆشتدا هه‌یه.
سەرچاوە:سپێدە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
