.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى هۆشدارى ده‌دات ، به نه‌خواردنى حه‌بی هێوركه‌ره‌وه‌كان و "ئیبوپروفین" ، چونكه خواردنى به شێوه‌یه‌كى ڕۆژانه ، مه‌ترسی تووشبوون به كێشه‌و جه‌ڵته‌ى دڵ به‌رز ده‌كاته‌وه .
توێژه‌رانى به‌ریتانى ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌بی "ئیبوپروفین" كه ناسراوه به حه‌بی هێوركه‌ره‌وه‌ى دژه هه‌وكردن به سیسته‌مى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئێش و ئازاره‌كانى جۆمگه‌كان و ئازارى ڕۆماتیزم به‌كارده‌هێنن ، ئه‌وا به رێژه‌ى 40% تووشی لێدانى دڵ ده‌بنه‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 30 هه‌زار نه‌خۆش ئه‌نجام دراوه ، وه ئاشكرابووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌بی هێوركه‌ره‌وه‌و دژه هه‌وكردن ده‌خۆن ، ئه‌وا به رێژه‌ى 40% تووشی سیسته‌مى لێدانى دڵ ده‌بن ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى تووشبوون به كێشه‌كانى دڵ و جه‌ڵته ، هه‌ندێ جاریش مه‌ترسی مردنى لێده‌كرێت .
نتاشا ستیوارت پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ له كۆمه‌له‌ى دڵ له به‌ریتانیا ده‌لێت" دواى پشكنینێكى ورد بۆمان ده‌ركه‌وتووه ، كه زیاتر له 9 ملیۆن به‌ریتانى ڕۆژانه حه‌بی "ئیبوپروفین" ده‌خۆن ، وه نزیكه‌ى 1,5 ملیۆن كه‌سی تر جۆره جیاوازه‌كانى تری ده‌رمانه هێوركه‌ره‌وه‌كان به‌كارده‌هێنن ، به‌مه‌ش زیاتر له 700 هه‌زار كه‌س به‌ده‌ست مه‌ترسی تووشبوون به كێشه‌كانى دڵ و جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه ده‌نالێنن .
سەرچاوە:کوردستان تیڤی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
