.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پیشه خۆشه‌کان
1/به‌س خه‌وتن:
خوێندکارێک له زانکۆی بێرمینگهام به‌ناوی رۆیزین مادیکان که ته‌مه‌نی 22 ساڵه له کۆمپانیای سیمون هۆرن به موچه‌ی مانگانه‌ی 1000 یۆرۆ دامه‌زرا تاکه ئیشیشی ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێک له سه‌عات10ی به‌یه‌نی تا 6ی ئێواره له‌سه‌ر سیسه‌مێک پاڵده‌که‌وێت وه‌ک نمایشکردنێک بۆ کڕیاره‌کان...
2/ده‌مت شیرینکه:
هاری ویلشهر که هێشتا خوێندکاره له کۆمپانیایه‌ک دامه‌زراوه له به‌یانی تا ئێواره ئیشه‌که‌ی ئه‌وه‌یه شیرینی ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی و لێیان ده‌خوات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تامه‌که‌یان باشه ..ڕۆژانه ده‌یان شیرینی تاقی ده‌کاته‌وه.....
3/به دڵی خۆت یاری بکه:
کۆمپانیایه‌کی بواری به‌رهه‌مهێنانی یاری کۆمپیوته‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به درێژایی ڕۆژ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێک دابنیشێت و پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه بکات که بۆ یاریکردن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ده‌که‌ن تاکه مه‌رجی وه‌رگرتن ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه شاره‌زابێت له‌یاریکردندا....
4/مه‌له‌ش خۆشه:
پیاوێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵ کارێکی ده‌ستکه‌وتوه و مانگانه بڕێک پاره‌ی باش وه‌رده‌گرێت کاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ر هه‌فته‌یه و بچێته وڵاتێک بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریه ئاویانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمپانیه‌که‌وه داندراوه خۆی بجێت یارییان له‌سه‌ر بکات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت له باشی جۆره‌که‌یان...
5/وێنه بگره:
کۆمپانیای گۆگڵ کۆمه‌ڵێل خه‌ڵکی دامه‌زراندوه ته‌نها ئیشیان ئه‌وه‌یه پایسکیلێک لێ‌بخوڕن که کامیراو ئامێری GPSی پێوه‌یه و له شاره‌کانی جینهادا بسوڕێنه‌وه و وێنه کۆبکه‌نه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی {GOOGLE MAPS}....
ئینجا نۆره‌ی پیشه ناخۆشه‌کانه
1/پاسه‌وانی کۆشکی باکنگهام:
له‌ناو سوپای به‌ریتانیادا ئه‌م پیشه‌یه به خراپترین پیشه ناسێنراوه کاره‌که‌ت ئه‌وه‌یه به درێژایی ڕۆژ به‌بێ جوڵه و پێکه‌نین له‌به‌ر ده‌رگای کۆشکه‌که بوه‌ستیت و ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش ده‌ستیان تێوهدایت هه‌ر نهجولێیت ده‌بێت هه‌مو جارێکیش به جوانترین شێوه ده‌ربکه‌ویت...
2/پاککردنه‌وه‌ی زێراب:
به‌شێکی کرێکاره‌کانی هیندستان مانگانه به بڕی سه‌د دۆلار ئه‌م کاره ئه‌که‌ن هه‌موو ڕۆژێک ده‌چنه ناو بۆری زێرابه‌کانی ئه‌و وڵاته و تا که‌مه‌ریان له‌و پیسیهدایه پاشه‌ڕۆی ماڵان ده‌رده‌هێنن و ئاوه‌ڕۆکان پاک ده‌که‌نه‌وه....
3/به‌دیار مێشه‌وه:
چه‌ند زانایه‌کی ئه‌مه‌ریکی توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مێشوله‌ی مه‌لاریا ده‌که‌ن بڕێکی زۆری ئه‌و مێشه‌یان کۆکردوه‌ته‌وه و ڕۆژانه له‌سه‌ر چه‌ند شوێنێکی پێستی خۆیان دایده‌نێن و بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌یان بدات و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن هه‌موو سه‌عاتێک 3000مێش پێوه‌یان ده‌دات....
4/ڕاوی مه‌یمون:
له‌باخچه‌یه‌کی ئاژه‌ڵانی ولاتی که‌نه‌دا چه‌ند کارمه‌ندێک داندراون ته‌نها پیشه‌یان ئه‌وه‌یه ڕاوی ئه‌و مه‌یمونه بنێن که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی باخچه‌که‌وه دێته ناوه‌وه‌یان ده‌چنه سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌موو ڕۆژێک ده‌بێت چه‌ند سه‌عاتێک به‌دوای مه‌یمونه‌وه بن ...
5/بۆنی ناخۆش بکه:
کۆمپانیایه‌کی بواری به‌رهه‌مهێنانی بۆنبڕه چه‌ند فه‌رمانبه‌رێکی دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی بنباڵی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که وه‌ک خۆبه‌خش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی بۆنبڕه‌کان تا بزانن به‌رهه‌مه‌که‌یان کاریگه‌ره...
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نییه
1/به‌س خه‌وتن:
خوێندکارێک له زانکۆی بێرمینگهام به‌ناوی رۆیزین مادیکان که ته‌مه‌نی 22 ساڵه له کۆمپانیای سیمون هۆرن به موچه‌ی مانگانه‌ی 1000 یۆرۆ دامه‌زرا تاکه ئیشیشی ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێک له سه‌عات10ی به‌یه‌نی تا 6ی ئێواره له‌سه‌ر سیسه‌مێک پاڵده‌که‌وێت وه‌ک نمایشکردنێک بۆ کڕیاره‌کان...
ئەم کابرایە خوا پێداوە هاهاهاهاهاها
شازی ئیشە ئەم کۆمپانیایە بە من بڵێت بۆ ئەم کارە پێ ئەڵێم داڵ بۆ داڵ لەسەر ئەو سیسەمە را ئەکێشم هاهاهاهاها
دەستەکانت خۆش بێت ئەندامە دەست رەنگینەکە یوجین گیان بۆ ئەم بابەتە سەرەنج راکێشەت
هیوام وایە بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانتدا تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت
وە قەت ماندوو نەبیت لە کار کردندا.
هەمیشە بختەوەر بیت هاورێێ گیان...
باس لەوە ئەکەن کە ئەم جۆرە پیشەیەش هەیە جا نازانم راستە یانە نا..
ئەویش ئەوەیە خاوەن چێشتخانەکان کەسێک لەبەر دەم دەرگای مەطعمەکەیان بە کرێ دەگرن
بۆ ئەوەی هەر کەسێک لە نان خواردن لە مەطعمەکە هاتە دەرەوە ئەم کەس بەس پێان بڵێت عافێتان بێت هاهاهاهاها.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ههههههههههههه
وه‌ڵا کاک یادگار گیان ئه کوڕه بۆ خۆی قه‌پاته خۆزگه‌م به خۆی ئه‌و هه‌موه ئه‌خه‌وێت و پاره‌ش وه‌ر ئه‌گرێت ههههه
زۆر سوپاس کاک یادگار گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆشبێت
خۆشحاڵ بوم به په‌یامت
هیوادارم ئاست ئه‌و وشه جوانانه‌ی تۆدا بم
ههههه وه‌ڵا ئه‌وه‌ش شتێکی زۆر سه‌یره به‌س وه‌ڵا گوناحن به‌و هه‌موه ئه‌ڵێن عافێتت بێت
هه‌ر شه‌و به ده‌م خه‌وه‌وه نه‌ڵێن عافێتت بێت باشه ههههه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت یاخوا بۆ ئه‌و زانیاریه‌ش
هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا شتێكی وا خوێنده‌وه ، كه ماركێتێك له به‌ریتانیا كه‌سێك ئه‌ویست له‌به‌ر ده‌رگاری ماركێته‌كه شت بخوات به شێوه‌یك سه‌رنج ڕاكێش، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دڵنیا بۆ خواردانهكه بچێ و بیكڕن ،پاره‌یكی زۆر"یشی ئه‌دا به‌و كه‌سه ،
بابه‌تێكی زۆر جوانه ،ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئاماده‌كردنی خاتوو یوجین ،ماندوو نه‌بیت .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن D I L M A N (2011-07-11 12:56:56)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانم
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
خۆشحاڵ بوم به په‌یامتان
هه‌ربژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه