.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سه‌گه‌كه له‌گه‌ڵ اصحاب الكهف دا
( هاوهلاَنی ئه‌شكه‌وت )
ئه‌م سه‌گه به‌خه‌وتوویی سێسه‌د و نۆساڵ مایه‌وه . ئه‌مه هه‌واڵێكی غه‌ریبه . ئایا وانییه ؟ بهلاَم ئه‌مه هه‌واڵێكی ڕاسته به‌ڕاستی باوه‌ڕی پێده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه ( باس كراوه ) هه‌رشتێكیش لهقورئاندا هاتبێ ڕاسته و گومانی تێدانییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ووته‌ی خوای پاك و بێگه‌رده .
ئه‌م سه‌گه / سه‌گی ( اصحاب الكهف ) ه ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه‌ی باوه‌ڕیان به‌په‌روه‌ردگاری خۆیان هێنا جیابوونه‌وه لهقهومهكهیان كه بتیان ده‌په‌رست ڕۆیشتن له‌شاره‌كه په‌نا یان برده بهرئهشكهوتێك له‌یه‌كێ لهچیاكاندا وه‌داوایان له‌خوای پاك و بێگه‌رد كرد كه جێگیریان بكات له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنمایی .
بۆچی ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نجه صالحه له‌شار ده‌رچوون و ڕۆیشتن بۆ ئه‌شكه‌وت ؟
باگوێ بگرین بۆ چیرۆكه‌كه له‌سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه :
له‌وشاره‌دا پادشایه‌ك هه‌بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دا بتیان ده‌په‌رست بتیان دروست كردبوو له‌به‌رد وه دایان نابوو لهپهرستگادا ( معبد ) خه‌ڵك سوجده‌ی بۆ ده‌بردن ، وهقوربانیان بۆ سه‌ر ده‌بڕین وه‌داوایان لێده‌كردن كهڕزقیان بده‌ن و ئازاریان لێ‌دوور بخه‌نه‌وه و سه‌ریان بخه‌ن به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا .
له‌وشاره‌دا كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌ژیان ، ڕۆژێك پادشا حازربوو له‌شوێنێكی گه‌وره‌دا ده‌وری درابوو بهسهربازكانی خزمه‌كانی، پادشا چووه ناو په‌رستگاكه‌وه له‌به‌رده‌م بته‌كانه‌وه وه‌ستا پاشان سوجده‌ی بۆ بردن له‌دوای پاشاوه خه‌ڵكه‌كه‌ش سوجده‌یان بۆ بته‌كان برد ته‌نها گه‌نجێك نه‌بێت وه‌ستابوو وهسوجدهی نه‌برد هه‌ندێ گه‌نجی تر بینیان بهلاَم پادشا نه‌یبینی ! .
ئینجا پادشا سواری عه‌ره‌بانه‌كه‌ی بوو وهگهڕایهوه بۆ كۆشكه‌كه‌ی ، گه‌نجه‌كان ڕوویان كرده ئه‌و گه‌نجه‌ی كه سوجده‌ی نه‌برد بۆ بته‌كان و لێیان پرسی :
بۆچی سوجده‌ت بۆ بته‌كان نه‌برد وه‌كو هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سوجده‌یان بۆ برد ؟
گه‌نجه كه ووتی : چۆن سوجده به‌رم بۆ شتێك له‌به‌رد دروست كراوه نهدهبیننێ و نهدهبیستێ و نهقسهدهكات نه‌سوود ده‌گه‌یه‌نێ به‌كه‌س نه‌زیان له‌كه‌س دوور ده‌خاته‌وه و نه‌شت به‌كه‌س ده‌به‌خشێ ونهمهنعی شتیش له‌كه‌س ده‌كات ونهكهس زیندوودهكاته ونه كه‌س ده‌مرێنێت !
وتیان : كافریت به‌خوای پادشا ؟
وتی : به‌ڵێ به‌ڕاستی له‌كاتێكدا كه‌من چوم بۆ ( بیابان ) ( چۆڵه‌وانی ) و بیرم كرده‌وه له‌گه‌وره‌یی دروست كردن و جوانی ئه‌ستێره‌كانی له‌نه‌فسی خۆمم پرسی ؟ كێ ئاسمانی دروستكردوه ؟ كێخۆر و مانگی دروستكردوه ؟ وه‌كێ زه‌وی ڕاخستوه كشتوكاڵ و داری تیا ڕواندوه ؟ وه كێ من و هه‌موو خه‌ڵك و پادشای دروست كردوه ؟ ئهوبتانه به‌ردێكی كه‌ڕن ناتوانن هیچ شتێك دروست بكه‌ن ، به‌ڕاستی هه‌یه بۆ ئه‌م كه‌ونه دروستكه‌رێكی تاك كه ئه‌ویش خوایه گه‌نجه‌كان بڕوایان به‌خوا هێنا و كافربوون بهخواكانی شاره‌كه و وتیان :
ـ [ ربنا رب السموات والارچ لن ندعو من دونه الهاً ]
( خوای ئێمه خوای ئاسمانه‌كان و زه‌وییه جگه له‌و خوایهكیتر ناپه‌رستین )
له‌یه‌كێ له‌كۆبوونه‌وه نهێنیه‌كانی پادشادا هه‌واڵی ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه كه‌بڕوایان به‌خوا هێنابوو باسكرا و وتیان :
ـ ئه‌ی پادشا ئه‌وان خواكانی ئێمه ناپه‌رستن به‌ڵكو خوایه‌كی تر ده‌په‌رستن و ده‌ڵێن ئه‌و خوایه ئێمه‌ش و پادشاشی دروستكردوه پادشا توڕه‌بوو ، فه‌رمانیدا به‌هه‌ندێ له‌سه‌ربازه‌كانی كه‌بچن ئه‌و گه‌نجانه‌ی بۆ بهێنن بهلاَم هه‌واڵه‌كه به‌گه‌نجه‌كان گه‌یشت پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی پادشا پێیان بگه‌ن به‌خێرایی ڕۆیشتن له‌شاره‌كه و په‌نایان برده به‌ر ئه‌شكه‌وتێك له‌یه‌كێ لهچیاكاندا وه‌له‌گه‌ڵ خۆشیاندا سه‌گێكیان له‌گه‌ڵدابوو .
گه‌نجه‌كان چونه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه ، سه‌گه‌كه‌ش دانیشت له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه دا و چاودێری ڕێگاكه‌ی ده‌كرد پاشان گه‌نجه‌كان خه‌وتن وهسهگهكهش خه‌وت خوا خه‌وی هێنا به‌سه‌ریاندا ( خه‌وی لێخستن ) وهخهوتن و سالاَن تێپه‌ڕین ڕۆژ هه‌ڵده‌هات و ئاواده‌بوو گه‌نجه‌كان هه‌ر خه‌وتبوون له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا لهتهنیشتێكهوه هه‌ڵده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌نیشتێكی تر وهسهگهكهیش خه‌وتبوو له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا قاچه‌كانی ڕاكێشابوو ئه‌گه‌ر خودا حه‌زی بكردایه خه‌ڵكی ئاگادار بكردایه له‌سه‌ریان ( واته خه‌ڵك بگاته سه‌ریان ) ئه‌وانیش له‌حاڵه‌تی خۆیاندابوون كه خه‌وتبوون ئه‌و خه‌ڵكه دڵیان پڕده‌بوو له‌ترس و ، پشتیان هه‌ڵده‌كرد و ڕایان ده‌كرد چونكه ئه‌مان خه‌تبوون بهلاَم وه‌كو ئه‌وه دیاربوو كهنهخهوتبن ( چاویان كرابویه‌وه ) ترسیان پێوه‌دیاربوو .
پاشان لهخهوهكهیان هه‌ستان و هه‌ندێكیان له‌هه‌ندێكیان پرسی ؟
چه‌ندێ به‌سه‌رماندا ڕۆیشتوه و ئێمه‌ش له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا بوین ؟
یه‌كه‌میان ووتی : ڕۆژێك یان چه‌ند ڕۆژێك .
یه‌كێكیتریان ووتی :ئێمه برسیمانه …
سێهه‌میان ووتی : با یه‌كێكتان بچێت بۆ بازاڕی شاره‌كه و خواردنمان بۆ بكڕێت با ئاگادار بێت تاوه‌كو سه‌ربازه‌كانی پادشا نه‌بینن ، چونكه ئه‌گه‌ر پاشا پێتان بزانێ و زه‌فه‌رتان پێبه‌رێ ئه‌مانكوژێت یان ده‌تانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رستنی بته‌كان .
یه‌كێ له‌گه‌نجه‌كان لهچیاكههاته خوارێ وه‌بینی ڕێگاكه گۆڕاوه ( ئه‌و ڕێگایه نییه كه ئه‌وان پێ ی‌دا هاتبوون ) به‌لای چه‌ند شوێنێكدا ڕۆیشت نه‌ی ده‌ناسیه‌وه ئینجا چووه شاره‌كه‌وه بینی شه‌قامه‌كان و خانووه‌كانی گۆڕاون ، وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی لهشارهكهن غه‌ریبن ، نزیك نهبوویهكێ له‌وانه بناسێت .
ئایا تۆ واده‌بینی كه خه‌و ده‌بینێ ؟ چی ڕویداوه ؟ ئایا ئه‌وشاره‌ی چووه‌ته ناوی شارێكی تره واته شاره‌كه‌ی خۆیان نییه ؟ یان دنیا له‌ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێكدا گۆڕاوه ؟ ئینجا چووه بازاڕ و له‌به‌رده‌م ( حانوت ) ه كه‌دا وه‌ستا بۆ كڕینی خواردن پاره‌كه‌ی ده‌رهێنا له‌گیرفانی و دای به‌خاوه‌نی حانوتهكه . فرۆشیاره‌كه پاره‌كه‌ی لێ وه‌رگت و پاره‌كه‌ی له‌نێوان ده‌ستیدا ئه‌م دیوو ئه‌ودیوو پێده‌كرد به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه سه‌یری ده‌كرد ! گه‌نجه‌كه پرسی : بۆچی سه‌یری پاره‌كه ده‌كه‌یت ؟
فرۆشیاره‌كه وهلاَمی دایه‌وه و ووتی :
ـ ئه‌مه پاره‌ی كۆنه ( قدیمه )
گه‌نجه‌كه ووتی : كۆن ؟!
هه‌ر ـ دوێنێ به‌م پاره‌یه خواردنم كڕی ، هه‌واڵه‌كه له‌شاره‌كه‌دا بلاَوبویهوه : گه‌نجێك پاره‌یه‌كی هه‌ڵگرتووه ( پاره‌یه‌كی پێیه ) ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر لهسێسهد ساڵ پێش ئێستا ، بۆ كاتی پاشا سته‌مكاره بت په‌رسته‌كه .
له‌كاتێكدا پاشا ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست ووتی : بیهێنن بۆلام …
گه‌نجه‌كه چوو بۆلای پادشا و سهرسوڕمانیهكهی زیادی كرد ، پادشایهكیتر ده‌بینێ غه‌یری پادشا سته‌مكاره‌كه‌ی كه ئه‌و ده‌یناسی !
پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا ! چی ڕویداوه ؟ تۆ واده‌بینی كه‌ڕێی لێ تێك چوبێ ؟ .
پاشاكه ئیشاره‌تی كرد بۆ لای پاره‌كه‌و لێی پرسی : ئه‌م پاره‌یه‌ت له‌كوێ بوو ؟
گه‌نجه‌كه وهلاَمی دایه‌وه :
ئه‌مه پاره‌كه‌مه ئه‌ی پادشا ، وه‌من له‌ئه‌هلی ئه‌م شاره‌م ، دوێنێ من و هاوڕێكانم لێره ڕۆشتین ، ئێستا منیان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی خواردنیان بۆ به‌رم .
پاشا ووتی:
ـ ئه‌ی هاوڕێكانت له‌كوێن ؟
گه‌نجه وهلاَمی دایه‌وه ووتی :
ـ لهئهشكهوتهكهدان
پاشا ووتی :
بچۆ بیانهێنه بۆم
گه‌نجه‌كه ووتی :
ـ بۆچی ؟ ده‌ته‌وێت بیان كوژیت ؟
پادشا ووتی :
نه‌خێر ئه‌ی لاو ، ئایا تۆ ده‌زانیت چه‌ندێك به‌سه‌رتاندا تێپه‌ڕیوه و ئێوه له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا بوون ؟ زیاتر لهسێسهد ساڵ به‌سه‌رتاندا تێپه‌ڕیوه و ئێوه له‌و ئهشكهوتهدابوون ، ئێوه كۆمه‌ڵه گه‌نجێكن كهبڕواتان به‌خوا هه‌بووه له‌شار ده‌رچوون و ڕۆیشتون له‌ترسی پادشاستهمكاره بت په‌رسته‌كه ئێستا ئه‌و پادشایه مردووه ، وه ئه‌هلی شاره‌كه باوه‌ڕیان به‌خوا هێنا وه و شێوازی ژیانی خه‌ڵك گۆڕاوه و هئێوه خه‌وتوون لهوئهشكهوتهدا .
پادشا و پیاوه‌كانی ڕۆیشتن بۆ چیاكه له‌كاتێكدا نزیك بونه‌وه له‌ئه‌شكه‌وته‌كه گه‌نجه‌كه به‌پادشای ووت :
وازم لێبێنه ده‌ڕۆم بۆلای هاوڕێكانم تا پێیان بڵێم كه خوا پادشا سته‌مكاره‌كه‌ی له‌ناوبردووه و ئه‌هلی شاره‌كه بڕوایان به‌خوا هێناوه ، وه وازیان هێناوه له په‌رستنی بت .
گه‌نجه‌كه ڕۆیشته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه ، پاشا و پیاوه‌كانی زۆر چاوه‌ڕوانیان كرد هیچ یه‌كێ له‌وانه له‌وان نه‌هاته ده‌ره‌وه پاشان پادشاكه چووه ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌دوایه‌وه چوونه‌ژووره‌وه بینیان گه‌نجه‌كان مردوون ، خوا مراندنی دوای ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵ له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا مانه‌وه .
ئێستا پرسیارێك ماوه : ئایا ژماره‌ی ( اصحاب الكهف ) چه‌ند بوون ؟
هه‌ندێ خه‌ڵك ده‌ڵێن : سێكه‌س بوون و سه‌گه‌كه‌یان چواره‌میان بوو .
ههندێكیتر ده‌ڵێن : پێنج كه‌س بوون و شه‌شه‌میان سه‌گه‌كه‌یان بوو .
هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن : حه‌وت كه‌س بوون و هه‌شته‌میان سه‌گه‌كه‌یان بوو ، وهخوای پاك و بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت : [ قل ربی اعلم بعدتهم مایعلمهم الا قلیل ] .
(( ئه‌ی محمد تۆ بڵێ خوای من زاناتره به‌ژماره‌ی ئه‌صحاب الكهف كه‌س نازانێ له‌ژماره‌یان ئیلا كه‌مێك نه‌بێت ) .
سەرچاوە / قورئانى پیرۆز نوسینەوەى / ئەستێرە٩٣ وەرگێران / براکەم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةست خؤش بةقوربان سةركةوتوبى
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن zhmarayastirakan (2011-07-11 20:17:42)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بەرێز zhmarayastirakan دەستى تۆش خۆشبێت هەربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
