.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








ئازار و گیران و مەترسیی خنكان... بەسەرهاتی كۆچی كوردێك بۆ ئەوروپا
مانگی ئابی 2008 بوو كاتێك شەماڵ محەمەد، گەنجێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەولێرەوە، بڕیاری دا ئیتر ئەم وڵاتە جێ بێڵێ و ملی ڕێ بۆ ئەوروپا بگرێتە بەر. شەماڵ هیچ هیوایەكی نەبوو بە شێوەیەكی یاسایی بچێتە ئەوێ بۆیە ناچار بوو پەنا بباتە بەر قاچاخچی.
بۆ شەماڵ، ژیان لەو وڵاتە گەشەسەندووە دوورە دەست و مەملەكەتی غوربەتانە زۆر لەمێژ بوو خەون و ئاوات بوو. یەكێك لە برایەكانیی پێش ئەو گەیشتبووە بەریتانیا و زۆرێكیش لە خزم و كەسو برادەریشی لە دەرەوە دەژیان - بەو هیوایەی ئەوان بتوانن یارمەتی بدەن لە گەیشتن بە ئەوروپا. بەڵام وێڕای هەموو خەون و ئاوات و بوونی پاڵپشتیی برا لە دەرەوە، شەماڵ تەنیا گەنجێكی تری كورد بوو كە دەیەویست سواری ئەو شەپۆلی كۆچكردنە بیت بەرەو ئەوروپا كە چەند ساڵ بو دەستی پێ كردبوو و سەرەتاكەشی بۆ نەوەدەكان دەگەڕایەوە.
بەڵام گەشتەكەی شەماڵ لە گەشتی هەر كۆچبەرێكی تری كورد سەختتر بوو لەبەر ئەوەی ئەو خاوەن پێداویستیی تایبەت بوو و هەردوو لاقی هەر لە منداڵییەوە تووشی شەلەل هاتبوون و گەشەیان نەكردبوو. شەماڵ بەهۆی شەقەكانی و قالبی ئاسنین كە لە قاچ و ناوقەدیەوە قایم دەكران، نەبووایە، نەیدەتوانیی بەسەر پێش بوەستێ– باسی بەپێ ڕۆیشتن هەر مەكە!
شەماڵ سەرەتا بە شێوەیەكی یاسایی بەرەو توركیا سەفەر دەكات لە ڕێی پاسپۆرتە عێراقییەكەیەوە بۆ ئەوەی هەر چ نەبێ ڕێگەكەی هەندێ كورت ببێتەوە. لەوێوو چەندان جار هەوڵی دا لەگەڵ قاچاخچییەكە لەو ڕێچكە پڕمەترسیییانەوە بەرەو یۆنان بپەڕیێتەوە.
"ئێمە بەبەلەمێكی 4 مەتری لە توركیاوە بۆ یۆنان كەوتینەڕی كە 16 كەسی تێدا ئاخنرا بووین. بەڵام ئەو شەوە ئاووهەوا زۆر خراپ بوو، بۆیە ناچار بووین بگەڕێنەوە كەناری توركیا. هەر كە گەیشتینە كەنار، پۆلیسی توركی بەسەریان داداین، ئەوان كۆچبەرەكانی تر) هەموو هەڵاـن، بەڵام من نەمتوانی ڕابكەم لەبەر قاچەكانم." شەماڵ وا بەسەر هاتی خۆی دەگێڕایەوە.
شەماڵ پێشتر دوو جار لەلایەن توركەكانەوە گیرابوو و سنوورداش كرابوەوە بۆ كوردستان. بەڵام ئەو هەر سووڕ بوو لەسەر ئەوەی دەرباز بێت بۆ ئەوروپا. سێ جاری تریش هەوڵی دا و لەلایەن پۆلیسی توركەوە گیرا بەڵام ئەو سێ جارەی دواتر سنوورداش نەكرایەوە بەڵكو هەر لەناو توركیا بەر درا تا لە ماوەیەكی دیاریكارو ئەو وڵاتە ێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی.
دواجاریش كە گیرا، یەك هەفتە خرایە ژووەروە، قسەی ناشیرینی پێ گوترا، مامەڵەی باشی لەگەڵ نەكرا – لەبەر ئەوەی كۆچبەر بوو. بەڵام بێگومان ئەوانی تر كە گیرابوون قسەی ناخۆشتر و مامەڵەی ڕەقتریان بینی لەبەر ئەوەی شەماڵ قاچی نەبوو مامەڵەی ئەو لە هی ئەوانی تر تا ڕأدەیەك سوكتر بوو.
كە دیپۆرتیش نەكرایەوە بەڵكو ئازاد كرا تا خۆی ئەو وڵاتە جێ بێڵێ تەنیا لەبەر ئەو بوو كە خۆی بە فەڵەستینی پێناسە كرد لەلای دەسەڵاتدارانی تورك. "ئەوان فەلەستینییان دیپۆرت نەدەكردەوە. لەناوەوەی توركیا بەریان دەدان و ماوەیەكی دیاریكراوین پێ دەدان تا بڕۆن"
ئەم ئازادكردنە بۆ شەماڵ، لەجیاتی ئەوەی مۆڵەتێك بێت بۆ ئەوەی بچێتەوە وڵاتی خۆی، دەرفەتێك بوو بۆ ئەوەی جارێكی تریش مل بنێتەوە ڕێ هەوڵی پەڕینەوە بدات بۆ یۆنان.
شەماڵ باسی لەوە كرد كە سەرەڕای هەموو ناخۆشی و تەنگوچەلەمەیەكی ڕێگا، چاوەڕوانییەكی نادیاریش دەست دەخاتە بینا قاقای كۆچبەرانەوە لەبەر ئەوەی قاچاخچییەكان كە كۆچبەرەكان لەگەڵ خۆیان دەبەن چەندان بەڵێن و قسەی بریقەداریان ۆ دەكەن بۆ ئەوەی ئاسان پێشانیان بدەن. شەماڵ گوتی "من سێ مانگ لە ئیستەنبۆڵ گیرم خوارد لەبەر ئەوەی (لە توركیا) قاچاخچییەكە هەر پێی دەگوتین ئەمڕۆ نا سبەی دەڕۆین"
شەماڵ دواجار لە هەوڵی شەشەمدا توانی بپەڕێتەوە بۆ یۆنان بە سواری بەلەمێكی چووپ كە زیاتر لە دوو ئەوەندەی توانای خۆی كۆچبەری لێ بار كراوە. كاتێك دەگەنە كەناری یۆنان پۆلیسی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات بیانگێڕێتەوە. بۆیە یەكێك لە سەرسوارەكانی بەلەمەكە بە شتێكی تیژ بەلەمە چووپەكە دەدەڕێنێت.
شەماڵ گوتی: "بەلەمەكە دەستی كرد بە نقووم بوون. من یەلەگێكی سەرئاو كەوتنم پێ بوو بەخێرایی دەستم كرد بە فووتێكردنی، بەڵام نەمتوانی بە تەواوی پڕی كەم لەبەر ئەوەی بەلەمەكە زۆر بە خێرایی نقووم دەبوو. بۆیە كردمە بەرم"
خۆشبەختانە، پاسەوانانای كەناریی یۆنان، وەكو ئەركێكی مرۆی، گەیشتنە فریایان و ڕزگاریان كردن. شەماڵ و ئەوانی تریان لە ئاو دەر هێنا. شەماڵ برایە یۆنان - كەناری ئەوروپا. زۆر دڵی خۆش بوو كە گەیشتبووە یۆنان وای دەزانی ئیتر تەواو گەیشتە جێ. بەڵام چەرمەسەرییەكانی هێشتا تەواو نەبووبوون.
بۆ ئەوەی شەماڵ بگاتە ئەڵمانیا، ناچار بوو بە ناو سنووری توركیا، یۆنان ئیتاڵیا، بەلجیكا، و فرەنسادا بڕوات كە هیچ یەك لەو وڵاتانە تۆزقاڵێكیش مەیلی ئەوەیان نەبوو ڕێگەی پێ بدەن بچێتە ناو ئەو وڵاتانەوە. هەندێ جار ناچار بوو ئەوپەڕی سەختی ببینێت و پەنا بۆ هەر شتێك ببات كە دەستی بكەوتایە بۆ ئەوەی بمێنێتەوە و بگاتە جێی مەبەست. بۆ ئەوەی لە یۆنانەوە بچێتەوە ناو ئیتاڵیا لە ڕێی یەكێكەوە ڕێگەیەك دەدۆزتەوە – لە ناو تانكیی یەدەگی گازی لۆری - بۆ ئەوەی بپەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا ئەویش دوای ئەوەی بڕە پارەیەكی دیاریكراو دەدات بەو كابرایە "من بەژێر لۆرییەوەكە بووم، لە تەنیشت تانكیی گازەكە تانكییەكی تر هەبوو لە ناو ئەو تانكییە بووم. چەندان سەعات لەناو ئەو تانكیە مامەوە تا گەیشتمە ئیتالیا"
"كاتێك چوومە ناو فرەنسا، ناچار بووم شەوانە لە ئاودەستخانەیەك بنووم لەبەر ئەوە هیچ جێیەك نەبوو لێی بمێنمەوە"
دوای چەندان مانگ لە شەڕی مانەوە، شەماڵ گەیشتە شاری كیێل، ئەڵمانیا. لەم گەشتەدا نزیكەی 10,000 دۆلاری سەرف كرد كە دەكرا لێرە لە كوردستانیش كارێكی پێ بكرێت. بێگومان ئەم بڕە پارەیەش تەنیا بۆ ئەوجارانەی كە تێیدا سەركەوت بڕوات و مەسرەفی ئەو دوو جارەی كە تێیدا گیرا و دیپۆرت كرایەوە بۆ كوردستان لەگەڵدا نییە.
شەماڵ یەكێك بوو لەوانەی بەخت یاوەریان بوو كە گەیشتنەئەوروپا. زۆر كەس هەر نەگەیشتنە ئەوێ و لە ڕێگەدا گیانیان لە دەست دا. شەماڵ باسی ئەوەی كرد كە گوێبیستی چەندان چیڕۆكی تراجیدی بووە كە بەسەر كۆچبەرە كوردەكاندا هاتوو.
"من حۆم خێزاێكی كوردی زاخۆییم بینی كە خۆیان گەیشتبوونە ئەڵمانیا بەڵام منداڵەكەیان لە ڕێگەدا گیانی لە دەست دابوو"
ئێستا كە شەماڵ بۆ سێ ساڵ دەچێت لە ئەڵمانیایە و مافی نیشتەجێبوونی وەرگرتووە، بە حەسرەتەوە باسی ئەو ڕۆۆژانە دەكات كە لەگەڵ هاوڕێكانی و ئەندامانی خێزانەكەیدا بەیەكەوە بوون. "من بیری دایك و باوكم دەكەم كە زۆرم خۆش دەوێن، هەروەها برادەرەكانم."
شەماڵ دەیگوت "كوردستان هەردەم وڵات و نیشتیمانی منە و خۆشم دەوێ." بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێ بگەڕێتەوە ئەگەر بە سەفەریش بێت چونكە ئەمە دواتر كێشەی بۆ دروست دەكات لە وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە كە هەر لەسەرتاوە كە پێی ناوەتە ئەو وڵاتە مەبەستی بووە. ئەو هەروەها پاسپۆرتە عێراقییەكەیشی، كە لێرەو ە بۆ توركیا سەفەری پێكرد بەشێوەیەكی یاسایی پێش ئەوەی گەشتە نایاساییە قاچاخەكەی لەوێوە بۆ یۆنان دەست پێ بكات، نەماوە و لە ڕێگەدا فڕێی داوەتە ناو ئاو.
سەرەتای كۆچی بە لێشاوی بۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای نەوەدەاكانی سەدەی ڕابردوو كە بەهۆی بارودۆخی خراپی سیاسی و ئابووریی وڵات خەڵك دەستی كرد بە كۆچكردن بۆ ئەوروپا، لەنێویشیاندا وڵاتی ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی دەرفەتی كاركردن و ژیانێكی باشتر لەوێ بدۆزنەوە. ئەوەی زیاتر هانی گەنجانی دەدا ئەو گەشتە نادیارە پڕمەترسییە بگرنە بەر چیڕۆكی سەركەوتنی كەسانی تر بوو كە چەندە لە ئەوروپا ژیان ئاسانە و هەلی كار زۆرە. بەتایبەتیش قاچاخچییەكان هەموو جۆرە بەڵێن و موژدەیەكی خۆشیان بە گەنجان دەدا بۆ زیندوو هێشتنەوەی بازاڕی خۆیان.
بەڵام ئەوەی كە هەرگیز قاچاخچی بە كۆچبەرانی ناڵێن ئەوەیە كە ئەم گەشتە زۆردرێژ و مەترسیدارە و ئەگەری كەوتنە بەر شاڵاوی دزی و لێدان و سوكایەتی و زاندان، لە هەندێ حاڵەتیش، مردنی تێدایە. وێڕای ئەوەی كە لەم ساڵانەی دواییدا سیستەمی پەنابەری لە وڵاتانی ئەوروپادا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە و لە زۆربەی وڵاتەكادا ئەگەری مافی ەنابەری بۆ كوردێكی عێراقی سفر لە سەدە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و پەنابەرانی فیدراڵیی وڵاتی ئەڵمانیا لەوەتەی ساڵی 2000ەوە تا مانگی چواری 2011 نزیكەی 84,351 پەنابەری كوردی هەر چوار پارچەی كوردستان لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرێتییان كردووە.زۆرترین ئەو پەنابەرە كوردانەش كوردی توركیان كە ژمارەیان 42,176 پەنابەرە، دوای ئەویش كوردستانی عێراقی دێت كە 29610 پەنابەری كوردی باشوور لەو ماوەیەدا داوای پەنابەرێتییان لە ئەلمانیا كردووە، بەپێی ئامارەكە.
ئەوەی كە دەمێنێتەوە لەو ژمارەیە، 10,972یان كوردی سوریا ن و 1593یان كوردی ئێران. ئامارەكە هەروەها ئەوەش پێشان دەدات كە لە ساڵی 2000دا بەرزترین ڕیژەی پەنابەری كوردی عێراق داوای مافی پەنابەرێتییان كردووە لە ئەڵمانیا كە لە ساڵانی دواتر كەم بووەتەوە. بەڵام دوای 2008ەوە ڕێژەكە دووبارە بەرز دەبێتەوە.
بۆ نموونەژمارەی ئەوانەی داوای مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا كردووە لە ساڵی 2001دا 6759 كورد بووە دواتر لە ساڵەكانی دواتردا ئەو ڕێژەیە بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێ بۆ دەوروبەری هەزار. كەچی لە ساڵی 2008دا ڕێژەكە دەچێتەوە سەرووی 2000. لەسەرتای ئەمساڵیش تا كۆتایی مانگی چوار 888 كوردی عێراقی داوای مافی پەنابەرێتییان كردوووە لە ئەڵمانیا كە ئەگەر بەم ڕێژەیە بەرداەوم بیت ئەوا مانی ئەوەیە ئەمساڵی ئەو ژمارەیە لە 3000 تێ دەپەڕێت.
س-كورديو
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش كاك نةبةز
جيرؤكيكى زؤر جوانه
ئةكةر حالى ئةم ولاته بةو شيوةيه نةبوايه ئةوا ئةو هةموو كةسه مةجبور
نةدةبوون بةنا بةرنه بةر ولاتانى تر
سةركةوتوو بيت

لهسهر هێڵ نییه







سوباس هوليا خان بوبه يامه كه ت
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
