.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له گه ل خويندنه وه ى ئه م چيرۆكه فرميسك به چاوانم دا هات !!
بازرگانێك به سواری ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی كه له جۆری (جاكوار) بوو، به نێو یه‌كێك له شه‌قامه‌كاندا، به دڵێكی خۆشه‌وه به‌ره‌و نووسینگه‌ی كاره‌كه‌ی ده‌ڕۆیشت، له ناكاو ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه كه چه‌ند ڕۆژێك بوو كڕیبووی، به ب...هردێكی گه‌وره له لای ڕاستی شه‌قامه‌كه‌وه پێكرا!
بازرگانه‌كه به خێرایی له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زی تا بزانێت كێ بوو ئه‌و به‌رده‌ی گرته ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و سه‌یری ئه‌و زیانه‌ش بكات كه به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتووه...
له‌و كاته‌دا منداڵێكی بینی له سووچێكی شه‌قامه‌كه‌دا وه‌ستابوو، كه به ڕووخسارییه‌وه نیشانه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ دیار بوو..
بازرگانه‌كه له كاتێكدا په‌ستی و توڕه‌یی و نێوچه‌وانی تاریك كردبوو، له منداڵه‌كه نزیك بوویه‌وه...
یه‌خه‌ی منداڵه بێچارهكهی گرت و به دیواره‌كه‌وه نووساندی و زۆر به توڕه‌یی پێی گوت، نه‌زان بۆچی ئه‌و كاره‌ت كرد، بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له كه‌دار كردم، بۆ ئه‌و به‌رده‌ت گرته ئۆتۆمبێله‌كه‌م...
ده‌زانیت به‌م كاره‌ت ده‌بێت هه‌موو سه‌روه‌تی خۆشت و باوكیشت بده‌یت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌م كه‌وتووه...
له‌و كاته‌دا هۆن هۆن فرمێسك له چاوی منداڵه‌كه ده‌هاته خواره‌وه، به قوڕگێكی پڕ له گریان و به چاوی له ئه‌سرین و به ده‌نگێكی كزۆڵ و خه‌مباره‌وه به بازرگانه‌كه‌ی گوت: (زۆر به داخه‌وه‌م، بۆ ئه‌و ڕووداوه، بمبوره...)!
له ڕاستیدا من نه‌مده‌زانی چ كارێك بكه‌م، له به‌یانی زووه‌وه له‌م شوێنه‌دا وه‌ستاوم، چاوه‌ڕێم كه‌سێك ئاوڕم لێبداتهوهو لایهكم لێ بكاته‌وه، به‌ڵام هیچ كه‌س وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، ته‌نها كه‌سێك به ده‌ممه‌وه نه‌هات.. پاشان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌رینی فرمێسكه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه كرد، كوڕێك له سه‌ر زه‌وییه‌كه كه‌وتبوو، پاشان به ده‌م گریان و هه‌نیسكه‌وه به‌ره‌و لای كوڕه‌كه ڕۆیشت و وتی: ئه‌م كوڕه‌ی له نێو ئه‌م چاڵه‌دا كه‌وتووه برامه!
ئه‌و ناتوانێت به ڕێگه‌دا بڕوات، قاچه‌كانی به ته‌واوی له كار كه‌وتوون... پاشان منداڵه‌كه وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌م برایهمدا له‌م ڕٍێگهیهوه ده‌ڕۆیشتین، پاڵم به كورسیه‌كه‌یه‌وه ده‌نا، له ناكاو هاوسه‌نگی كورسییه‌كه تێكچوو، كورسییه‌كه له ده‌ستم ترازاو كه‌وته ئه‌م چاڵه‌وه، منیش زۆر هه‌وڵمدا به‌رزی بكه‌مه‌وه‌و بیخه‌مه سه‌ر كورسییه‌كه به‌ڵام نه‌متوانی، ده‌ستم له زۆر ئۆتۆمبێل ڕاگرت، تا یارمه‌تیم بده‌ن، به‌ڵام كه‌س نه‌وه‌ستا، براكه‌شم له‌و چاڵهدایه، ئیدی ده‌بوا من چیم بكردایه تا كه‌سێك ئاوڕم لێ بداته‌وه‌و هاوكاریم بكات؟! ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك كه به بیرمدا هات بۆ ڕزگاركردنی براكه‌م ئه‌وه‌بوو كه به‌ردێك بگرمه ئۆتۆمبێلێك تا خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه له‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی ڕابووه‌ستێ و حاڵ و گوزه‌رانی ئێمه‌ش ببینێ و یارمه‌تیم بدات بۆ ده‌رهێنانی براكه‌م!!
خاڵه گیان ئێستا ئاماده‌یت یارمه‌تیم بده‌یت تا براكه‌م له‌و چاڵه دهربهێنینهوهو بیخه‌ینه سه‌ر كورسییه‌كه‌ی خۆی؟!
بازرگان به بینینی ئه‌م ڕووداوه یه‌كجار خه‌مبار بوو، ماوه‌یه‌ك به سه‌رسامی ڕاوه‌ستاو پاشان باوه‌شی به منداڵه‌كه‌دا كرد‌و داوای لێبوردنی لێ‌كرد...
ئنجا باوه‌شی به منداڵه ئیفلیجهكهدا كرد‌و له چاڵه‌كه‌دا ده‌ریهێناو خستییه سه‌ر كورسییه‌كه، ده‌سڕێكی له گیرفانیدا ده‌رهێناو برینه‌كانی بۆ پاككرده‌وه، كه به هۆی كه‌وتنه نێو چاڵه‌كه‌وه دووچاری هاتبوو...
پاشان منداڵه‌كه زۆر سوپاسی بازرگانه‌كه‌ی كرد‌و لێی پرسی: ئێستا ده‌بێت من چی بكه‌م بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت؟
بازرگانه‌كه‌ش وه‌كو كه‌سێكی میهره‌بان ده‌ستی به سه‌ریدا هێناو وه‌ڵامی دایه‌وه، كوڕی شیرینم خه‌مبار مه‌به‌و شتێكی ئه‌و تۆ نییه، ئێوه خۆش بن، ئۆتۆمبێل شایه‌نی باسكردن نییه...
ئه‌وه‌ش كه جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان بوو ئه‌وه‌بوو، كه بازرگانه‌كه بڕیاریدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چاك نه‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر كات سه‌یری كرد ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی بیر بێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ش كه هیچ كه‌سێكی دی ناچار نه‌بێت به‌ردی تێ بگرێت تا ئاوڕی لێ بداته‌وه....
له ڕاستیدا ئێمه له ڕۆژگارێكدا ده‌ژین، سه‌رقاڵی و خه‌مه‌كان تیایدا یه‌كجار زۆر بووه، هه‌موو هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانین... وا گومان ده‌به‌ین تا سه‌روه‌ت و سامانمان زۆر بێت به‌خته‌وه‌ریمان زیاد ده‌بێت!
نازانین كه به‌خته‌وه‌ری له زۆری سه‌روه‌ت و ساماندا نییه، چه‌ندین كه‌س هه‌یه له‌م ژینه‌دا خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانی بێ شومارن، به‌ڵام خاوه‌نی به‌خته‌وه‌ری نین...
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: ڕه‌نگه زۆر كه‌س هه‌بن پێویستیان به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت، به‌ڵام كه‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه، تكایه با چیدی پێویستت به به‌رد نه‌بێت بۆ ئاوڕدانه‌وه له هه‌ژاران و بێ نه‌وایان...
ئا/ بـــــه‌رزان ئــــــــهبوبهكر
له گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوه‌ته‌وه
بەرێز \تكایە بابەت لەشوێنی گونجاودابنئ ، بەرێوبەرایەتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بێگومان به خوێندنه‌وه‌ی فرمێسکی منیش خۆی ڕانه‌گرت!
ده‌سته‌کانت خۆش بێت چیرۆکێکی جوان و به‌مانایه
سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش جيرؤكيكي زؤر خؤشبوو دلتةزين بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kak nabaz gian wala zor chirokeki sarnj rakesha sarkawtw bit brakam

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس هاورييان
هيوادارم كاريكه رى هه بيت
له سه ر مان بوئه وه ى ئاوريك
له هه زار‌و فه قيران بده ينه وه
هه رسه ربه رزوسه ركه وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه