❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ساڵانه‌ هه‌زاره‌ها هاوڵاتی به‌ریتانی موسوڵمان ده‌بن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-13 11:22:37

ANAS 10
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-08
دواترین سه‌ردان: 2011-07-15
په‌یامه‌كان: 60
WindowsMSIE7

ساڵانه‌ هه‌زاره‌ها هاوڵاتی به‌ریتانی موسوڵمان ده‌بن

رِۆژنامه‌ی ئه‌ندیپێندتى به‌ریتانی رِپۆرتێكی نوێی بلاَوكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و هاولاَتیه‌ به‌ریتانیانه‌ی سالاَنه‌ باوه‌رِ به‌ ئایینی ئیسلام ده‌هێنن.

رِاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی كردوه‌ ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی ئاینی ئیسلامیان هه‌ڵبژاردوه‌، له‌ 10 ساڵی رِابردودا دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادی كردوه‌.

رِۆژنامه‌كه‌ بلاَویكردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌ ناشیرینه‌ی له‌ رِاگه‌یاندنه‌كان بۆ ئیسلام كراوه‌ و ده‌كرێت، به‌لاَم هه‌زاره‌ها به‌ریتانی سالاَنه‌ باوه‌رِ به‌و ئایینه‌ ده‌هێنن.


له‌ رِاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌كروه‌ دیاری كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ به‌ریتانیا ده‌ژین و بونه‌ته‌ موسوڵمان كارێكی قورسه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئاماری گشتیدا جیاوازی ناكرێت له‌ نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی بونه‌ته‌ موسوڵمان و یان ئه‌وانه‌ی به‌ موسوڵمانی له‌ دایك بوون.

له‌گه‌ڵد ئه‌وه‌شدا ئه‌ندیپێندت نوسیویه‌تی پێشبینیه‌كانی پێشوتر ژماره‌كه‌ له‌ نێوان 14 بۆ 25 كه‌س دیاری ده‌كات، به‌لاَم ژماره‌ی رِاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ 10 ساڵی رِابردودا موسوڵمان بوون ده‌گاته‌ 100 هه‌زار كه‌س و له ئيَستاشدا سالاَنه‌ 5 هه‌زار كه‌سی نوێ باوه‌رِ به‌و ئایینه‌ ده‌هێنن.

رِۆژنامه‌كه‌ له‌ فه‌یاز موجهال به‌رِێوه‌به‌ری ده‌زگای (فیس ماته‌رز)ى گواسته‌وه‌: گه‌یشتن به‌ ژماره‌ی رِاسته‌قینه‌ی كه‌سانی تازه‌ موسوڵمان بوو كارێكی زۆر قورسه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبراو پێی وایه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی رِاپۆرته‌كه‌ پێی گه‌یشتوه‌ باشترین ئه‌نجامه‌ كه‌ بتوانرێت ده‌ست بخرێت كه‌ پشتی به‌ستوه‌ به‌ ئاماری دانیشتوان و زانیاریه‌كانی ده‌سه‌لاته‌ ناوخۆیه‌كان و ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ مزگه‌وته‌كانی شاری له‌نده‌نه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

رِۆژنامه‌كه‌ كۆتایی به‌ رِڕپۆرته‌كه‌ی هێناوه‌ به‌وه‌ته‌ی ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی تازه‌ موسوڵمان بوون باسی موسوڵمان بونیان ده‌كات، هه‌ندێكیان وتویانه‌ پاش گه‌شتكردن بۆ ولاَتێكی موسوڵمان باوه‌رِی هێناوه‌، زۆربه‌شیان به‌ هاورِێ موسوڵمانه‌كانی خوێندنى زانكۆیان كاریگه‌ربوون.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net