.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













نامه‌ی ابراهام لینکۆڵن بۆ مامۆستای کوڕه‌که‌ی
کوڕه‌که‌م ده‌بێ فێربێت که هه‌موو مرۆڤێک راست نیه. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا فێری بکه که بۆ هه‌موو زاڵمێک پاڵه‌وانێک هه‌یه، بۆ هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێکی گه‌مژه، سه‌رۆکێکی دیاریکراو هه‌یه. فێری بکه که بۆ هه‌ر دوژمنێک دۆستێک هه‌یه.
ئه‌زانم کاتی زۆری ده‌وێ، به‌ڵام گه‌ر ده‌توانیت فێری ب...که که هه‌ر دۆلارێک به‌ده‌ستی ده‌هێنێت زۆر به‌هادارتره له‌و پێنج دۆلاره که ده‌یدۆزێته‌وه.
فێری بکه که فێری دۆڕاندن ببێت، هه‌روه‌ها فێریشی بکه که چێژ له سه‌رکه‌وتن وه‌رگرێ.
تکایه تا ده‌توانیت له حه‌سودی دووری بخه‌ره‌وه.
فێری نهێنی زه‌رده‌خه‌نه‌ی هێمنانه‌ی بکه.
با فێربێت که ئه‌وانه‌ی هێز و بازوویان به‌کاردێنن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه شکانیان له هه‌موو شتێکی تر ئاسانتره.
گه‌ر ده‌توانیت فێری گرنگی کتێبه‌کانی بکه.. له هه‌مان کاتیش‌دا کاتێکی زۆری پێ‌بدا تا به قوڵی بیر له فه‌لسه‌فه هه‌میشه‌ییه‌کانی باڵنده‌کانی ئاسمان و گوڵه جوانه‌کانی سه‌ر گردێکی داپۆشراو به سه‌وزایی بکاته‌وه.
له قوتابخانه فێری بکه که که‌وتن زۆر جوامێرانه‌تره له‌وه‌ی غه‌ش بکات.
فێری بکه که خۆڕاگر بێت به‌رامبه‌ر بیر‌و بۆچوونه‌کانی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مووانیش پێی بڵێن که له گهڵهدایه.
فێری بکه که به‌ڕێز بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی به‌ڕێز و توند بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی توندن.
هه‌وڵبده ئه‌و هێزه به کوڕه‌که‌م ببه‌خشیت که دوای خه‌ڵک نه‌که‌وێت له کاتێکدا هه‌موویان دوای ئه‌و شته که‌وتوون که تازه ناوبانگی ده‌رکردووه.
فێری بکه که گوێ له هه‌موو پیاوێک بگرێت.. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا فێری بکه که هه‌موو ئه‌وه‌ی گوێی لێده‌بێت له فیلته‌ر بدات له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و راستی و ته‌نیا شته باشه‌کانی لێ وه‌رگرێت.
گه‌ر ده‌توانیت فێری بکه چۆن پێبکه‌نێت کاتێ دڵته‌نگه..
فێری بکه که فرمێسک هیچ شه‌رمێکی تیا نیه.
فێری بکه که به ناشیرینی له‌باره‌ی ئه‌وانه بدوێ که پێیان وایه خه‌لکی هه‌میش گه‌مژانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، وه خۆی به‌دوور بگرێت له‌وه‌ی که به ڕاده‌یه‌کی زۆر شیرین بێت بۆ خه‌ڵکی.
فێری بکه که جومگه و بازووه‌کانی بفرۆشێت به‌وانه‌ی زۆرترین پاره‌ی پێده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز نرخ له‌سه‌ر دڵ و رۆحی دانه‌نێ.
فێری بکه که گوێچکه‌کانی دابخات به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌ناڵێنن و با به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێ و بجه‌نگێ گه‌ر پێی وابێ له‌سه‌ر حه‌قه.
به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه، به‌ڵام له باوه‌شی مه‌گره، چونکه ته‌نیا به ئاگر ستیلی باش دروستده‌کرێت.
با ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی هه‌بێت که نائارم بێت، با ئه‌و ئارامیهشی هه‌بێت تا ئازا ده‌بێت.
هه‌میشه فێری ئه‌وه‌ی بکه که باوه‌ڕێکی ته‌واوی له دڵدا بێت، چونکه ئه‌مه وا ده‌کات باوه‌ڕی ته‌واوی به مرۆڤایه‌تی هه‌بێت.
ئه‌مه داوایه‌کی گه‌وره‌یه، به‌ڵام بزانم چیت پێده‌کرێت. کوڕه‌که‌م گوێگرێکی زۆر چاکه.
ابراهام لینکۆڵن. وه‌رگێڕانی: رابه‌ر خالدز
ئاماده كردنى (نه به ز)
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت ماندوونه‌بن هاورێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس بوبه يامه كه ت ئاكوكيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش كاك نةبوز
ئةو ئامؤزكارييانه زؤر زؤر جوان و بةسوودن
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس هوليا خان بو به يامه كه ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه