❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رازیل 4-2 ئیکوادۆر : ئه‌ستێره‌کانی سیلیساو “پاتۆ و نه‌یمار” سامپایان به‌ ئیکوادۆر کرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-14 06:27:26

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

به‌رازیل 4-2 ئیکوادۆر : ئه‌ستێره‌کانی سیلیساو “پاتۆ و نه‌یمار” سامپایان به‌ ئیکوادۆر کرد

به‌رازیل 4-2 ئیکوادۆر : ئه‌ستێره‌کانی سیلیساو “پاتۆ و نه‌یمار” سامپایان به‌ ئیکوادۆر کرد

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-dfe5b6af9c.jpg


هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل تووانی وه‌ڵامی گشت ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی دایه‌وه‌ که‌ له‌ دوویاری ڕابردوو ـدا لێیان گرت له‌م یارییه‌ توانی ئاستێکی نموونه‌یی پێشکه‌ش کرد وبه‌ پله‌ی یه‌که‌م  خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی داهاتوو .

له‌ میانه‌ی یاریکانی پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مێریکا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆری و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌یه‌ک گه‌یشتن و دووای پێشکه‌ش کردنی یاریه‌کی ئاست به‌رز له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه‌ هه‌ڵباژرده‌ی سیلیساو توانی یاریه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دووگۆڵ بباته‌وه‌ و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شت .

له‌سه‌ر یاریگای ئیستادیۆ ماریۆ کامپێس له‌شاری کۆردۆبا و به‌ناوبژیوانێتی ڕیکاردۆ سیلڤێرا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ڕوبه‌روی هه‌ڵباژرده‌ی ئیکوادۆر بووه‌وه‌  ویاریه‌که‌ی لێ برده‌وه‌ و به‌ پله‌ی یه‌که‌م گه‌یته‌ یاریه‌کانی قۆناغی هه‌شت .

له‌سه‌ره‌تای گێم ییه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل تاڕاده‌یه‌ک باشتر بوون به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆریش بوونی خۆی سه‌لمان دبوو ، له‌خووله‌کی 28 یاریزان ئه‌لیکسانده‌ر ڕۆدریگێس داسیلڤا ناسراو به‌ پاتۆ تووانی گۆڵی یه‌که‌م بۆ به‌ڕازیل تۆمار کرد و سیلیساوی به‌ ئه‌نجامی 1-0 پێش خست ، به‌ڵام له‌ لێدانێکی یاریزان فیلیپی سالسیدۆ سیزاری گۆڵپارێز هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی کرد و بوه‌ هۆی گۆڵی به‌رامبه‌ر له‌ خووله‌کی 38 و گێمی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات 1-1 .

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م یاریزانی یانه‌ی سانتۆس نه‌یمار داسیلڤا تووانی گۆڵی دووه‌م بۆ به‌ڕازیل تۆمار بکات و زۆری نه‌برد یاریزانی خاوه‌ن گۆلی یه‌که‌می ئیکوادۆر ساسیدۆ توانی گۆڵی دووه‌م تۆمار بکات له‌ خووله‌کی 58 ، به‌ڵام ئه‌لیکسانده‌ر پاتۆ توانی ئه‌نجامه‌که‌ بۆ به‌ڕایزل پێش بخات و گۆڵی سێێه‌می بۆ به‌ڕازیل تۆمار کرد له‌ خووله‌کی 61 ، نه‌یمار له‌ خووله‌کی 73 تووانی گۆڵی چواره‌می به‌رازیل و دووه‌می خۆی تۆمار بکات و یاریه‌که‌ به‌م ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌ و به‌ڕازیل به‌ ئه‌نجامی 4-2 یاریه‌که‌ی برده‌وه‌ .

ئاماده كردنى نه به ز
تايبه ت به كوردزين

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-14 06:42:38

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: به‌رازیل 4-2 ئیکوادۆر : ئه‌ستێره‌کانی سیلیساو “پاتۆ و نه‌یمار” سامپایان به‌ ئیکوادۆر کرد

ده ست خوش هه واليكى زور خوشه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-14 07:10:28

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: به‌رازیل 4-2 ئیکوادۆر : ئه‌ستێره‌کانی سیلیساو “پاتۆ و نه‌یمار” سامپایان به‌ ئیکوادۆر کرد

سوباس كاك شاروخ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-14 18:09:10

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: به‌رازیل 4-2 ئیکوادۆر : ئه‌ستێره‌کانی سیلیساو “پاتۆ و نه‌یمار” سامپایان به‌ ئیکوادۆر کرد

ده ست خوش هه ربزى

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-14 18:14:20

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: به‌رازیل 4-2 ئیکوادۆر : ئه‌ستێره‌کانی سیلیساو “پاتۆ و نه‌یمار” سامپایان به‌ ئیکوادۆر کرد

پیرۆزیان بێت دەستت خۆش بۆ ئەم ھەواڵە

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net