❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چێژی‌ چه‌ره‌س، خۆپاراستن له‌ زیانه‌كانی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-14 10:22:42

hamaaz
خونچەی نوێ
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-21
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 22
WindowsXPFirefox

چێژی‌ چه‌ره‌س، خۆپاراستن له‌ زیانه‌كانی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

خه‌ندان، ڕێناس فازڵ، ڕۆژان عومه‌ر ـ




"زۆر حه‌ز له‌ خواردنی‌ چه‌ره‌س ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، هه‌ركاتێك كه‌ كارم نه‌بێت به‌ده‌م گوێگرتن له‌ گۆرانییه‌وه‌ چه‌ره‌س ده‌خۆم، جگه‌ له‌كات به‌سه‌ربردن، تام و چێژێكی‌ نایبابیشی‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ره‌س خواردن خه‌یاڵم ده‌ڕوات و بیرده‌كه‌مه‌وه‌".


ئه‌مه‌ وته‌ی‌ هه‌رێم عوسمانی ته‌مه‌ن 21 ساڵ بوو، ئه‌و له‌ناو باخی‌ گشتی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌، گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی‌ ده‌قرتاند و توێكڵه‌كه‌شی‌ ده‌خسته‌ سه‌ر كاغه‌زێك له‌ ته‌نیشت خۆیه‌وه‌.


زۆرێك له‌ هاوڵاتیان چه‌ره‌س بۆ مه‌به‌ستی‌ خۆسه‌رقاڵكردن ده‌خۆن، هه‌ندێكیشیان چێژێكی‌ تایبه‌تی‌ لێوه‌رده‌گه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌و گه‌نجه‌ وتی‌: "له‌گه‌ڵ چه‌ره‌سدا خه‌یاڵم ده‌ڕوا"، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نایخۆن، هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ مه‌ترسی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌گێڕنه‌وه‌.


هیران جه‌لالی ته‌مه‌ن 16 ساڵ‌ ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ره‌س تامێكی‌ تایبه‌ت به‌ خۆی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر به‌كه‌میی‌ چه‌ره‌س ده‌خۆم، چونكه‌ زه‌ره‌ری‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ پێست و ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ زیپكه‌  له‌ ده‌موچاومدا"، ئه‌و ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ زیپكه‌ و په‌ڵه‌ی‌ ده‌موچاو، له‌كاتی‌ سه‌یران له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ناچاره‌ كه‌ چه‌ند ده‌نكه‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه‌ك بقرتێنێت.


له‌ئێستادا له‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان چه‌ندین جۆری‌ چه‌ره‌س هه‌یه‌، له‌وانه‌ (چه‌ره‌سات و میوه‌ی‌ وشككراوه‌، بسته‌، سادراتی‌، ئه‌كبه‌ری‌، ئه‌حمه‌د ئاغایی)، به‌ زۆریش ئه‌م جۆرانه‌ له‌ سلێمانیدا هه‌یه‌، به‌ڵام خه‌ڵك زیاتر به‌ (ناوكه‌ شوتی‌، كوله‌كه‌ و نۆك، باده‌م، فستق) ئاشنایه‌.


شیرازی‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵ، خاوه‌نی‌ فرۆشگای‌ (دار التواچع) له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و سه‌رجه‌م جۆره‌ باوه‌كانی‌ چه‌ره‌سات له‌ دوكانه‌كه‌یدایه‌، وتی‌: "ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌لای‌ ئێمه‌ هه‌یه‌ دوو جۆره‌ چه‌ره‌سات و میوه‌ی‌ وشككراوه‌ و چه‌ند جۆرێك بسته‌مان هه‌یه‌"، به‌ڵام  ئه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دا كه‌ خه‌ڵكی زۆر به‌و جۆرانه‌ی‌ دیكه‌ ئاشنا نییه‌، به‌ڵكو زیاتر حه‌ز به‌ ناوكه‌ كاڵه‌ك و ناوكه‌ شوتی و ده‌نكه‌ كوله‌كه‌ ده‌كه‌ن"، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ كه‌ كڕیارێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، ناوكه‌ كوله‌كه‌ و بسته‌ و میوه‌ی وشككراوه‌ش به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌"، ئه‌و دوكانداره‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ به‌ پێی‌ وه‌رزه‌كانی‌ ساڵیش كڕیاری‌ چه‌ره‌س ده‌گۆڕێت"، له‌ هاویندا كریاڕمان كه‌مه‌، به‌ڵام له‌مانگی 10دا كڕیار زیاتر ده‌بێت تا مانگی 6.


خه‌نده‌ كه‌ریم  كچێكی‌ 19 ساڵه‌، سه‌ره‌اڕی‌ زیانه‌كانی‌ ده‌ڵێت: حه‌ز به‌ هه‌موو بابه‌ته‌كانی‌ چه‌ره‌س ده‌كه‌م، هه‌مووی‌ ده‌خۆم به‌تایبه‌تی‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و بسته‌، ئه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ چاوم پێیده‌كه‌وێت مه‌حاڵه‌ نه‌یخۆم و خۆم ڕاگرم، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك جار زیان  به‌ پێستم ده‌گه‌یه‌نێت".


خواردنی‌ چه‌ره‌س ئه‌وه‌ نه‌بێت ته‌نها به‌ لای‌ گه‌نجانه‌وه‌ به‌ربڵاوبێت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به‌ته‌مه‌نه‌كانیش به‌ تاسه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ جۆره‌كانی‌ چه‌ره‌س ده‌خۆن، هه‌روه‌ك هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ باسی‌ چه‌ره‌سدا شه‌وانی‌ ڕابردووی‌ زستانت بۆ باس ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانیاندا تا دره‌نگانێكی‌ شه‌و جۆره‌ جیاوازه‌كانی‌ مێوژیان ده‌خوارد.


مام خدری‌ ته‌مه‌ن 70 ساڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا؛ "ده‌مێك  ساڵه‌ تامی‌ چه‌ره‌س وه‌ك خۆی‌ نه‌ماوه‌، جاران شه‌وچه‌ره‌مان ده‌خوارد كه‌ بریتیبوو له‌ نۆكی‌ برژاو، گوێز، مێوژ و باده‌م، تا دره‌نگانێكی‌ شه‌و به‌ده‌م قسه‌ی‌ خۆشه‌وه‌ ده‌مانخوارد و شه‌وگاری‌ درێژی‌ زستانمان پێده‌برده‌ سه‌ر".


له‌ باره‌ی‌ سوود و زیانه‌كانی‌ خواردنی‌ چه‌ره‌ساته‌وه‌، ئاشتی‌ ئه‌حمه‌د پسپۆڕی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ پێَست ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو؛ چه‌ره‌س به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست ‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ له‌ژێر پێست، ده‌بێته‌هۆی‌ دروستبوونی‌ زیپكه‌".


ئه‌و پسپۆڕه‌ ئه‌وه‌ی‌ باسكرد چه‌ره‌س به‌ تایبه‌ت جۆره‌ چه‌وره‌كان ده‌بێته‌هۆی‌ دروستبوونی‌ زیپكه‌ به‌تایبه‌ت گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، چونكه‌ چه‌وری‌ زۆری‌ هه‌یه‌، به‌ڵام چه‌ره‌ساته‌كانی‌ تر كاریگه‌ریان كه‌متره‌. خواردنی‌ چه‌ره‌س  ده‌بێته‌هۆی‌ دروستبوونی‌ زیپكه‌ی‌ سه‌رزه‌رد كه‌ له‌سه‌ر پێست دروستده‌بێت.


د. ئاشتی‌ ڕێنمایی‌ ئه‌وه‌ده‌دات كه‌ خۆمان له‌ خواردنی‌ چه‌ره‌سی‌ زۆر چه‌ور بپارێزین، خۆپاراستنیش دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ خواردنی‌ چه‌ره‌سات به‌تایبه‌تی‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌.


ئه‌و پسپۆڕه‌ وتیشی‌: "ئێمه‌ وه‌ك كورد میلله‌تێكین به‌رده‌وام حه‌زمان له‌ خواردنی‌ چه‌ره‌سات ‌و شتی‌ چه‌وره‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی‌ كات هاوڵاتیان گوێناگرن ‌و له‌ هه‌ر وه‌رزێكدا بێت ‌و چ جۆره‌ حه‌ساسییه‌ت ‌و نه‌خۆشییه‌ك به‌هۆی‌ چه‌ره‌س ‌و چه‌ورییه‌وه‌ بگرن، گوێی پێناده‌ن".1

Kurdzhin
hamaaz

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-14 11:32:50

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: چێژی‌ چه‌ره‌س، خۆپاراستن له‌ زیانه‌كانی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

ده‌ست خۆش زۆر بابه‌تێکی جوان بوو
به‌راستی خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر زۆره‌
ده‌مم به‌ر گوڵه‌به‌رۆژه‌ نه‌که‌وتووه‌ چونکه‌ هۆکاری هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌
بۆ دووستبوونی زیپکه‌ دووباره‌ ده‌ست خۆش زۆر به‌سوود بوو

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-14 11:39:26

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چێژی‌ چه‌ره‌س، خۆپاراستن له‌ زیانه‌كانی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

"زۆر حه‌ز له‌ خواردنی‌ چه‌ره‌س ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، هه‌ركاتێك كه‌ كارم نه‌بێت به‌ده‌م گوێگرتن له‌ گۆرانییه‌وه‌ چه‌ره‌س ده‌خۆم، جگه‌ له‌كات به‌سه‌ربردن، تام و چێژێكی‌ نایبابیشی‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ره‌س خواردن خه‌یاڵم ده‌ڕوات و بیرده‌كه‌مه‌وه‌".

بەینی خۆمان بێت منیش وام

ئه‌و پسپۆڕه‌ وتیشی‌: "ئێمه‌ وه‌ك كورد میلله‌تێكین به‌رده‌وام حه‌زمان له‌ خواردنی‌ چه‌ره‌سات ‌و شتی‌ چه‌وره‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی‌ كات هاوڵاتیان گوێناگرن ‌و له‌ هه‌ر وه‌رزێكدا بێت ‌و چ جۆره‌ حه‌ساسییه‌ت ‌و نه‌خۆشییه‌ك به‌هۆی‌ چه‌ره‌س ‌و چه‌ورییه‌وه‌ بگرن، گوێی پێناده‌ن".

وەڵا راستت دەکات زۆۆر بەمان دوای خۆشی خواردنەکان کەوتوین و گوێ بەوەنادەین ئایا سودی ھەیە یان زیان دەستەکانت خۆشبن ماڵەکەم سودمەندبووم بەخوێندنەوەی
وەڕای کەسەکان کەدەم خوێندەوە وەک وابو بەچاوەکانم ئەوکەسانە ببینم و سەیریان بکەم کە قسەدەکەن

بژیت و بمێنیت بۆمان

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net