❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-14 12:01:46

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

هاوڕێیان له‌ ژماره‌ 1 هه‌تا 15 ژماره‌یه‌ک هه‌ڵبژێرن... پاشان برۆنه‌ خواره‌وه‌ بزانن چ ئامۆژگاریه‌کتان بۆ ده‌ر ده‌چێت ....
بیرتان نه‌چێت ژماره‌که‌ هه‌ڵبژێرن ... ئه‌گه‌ر حه‌زیشتان کرد پێمان بڵێن چیتان بۆ ده‌رچوو ...
























یه‌که‌م

چی به‌ ده‌ست دێنێ ئه‌گه‌ر خوای لێ وون بێت، چی له‌ کیس چووه‌ ئه‌گه‌ر خوا بدۆزێته‌وه‌ ... یه‌کسان نین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک، هه‌ر که‌سێ خوا بدۆزێته‌وه‌ هه‌موو شتێکی دۆزیوه‌ته‌وه‌، هه‌ر که‌سێ خوای لێ وون بێت هه‌موو شتێکی لێ وون بووه‌.


دووه‌م

واز له‌ داهاتوو بێنه‌ هه‌تا کاتی دێت ... ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ چاک بکه‌یت، سبه‌ی خۆی چاک ده‌بێت.


سێیه‌م

کاتیک توشی ناخۆشی بوویت، بزانه‌ وه‌ک هه‌وری هاوین وایه‌ ... ده‌نگ و بروسکه‌که‌ی ناتترسێنێ له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵگری ئاوی بارانی ڕه‌حمه‌ت بێت.


چواره‌م

گرفته‌کانمان له‌وه‌دایه‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ سه‌د جار ئه‌ترسین له‌ بێجگه‌ له‌ خوا ... ئه‌ترسین دوا بکه‌وین، ئه‌ترسین هه‌ڵه‌ بکه‌ین، ئه‌ترسین په‌له‌ و خێرا بکه‌ین، ئه‌ترسین فڵان که‌س لێمان توڕه‌ بێت.


پێنجه‌م

بێئومێد مه‌به‌ له‌ ته‌واو کردنی کارێک ... پێویسته‌ له‌سه‌رت که‌ بزانیت کاری مرۆڤی گه‌وره‌ هه‌رگیز ته‌واو نابێت.


شه‌شه‌م

به‌ڕاستی مرۆڤ هه‌ڵه‌ بێت له‌ کاتی لێخۆشبوونی، باشتره‌ له‌وه‌ی هه‌ڵه‌ بێت له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی.


حه‌وته‌م

ئه‌وه‌ی ڕابوورد له‌ده‌ست چووه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆیشت مردووه‌ ... بیر له‌ ڕابردوو مه‌که‌وه‌ چونکه‌ کاتی به‌سه‌ر چووه‌.


هه‌شته‌م

خوا که‌ خه‌می دوێنێی له‌سه‌ر لابردی، خه‌می ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێت له‌سه‌ر لا ده‌بات، پشت و په‌نای پێ ببه‌سته‌ ... ئه‌گه‌ر خوات له‌گه‌ڵه‌ له‌ کێ ده‌ترسی، ئه‌گه‌ر خوا دوژمنت بێت هیوات به‌ کێیه‌.


نۆیه‌م

خوا بپارێزه‌ ده‌تپارێزێ، خوا بناسه‌ له‌ کاتی خۆشیدا، خوا ده‌تناسێ له‌ کاتی ناخۆشیدا ... ئه‌گه‌ر پاڕانه‌وه‌ت کرد ته‌نها له‌ خوا بپاڕێوه‌، ئه‌گه‌ر داوای کۆمه‌کت کرد ته‌نها له‌ خوای داوا بکه‌.


ده‌یه‌م

ڕازیبوون دڵت ڕاگیر ده‌کات، حه‌وانه‌وه‌ی لاشه‌ت پێ ده‌دات ... دڵنیایی و ژیانی خۆشت پێ ده‌به‌خشێ ... دڵت ساغ ده‌کات، ده‌تپارێزێ له‌ پشت هه‌ڵ کردن له‌ خوا و بێتاقاتی و ماندوو بوون و هات وهاواری.


یانزه‌یه‌م

ده‌روونت وه‌ک ئه‌و شله‌مه‌نییه‌یه‌ که‌ ڕه‌نگی په‌رداخه‌که‌ وه‌ک خۆی لێ ده‌کات ... ئه‌گه‌ر ده‌روونت ڕازی بوو به‌خته‌وه‌ر بوو، هه‌موو شته‌کان به‌ به‌خته‌وه‌ری دێنه‌ پێش چاوی، ئه‌گه‌ر ڕه‌ش بێت دنیا له‌ خۆت ته‌سک بکه‌یته‌وه‌ ئه‌وا به‌س ناخۆش و شه‌ڕ و تاریکی ده‌بینیت.


دوانزه‌یه‌م

ده‌رفه‌ت و ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی خوا له‌ دوای ناخۆشیه‌کان مسۆگه‌ره‌ و سونه‌تێکه‌ لێلادانی نیه‌، باسێکه‌ که‌ هیچ ئه‌م لا ولای نیه‌.


سیانزه‌یه‌م

ئاگادار به‌ به‌یادی خوا دڵه‌کان ڕاگیر ده‌بێ، تاوانه‌کان ده‌سڕێته‌وه‌ و خوات لێ رازی ده‌بێت، ناخۆشیه‌کانت له‌سه‌ر لا ده‌بات.



چوارده‌یه‌م

به‌ پێی هیوا به‌رزی مرۆڤ و گرنگیدانی و خۆ خه‌ریک کردن و قوربانی دانی... جێ و پێگه‌ی خۆی ده‌بێته‌وه‌، گه‌وره‌یی به‌ هه‌وانته‌ نادرێتێ



پانزه‌یه‌م

به‌ ڕابردوو و ئێستا بڕۆره‌وه‌، ژیان پێک هاتووه‌ له‌ ئه‌زموونی به‌دوایه‌کدا هاتوو، که‌ پێویسته‌ که‌سه‌کان به‌ سه‌رکه‌وتووی پێیدا تێپه‌ڕ بن.


دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن roshna (2011-07-14 12:02:15)

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-14 12:15:00

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

دةست خؤش رؤشنا كيان
بابةتيكى زؤر زؤر جوانه
من 4 هةلبزارد

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-14 12:18:36

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

سوپاسئه‌که‌م هولیا گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-14 12:24:14

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

من 1 هه لده بزيرم به ريزم
ده سته كانت خوش بيت
به راستى ئاموزكاريه كى زيرينه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-14 12:25:20

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

زۆر سوپاست ئه‌که‌م برای به‌ڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-14 13:21:49

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsMSIE7

Re: ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

ده‌ست خۆش خاتوو رۆشتان من ژماره‌ ٧ هه‌لبژارد به‌لام چاوێکیشم به‌هه‌مویا خشان خالی ٨ و ٩ تۆزێک لام نامۆن یان من تێیان ناگه‌م به‌ته‌واوی هیوادارم من هه‌له‌ بم
بۆ نموونه‌ له‌ خالی ٨ نوسراوه‌ :گه‌ر خوا دوژمنت بێت هیوات به‌ کێیه‌؟؟ هه‌مووی رونه‌ به‌لام لێره‌یا لێی ناگه‌م
هه‌روه‌ها خاڵی ٩ نوسراوه‌ : خوا بپارێزه‌ ده‌تپارێزێ،  ئه‌توانین خوا بناسینو عیباده‌تی بکه‌ین تا بمان پارێزێ به‌لام خوای گه‌وره‌ پیویستی به‌ پاریزگاری هیچ دروستکراویكی نیه‌ من . هیوادارم له‌ تۆی خۆشه‌ویسته‌وه‌ زیاتر تیبگه‌م له‌وانه‌یه‌ ته‌فسیری من هه‌له‌ بێت ده‌ست خۆش دووباره‌

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-07-14 13:38:19

NURA
پڕشنگی یانە
شوێن: ❤سليمانى❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-30
دواترین سه‌ردان: 2012-03-15
په‌یامه‌كان: 626
WindowsMSIE7

Re: ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

ده‌ست خۆش رۆشنا گیان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-80547a31b9.gif[/]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-07-14 15:33:43

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: ئێوه‌ ژماره‌ هه‌ڵبژێرن ئێمه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌که‌ین ،خێراکه‌ن

كۆد:

ه‌ خالی ٨ نوسراوه‌ :گه‌ر خوا دوژمنت بێت هیوات به‌ کێیه‌؟؟ هه‌مووی رونه‌ به‌لام لێره‌یا لێی ناگه‌م

من خۆم وا لێتێگه‌یشتوم که‌ تۆ به‌ گوناهه‌کانت خوا ده‌که‌یته‌ دوژمنی خۆت ئیتر دوای ئه‌وه‌ که‌س نیه‌  هیوات پێ هه‌بێت

كۆد:

هه‌روه‌ها خاڵی ٩ نوسراوه‌ : خوا بپارێزه‌ ده‌تپارێزێ،

هه‌روه‌ها لێره‌شدا مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ که‌ تۆ ئه‌گه‌ر دینی خۆت بپارێزیت و رێگه‌ به‌که‌س نه‌ده‌یت سوکایه‌تی پێبکات ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌قی ئه‌وه‌ ده‌تپارێزێت


كۆد:

ده‌ست خۆش رۆشنا گیان

زۆر سوپاست ئه‌که‌م نورا گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net