❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆنراوةيةكى زۆر خۆشى رةنج سةنگاوى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-16 11:06:37

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

هۆنراوةيةكى زۆر خۆشى رةنج سةنگاوى



ئةى دله شێته دوورةكةم
ئةمشةو گۆرانييةكى جوان تۆى هێناوه بۆ ژوورةكةم
وشةكانى زۆر ناسكن وةكو لێوه تةرةكانت
مۆسيقايةكى لةگةله جار جار لةناكاو هةل ئةچێت
كت و مت وةك شةرةكانت


خۆشةويستم تۆ ئةزانى تۆ دنياى منت كردووه به گۆرانى و شيعر و بةسته ؟
بروا بكه ئێستا تةنيا تۆ و گۆرانى ژيانى منتان بةدةسته


ئةوه تۆ........
ئةوه تۆ هةرگيز گرياوى ؟
هةرگيز شةوان به هةنسكى گريانةوه خةيالێك سةرى لێ ياوى ؟
ئةوه هةرگيز نيوه شةوێك دلت وركى كةسێكى دوورى لێ گرتووى ؟
هةستت كردووه تةنيايت و لةتاوانا فرمێسكى خؤت ماچێكى روومةتى كردوويت ؟


خۆشةويستم ئةوه هةرگيز تۆ بۆ نووسينى نامةيةك بةديار لابةرةيةكةوه راكشاوى ؟
وةك ئةستێره بۆلاى هيچ كةسێك كشاوى ؟
ئةوه هةرگيز چيرۆكى خةياليت دروست كردووه دلى خۆتى بێ خۆش بكةيت ؟
هينده ئازارت چةشتووه لةتاوانا ئاواتێكت سةرخۆش بكةيت ؟


ئةى ئاخۆ .........
ئةى ئاخۆ ئاواتت هةيه ؟
تۆش وةكو من ئةوينێك دلت لێ بةرێ لةو رێيه نةجاتت هةيه ؟
ئةى لةبارةى ئةوينةوه ئاخۆ شتێكت بيستووه ؟
مامۆستايةك پێى نةووتوى مةم چةند زينى خۆشويستووه ؟




ئةوه هةرگيز دنيات لێ بووه به كةسيك ؟
لةتاو جوانى ئةو دنيايه بةيانيان له خةوى شيرين دلت لةپێش خۆت هةلبستێت ؟


تۆ سبێدان هيج جارێك لةخةو هةستاوى و شةونمى بةهارت ديوه ؟
بةيادى گريانێكى خۆت بةرةى گولێكت سريوه ؟
تۆ قةت چةترةكةت لائةبةى بۆئةوةى ماچت كا باران ؟
تۆ هةست به رابردوو ئةكةى... ئةتگريێنێ يادى جاران ؟


ئةوه هةرگيز به گةردوونيك خةيالةوه هيج شةقامێك بۆ مالةوه ئةبةيتةوه ؟
كه گوێت له زةنگى دةرگا ئةبێت به پرتاويك ئةرۆى دةرگا ئةكةيتةوه ؟
ئةشلةژێى گةر ئةو نةبوو ؟
تۆ بيرى ئةستێره بكةى.. تێر بۆى ئةگريت گةر شةو نةبوو ؟


ئةوه هةرگيز........
ئةوه تۆ هةرگيز هةناسةت بووه به ئاهێكى قوول و له سينةت هاتۆته دةرێ ؟
ئةوه چى ئةلێى به كةسێك بۆ ئةوةى دنياى خۆش بوێت..... بةس ئةوينى تۆ شك بةرێت ؟


باشه ......
باشه ئةگةر كةسێك هةبێت بۆ تۆ وابێ ...
هةموو رۆژێك له رێگاكةتا رووابێ ....
كةسێك له سةرةمةرگا بێت...  بتوانى زيندووى كةيتةوه...
بۆ ژيان بدات له دةرگات... ئةتوانى لێى نةكةيتةوه ؟


...رةنج سةنگاوى...

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-16 16:16:09

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: هۆنراوةيةكى زۆر خۆشى رةنج سةنگاوى

ده‌ست خۆش هولیا گیان
سه‌که‌وتووبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-16 16:35:23

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: هۆنراوةيةكى زۆر خۆشى رةنج سةنگاوى

8

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-16 17:52:30

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: هۆنراوةيةكى زۆر خۆشى رةنج سةنگاوى

زؤر سوباستان ئةكةم رؤشنا كيان, ديمه كيان
دةستتان خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net