❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن بگه‌ین به‌ ئاسوده‌یی‌‌و به‌خته‌وه‌ری‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-16 20:43:14

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

چۆن بگه‌ین به‌ ئاسوده‌یی‌‌و به‌خته‌وه‌ری‌؟

دڵ‌و ده‌روونی‌ ئارام‌و رۆح‌و گیانی‌ ئاسوده‌ باشترین‌و گرنگترین ده‌سكه‌وتی‌ گرانبه‌های‌ ژیانی‌ مرۆڤه‌، هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشان‌و لێبڕان‌و ره‌نجی‌ مرۆڤیش له‌ ژیانی‌ ئه‌م دونیایه‌دا بۆ ده‌ستخستنی‌ ئه‌م گه‌وهه‌ره‌ نایاب‌و ده‌گمه‌ن‌و به‌نرخه‌یه‌.
په‌یجۆیی‌‌و عه‌وداڵی‌‌و گه‌ڕانی‌ مرۆڤ بۆ ده‌ستخستنی‌ ئه‌م گه‌وهه‌ره‌ نایاب‌و دانسقه‌‌و گرانبه‌هایه‌، تا ئاستێكه‌ كه‌ هه‌ندێجار مرۆڤ له‌ پێناوی‌ ده‌ستخستنیدا هه‌موو ژیانی‌ ده‌كاته‌ قوربانی‌‌و به‌خت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند كاژێر‌و خوله‌كێك زیاتر به‌ ئارامی‌‌و ئاسوده‌یی‌ بژی‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك هه‌موو ژیان‌و ته‌مه‌نی‌ له‌ پێناو ده‌ستخستنی‌ پاره‌‌و سه‌روه‌ت‌و ساماندا به‌خت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاسوده‌ بێت، به‌ڵام كاتێك كه‌ ده‌گات به‌و پاره‌‌و سه‌روه‌ت‌و سامانه‌، ده‌بینێ‌ ئاسوده‌یی‌‌و به‌خته‌وه‌ری‌ مه‌رج نییه‌ له‌ هه‌بوونی‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ زۆردا بێت، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو پاره‌‌و ماڵ‌و سامانه‌كه‌ی‌ له‌ پێناوی‌ رۆژێك ته‌مه‌نی‌ زیاتر‌و كاژێرێك ئاسوده‌یی‌‌و ئارامی‌ دڵ‌و ده‌روونیدا خه‌رج بكات‌و ببه‌خشێ‌.
بۆ گه‌یشتن به‌ ئارامی‌‌و ئاسوده‌یی‌‌و ده‌ستخستنی‌ ئه‌و سه‌رمایه‌‌و گه‌وهه‌ره‌ گرانبه‌هایه‌، بۆ په‌یداكردنی‌ خۆراكی‌ مه‌عنه‌وی‌ ڕۆح‌و بۆ چه‌شتنی‌ چێژی‌ ژیان، له‌م كورته‌ بابه‌ته‌‌و له‌م چه‌ند دێڕه‌ی‌ خواره‌وه‌دا چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌ینه‌ روو به‌ هیوای‌ سود لێ‌ وه‌رگرتن‌و جێبه‌جێ‌ كردنیان:
1- دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌س‌و شتێك كه‌ دژ‌و پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دڵ ئارامی‌‌و ئاسوده‌یی‌ رۆح‌و له‌ ناوبه‌ری‌ شادی‌‌و به‌خته‌وه‌ری‌و خۆشحاڵییه‌، وه‌ك خه‌مۆكی‌‌و دڵه‌ڕاوكێ‌‌و ڕق‌و كینه‌‌و ئیره‌یی‌ بردن‌و... هتد.
2- دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌‌و قسه‌كردن له‌باره‌ی‌ ئه‌و شتانه‌وه‌ كه‌ خراپ‌و ناشیرین‌و نێگه‌تیڤن‌و هیچ خزمه‌تێكی‌ ئه‌وتۆ به‌ پێشكه‌وتن‌و ژیانت ناكه‌ن.
3- هه‌وڵ بده‌ كه‌ دڵت كه‌یل‌و لێوان لێو بكه‌یت له‌ عیشق‌و خۆشه‌ویستی‌‌و، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌شت ببه‌خشه‌ به‌ هه‌موو سروشت‌و مرۆڤ‌و دروستكراوه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ كه‌ با ترۆپكی‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌شت بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو -د.خ- ‌و په‌یامه‌كه‌ی‌ بێت.
4- هه‌رگیز‌و هیچ كاتێك به‌تاڵ‌و بێ‌ ئیش‌وكار مه‌به‌، چونكه‌ سه‌خترین‌و دژوارترین ئیش‌وكار: بێكاری‌‌و به‌تاڵییه‌، كه‌سی‌ به‌تاڵ‌و بێكار تووشی‌ چه‌ندین كاری‌ خراپ‌و ناشیرین‌و ناباش‌و نه‌گونجاو ده‌بێت.
5- جوانی‌‌و چاكییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ ببینه‌‌و فه‌رامۆش‌و له‌بیریان مه‌كه‌، ئه‌وه‌ش بزانه‌ هیچ كه‌سێك نییه‌ كه‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ جوانی‌‌و چاكه‌یه‌كی‌ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت خراپترین كه‌سه‌كانیش، له‌ جوانی‌‌و چاكه‌كانه‌وه‌ ته‌ماشای‌ كه‌سه‌كانی‌ ده‌وروبه‌رت بكه‌، نه‌ك له‌ هه‌ڵه‌‌و خراپی‌‌و ناشیرینییه‌كانیانه‌وه‌.
6- هه‌ر پیشه‌‌و كارێكت هه‌یه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌ باشترین‌و جوانترین شێوه‌ ئه‌نجامی‌ بده‌یت، به‌ بێ‌ تاقه‌تی‌‌و بێزارانه‌ هیچ كارێك ئه‌نجام مه‌ده‌، چونكه‌ رۆحی‌ خۆت‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌شت ئازار ده‌ده‌یت‌و، نه‌ خۆت‌و نه‌ ئه‌وانیش چێژ له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كاره‌ت وه‌رناگرن.
7- په‌یوه‌ست مه‌به‌ به‌ خه‌ڵكی‌‌و هیچ كه‌سێكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نزیكترین كه‌سه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ریشت بن، بۆ نموونه‌ بڵێیت: مادام فڵان هاوكار‌و هاوپیشه‌‌و هاوڕێم به‌ باشی‌‌و به‌ جوانی‌ كاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجام نادات، ئه‌وا منیش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌كه‌م‌و ئه‌رك‌و كاره‌كه‌م به‌ باشی‌‌و به‌ جوانی‌‌و به‌ رێك‌وپێكی‌ ئه‌نجام ناده‌م.
8- خۆت سه‌روه‌ر‌و خاوه‌نی‌ بڕیاری‌ خۆت به‌، نه‌ك كۆیله‌ی‌ خه‌ڵك‌و رووداو‌و هه‌ست‌و سۆزه‌ كاتییه‌كانت، هه‌وڵ بده‌ تۆ خه‌ڵكی‌‌و رووداوه‌كان ئاراسته‌ بكه‌یت، نه‌ك ئه‌وان تۆ ئاراسته‌ بكه‌ن.
9- پاش ده‌ستگرتن به‌ هۆكاره‌كان‌و گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان، كار‌وباری‌ ژیانت به‌ خوا بسپێره‌‌و دڵنیابه‌ كه‌ ئه‌و باشترین پشتیوانته‌، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ به‌ مانای‌ پاڵدانه‌وه‌‌و پشتوێن شلكردن نا، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ ئه‌رك‌و له‌سه‌ر شانی‌ تۆیه‌ ئه‌نجامی‌ بده‌‌و ئه‌وی‌ دیكه‌ی‌ بده‌ره‌ ده‌ست خوا، واته‌ "توكل" بكه‌ به‌خوا نه‌ك "تواكل"‌و متمانه‌ی‌ ته‌واوت به‌ خوا هه‌بێت كه‌ شتێكت بۆ ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌ خێر‌و به‌رژه‌وندی‌ تۆی‌ تێدایه‌.
10- گه‌شبین به‌‌و هیوا‌و ئومێدت به‌ داهاتوویه‌كی‌ باشتر‌و جوانتر له‌ ئه‌مڕۆ هه‌بێت، ئه‌وه‌ت له‌ پێش چاو بێت كه‌ خودی‌ خۆت ده‌توانیت ئاینده‌یه‌كی‌ باش‌و جوان بۆ خۆت ده‌ستنیشان بكه‌یت‌و له‌ تابلۆی‌ ژیانتدا وێنه‌‌و نیگارێكی‌ رازاوه‌‌و قه‌شه‌نگ بنه‌خشێنیت.

ن/ مودریك عه‌لی‌ عارف
له‌ گۆڤاری بریار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-16 20:56:39

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: چۆن بگه‌ین به‌ ئاسوده‌یی‌‌و به‌خته‌وه‌ری‌؟

دةستةكانت خوشبى هاورى كيان

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-13 22:30:28

muhammad96h96
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-31
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsFirefox

Re: چۆن بگه‌ین به‌ ئاسوده‌یی‌‌و به‌خته‌وه‌ری‌؟

dast xosh 88888

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-04 12:28:01

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

Re: چۆن بگه‌ین به‌ ئاسوده‌یی‌‌و به‌خته‌وه‌ری‌؟

سوپاس بو په يامه كنتان هيوادارم ئاسوده و به خته وه ر بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net