.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





له په‌راوێزی گه‌نجینه‌كه‌ی مامۆستا دڵزار - باباتاهیری هه‌مه‌دانی ( عۆریان ) هۆزانڤان و فه‌یله‌سوفی دوای شارستانیه‌تی ماد
فه‌رمان هیدایه‌ت
( هه‌مه‌دان )
هه‌مه‌دان یان ( ئه‌كباتان ) شارێكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی لوڕستانه‌وه پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی مادد بوه دانیشتوانه‌كه‌ی به شێوه‌زاری لوڕی ده‌ئاخڤن ئه‌م شێوه‌زاره یه‌كێكه له‌شێوه‌زاری دیالێكته‌كانی زبانی كوردی , هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین نووسین , كه به ئهلف و بێی عه‌ره‌بی نووسرابێ و گه‌یشتبێته ده‌ستمان به شێوه‌زاری لوڕی بووه كه غه‌زه‌ل چوارینه‌كانی بابا تاهیری هه‌مه‌دانیه , ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ له فارسه‌كان به فارسی ناوی ده‌به‌ن به‌ڵام هه‌ڵه‌ن، چونكه شێوه‌زاری لوڕی به‌شێكه له زمانی كوردی هاوكات خیزانێكین له‌گه‌ڵ زمانی فارسی چونكه له ڕۆژ ئاوا‌و باكوری ڕۆژئاوای ئاریستان ئێمه‌و فارس میراتگری ڕهكهزی ئارین و ئێمه واتا كورد میراتگرێكی ڕه‌سه‌نی ئاریه چونكه فارس زمانه‌كه‌یان ئه‌و زمانه نیه كه گوزارشت له ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕه‌گه‌زی ئاری بكات چونكه زمانه‌كه‌یان به‌شێكی زۆری له وشه‌ی بێگانه پێك دێت سه‌رباری ئه‌وه‌ش كورد مێژویه‌كی درێژی هه‌یه له ژێر ده‌سته‌ی و چه‌وسانه‌وه‌ی داگیركه‌ره‌كان
گه‌نجینه
به‌شێكه له چوارینه‌كانی باباتاهیر مامۆستای مه‌زن ( ئه‌حمه‌د دڵزار ) له شێوه‌زاری لوڕی گۆڕیوێتی بۆ شێوه‌زاری سۆرانی , پێم وایه كارێكی نایاب و گرنگه له وێژه‌ی كوردیدا كه مامۆستا كردوێتی و جێگای ستایشه , پێویسته هه‌موو خوێنه‌وار و ڕۆشنهزرو وێژهزان و هۆزانڤانێكی كورد ئاشنای شاكاره وێژه‌ی و فه‌لسه‌فیه كانی هه‌مه‌دانی بن , به‌داخه‌وه كورد هێنده ئاشنای (خه‌یامه) ئاشنای باباتاهیر نیه ئه‌گه‌ر چی هه‌مه‌دانی سه‌ده‌یه‌ك به‌رله خه‌یام له‌دایك بووه هه‌روه‌ها چوارینه‌كانی له هی خه‌یام ناسك وجوانتر و قوڵتر نه‌چوبێته نێو مانا و ئاماژه‌كان و جیهانبینێكانی هۆزانه‌وه ئه‌وه كه‌مترێك نیه له‌و , نمونه‌یه‌ك له چوارینه‌كانی هه‌مه‌دانی كه‌وا مامۆستا دڵزار كردوێتی به سۆرانی , ئاماژه‌یه‌كه بۆ ڕاما نبۆ هه‌ندێ كه‌س هه‌میشه شاد و خۆشگوزرانن بۆچی هه‌ندێكی تر ناشاد و نا خۆشگوزه‌رانن ..
شێوه لوڕێكهی
ئه‌گه‌ر ده‌ستم ڕه‌سه‌د بهرچهرخی گه‌ردوون
ئه‌ز ئان پورسم كه ئه‌ین چون ئاست ئان چون
یهكیرا دا دهئی سه‌د ناز و نیعمه‌ت
یهكیرا قرسی چو ئالوده ده‌رخون
شێوه سۆرانیهكهی
ئه‌گه‌ر ده‌ستم بگاته چه‌رخی گه‌ردوون
ده‌پرسم لێی كه‌وا ئه‌م چوونه ئه‌و چوون
یه‌كێك پێت داوه سهدجۆر نازو نیعمه‌ت
یه‌كێكیش نانی جوی ئاوێته‌ی خوون !
هه‌روه‌ها له چوارینهكی تردا ئه‌م وته‌یه كوردیه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه تێیدا كه ده‌ڵێت :
( تێر ئاگای له برسی نیه ) یان ( شاد ئاگای له ناشاد نیه )
شێوه لوڕێكهی
دڵی شاد ئه‌ز دڵی زارهش خه‌به‌ر نی
سه‌لامه‌ت ڕوز بیمارهش خه‌به‌ر نی
نهتهقسیری ته‌ئین ڕه‌سمی قه‌دیمه
كه ئازاد ئه‌ز گرفتارهش خه‌به‌ر نی !
شێوه سۆرانیهكهی
دڵی شاد ئاگای له دڵزارنییه
سپ و ساغ ئاگای له بیمار نییه
سوچی تۆ نیه ڕه‌سمێكی كۆنه
ئازاد له ئه‌سیر ئاگادار نیه !
هه‌روه‌ها جوانی و مۆسیقا و به‌رزی ئه‌ڤین له‌م چوارینه‌ی هه‌مه‌دانیه , مامۆستا دڵزار ده‌ستكاریه‌كی جوان و ژیرانه‌ی سێهه‌م دیڕی چوارنهكهی كردوه , تایبه‌ت مه‌ندی هه‌مه‌دانی له چوارینه‌كانی ئه‌وه‌یه دێڕی یه‌ك , دوو , چوار له‌سه‌ر یه‌ك ( كێش و سه‌روایه ) به‌ڵام دێڕی سێهه‌م جیاوازه به‌ڵام مامۆستا دڵزار كێش و سه‌روای چوارینه‌كه‌ی یه‌كسان كردوه له كاتێكدا مامۆستا ئه‌یتوانی وه‌ك خۆی دایبنێ كه‌وا وشه‌ی ( گڵستان ) گۆڕیوه به ( گۆڵشه‌ن ) هه‌ردوكیان یه‌ك ما‌نایان هه‌یه ( گڵستان ) به‌واتای نیشتیمانی گوڵه‌كان دێت ( گوڵشه‌ن ) به واتای باخچه‌ی گوڵان دێت
نموونه‌ی چوارینه‌كه
بێ تهبالین سیه ماره به چهشمهم
بێ تهروزان شه‌وی تارا به چهشمهم
بێ ته ههرگاه شه‌وم سه‌یری گڵستان
گڵستان سه‌ر به‌سه‌ر خاره به چهشمهم
شێوه سوارنیهكهی
سه‌رین به‌بێ تۆ وه‌ك ڕه‌شماره لام
ڕۆژی ڕون بێ تو شه‌وی تارهلام
بێ تۆ هه‌ركاتێ سه‌یری گوڵشه‌ن كه‌م
گوڵشه‌ن سه‌رانسه‌ر هه‌ر چكڵ و خاره لام
جێگه‌ی خویه‌تی هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌وی و جزیری و مه‌لای باتی و خانی و نالی و كوردی و ناری و .... هتد
بگۆڕدرێنه سهرشێوه زاره‌كانی تر , بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كورد شاره‌زای ئافراندنه بیری و وێژه‌ی و فه‌لسه‌فیه‌كانی ئافرێنهرهكانی بێت ,
ئه‌گه‌رچی تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی به‌رزی وێژه‌یی و زمانی و ڕۆشنبیری كورده , كه‌وا به هه‌موو زاره‌وه‌كانی زبانی كوردی داهێنانی هه‌یه به‌ڵام پێویستمان به زمانێكی یه‌كگرتوه له هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردی
له‌باره‌ی باباتاهیری هه‌مه‌دانییه‌وه
پیاوێكی خۆشه‌ویست و ژیر و فه‌یله‌سوف و هۆزانڤان و چاكه‌كار و هه‌ژار بووه له‌باره‌یه‌وه ده‌گێڕنه‌وه زۆر هه‌ژار بوه و له‌ده‌شت و ده‌ردا ماوه‌ته‌وه بێ جێگا‌و ڕێگا له برساندا گژو گیای خواردوه كه‌خۆی له چوارینهیهكدا ئاماژه‌ی پێ ده‌كات سه‌رباری ئه‌وه‌ش له (حوجره ) هه‌وڵی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی و زانسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌دات , ئه‌گێڕنه‌وه كاتێك باباتاهیر ئه‌چێته حوجره به هاوڕێكانی ده‌ڵێت :
ئێوه چۆن فێری زمانی عه‌ره‌بی بوون , ئه‌وانیش
به گاڵته‌وه پێی ده‌ڵێن :
ئێمه پێش نوێژی به‌یانی شه‌خته‌ی حه‌وزی مزگه‌وته‌كه‌مان شكاندوه مه‌له‌مان تیا كردوه ئینجا فێری عه‌ره‌بی بوین ئه‌ویش بهیانیانیكی زوو هه‌ڵده‌ستێ به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان مه‌له له ناو شه‌خته‌ی حه‌وزی مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌كات سبه‌ی كه هاوڕێكانی دێن ده‌بینن باباتاهیر به عه‌ره‌بی قسه ئه‌كات ئه‌ڵێن : چۆن فێری زمانی عه‌ره‌بی بوی ئه‌ویش ده‌ڵێ : ئه‌ی نه‌تانوت له‌شه‌خته‌ی حه‌وزه‌كه مهلهبكه فێری عه‌ره‌بی ده‌بیت ؟
ناو و ناوبانگی به هه‌مولایه‌كدا ڕۆیشتبوو ده‌ڵێن كاتێك ( عوسمانی كوڕی ئارتۆغر ول به‌گ )ی باوه گه‌وره‌ی عوسمانیه‌كان كاتێك به‌ره‌و ئه‌نادۆڵ ده‌ڕوات ئه‌چێته هه‌مه‌دان ده‌ستی بابا تاهیر ماچ ده‌كات ئه‌ویش ئونگوستیلهیهكی خۆی به دیاری ئه‌داتی.
لە ماڵپەری هەواڵ وەرگیراوە
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
