❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رِێگای رِزگاربوون له‌ كوێیه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-17 20:05:48

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

رِێگای رِزگاربوون له‌ كوێیه‌؟

پێده‌چێت بڵێی: من كامه‌رانیم ده‌وێ، ئه‌مه‌وێ رِزگاربم، هیوام لێخۆشبوونه‌، به‌ڵام نازانم چۆن؟ نازانم چۆن ده‌ست پێ بكه‌م؟ من وه‌كو خنكاوێكم ده‌یه‌وێ یه‌كێك ده‌ستی بگرێ، وه‌ وه‌كو سه‌رگه‌ردانێكم رِێگه‌ى لێون بووه‌و چاوه‌رِێی یارمه‌تیه‌. تروسكه‌یه‌ك هیوام ده‌وێ، تیشكێك رِوناكیم ده‌وێ، به‌ڵام رِێگاكه‌ له‌ كوێیه...‌ ؟
برای خۆشه‌ویستم ، خوشكى به‌رِێزم :

رێگاكه‌ رِوونه‌ وه‌كو رِۆژ، دیاره‌ وه‌كو مانگ، یه‌كێكه‌ و دوانی بۆ نیه‌ ... ئه‌ویش رِێگه‌ى ته‌وبه‌یه‌ رِێگه‌ی رِزگاربوون، رِێگه‌ی سه‌رفرازی، رِێگه‌یه‌كی ساناو ئاسانكراوه‌، له‌هه‌موو ساتێكدا واڵایه‌‌ ‌و به‌رامبه‌رت كراوه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ ته‌نها بده‌ى له‌و ده‌رگایه‌ (ئه‌و رِێگایه‌ بگریته‌ به‌ر)، یه‌كسه‌ر گوێت له‌ وه‌ڵامه‌كه‌ ده‌بێت و ده‌فه‌رموێت: من لێبورده‌م له‌و كه‌سه‌ى كه‌ ته‌وبه‌ ده‌كات و باوه‌رِ ده‌هێنێت وكرده‌وه‌ى چاكه‌ ده‌كات له‌وه‌و دواش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و رِێبازه‌ (طه:82). ئه‌وه‌تا خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه‌ وتعالى) بانگی سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی ده‌كات، باوه‌رِدارو بێ باوه‌رِ، كه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆلای، وه‌ پێی راگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و له‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كان خۆش ده‌بێت، هه‌رچه‌ند زۆر بێت، هه‌رچه‌ند گه‌وره‌ بێت، ئه‌گه‌ریش به‌ ئه‌ندازه‌ی كه‌فی ده‌ریا بێت، خودا (سبحانه‌ وتعالى) ده‌فه‌رموێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سورة الزمر .

واته‌ : ئه‌ى موحه‌ممه‌د بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى به‌نده‌كانم، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ تاوان و هه‌ڵه‌ى زۆرتان ئه‌نجام داوه‌، نائومێد مه‌بن له‌ رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوا، چونكه‌ خوا له‌ هه‌موو گوناه و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت . بێگومان ئه‌و خودایه‌ زۆر لێبورده‌و به‌ سۆزو میهره‌بانه‌.

به‌هه‌شت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-19 13:56:53

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: رِێگای رِزگاربوون له‌ كوێیه‌؟

دةست خؤش بةريزم
خواى كةوره باداشتى خير و جاكةت باتةوه

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net