.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






گەورەترین تاوانى دزى بریتیە لە دزى كردن لەنوێژدا، هەروەكو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ: [ إِنَّ أَسْوَأَ النَّاسِ سَرِقَةً الَّذِي يَسْرِقُ صَلَاتَهُ » قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَكَيْفَ يَسْرِقُهَا؟ قَالَ: لَا يُتِمُّ رُكُوعَهَا وَلَا سُجُودَهَا] . رواه الامام احمد 5/310،وهو فى صحيح الجامع997
واتە « خراپترینى خەڵكانى دز ئەو كەسەیە كە دزى لەنوێژەكەى بكات ». وتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم چۆن دزى لە نوێژ دەكرێ ؟ فەرمووی: « دزى كردنەكە بەوە دەبێ ڕكوع و سوجدەكانى بە تەواوى نابات و پەلەدەكات »
جا نوێژكردن بەپەلەو نەپاراستنى هێمنى تێداو جێگیرنەبونى پشت لە (ڕكوع، سوجدە)دا و ڕێك نەبونەوەى پشت لە دواى هەستانەوە لە (ڕكوع و سوجدە) داو دانەنشتن لە نێوان هەردوو سوجدەكەدا، هەموو ئەمانە ئەو هەڵە و ناتەواویانەن كە زۆر دیارو بەرچاون لەناو زۆربەى نوێژ خوێنانداو، مزگەوتێك نى یە نمونەى ئەم جۆرە نوێژ خوێنانەى تێدا نەبێ.
وە هێمنى و لەسەر خۆیی ڕوكن و پایەیەكە لە پایەكانی نوێژ، بەبێ ئەم پایەیە نوێژ دانامەزرێ و وەرناگیرێ و جێی هیچ ناگرێ، هەر بۆیە ئەم كارە زۆر ترسناكە وەكو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ:- [ لَا تُجْزِئُ صَلَاةُ الرَّجُلِ حَتَّى يُقِيمَ ظَهْرَهُ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ] .رواه ابوداود 1/533،وهوفي صحيح الجامع 7224.
واتە « نوێژى هیچ كەسێك دانامەزرێ و تەواو نابێ و جێی هیچ ناگرێ، تاوەكو پشتى ڕێك نەكاتەوە لە ڕكوع وسوجدەدا».
گومانى تێدا نى یە كە ئەم كارە كارێكى خراپ و قێزەونەو هەركەس بیكات شیاوى ئەوەیە ڕێى لێ بگیرێت و لەو كارە قەدەغەبكرێت و بترسێنرێ كە كارێكى خراپی كردووە.
لە (أبو عبدالله الأشعري)ەوە دەفەرموێ: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نوێژى جەماعەتى لەگەڵ هاوەڵەكانى كرد و پاشان لەگەڵ كۆمەڵێك دانیشت، پیاوێك هاتە ژورەوە نوێژى دابەست، جا لە نوێژەكەیدا ڕكوع و سوجدەی دەبرد وەكو دەنوك بدات لەزەوی، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی:-
[ تَرَوْنَ هَذَا لَوْ مَاتَ عَلَى هَذَا مَاتَ عَلَى غَيْرِ مِلَّةِ مُحَمَّدٍ، يَنْقُرُ صَلاَتَهُ كَمَا يَنْقُرُ الْغُرَابُ الدَّمَ، إِنَّمَا مِثْلُ الَّذِى يُصَلِّى وَلاَ يَرْكَعُ وَيَنْقُرُ فِى سُجُودِهِ كَالْجَائِعِ لاَ يَأْكُلُ إِلاَّ تَمْرَةً أَوْ تَمْرَتَيْنِ، مَاذَا يُغْنِيَانِ عَنْهُ] .رواه ابن خزيمة في صحيحه 1/332 وانظر صفة صلاة النبي للألباني 131.
واتە «ئائەوە ئەبینن ؟ هەركەس بمرێ لەسەر ئەو حاڵە، ئەوا لەسەر غەیرى دینى (محمد) مردووە، لە نوێژەكەیدا دەنوك دەدات وەكو قەلەڕەش دەنوك لە خوێن دەدات، جا نمونەى ئەو كەسەى پشت دەچەمێنێ لە ركوع ودەنوك دەدا لە زەوى لە سوجدەكاندا، وەكو كەسێكی برسی وایە كە تەنها خورمایەك یان دووخورما بخوات و هەڵسێتەوە، كە بەوە هیچ سودمەند نابێ»
وەلە(زید)ى كوڕی (وهب)ەوە دەفەرمووێ:- (حذيفه) پیاوێكى بینی ڕكوع و سوجدەى بە تەواوى نەدەبرد، (حذيفه) فەرمووی:
« وَلَوْ مِتَّ وَهَذِهِ صَلاَتُك مِتَّ عَلَى غَيْڕ الْفِطْرَةِ الَّتِي فُطِرَ عَلَيْهَا مُحَمَّدٌ صلى الله عليه وسلم».رواه البخاري انظر الفتح 2/274.
واتە «نوێژت نەكرد، وە ئەگەر بەم كارەوە بمری، ئەوا لەسەر غەیری ئەو فیترەت و دینە دەمری كە خوا (محمد) لەسەرى داناوە »
وە هەركەس نوێژەكەى بە پەلەكرد و هێمنى تێدا نەپاراست كاتێك ئەمەى زانى پێویستە لەسەرى نوێژەكەى دووبارە بكاتەوە، مادام كاتی نوێژەكەى مابێ، وەئەوش كە ڕۆیشتووەو ڕابردووە پێویستە تەوبەبكات و پەشیمان بێتەوە،بۆیە پێویست ناكات نوێژەكەى رابردوو بگێڕێتەوە.
بەڵگەش ئەوەیە كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمووى:
« ارْجِعْ فَصَلِّ فَإِنَّكَ لَمْ تُصَلِّ».سنن أبى داود - (3 / 25).. واتە « بڕۆ نوێژەكەت بكەرەوە چونكە تۆ نوێژت نەكرد ».
سه رچاوه : به هه شت
بةريز\تكاية بابةت لةشوينى گونجاو دابنئ ، بابةت گوازرايةوة لةكةل ريزم
بةريوبةرايةتى
لهسهر هێڵ نییه






دةستةكانت خوش بةراستى سودى هةبوو
بابةتيكى زور جوانبوو
خواى كةورة باداشتت بداتةوة


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش ههربژی

لهسهر هێڵ نییه








دةشت خؤش
زؤر سوودمةند بووم لةم بابةته
خواى كةوره باداشتت باتةوه

لهسهر هێڵ نییه



زۆر بهسوود بوو
دهستهكانت خۆش بیت
لهسهر هێڵ نییه





دهستت خۆش بێت خودا بهردهوامیت
پێ ببهخشێت

لهسهر هێڵ نییه






دهستهكانت خۆش بیت , خواى كةوره باداشتت باتةوه


لهسهر هێڵ نییه



dast xosh
لهسهر هێڵ نییه





Dastakant xosh bet babateky zor baswd bw . xway gawra padashtt bdatawa
لهسهر هێڵ نییه




دهستت خۆش بێت سهركهوتوو بيت،خوای گهوره پاداشتی بهخێرت بداتهوه ان شاء الله.

لهسهر هێڵ نییه







دةس خؤش كاكى بةريز هةر سةركةوتو بيت

لهسهر هێڵ نییه





جزاک اللە خیرا
بابەتیکی بە سود بوو
لهسهر هێڵ نییه