.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ساڵانێكە
ساڵانێكە بە بەردەوام
لاپەڕەی یادگاریەكانت
یەكە یەكە بە خەمەوە
ئەخوێنمەوە...
بیرەوەری چەن ساڵەمان
وەكوو مۆمێ هەموو شەوێ
لە ژوورە ساردوو سڕەكەم
بە هێمنی ئەتوێنمەوە....
ساڵانێكە بە بەردەوام
لە نێو باخی عەشقی تۆدا
لەگەڵ وەرینی هەر گوڵێك
گوڵێكی تر ئەڕوێنمەوە....
ساڵانێكە بە بەردەوام
هیوا خوازی هاتنی تۆم
لەگەڵ مردنی ئەم هیوایە
چەندین هیوا ئەژیێنمەوە....
ساڵانێكە بە بەردەوام
برینێكی قوڵی لەسەر دڵم
بۆ ئەوەی لە یادت نەكەم
برینەكان ئەكولێنمەوە....
ساڵانێكە بە بەردەوام
ئاوێتەی خەمەكانی تۆم
بە نەمانی هەر خەمێكم
خەمێكت لێ ئەسێنمەوە....
دانا سنجاوی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هۆنراوه جوانه سه‌رکه‌وتووبیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن roshna (2011-07-18 15:11:19)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس رۆشنا گیان بۆ په‌یامه که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه