.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











تیرۆركردنی تواناكان
جەنابی سەرپەرشتیار بەڕێوەبەری یەكێك لە قوتابخانە بنەڕەتییەكانی شارۆچكەیەكی ئاگادار كردەوە كە بە نیازە سەردانی قوتابخانەكەیانە، ئەو رۆژەی كە بەرەو قوتابخانەكە بە رێكەوت، لە رێگادا ئۆتۆمبێلەكەی تووشی گرفتێك هات، كە لە ئەنجامدا لە كاركەوت، ئەویش بە سەرسامییەوە لە نزیك ئۆتۆمبێلەكەی راوەستاو نەیدەزانی چی بكات! لەو كاتەدا كە سەرپەرشتیار بەو پەڕی نیگەرانییەوە لە ناچاریدا لە نزیك ئۆتۆمبێلەكەی راوەستابوو، قوتابییەك بەوێدا تێپەڕیو چاوی پێكەوت، زانی كە ئۆتۆمبێلەكەی گرفتێكی تێدایەو لە كار كەوتووە، لە جەنابی سەرپەرشتیار نزیك بووەوەو دوای سڵاو پرسی: دەتوانم یارمەتیت بدەم‌و هاوكاریت پێشكەش بكەم؟ سەرپەرشتیاریش لەو قەیرانەدا لە وەڵامدا گوتی: هیچ لە چاكردنی ئۆتۆمبێل دەزانی؟ قووتابییەكە زۆر درێژەی بە وەڵامی پرسیارەكە نەداو یەكسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەكەی هەڵدایەوەو دەستی بە كاری خۆی كرد‌و پاش ماوەیەك داوای لە جەنابی سەرپەرشتیار كرد ئۆتۆمبێلەكەی بخاتە گەڕ، ئۆتۆمبێلەكە كەوتە كار‌و سەرپەرشتیار لەو كێشەیە رزگاری بوو! سەرپەرشتیار بە گەرمی سوپاسی قوتابیەكەی كرد، بەڵام ویستی نهێنی ئەوە بزانێت كە بۆچی لەم كاتەدا لە قوتابخانە نییەو چی دەكات لێرە؟! قوتابیەكە لە وەڵامدا گوتی: (ئەمڕۆ جەنابی سەرپەرشتیار سەردانی قوتابخانەكەمان دەكات، منیش لە پۆلەكەدا تەممەڵترین قوتابیم، لەبەرئەوە مامۆستاكەم پێی گوتم: بگەڕێمەوە ماڵەوە بۆئەوەی خەجاڵەتمان نەكەیت؟!)
لەم چیرۆكەوە چی فێردەبین:
1- پێوەری ئێمە بۆ زیرەكی‌و تەممەڵی قوتابییەكان تەنها فێربوونی وانەكانی قوتابخانەیەو رەچاوی هیچ پێوەرێكی تر ناكەین.
2- دۆزینەوەی توانا‌و بەهرەی منداڵەكانمان، پێویستە لە سەرەتای تەمەنی منداڵیانەوە دەست پێ بكات، تا بتوانین ئاڕاستەیەكی دروستی‌یان بكەین، بۆئەوەی سوود لە بەهرەكانیان وەربگرین.
3- هەموو منداڵەكان زیرەكنو لە بنەڕەتدا هیچ منداڵێك تەممەڵ نییە، لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەسەلمێنن هەموو منداڵەكان كە لە دایك دەبن ئاستی ژیری‌و زیرەكییان وەكو یەك وایەو لە 1%ی رێدەكەوێت كە منداڵێك ئاستی نزمتر بێت، بەڵام بە داخەوە لە دواییدا ئەم رێژەیە پێچەوانە دەبێتەوەو لە (100) منداڵ جاری واهەیە یەك منداڵ بە زیرەكو لێهاتوویی لە قەڵەم دەدرێتو ئەوانی تر یا بە زیرەكی مامناوەندی یا بە تەممەڵ ناوزەد دەكرێت.
4- مەرج نییە هەموو منداڵەكانمان ببنە مامۆستا‌و پزیشك بەڵكو ئێمە پێویستمان بە هەموو پسپۆڕییەكان هەیەو میكانیكی‌و كارەباییو دارتاشیو پسپۆر‌و.... هتد، هەموو پێویستن.
5- بە داخەوە نەك هەر لە منداڵی‌دا بەڵكو تا قۆناغی زانكۆ‌و دوای زانكۆش تەنها كۆی نمرەكان پێوەری ئێمەن، بۆ دیاریكردنی قوتابی زیرەكو بەهرەمەند. لە هەموو سەیرتر ئەوەیە كە ئەگەر خوێندكارێكی بەهرەمەند نمرەكەی نزم بێت بیەوێت بچێتە بەشێك كە تیایدا بەهرەمەندە نایەڵن ئەگەر نمرەكەی لەو بەشە نزمتر بێت. بەڵام ئەگەر قوتابییەكی نمرە بەرز ئەگەر بەهۆی گرفتەكانی ژیانەوە لە كۆلێژێكی بڵندەوە دایبەزێنێ كەس رێگای لێ ناگرێت‌و ناڵێت حەیفە بۆ تۆ لە كۆلێژی پزیشكی یان یاساوە دایبەزێنیت بۆ پەیمانگا، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئێمە هیچ بە تەنگ وزەو تواناكانەوە نایەینو بە لامانەوە گرنگ نین!
6- با هەر كەسە لەو بوارەدا بە كاربهێنین كە تیایدا بەهرەمەندنو ئارەزوویان لێیەتی، ئازادی بە نەوەكانمان بدەین خۆیان دواڕۆژی خۆیان هەڵبژێرن.
سه‌رچاوه-گۆڤاری بڕیار
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HALWEST.ZADA (2011-07-18 21:52:43)

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh penwst rangin ba rasty babateky
swd baxsha grng xwendnaway babataka nya
balkw grng awaya swd law halana
warbgrinw dwbarayan nakainawa kak halwest

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش كاك هةلويست
بةراستى ئةم جيرؤكه و ئامؤزكارييةكان هينده جوانن و بةنرخن كه نازانم جيت بؤ بنوسم
سةركةوتوو و تةمةن دريز بيت انشاء الله
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hulya (2011-07-24 12:45:52)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh renmayaki zor baswda
bahiwae sarkawtn bo barezt
له‌سه‌ر هێڵ نییه





kosar kaneskany نووسی:
dastt xosh penwst rangin ba rasty babateky
swd baxsha grng xwendnaway babataka nya
balkw grng awaya swd law halana
warbgrinw dwbarayan nakainawa kak halwest
قسه‌كانت زۆر دروستن بێگومان بێكردار وته شوینێك ناگرێ له به‌های مرۆڤه‌كان و هه‌نگاونان له خراپه‌وه ب باش و له‌باشه‌وه بۆ باشتر
سوپاس بۆبه‌ژداریت به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





hulya نووسی:
دةست خؤش كاك هةلويست
بةراستى ئةم جيرؤكه و كامؤزكارييةكان هينده جوانن و بةنرخن كه نازانم جيت بؤ بنوسم
سةركةوتوو و تةمةن دريز بيت انشاء الله
سوپاس بۆتۆو ده‌ستی تۆش خۆش بێ خاتوو هۆلیا
خۆشحاڵم كه لێی سوودمهندبوویت.له‌به‌خته‌وه‌ری دابی ان شا‌ء الله
له‌سه‌ر هێڵ نییه





nuna_gyan نووسی:
dast xosh renmayaki zor baswda
bahiwae sarkawtn bo barezt
سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌تان به‌ڕیز نونه.
به‌هیوای سه‌لامه‌تیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت کاکه گیان بۆ دانانی ئه‌م چیرۆکه جوانه
سه‌ره‌تا ببوره بابه‌ته‌که‌م گواسته‌وه به‌شی چیرۆک چونکه پێم وابوو که له‌وێ گونجاوتره
سه‌باره‌ت به چیرۆکه‌که ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم :
ئێمه هه‌موو کات ئه‌مانه‌وێت مناله‌کانمان زیره‌ک بن به‌لام بیرله‌وه ناکه‌ینه‌وه که ئه‌م مناله تا جه‌ند توانای هه‌یه به‌لکو پێوه‌رێکمان نیه به‌لکو ته‌نها پشت ده‌به‌ستین به زیره‌کی له وانه‌کانی ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و رێگایانه‌ی که ره‌نگه سه‌رکه‌وتنی تیا دهسهبهرنهبێت بۆ ئه‌م که‌سه به‌لکو ئه‌بێت سه‌ره‌تا به هه‌موو پێوه‌رێک دا بتوانین مناله‌کانمان هه‌لسه‌نگێنین بۆ ئه‌وه‌ی توانا و وزه‌کانیان ببیننین
دووباره ده‌ستت خۆش بیت و ماندوو نه‌بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه





sirwan نووسی:
ده‌ستت خۆش بێت کاکه گیان بۆ دانانی ئه‌م چیرۆکه جوانه
سه‌ره‌تا ببوره بابه‌ته‌که‌م گواسته‌وه به‌شی چیرۆک چونکه پێم وابوو که له‌وێ گونجاوتره
سه‌باره‌ت به چیرۆکه‌که ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم :
ئێمه هه‌موو کات ئه‌مانه‌وێت مناله‌کانمان زیره‌ک بن به‌لام بیرله‌وه ناکه‌ینه‌وه که ئه‌م مناله تا جه‌ند توانای هه‌یه به‌لکو پێوه‌رێکمان نیه به‌لکو ته‌نها پشت ده‌به‌ستین به زیره‌کی له وانه‌کانی ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و رێگایانه‌ی که ره‌نگه سه‌رکه‌وتنی تیا دهسهبهرنهبێت بۆ ئه‌م که‌سه به‌لکو ئه‌بێت سه‌ره‌تا به هه‌موو پێوه‌رێک دا بتوانین مناله‌کانمان هه‌لسه‌نگێنین بۆ ئه‌وه‌ی توانا و وزه‌کانیان ببیننین
دووباره ده‌ستت خۆش بیت و ماندوو نه‌بیت
سوپاس بۆ گواستنه‌وه‌كه‌ی .بێگومان له‌و به‌شه‌دا رؤڵی زیاتر ئه‌گێڕێ وه‌كو مناڵةكهی ناو چیرۆكه‌كه توانای لێره ده‌رئه‌كه‌وی
بێگومان بناغهوی په‌روه‌رده‌ی مناڵه‌كان و به‌ڕیوه‌بردنی وڵات خراپه‌و كه‌موكورتی زۆری تێدایه وه بهچاكنهكردنیشی به‌رده‌وام به‌ره‌وخراپتر ئه‌چێ
هه‌ر مناڵ و تاكێكی مرۆڤایه‌تی ڕه‌وشت و جیاكاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌هه‌مان شێوه خولیا‌و توانای تاكه‌كه‌سی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه
گه‌ر له‌ته‌وه‌ره‌ی خۆی نهخولایهوه ئه‌وا كه‌سیكی ناسه‌ركه‌وتوو ده ر ئه‌چی.
سوپاس بۆبهژدار ه ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک هه‌ڵوێست
چیرۆکێکی زۆر جوان و سه‌رنجراکێش بوو هیوادارم
هه‌ر به‌رده‌وامبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





roshna نووسی:
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک هه‌ڵوێست
چیرۆکێکی زۆر جوان و سه‌رنجراکێش بوو هیوادارم
هه‌ر به‌رده‌وامبیت
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕیزتان ڕۆشناخان
ده‌ستی تۆش خۆش و سه‌ركه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه