❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌يوه‌ندی نێوان (زه‌مين له‌رزه_زلزال_‌)و(گڕكانه‌كان)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-19 19:15:47

MAJEED HERIRI
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-30
دواترین سه‌ردان: 2012-02-20
په‌یامه‌كان: 101
WindowsXPFirefox

په‌يوه‌ندی نێوان (زه‌مين له‌رزه_زلزال_‌)و(گڕكانه‌كان)

په‌يوه‌ندی نێوان (زه‌مين له‌رزه_زلزال_‌)و(گڕكانه‌كان)



بێ گومان هه‌ركاتێك زه‌وی هه‌ژێنێك ڕووبدات گڕكانێكی له‌دواوه‌يه‌،نموونه‌ بۆ ئه‌مه‌ زۆره‌ :
له‌يابان و له‌ساڵی ١٨٨٣دورگه‌ی (كاركاتوا) گركانێكی تری لێ هه ڵساوبه‌هه‌زاران كوژراوی نايه‌وه‌ودرێژ بوه‌وه‌ بۆ شه‌پۆڵه‌كانی تسۆنامی ئه‌نده‌نوسيا كه‌ ٤٠٠٠كيلۆمه‌تر لێيه‌وه‌ دووره‌.
له‌ساڵی ١٩٥٢ له‌كامتشاكا له‌ڕوسيا تسۆناميه‌ك ڕووی داو ٥٠٠٠كه‌سی كوشت.
له‌ 26 ديسمبر /كانونی يه‌كه‌م ساڵی  2004 له‌ژێر ده‌ريا و له‌دورگه‌ی ڕۆژئاوای (سومه‌تره‌) ی ئه‌نده‌نوسيایی زه‌وی هه‌ژێنێك هات و بوه‌ هۆی ڕوودانی تسونامی (البوكسينج داي) ،ئه‌م زه‌وی هه‌ژێنه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گركانێكی مه‌زن ٢٣٠٠٠٠دووسه‌د و سی هه‌زار كه‌سی له‌١١ شار دا كوشت،ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ وێران بوونی چه‌ندين شوێنی گه‌شتياری به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی شه‌پۆڵه‌ گركانيه‌كان به‌به‌رزایی ٣٠ مه‌تر و زياتريش.

ئه‌مه‌ وێنه‌ی قوربانيێكی گڕكانه‌كه‌يه‌
[imgl][/imgl]http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f81d671d1f.jpg

[size=16]له‌يابان له‌١١مارس ی ٢٠١١ زه‌وی هه‌ژێنێك به‌پله‌ی 8.9به‌پێوه‌ری ڕيخته‌ر ڕووی داو بوبه‌ هۆی ته‌قينه‌وه‌ی هايدرۆجينی و له‌٤وێستگه‌ی نه‌وه‌وی فۆكۆشيما ڕوی دا،بوبه‌ هۆی مردنی زياتر له‌ ١٠٠٠٠كه‌س و ١٦٠٠٠ونبوو.


ئه‌مه‌ وێنه‌ی سه‌ره‌تای ته‌قينه‌وه‌ی گڕكانه‌كه‌يه‌ له‌يابان[/size]
[imgl][/imgl]http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-93389e92fe.jpg

له‌م ڕووداوانه‌دا ئه‌گه‌ر وردببينه‌وه‌ به‌ئاسانی هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ين كه‌وا هه‌ر زه‌وی هه‌ژێنێكی مه‌زن گركانێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌يه‌،كه‌واته‌ له‌وه‌وه‌ به‌ديار ده‌كه‌وێت و كه‌وا زه‌وی هه‌ژێنه‌كان په‌يوه‌نديان به‌ گڕكانه‌كانه‌وه‌ هه‌يه‌،واتا گڕكانه‌كان به‌دوای زه‌وی هه‌ژێنه‌كان دا دێن.
دوای ئه‌وه‌ی زانايان ئه‌م په‌يوه‌نديه‌يان دۆزيه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵ بوون ،به‌ڵام ديسان وه‌ك دۆزينه‌وه‌كانی تر قورئان پێش ئه‌وان باسی كردوه‌ ،
عبدالله ی كوڕی عقبه‌ له‌ڵێكۆڵينه‌وه‌كه‌ی (عدن البعد التاريخي والحضاري) ده‌ڵێت:له‌په‌يوه‌ندی نێوان ئه‌م دوانه‌يه‌دا _زه‌وی هه‌ژێن و گڕكانه‌كان_ ئه‌م فه‌رموده‌يه‌ی پێغه‌مبه‌ریش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌باسی نيشانه‌كانی ڕۆژی دوایی و گركانی (عه‌دن)ده‌كات،گركانی عه‌دن يه‌كێكه‌ له‌و شه‌ش گركانانه‌ی كه‌وتونه‌ته‌ سه‌ر يه‌ك هێڵی گڕكانی له‌ (المندب )،له‌ ده‌رگای ڕۆژئاوای ده‌ريای سوور تاوه‌كو شاری عه‌دن،له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌دا هه‌ندێك چاڵاكی ئه‌م گڕكانانه‌ له‌شای (الطير)به‌دياركه‌وتوون،ئێستا ڕووی ئيعجازی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر _د.خ_له‌م باره‌وه‌ ده‌خه‌ينه‌ڕوو:
١_پێغه‌مبه‌ر _د.خ_به‌شێوه‌ی ده‌ربڕينی _بير_ باسی شاری عه‌دنی كردوه‌و ده‌فه‌موێت(قعر عدن)،ئه‌مه‌ش به‌ديار نه‌كه‌وت تاوه‌كو فڕۆكه‌و مانگه‌ده‌ستكرده‌‌كان وێنه‌ی شاری عه‌دنيان له‌ئاسمانه‌وه‌ گرت ،ئه‌وجا به‌دياركه‌وت كه‌ ئه‌م شاره‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وايه‌ كه‌ له‌سه‌ر بيرێكی ئاودا هه‌ڵكه‌وتبێت.
٢_پێغه‌مبه‌رمان_د.خ_پێی ڕاگه‌ياندنين كه‌وا ئه‌م شاره‌ له‌سه‌ زه‌ريايه‌كی مه‌زنی گڕكانی خام دانراوه‌،به‌ڵام درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ناوجه‌رگه‌ی ناوه‌وه‌ی زه‌وی،كه‌ئه‌ويش به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ پارچه‌يه‌كی يه‌كجار زه‌به‌لاحه‌ له‌ ئاسن و مسی تواوه‌،كه‌جارێك ده‌ركه‌وتوه‌و ساردبۆته‌وه‌ ،به‌ڵام جارێكی تر له‌هه‌مان شوێن سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌،ئه‌مه‌ش خوی هه‌موو گركانێكه‌ كه‌جارێك سه‌ری هه‌ڵداو ساردبوه‌وه‌ ،بۆجاری دووه‌م زۆر به‌هێزه‌وه‌ دروست ده‌بێته‌وه‌، زانايان ده‌ڵێن هه‌رگركانێكی مه‌زن ،زه‌وی هه‌ژێنێكی__زلزال_ له‌گه‌ڵ دايه‌،‌كه‌ واده‌كات ڕێژه‌يه‌كی زۆری ئاسن و مسی تواوه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌،ئه‌مه‌ش واده‌كات گركانه‌كه‌ هێنده‌ی تر گه‌رم بێت.
ئه‌م وته‌يه‌ی زانايانی زه‌وی ناسی ته‌واو يه‌كده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئايه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ [ إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا *  وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا] الزلزلة 1_٢
واتا: ((  كاتێك زه‌وى ده‌هێنرێته‌ له‌رزه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ زۆر به‌هێزه‌كه‌ى بۆ پێشهات* هه‌رچى له‌ زه‌ويدا هه‌بوو له‌ مادده‌ سه‌نگينه‌كانى ناوى ده‌رى په‌ڕاندو هێنايه‌ ده‌ره‌وه‌)).
ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ ئاماژه‌ به‌شتێكی تريش ده‌دا:
سه‌ير بكه‌ن يه‌كه‌م جار باسی زه‌وی هه‌ژان ده‌كات،دواتر باسی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناخی زه‌وی ده‌كات له‌به‌رده‌ گه‌رم و ئاسنه‌ تواوه‌كان،كه‌ئه‌مه‌ ئاماژه‌يه‌كی ڕوونه‌ بۆ دروست يوونی گڕكان.بۆزياتر زانياری،زانايانی زه‌وی ناسی ده‌ڵێن ناوه‌وه‌ی زه‌وی زۆر گرانه‌و گرانيه‌كه‌ی ده‌گاته‌ چوارێكی زه‌وی،ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌خوا ده‌فه‌رموێت(هه‌رچى له‌ زه‌ويدا هه‌بوو له‌ مادده‌ سه‌نگينه‌كانى ناوى ده‌رى په‌ڕاندو هێنايه‌ ده‌ره‌وه‌)، الزلزلة 2
كه‌واته‌ با پرسيارێك بكه‌ين (ئايا له‌سه‌رده‌می دابه‌زينی قورئانی پيرۆز كێ ده‌يزانی زه‌مين له‌رزه‌و گڕكان په‌ويه‌نديێكيان له‌گه‌ڵ يه‌كتر هه‌يه‌)؟!.
ئايا ئه‌وه‌ ئيعجازێكی مه‌زنی قورئانی پيرۆز نيه‌؟!.

ئايا پێغه‌مبه‌ری خودا_د.خ_گه‌شتی كردبوو بۆ وڵاتی يه‌مه‌ن؟تاوه‌كو لێكۆڵينه‌وه‌ بكات و بۆی ڕوون ببێته‌وه‌ ئاخۆ بير گڕكانی له‌ژێر ئه‌م شاره‌ هه‌يه‌ ياخود نا؟!.
نه‌خێر نه‌گه‌شتی كردبوو ،وه‌نه‌لێكۆڵينه‌وه‌ش!!.
ئه‌ی كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ سروشی خودایی نه‌بێت چی ناوبنێين؟!.

سبحان الله‌
[/size]


--------------------------------------------







دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن MAJEED HERIRI (2011-07-19 19:22:27)

Kurdzhin
با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌ دڵ دا بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net