.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














فرمێسك ناوی خوازیاری چیرۆكی راسته‌قینه‌ی كچێكهی ته‌مه‌ن (16) ساڵه‌یه كه چۆن له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه به زۆر به‌شوو دراوه‌و بهشیرباییهكهیقهرزی خێزانه‌كه‌ی پێدراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی پێكرد كه زۆربه‌ی دانیشتوانی شاره‌كانی كوردستان تووشی نه‌بوونی و گرانیه‌كی زۆر بوونه‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی كه له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركران و له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئاواره كرابوون.
ماڵی فرمێسكیش یه‌كێك ده‌بێت له‌و ماڵه ئاوارانه، كاتێك كهچیرۆكهكهی خۆی ده‌گێڕێته‌وه فرمێسك له چاوه‌كانی نابڕێ، به‌ڵام درێژه به باسه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت من له ته‌مه‌نی چوارده ساڵی كه ئه‌وكات پۆلی دووی ناوه‌ندی بووم ماڵی باوكم ده‌ریان كردم له خوێندن، ناچار رازی بووم به‌وه‌ی كه ببم كچی ماڵه‌وه، چونكه ئه‌وكات ره‌وشی ماددیمان باش نه‌بوو ، له‌و كاته‌دا شه‌وێكیان ئاگام له ئه‌حمه‌دی برام بوو قسه‌ی بۆ دایكم دهكردو باسی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆ ده‌كردوو بیانووی پێ ده‌گرت كه ده‌بێ هه‌ر بۆی بهێنن ، هه‌رچه‌ند دایكم وتی كوڕم ئێمه له چ گوزهرانێكدا ده‌ژین جارێ له‌م باسه بگه‌ڕێی، خۆت ئه‌زانی پاره‌شمان نیه، ئه‌وه‌بوو قسه‌كانی دایكم لای ئه‌حمه‌د بێ سود بوو، ئه‌و هه‌ر سووربوو له سه‌ر داواكه‌ی خۆی و دایكمی راسپارد به باوكم بڵی با قه‌رز بكات و ژن بۆ من بێنی.
دوای ئه‌وه‌ی دایكی فرمێسك باوكی راده‌گه‌یه‌نی له قسه‌كانی ئه‌حمه‌د و ده‌ڵێ باكوڕهكهمان له ده‌ست نه‌چێت هه‌رچی ده‌كه‌ی ژنێكی بۆ بێنه ، بۆیه باوكم ناچار ده‌بێت و ده‌چێت له چه‌ند ماڵێك قه‌رز ده‌كات، یه‌كێك له و ماڵانه خزمێكی ئه‌م پیاوه ده‌بێت كه ئێستا هاوسه‌رمه .دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی برام به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شاد بوو، به‌ڵام دایك و باوكم هیچ شتێكیان له به‌رده‌ستدا نه‌بوو بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی له سه‌ریان بوو ، ئیتر دایكم وه‌كو ریكلامێك بۆمن كاتێك له ناو ژنی كۆڵان داده‌نیشت ئه‌ی وت ئێمه كچه‌كه‌مان به شیربایی ده‌ده‌ین به شوو ئه‌گه‌ر كورێكی باش بێته پێشه‌وه، فرمێسك كاتێ ئه‌م چیرۆكه‌ی خۆی ده‌گێرایه‌وه قورگی ده‌گیراو وه‌ك باران فرمیسك به چاوی ده‌هاته خواره‌وه و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی “یه‌كێك له‌و ماڵانه‌ی باوكم قه‌رزی لێ كردبوو دراوسێمان بوو، بۆیه كوڕه‌كه‌یان ده‌یزانی من شووی پێناكه‌م، به‌ڵام به ماڵی دراوسێكهمی راگه‌یاند بوو كه ده‌كاته خزمی ئه‌وان كاتێك ئه‌وانیش پێشتر منیان بینی بوو به‌ڵام بڕوایان به‌وه نه‌بوو كه به‌وان رازی ببم، بۆیه وتبویان ئه‌گه‌ر رازی ببن چیان بوێت ده‌یده‌ین، له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه هاتبوون له‌گه‌ڵ دایكم و باوكم و ئه‌حمه‌دی برام رێككه‌وتن بێئه‌وه‌ی خۆم ئاگادار بم، له سه‌ر ئه‌وه‌ی به شیربای بمده‌ن به شوو تاكو قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، دوای ئه‌م هه‌موو پیلانه رۆژێكیان دایكم پێمی راگه‌یاند كچم داوهكهرت هاتووه ده‌ده‌ین به شوو، منیش وامزانی سوعبه‌ت ده‌كات وتم دایكه جارێ من منداڵم شووناكهم وتی كچم به‌ڕاستمه ، فرمێسك ده‌ڵێت كاتێ ئه‌م هه‌واڵی پێی راگه‌یاندم وه‌كو ئه‌وه وابوو گولله‌یه‌ك له‌سه‌ر دڵم دابێ، وتم دایه گیان ئاخر من كوڕم نه‌دیوه خاتر خوا چۆن شتی وا ده‌بی ، دایكم تووڕه بوو وتی ئه‌ی شوو به‌كێ ده‌كه‌ی؟! كچێ با قه‌رزه‌كانمان بده‌ینه‌وه كچم تازه هه‌موو شت بڕاوه‌ته‌وه و ماڵه‌كه به‌م نزیكانه دێنه داوات، ئه‌و ژنه ده‌ڵی هاوارم بۆ دایكم كرد وتم دایكه باشه خۆ تۆ وه‌ك من هاوره‌گه‌زی بۆ وام لێ ده‌كه‌ی به‌ڵام دایكم وتی تازه باوكت قسه‌ی داوه و منیش ناوێرم هیچ بڵێم له به‌رانبه‌ر باوكت، فرمێسك زۆر به تاسه‌وه ئه‌م چیرۆكه‌ی خۆی ده‌گێڕایه‌وه له ئاسكێكی بریندار ده‌چوو كاتێك له لایه‌ن راوچیهوه برینداركرابێت و توانای راكردنی نه‌بێت و له چاوه‌ڕوانی راوچییهكهو چهقۆكهیدابێت بۆ سه‌ربڕین، ئه‌وه‌بوو رۆژێكیان له میوانی ماڵی خزمێكمان بووم باوكم هات به شوێنمداو وتی كچم میوانت هاتووه ئه‌وكاته زانیم داوهكهرم هاتووه كاتێك چوومه‌وه سه‌یرم كرد مامۆستاشیان هێناوه بۆ ماره كردن، فرمێسك هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی تری هه‌ڵكێشاو به‌رده‌وام بوو له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی و وتی له وكاته‌دا ئه‌وه هات به مێشكمدا كه ده‌ڵێن مه‌لا له‌كاتی ماره كردن‌دا پرسی كچه‌كه ده‌كات وتم پێی ده‌ڵێم من به دڵم نیه‌و به زۆر ده‌مده‌ن به شوو ، به‌ڵام ئه‌و پیلانه‌شیان داناوه و پاره‌یه‌كی زۆریان داوه به مه‌لا كه‌و باوكم پێی راگه‌یاند بوو كچه‌كه‌م منی كردووه به وه‌كیلی خۆی پێویست ناكات لێی بپرسی، ئیتر له ماڵێكی دراوسێمان ماره‌یان كردم، بۆیه چه‌ندین جار بیرم له خۆ كوشتن كردهوهتهوه.
فرمێسك ده‌ڵێت ئه‌م هه‌موو ده‌رده‌سه‌رییه‌ی من به‌لایه‌ك كه كورم به دڵنه‌بوو له خۆم گه‌وره‌تربوو خوێنده‌واری نه‌بوو، باسی خۆههڵنانیش ناكه‌م زۆر جوانیش بووم جوانیهكهشم زیاتر قوری كرد به‌سه‌رمدا، له هه‌مووی به ئازارتر كه تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مرم له یادم ناچێ ئه‌ویش ئه‌وه بوو براكه‌م به زاوای راگه‌یاند بوو كه خۆی بڕوات قه‌رزه‌كانمان بداته‌وه ئه‌ویش له خۆشی ئه‌وه‌ی كه من بوومه به هاوسه‌ری و بڕوای نه‌ده‌كرد و به‌هه‌موو شت رازی بوو بۆیه خۆی به‌و كاره هه‌ڵساو چووه له ده‌رگای ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌دا كه ماڵی باوكم پێی قه‌رزاربوون و پێی راده‌گه‌یاندن ئه‌وه قه‌رزی ماڵ فڵان كه‌سه‌و ئه‌مه شیرباییه من ده‌یده‌م. ئێستا ژیانم داوه‌ته ده‌س قه‌ده‌رو كاتێكیش ده‌بینم كچێ به زۆر به شوو ده‌درێ برینم سه‌رله‌نوێ ده‌كولێته‌وه و رۆژگاره ره‌شه‌كانی خۆم ده‌كه‌وێته‌وه یاد، كه به‌رده‌وام تیایاندا ده‌ژێم هه‌رچه‌ند ده‌ژیم به‌ڵام من مردووم، ئه‌ویش به‌هۆی خۆشی براكه‌م و پیاوسالاری باوكمه‌وه به‌سه‌ری منیاندا هێنا و منیان فرۆشت .....
تێبینی :
ناوه‌كان خوازراون ، به‌ڵام چیرۆكه‌كه راسته قینه‌یه‌و له شارێكی كوردستانی خۆمان روویداوه
سه‌رچاوه / یهنهی زانیاری

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش رؤشنا كيان
جيرؤكيكى زؤر كاريكةره, دلم بر بوو له كريان
ئةمجارةش وةك هةموو جارةكانى تر كجةكه بوو به قوربانى كةله رةقى و بياوسالارى باوك و برا
دووبارة دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت هولیا گیان
به‌دڵنیایه‌وه هه‌موو جارێک ده‌بێت کچان ببنه قوربانی
له‌سه‌ر هێڵ نییه