.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زۆر کات ڕوداوێک بۆ ئێوه ڕوی داوه و ڕێگه و به‌رنامه‌ی سه‌رنج ڕاکێشانی هه‌بوه به‌ڵام ناتوانن ئه‌وانه ده‌ربخه‌ن و ئه‌نجامیان بده‌ن هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م نه‌توانینه نه‌خۆشی بێ ئیراده‌ییه به‌ڵێ ئه‌مڕۆ زۆرێک له تاکه‌کانی مرۆڤ له بێ ئیراده‌یی یان ده‌گمه‌نی ئیراده له ناخۆشی و ڕه‌نجداندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر
له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره له هزری ئێوه‌ی خوێنه‌ردا دروست بێت که ئایا من نه‌خۆشی بێ ئیراده‌ییم هه‌یه یان نا؟
له وه‌ڵامدا ده‌بێت بڵێین ئه‌م نه‌خۆشیه چه‌ند نیشانه‌یه‌کی خراوه‌ته ڕو که لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌که‌ین...
1/شوێن که‌وته‌و لاسایی که‌ره‌وه‌ن :-که‌سانێک که ئیراده‌ی پێویستیان نیه هه‌رگیز ناتوانن داهاتوی خۆیانیان هه‌بێت و به ئازادی بژین ئه‌م جۆره که‌سانه بێ گومان ئه‌بێت شوێن که‌وته‌ی که‌سانی تر بن و لاسایی که‌سانی ده‌وروبه‌ر بکه‌نه‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئێوه له ده‌وروبه‌ری خۆتان کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌بینن که به‌هۆی هه‌بونی ئیراده به ناونیشانی پێشه‌نگ خراونه‌ته ڕو کۆمه‌ڵێک به‌هۆی بێ ئیراده‌یی یان لاوازی ئیراده‌وه هه‌میشه له‌دوای ئه م چینه‌وه‌ن بۆ نمونه:-
ته‌واوی ئاشتی خوازانی مرۆڤایه‌تی و ڕێبه‌رانی دینی و میلی که پێشه‌نگ بون و کۆمه‌ڵێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکیان کردوه به شوێن که‌وته‌ی خۆیان که‌سانێکن که ئیراده‌یان هه‌بوه‌و ده‌یان بێت
2/بێ داهێنان وبێ دروست که‌رن:-ئێوه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن له ژیانی زانایان و عالمانی ڕۆژگاری ڕابردو بێگومان به‌و راستیه ده‌گه‌ن که یه‌که‌مین تایبه‌تمه‌ندی که ئه‌وانی کردوه به زانا و داهێنه‌ر ئیراده‌بوه ئه‌گه‌ر که‌سێ بیه‌وێت زانا و داهێنه‌ر بێت یان دروستکه‌ری شتێ بێت له قۆناغی یه‌که‌مدا ده‌بێت پشتیوان و ئیراده‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ر که‌سێک ئیراده‌ی نه‌بێت بێگومان بێداهێنان ده‌بێت...
3/بۆچونی سه‌ربه‌ستیان نی‌یه:-که‌سێک که ئیراده‌ی نه‌بێت ناتوانێت له‌سه‌ر بۆچونه‌کانی خۆی خۆڕاگر بێت ئێوه ئه‌و شته‌ی که ده‌یبینن له له له‌ناوچونی ڕژێمه‌کاندا ئه‌و شته‌ی که‌له‌هه‌ستی شۆڕشگێڕان و سه‌رۆکه‌کاندا ده‌یبینن بۆچون و ده‌نگی خۆڕاگری و بێلایه‌نی یه
ئه‌م کاره زۆر دژوار و گران نیه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بۆچونه‌کان خاوه‌نی ئیراده ی به‌هێز نه‌بن که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سێ ئیراده‌ی نه‌بێت بۆچونی سه‌ربه‌ستی نی‌یه.....
4/له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌کاندا هه‌ڵسوکه‌وتی شیاویان نی‌یه:-که‌سانی بێ ئیراده له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌کاندا توانای هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی شیاو‌و ته‌واویان نیه و هه‌وڵده‌ده‌ن به هه‌ڵوێستێکی ناته‌واو و ناڕاست خۆیان له کێشه‌که ده‌رباز بکه‌ن ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی که‌سێکی به ئیراده که هه‌وڵده‌ده‌ن به ئیراده و پشتیوانی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات...
5/قه‌له‌قی،توڕه‌یی،ده‌مارگیری،په‌شۆکاوی:-که‌سانێک که ئه‌م چوار سیفه‌ته‌یان هه‌یه به دڵنیایه‌وه خاوه‌نی ئیراده نین ئه‌وانه یان ده‌م هه‌راشن وه‌ک قه‌له‌ق بون که‌سێکی ده‌مارگیر یان پوچه‌ڵ و تێکشکاون وه‌ک په‌شۆکاوه‌کان ئه‌وانه‌ئ ڕه‌نگیان به ڕوه‌وه نه‌ماوه و ئه‌وانای ته‌نانه‌ت توانای ده‌مه ده‌میشیان نی‌یه ...
دوای ئیشاره‌دان به گۆشه‌گه‌لێکی تایبه‌تمه‌ند و نیشانه‌کانی بێ ئیراده‌یی و لاوازی دێینه سه‌ر پێناسه و چاره‌سه‌ری بێ ئیراده‌یی بۆ ئیراده پێناسه‌یه‌کی زۆر کراوه سێ پێناسه له‌وانه ده‌خه‌ینه ڕو:-
*کاتێک کارێک ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت پێویسته ئه‌نجام بدرێت ئه‌م تێڕوانینه به ئیراده ناوده‌به‌ن....
*مه‌یل و تامه‌زرۆیی به ژیان بۆ گه‌یشتن به ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری پێی ده‌ڵێن ئیراده....
*ئیراده بریتییه له هێزی هه‌لسه‌نگاندن و به‌ڵگه هێنانه‌وه و بڕیاردان و پاشان کرداوه ئه‌نجام دان.....
به‌م مانایه ئه‌گه‌ر که‌سێ بتوانێت کارێک ئه‌نجام بدات بێگومان وزه و توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ی هه‌بووه
یه‌کێک له ده‌روناسه‌کان ده‌نوسێت ئیراده له مرۆڤدا شاراوه‌یه....
به‌ڵام بۆ به‌ده‌ستهێنان و سودوه‌رگرتن لێی ده‌بێ ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه تێبینی بکه‌ین:-
1/له سه‌ره‌تادا ده‌بێت له‌ش و ڕۆحی خۆمان به ساغی بپارێزین...
2/ئه‌و ئیراده‌یه‌ی که له‌بونماندا هه‌یه بی دۆزینه‌وه...
3/ده‌بێت ئیراده‌ی ساغ و ته‌واو له ئیراده‌ی ناساغ و ناته‌واو جیابکه‌ینه‌وه...
4/به وه‌رزش گه‌لێکی به‌رده‌وام ده‌بێت له سستی و بێهێزی ده‌ری بێنین و بیخه‌ینه دۆخی چالاک بونه‌وه ..
5/بونی جوڵێنه‌رێکی گونجاوو پێوست...
لێره‌دا ده‌بێت به خوێنه‌رانی خؤشه‌ویست بڵێین ئه‌گه‌ر ئێوه بێ ئیراده‌ن یان ئیراده‌تان لاوازه ئه‌بێت ڕێگای چاره‌سه‌ری به‌هێز بۆ چاره‌سه‌رکردنی خۆتان له‌به‌رچاوبگرن وه‌ک ئه‌م ڕێگایانه‌ی لای خواره‌وه:-
1/حه‌زکردن به خێر و چاکه:-به‌هه‌مان شێوه که له‌پێشدا وتمان زۆربه‌ی پیاوه چاکه‌کان و زانایانی دونیا هه‌میشه خاوه‌نی ئیراده بون چونکه ئه‌وان حه‌ز به خێر و چاکه ده‌که‌ن و ئه‌م حه‌زه ئه‌وان واده‌رده‌کات که جوڵه‌ی به‌هێز بکه‌ن که ئه‌م جوڵانه‌ش ئیراده‌ی به‌هێز و به‌توانایان پێویسته ئێوه‌ش ده‌بێت هه‌میشه بیر و دڵتان حه‌ز به خێر و چاکه بکات تا ئیراده‌ی ئێوه به‌هێز بێت...
2/هه‌رگیز خۆتان مه‌خه‌له‌تێنن:-له گرنگترین بابه‌ته‌کان که ئێوه ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگرن بۆ چاره‌سه‌رکردنی خودی خۆتان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت بزانن که تا چه‌ند ئیراده‌تان هه‌یه ئایا به‌ڕاستی هیچ ئیراده‌ت نی‌یه؟ یان ئه‌گه‌ر هه‌ته که‌مه؟ یان ئگه‌ر هه‌ته هه‌موی ئیراده‌ی درۆینه‌یه!!؟؟
له کۆنه‌وه وتویانه:-
ئه‌و که‌سه‌ی که نه‌زانێت و بزانێت نازانێت
شه‌لانه باری خۆی به ئامانج ده‌گه‌ینێت
3/به‌هێزکردنی مێشک ،یاد:-به‌هێزکردنی مێشک ته‌رکیز کردنی هه‌سته‌کان و و وه‌رزشی یۆگا له به‌هێزکردنی ئیراده زۆر پێویسته و سودمه‌نده و به‌رهه‌می چاکی ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ..
له کۆتایدا وه‌ک و هێمای ئیراده ئیشاره به ئه‌دیسۆن ده‌که‌ین:-
ئه‌دیسۆن هه‌موو کاتێ به لێهاتویه سه‌رسه‌ڕهێنه‌ره‌که‌ی کرده‌وه زانستیه‌کانی و ئه‌زموونی بردۆزی خۆی درێژه‌ی ده‌داو هه‌ندێ کات بیست کاتژمێری شه‌وو ڕۆژی به‌کارکردن ده‌برده سه‌ر و هه‌موو کات ده‌یوت :ئیشم زۆره و ته‌مه‌ن کورته ئه‌بێ په‌له بکه‌م
له‌کاتی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کاندا جۆره‌ها ڕوداوو کاره‌ساتی به‌سه‌رداده‌هات ترشی پاتری پێدا ڕژا و جله تازه‌کانی و پێستی له‌شی سوتان و چه‌ندین جار کاره‌با گرتویه‌تی به‌رکه‌وتوه‌و بریندار بووه
له‌کۆتایدا ئه‌دیسۆن به یارمه‌تی یه‌ک که‌س له ئه‌ندازیاره هاوکاره‌کانی توانی له کارگه بچوکه‌که‌یدا نمونه‌یه‌کی نوێ دابهێنێ ئه‌وه یه‌که‌مین داهێنانی ئه‌دیسۆن بو که به ڕه‌سمی بۆ تۆمار به‌کارهێنراو یه‌کێکه له 2500که مافی داهێنانی هه‌بێت که ئه‌و به درێژای ژیان له سه‌رچاوه جیاوازه‌کانی جیهان به‌ده‌ستی هێناوه
ئه‌م داهێنانه بریتیه له ده‌زگایه‌کی تۆماری ده‌نگ بۆ سود وه‌رگرتن له له کۆڕه گشتی و کۆڕی پیران یان هه‌ر بابه‌تێکی تر که پێویست بوایه ده‌نگ زۆر به شێوه‌ی خێرا‌و دڵنیا کۆبکرایه‌ته‌وه و تۆماربکرایه بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌نگی ڕازی بون یان یان دژایه‌تی ته‌نها پێویست بو که که‌سێک ده‌ست به دوگمه‌یه‌ک دابنێت و ئیشه‌کانی تر ده‌زگاکه خۆی ده‌یکرد و ئه‌نجامی ده‌دا
ئه‌دیسۆن یه‌کێکه له ڕوخساره‌کان که وه‌ک و تاک وزه‌کانی خۆی کۆکرده‌وه و سودی لێوه‌رگرتون و خزمه‌تێکی به‌نرخی پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کرد ئه‌و به ئێش کردن و به‌هێزکردنی تواناکانی ده‌رونی و شانازیه زیاده‌کانی له درێژایی ژیانی زانستی خۆی تا ئاخرینڕۆژی ژیانی واته 18ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1931 له ته‌مه‌نی 84 ساڵی دا ده‌ستی له هه‌وڵدان و گه‌ڕان هه‌ڵنه‌گرت.....
ئه‌و کارانه‌ی که ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ مردنی خۆماندا ده‌مرن
به‌ڵام ئه‌و کارانه‌ی بۆ به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر ئه‌نجامی ده‌ده‌ین دوای خۆمان به نه‌مری ده‌مێننه‌وه!!
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةستةكانت خوشبيت يوجين كيان
هيوادارم هةميشة بةردةوام بيت لةبيشكةش كردنى بابةتى جوان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس هاوڕێیان
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
مه‌منون بۆ په‌یامتان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه