.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئیدریسى به‌دلیسی
ناوی ئیدریسه کوڕی مه‌ولانا شێخ حوسامه‌دین عه‌لی به‌دلیسییه، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی خانه‌دان له‌دایکبووه‌و باوکی موریدی شێخ عه‌مار بووه، که سه‌ر به‌رێبازی سۆفیگه‌ری سوورهوهردییه.
بنه‌ماڵه‌ی (حوسامه‌دین عه‌لی) له‌گه‌ڵ ئاق قۆینلوواندا چونه‌ته پایته‌ختی نوێ. ئیدریسی به‌دلیسی که‌سێکی زانا‌و شه‌خسیه‌تێکی بلیمه‌ت بووه، پله‌کانی خوێندنی زۆر سه‌رکه‌وتووانه بڕیوه، زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و زانسته ئایینه‌کانی ته‌واو کردووه، له سه‌رده‌می ئاق قۆینلووهکاندا ئیدریسی به‌دلیسی به‌کاری میرزاییه‌وه خه‌ریک بووه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌وییه‌کان کۆتای‌یان به‌ده‌وڵه‌تی ئاق قۆینلو هێنا، ئیدریسی به‌دلیسی ناچار ته‌ورێزی جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵ به‌ڕێ که‌وتووه، پاش ماوه‌یه‌ک له‌به‌ر لێهاتوویی خۆی ده‌بێته راوێژکاری سوڵتان سه‌لیم.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که ئیدریسی به‌دلیسی که‌سێکی ره‌وشت به‌رزو قسهرهوان بووه‌و به‌رده‌وام مه‌جلیسی گه‌رم بووه‌و خۆی به‌کاری زانست و کتێب و نووسین خه‌ریک کردووه، چه‌ندین راو بۆچوونی جیاواز ده‌رباره‌ی مردنی هه‌یه، په‌سه‌ندترینیان ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵێ ساڵی 1520کۆچی دوایی کردووه.
چه‌ندین به‌رهه‌می به‌چاپ گه‌یاندووه له‌بواری پزیشکی و ئاژه‌ڵناسی و گه‌ردوونناسی و فه‌لسه‌فه‌و زوربه‌ی به‌شه زانستییه‌کانی تردا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خۆش زریان گیان هاورێ شیرینم... شتێكی تر له ناودارانی كورد فێر بوم و زانیم .. به بۆنه ی تۆی ئه زیزه وه ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستى توش خوش بيت به يوه ند كيان .... سوباس ئازيزم ...... خوازيارم سودى ته واوى هه بوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه