❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاری‌ پزیشكی‌ له‌سه‌ر پاراسیتۆڵ و ئه‌سپرین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-21 00:03:32

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

زانیاری‌ پزیشكی‌ له‌سه‌ر پاراسیتۆڵ و ئه‌سپرین

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-6886c81d70.jpg
•   پاراسیتۆڵ
یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ ئازارشكێنه‌ باوه‌كان كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بێ‌ ڕاوێژی‌ پزیشك به‌كارده‌هێنرێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش به‌سووده‌ له‌كاتی‌ ((تا))دا، لێره‌دا چه‌ند زانیارییه‌كی‌ پێویست ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- خواردنی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ زیاتر له‌ چوار ده‌نك له‌ ڕۆژێكدا كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر له‌شی‌ مرۆڤ و ده‌بێته‌هۆی‌ ژه‌هراوی‌ بوونی‌ جگه‌ر و له‌كاركه‌وتنی‌.
2- له‌كاتی‌ خواردنی‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كاندا پێویسته‌ خۆمان به‌دووربگرین له‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌، چونكه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زووتر كارده‌كاته‌ سه‌ر جگه‌ر و ده‌بێته‌هۆی‌ ژه‌هراویبوونی‌.
3- پێویسته‌ له‌م كاتانه‌دا بێ‌ پرسی‌ پزیشك ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كارنه‌هێنرێت: هه‌ركات تووشی‌ هه‌ستیاری‌ بوویت له‌كاتی‌ به‌كارهێنانیدا، نه‌خۆشی‌ جگه‌رت هه‌بوو یاخود جگه‌رت ته‌واو كارا نه‌بوو، ئه‌وانه‌ش كه‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌.
ژنانی‌ دووگیان و ئه‌و ژنانه‌ش كه‌ شیرده‌ده‌ن به‌ كۆرپه‌كانیان، پێویسته‌ بێ‌ ڕاوێژی‌ پزیشك ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كارنه‌هێنن، چونكه‌ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی‌ كۆرپه‌كه‌.
4- له‌م كاتانه‌دا پێویسته‌ به‌كارهێنانی‌ پاراسیتۆڵ ڕابگیرێت و په‌یوه‌ندی‌ به‌ پزیشكه‌وه‌ بكرێت:
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ 3 ڕۆژ ئه‌م ده‌رمانه‌ت به‌كارهێنا و پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شت هه‌ر به‌رز بوو. بۆماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك پاراسیتۆڵ به‌كاربێنیت و ئازاری‌ له‌شت نه‌شكێت. دروستبوونی‌ په‌ڵه‌ له‌سه‌ر پێست و سووربوونه‌وه‌ و هه‌ڵئاوسان. ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانت به‌ره‌و خراپی‌ چوو یاخود تووشی‌ زه‌ردوویی‌ بوویت.

•    ئه‌سپرین
یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ی‌ كه‌ به‌كاردێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ئازار و نه‌هێشتنی‌ هه‌وكردن له‌هه‌ر به‌شێكی‌ له‌شدا و به‌سووده‌ له‌كاتی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش (واته‌ بوونی‌ تا). هه‌ندێجاریش له‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵدا به‌كاردێت بۆ ڕێگرتن له‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ، ئه‌میش له‌ڕێی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ خه‌ستی‌ خوێنه‌وه‌ و ته‌نها به‌پێی‌ ڕێنمایی‌ تایبه‌تی‌ پزیشكی‌ به‌كاردێت.
چه‌ند ڕێنماییه‌كی‌ گرنگ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌سپرین:
1-    ئه‌سپرین نابێت بۆ ئه‌و منداڵانه‌ به‌كاربێت كه‌ ئه‌نفلۆنزا یاخود نه‌خۆشی‌ دڕكه‌ومێكوته‌یان هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ حاڵه‌تێكی‌ ترسناك و كوشنده‌ له‌ منداڵه‌كه‌دا و ژیانی‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.
2-     له‌كاتی‌ بوونی‌ هه‌ر نیشانه‌یه‌كی‌ خوێنبه‌ربوون له‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌كان پێویسته‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌سپرین بوه‌ستێنرێت و په‌یوه‌ندی‌ به‌ پزیشكی‌ پسپۆڕه‌وه‌ بكرێت، نیشانه‌كانی‌ خوێنبه‌ربوونی‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ش بریتین له‌ ڕشانه‌وه‌یه‌ك كه‌ خوێنی‌ تێكه‌ڵ بێت و گۆڕانی‌ ڕه‌نگی‌ پیسایی‌ مرۆڤه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌ش ده‌بێت كه‌ ئه‌میش به‌هۆی‌ شیبووونه‌وه‌ی‌ خڕۆكه‌ سووره‌كانی‌ خوێنه‌وه‌یه‌.
3-     له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌سپریندا پێویسته‌ خۆت به‌دووربگریت له‌ ماده‌ كحولییه‌كان، چونكه‌ ده‌رفه‌تی‌ خوێنبه‌ربوونی‌ گه‌ده‌ زیادده‌كه‌ن و چه‌ند هێنده‌ی‌ ده‌كه‌ن.
4-     ئه‌سپرین له‌ سكپڕیدا كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر دڵی‌ كۆرپه‌له‌، ده‌بێته‌هۆی‌ بچوكی‌ و كه‌میی‌ كێشی‌ كۆرپه‌له‌. ئه‌و ژنانه‌ی‌ دووگیانن پێویسته‌ ڕاوێژی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ بكه‌ن پێش به‌كارهێنانی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌. ته‌نانه‌ت له‌كاتی‌ شیرپێدانیشدا ئه‌سپرین له‌ڕێگه‌ی‌ شیره‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ منداڵ و زیانی‌ پێده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌كاربهێنرێت.
5-     ده‌توانرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ گه‌ده‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌گه‌ڵ شیر یا له‌كاتی‌ خواردنی‌ ژه‌مه‌كاندا به‌كاربێت تا زیانی‌ نه‌بێت بۆ ناوپۆشی‌ گه‌ده‌.
6-     ئه‌و ئه‌سپرینه‌ی‌ له‌شێوه‌ی‌ بنێشتدا دروستكراوه‌، پێویستی‌ به‌ جوین هه‌یه‌ پێش قووتدان تا كاریگه‌ری‌ پێویستی‌ هه‌بێت.
7-     له‌پێش هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا پێویسته‌ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌و كاره‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌سپرین بوه‌ستێنرێت، چونكه‌ به‌رده‌وامی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌سپرین ده‌رفه‌تی‌ خوێنبه‌ربوون له‌كاتی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و دوای‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش زیادده‌كات.
8-     نیشانه‌كانی‌ ژه‌هراویبوون به‌ ئه‌سپرین (واته‌ زیاد به‌كارهێنانی‌) ئه‌مانه‌ن: سه‌ر ئێشه‌، دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه‌ و هه‌ناسه‌سواری‌ و بورانه‌وه‌. له‌كاتی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م نیشانانه‌دا پێویسته‌ به‌ زووترین كات سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ بكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ری‌ پێویست، چونكه‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌م ژه‌هراویبوونه‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر ژیانی‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت.
9-     به‌كارهێنانی‌ ئه‌سپرین ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی‌ دڵه‌كزه‌ و سه‌رئێشه‌ و گێژبوون.
(خه‌ندان)               د.ئاوات واژه‌یی‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-22 18:07:25

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: زانیاری‌ پزیشكی‌ له‌سه‌ر پاراسیتۆڵ و ئه‌سپرین

دەستت خۆشبێت زانیاریەکەت بەسوودە هەربژیت سەرکەوتوبیت

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-27 00:22:57

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

Re: زانیاری‌ پزیشكی‌ له‌سه‌ر پاراسیتۆڵ و ئه‌سپرین

زۆرسوباس بوپه‌يامه‌که‌ت ده‌ستی توش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-15 22:46:27

muhammad96h96
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-31
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsFirefox

Re: زانیاری‌ پزیشكی‌ له‌سه‌ر پاراسیتۆڵ و ئه‌سپرین

dast xosh8=D8888

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-21 16:45:18

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

Re: زانیاری‌ پزیشكی‌ له‌سه‌ر پاراسیتۆڵ و ئه‌سپرین

سوباس  ده‌ستی توش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net