.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






.;O:o:O;. شـێـر و خـەت .;O:o:O;.
لەسەروبەندی جەنگێكی گرنگ‌و چارەنووسسازدا، سەرلەشكرێك بڕیاری دا.. بە لەشكرە زۆر‌و زەوەندەكەیەوە هێرش بكاتە سەر دوژمن. متمانەی زۆری بە خۆی هەبوو كە لە جەنگەكەدا سەركەوتن بە دەست دەهێنێت، بەڵام سەربازەكانی لە سەركەوتن، دوودڵ‌و ڕاڕا بوون. لەسەر ڕێگەی جەنگەكەیاندا لە شوێنێكی سێبه‌ر لایان دا.. پاش ئەوەی سەرلەشكر لەگەڵ سەربازەكانیدا نوێژی كرد.. دراوێكی ئاسنی دەرهێنا‌و گوتی: ئێستە من ئەم دراوە هەڵدەدەم، ئەگەر شێر دەرچوو.. ئەوا لەم جەنگەدا سەردەكەوین، بەڵام ئەگەر خەت دەرچوو.. ئەوا شكست دەهێنین. چارەنووسی خۆی دەستنیشان كرد.. دراوی هەڵدا بۆ ئاسمان‌و هەمووان بە تامەزرۆییەوە تەماشایان دەكرد.. كاتێك دراوەكە كەوتەوە سەر زەوی، شێر دەرچوو.. ئیدی سەربازەكان دەنگی شادییان گەیشت بە تەشقی ئاسمان.. لە خۆشییاندا پێیان زەوی نەدەگرت.. بە تەواوەتی لە سەركەوتنیان دڵنیابوون.. سەرەنجام بە گوڕ‌و تینەوە، پەلاماری دوژمنیان دا‌و سەركەوتنیان بە دەستهێناو جەنگەكەیان بردەوە. دوای كۆتاییهاتنی جەنگەكە، ئەفەسەرێكی ناو لەشكرەكە.. لە سەرلەشكرەكەی پرسی: قوربان.. جەنگێكی ئاوا چارەنووسساز، چۆن دەبێت بە شێر‌و خەت بسپێردرێت؟! ئایا شێر‌و خەت توانای گۆڕینی ئاكامی جەنگی هەیە؟! سەرلەشكرەكە لە وەڵامیدا گوتی: هەق بە تۆیە. پاشان دراوەكەی پیشانی ئەفسەرەكە دا.. بەڵام هەر دوو ڕووی دراوەكە...... شێر بوو!!
سوده‌كانی ئه‌م چیرۆكه...
1- هه‌میشه هه‌وڵ بده عه‌قڵ و ئه‌ندێشه‌و دڵت خۆت به‌سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانج ئاڕاسته بكه‌یت.!
2-گومان بردن به‌شكست نزیكت ئه‌خاته له كه‌وتن.!
3-هه‌میشه كاتێك هه‌وڵ ئه‌ده‌یت به‌سه‌ر گوناهێك یان كارێكی نێگه‌تیڤت یان خوویه‌كی خراپتا زاڵ بیت ته‌نها شتێك پاڵنه‌رت بێت سه‌ركه‌وتنی بێ گومانت بێت به‌سه‌ریدا به‌هۆی هه‌وڵه‌كانته‌وه.!
4- هه‌رگیز دڕكی كه‌وتن كه شوبهاندمان به خه‌ت له باخی ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ و كارتدا مه‌ڕوێنه‌و مه‌هێڵه بڕوێت.
5- بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌خته‌وه‌رو كاریگه‌ر بیت بۆ خۆت و كه‌سانی دی هه‌ردوو ڕووی نادیار‌و دیارت با هه‌میشه شێربێت .!
6- گه‌ر ووته‌و كردارت شێربوو ئه‌وكات تۆ هه‌میشه ئامارازی هیمه‌ت به‌رزیت بۆ كه‌سانی دیكه‌و ئه‌توانیت مۆمێك بیت خه‌ڵكی وانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی له‌به‌ردا بخوێنن..!
YSM21

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastakant xosh babateki zor jwant hall bzhardwa
chawakant rozh bi hawre azez
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه