❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (leukemia) شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-21 18:18:22

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

(leukemia) شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن

(leukemia) شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ce8d7993ed.jpg

شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن چی یه‌ ؟
شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن بریتی‌ یه‌  له‌ درووست ببونی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌وخانانه‌ی‌  كه‌ خوێن درووست ده‌كه‌ن .
تێبینی‌/
به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی  هه‌موو خانه‌كانی‌ خوێن ( خرۆكه‌ سووره‌كان , خرۆكه‌ سپیه‌كان ,په‌ڕه‌كه‌كانی‌ خوێن ) له‌ مۆخی‌ ئێسكه‌وه‌ درووست ده‌بن ,هه‌موو خانه‌یه‌كی‌ خوێن دوای‌ ته‌واوبوونی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ تێك ده‌شكێت و ده‌فه‌وتێت . .
به‌ڵام له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ دووچاری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن ده‌بن پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ی‌ لێ دێت/
مۆخی‌ ئیٍَسك خانه‌ و خرۆكه‌ی‌ نائاسایی  درووست ده‌كات , ئه‌م خانانه‌ش بریتین له‌ خانه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌یی.
ئه‌م خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییانه‌ سیفه‌تێكی‌ نه‌خوازراویان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێك ناشكێن و نافه‌وتێن و بلاَو ده‌بنه‌وه‌ به‌ناو خانه‌ ئاسییه‌كانی‌ تری‌ خوێن و ده‌بنه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م ئیشی‌ خرۆكه‌ ئاساییه‌كانی‌ خوێن .

زانیاری  ژماره‌یی/
له‌ساڵی‌ 2000 دا  256000 كه‌س  تووشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن بوون  كه‌ 209000 كه‌سیان مردن به‌هۆی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ .
حاڵه‌ت   ته‌نها  له‌ ساڵی‌ 2008  له‌ ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كرا.44,270


كوڕ زیاتر  تووشی‌  ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بێت به‌راورد به‌ كچ.

مێژوو/
Rudolf Virchow and John Hughes Bennett
ئه‌و دوو زانایه‌  له‌ساڵی‌  1845  نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێنیان دۆزیه‌وه‌ .

Emil J. Freireich Jr. and Emil Frei III
ئه‌و دوو زانایه‌  له‌ساڵی‌  1962  چاره‌سه‌ری‌ كیمیاویان به‌كارهێنا بۆ چاره‌سه‌ری‌  نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن وه‌ سه‌ركه‌وتوبون  له‌ كاره‌كه‌یان.

جۆره‌كانی‌  شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن/
شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن به‌گوێره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كامیان زووتر و خێراتر گه‌شه‌ده‌كات و خراپتر ده‌بێت دابه‌ش ده‌كرێت .
ئه‌ویش یا درێژ خایه‌نه‌ ( كه‌له‌سه‌رخۆ گه‌شه‌ده‌كات و خراپ ده‌بێت  ), یا كورت خایه‌ن ( كه‌به‌خێرایی گه‌شه‌ده‌كات و خراپ ده‌بێت  )

هه‌روه‌ها  شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن دابه‌ش ده‌كرێت به‌ گوێره‌ی‌ جۆری‌ ئه‌و خانه‌ خرۆكه‌ سپیه‌ی‌ كه‌ شێرپه‌نجه‌كه‌ی‌ لێدرووست ده‌بێت , له‌ (خانه‌ ی‌ لیمفی‌ خوێن یان له‌ مایلۆید سێڵ)ه‌وه‌ درووست ده‌بێت .

1-    Chronic lymphocytic leukemia (CLL):
كارده‌كاته‌ سه‌ر لیمفه‌ خانه‌كان و به‌هێواشی‌ گه‌شه‌ده‌كات, هه‌موو ساڵێك 15000 كه‌س تووشی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  ده‌بن.ئه‌وكسانه‌ی‌ تووشی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  ده‌بن ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی‌ 55 ساڵه‌وه‌یه‌ . هه‌رگیز له‌ منداڵدا ڕوونادات.





2-    Chronic myeloid leukemia (CML):
كارده‌كاته‌ سه‌رمایلۆید سێڵه‌كان و به‌هێواشی‌ گه‌شه‌ده‌كات, هه‌موو ساڵێك 5000 كه‌س تووشی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  ده‌بن. ئه‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن له‌كه‌سانی‌ پێگه‌یشتوو له‌ته‌مه‌ن دا ڕووده‌دات   .

3-    Acute lymphocytic (lymphoblastic) leukemia (ALL):
كارده‌كاته‌ سه‌ر لیمفه‌ خانه‌كان و به‌خێرایی گه‌شه‌ده‌كات, هه‌موو ساڵێك 5000 كه‌س تووشی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  ده‌بن. ئه‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ اه‌منداڵدا ڕووده‌دات  .له‌ گه‌وره‌شدا ڕووده‌دات.

4-    Acute myeloid leukemia (AML):
كارده‌كاته‌ سه‌ر مایلۆید سێڵه‌كان  به‌خێرایی گه‌شه‌ده‌كات, هه‌موو ساڵێك 13000 كه‌س تووشی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  ده‌بن.  ئه‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  له‌ منداڵ و گه‌وره‌شدا  ڕووده‌دات


Hairy cell leukemia:
جۆرێكی‌ ده‌گمه‌نه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  كه‌به‌ هێواشی‌ گه‌شه‌ده‌كات .

ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ده‌بنه‌ هۆی‌ درووست بوونی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن ؟
له‌ڕاستیدا  تائێستا به‌ته‌واوی‌ نه‌زانراوه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن چی یه‌؟ وه‌نه‌شزانراوه‌ بۆچی‌ هه‌ندێك كه‌س تووشی‌  شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن ده‌بن و هه‌ندێكی‌ تر تووش نابن .به‌ڵام هه‌ندێك هۆكاری‌ مه‌ترسیدار هه‌یه‌ كه‌ئه‌گه‌ری‌ تووشبوون  به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیاتر ده‌كات . ئه‌م هۆكارانه‌ش له‌ جۆرێكه‌وه‌ بۆ جۆرێكی‌ تری شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن ده‌گۆڕێت .
Risk Factors: هۆكاره‌  مه‌ترسیداره‌كان/
1- تیشكدان " ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ به‌ر تیشك ده‌كه‌ون ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیاتره‌.
-وه‌كو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ر بۆمبی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌كه‌ون  كه‌ بڕێكی‌ زۆر تیشكی‌ لێ ده‌رده‌چێت  بۆ نمونه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌یابان ڕوویدا له‌ جه‌نگی‌ دووه‌می‌ جیهانیدا .ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ به‌رتیشكی‌ بۆمبی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌كه‌ون ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیاتره‌  به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر له‌منداڵیدا به‌ریان بكه‌وێت.
- هه‌روه‌ها ئه‌وتیشكه‌ی‌ كه‌ بۆ  چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ به‌كاردێت ئه‌گه‌ری‌ تووش بون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیادده‌كات .
-تیشكی‌ ئێكس ڕه‌ی‌/   x ray

لێكۆڵینه‌وه‌ تازه‌كان ده‌ریانخستووه‌  گرتنی‌ ئه‌شیعه‌ی‌ به‌شه‌كانی‌ له‌ش وه‌كو  ئه‌شیعه‌ی‌ سنگ و شوێنه‌كانی‌ تر   ئه‌گه‌ری‌ تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیاتر ده‌كات .به‌تایبه‌تی‌   ئه‌گه‌ر زۆر به‌كاربێت.
2- جگه‌ره‌كێشان/
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌  جگه‌ره‌ ده‌كێشن ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونیان  به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیاتر ده‌بێت .
3- به‌نزین /

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌  ئیشی‌ به‌نزین ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونیان  به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیاتر ده‌بێت .
4- چاره‌سه‌ری‌ كیمیاوی‌ /

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌  كه‌ چاره‌سه‌ری‌ كیمیاوی‌ وه‌رده‌گرن بۆ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونیان  به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیاتر ده‌بێت .
down syndrome5- مه‌غۆلی‌ / 

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌  كه‌ مه‌غۆلیان هه‌یه‌  ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونیان  به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن زیاتر ده‌بێت .
6- ئه‌وكه‌سانه‌ كه‌ له‌خێزانه‌كه‌یاندا كه‌سێك هه‌یه‌ دووچاری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  بووه‌  ,ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونیان زیاتره‌.

تێبینی‌/

بوونی‌  یه‌كێك یان زیاتر  له‌و هۆكارانه‌ مانای‌ ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ئه‌وكه‌سه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ هۆكاری‌ مه‌ترسیدار و یاریده‌ده‌رن.
كه‌سی‌ واهه‌یه‌  ئه‌و هۆكارانه‌شی‌ تیایه‌ و تووشی‌ شێرپه‌نجه‌كه‌ش نابێت.



نیشانه‌كانی‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن/
خانه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌یی‌ له‌ خوێندا هه‌روه‌كو هه‌رخانه‌یه‌كی‌ تری ئاسایی‌ خوێن   ده‌توانێت هاتوچۆ بكات به‌ هه‌موو شانه‌ و خانه‌كانی‌ له‌شدا.نیشانه‌كانی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییانه‌وه‌ .
ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێنی‌ درێژخایه‌نیان هه‌یه‌  له‌وانه‌یه‌  هیچ  نیشانه‌یه‌كی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وێت به‌ڵام پزیشكه‌كه‌ له‌كاتی‌ پشكنینی‌ ڕۆتینی‌ ده‌یدۆزێته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێنی‌ كورت خایه‌نیان هه‌یه‌  عاده‌ته‌ن ده‌چن بۆلای‌ پزیشك له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌نه‌خۆشی‌ ده‌كه‌ن ,ئه‌گه‌ر مێشك تووش بوبو ئه‌وا نه‌خۆشه‌كه‌ ئه‌م نیشانانه‌ی‌ ده‌بێت / سه‌ریه‌شه‌ ,ڕشانه‌وه‌ ,توانای‌ ماسولكه‌كانی‌ له‌ده‌ست ده‌دات ,په‌ركه‌م.
هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن كارده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك / كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس , گورچیله‌كان , كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌ , دڵ.
له‌بڵاوترین نیشانه‌كانی‌  شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن بریتیه‌ له‌/
1-ئاوسان و گه‌وره‌بوونی‌ لیمفه‌ خانه‌كان به‌تایبه‌تی‌ له‌  مل و بنباڵ بێ بوونی‌ ئازار .
2-بوونی‌ تا  و ئاره‌قكرده‌نه‌وه‌ له‌شه‌ودا .
3-زوو زوو تووشی‌ ئیلتیهابات ( سۆ)  ده‌بن .
4-هه‌ست كردن به‌ هیلاكی‌ و لاوازی‌ .
5-خوێن به‌ربوون به‌ئاسانی‌ وه‌ك خوێن به‌ربوون له‌ پووك ,ده‌ركوتنی‌ په‌ڵه‌ی‌ سوور له‌ژێر پێست .
6- ئازار و ناره‌حه‌تی‌ و ئاوسان له‌ ناو سك ( ئاوسانی‌ سپڵ و جگه‌ر)
7- دابه‌زینی‌ له‌ پڕی كێشی‌ له‌ش بێ بوونی‌ هۆكارێكی‌ دیاریكراو .
8-بوونی‌ ئازار له‌ ئێسك وجومگه‌كانی‌ له‌شدا .

تێبینی‌ / ئه‌م نیشانانه‌ی‌ باسمان كردن  مه‌رج نییه‌ ته‌نها له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێندا هه‌بن به‌ڵكوله‌چه‌ندین  نه‌خۆشی‌ تری‌ له‌شدا ڕووده‌ده‌ن , ته‌نها پزیشك ده‌توانێت دڵنیات بكات .

ده‌ست نیشان كردنی‌  نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن/
هه‌ندێك جار پزیشك نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن له‌كاتی‌ پشكنینی‌ ڕۆتین بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌یدۆزێته‌وه‌.
هه‌ركاتێك نه‌خۆش هه‌ستی‌ كرد یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ تێدایه‌  ئه‌وا پێویست به‌ زووترین كات سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ تایبه‌ت بكات بۆ دڵنیابوون .

ڕێگاكانی‌ ده‌ست نیشان كردنی‌  نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن/
physical examination1- پشكنینی‌ سه‌ره‌تایی‌/

له‌م پشكنینه‌دا پزیشكه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێت به‌دوای‌ گه‌وره‌بوونی‌ لیمفه‌كان و سپڵ و جگه‌ر .
blood tests2- پشكنینی‌  خوێن /   

complete blood count         ( CBC ):
بۆ زانینی‌ ژماره‌ی‌ خرۆكه‌ سپیه‌كان,  خرۆكه‌ سووره‌كان , په‌ره‌كانی‌ خوێن .
له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێندا ژماره‌ی‌ خرۆكه‌ سپیه‌كان زۆر زۆر زیاد ده‌كات  به‌ڵام  ژماره‌ی‌ خرۆكه‌ سووره‌كان و په‌ره‌كانی‌ خوێن كه‌م ده‌كات .
Biopsy  3-  بایۆپسی‌ /   


بایۆپسی‌ / بریتییه‌  له‌وه‌رگرتنی‌ پارچه‌یه‌ك له‌له‌شی‌ زیندوو بۆ دیاریكردنی‌ جۆری‌ نه‌خۆشی‌.

له‌م تێسته‌دا پزیشكه‌كه‌ پارچه‌یه‌ك شانه‌ له‌ مۆخی‌ ئێسك له‌ ئێسكی‌ حه‌وز یان هه‌ر ئێسكێكی‌ تر وه‌رده‌گرێت ( به‌نجی‌ مه‌وزوعی‌  بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كرێت كه‌ پارچه‌كه‌ی‌ لێوه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ نه‌بێت )  پاشان پارچه‌كه‌ ده‌نێرین بۆ  پزیشكی‌ شانه‌زان (پاسۆلۆجیست) بۆ دیاریكردنی‌ جۆری‌ شێرپه‌نجه‌كه‌ . ( ئه‌م ڕێگه‌یه‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ زۆر ده‌قیقه‌ له‌ دیاریكردن شێرپه‌نجه‌)
X Ray  4-  گرتنی‌ تیشكی‌ ئێكسی‌ سنگ  /


كه‌تێیدا ئاوسانی‌ لیمفه‌كان ده‌رده‌خات .
cytogenetics5-

له‌م تێسته‌دا پزیشكی‌ شانه‌زان (پاسۆلۆجیست) له‌و پارچه‌یه‌ی‌ بۆی نێردراوه‌ بۆ پشكنین كه‌ له‌ مۆخی‌ ئێسك وه‌رگیراوه‌ , له‌و پارچه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ  بوونی‌ كرۆمۆسۆمی‌ نائاسایی كه‌له‌هه‌ندێك جۆری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێندا هه‌یه‌ . بۆ نمونه‌  بوونی‌  كرۆمۆسۆمی‌ فیلادیلفیا له‌ CML شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێنی‌ جۆری‌   
   
Spinal tap: 6-
له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ پزیشك دوای‌ پێدانی‌ به‌نجی‌ مه‌وزوعی‌ له‌ بڕبڕه‌ی‌ پشت  ده‌رزیه‌كی‌ باریكی‌ درێژ   له‌ پشتی‌ نه‌خۆشه‌كه‌و  ده‌ینێرێت بۆ پزیشكی‌ CSF به‌كاردێنێت بۆ وه‌رگرتنی‌ شله‌ی‌ 

شانه‌زان (پاسۆلۆجیست)  بۆ دیاریكردنی‌ خانه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌یی  له‌و شله‌یه‌دا .


چاره‌سه‌ری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن :

چاره‌سه‌ری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  به‌گوێره‌ی‌ قۆناغی‌ شێرپه‌نجه‌كه‌و جۆره‌كه‌ی‌ ده‌گۆڕێت هه‌روه‌ها  به‌ گوێره‌ی‌ CSF  ته‌مه‌نی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ و بوونی‌ خانه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ شله‌ی‌ 
مه‌رج نییه‌ كه‌ جۆرێك چاره‌سه‌ر بۆ كه‌سێك باشبێت ئیتر بۆ كه‌سێكی‌ تریش باش بێت , واته‌ جۆری‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ به‌گوێره‌ی‌ جۆری‌ شێرپه‌نجه‌كه‌ ده‌گۆڕێت , ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌رانه‌مان هه‌یه‌ :
1- چاره‌سه‌ری‌ به‌تیشك .
2- چاره‌سه‌ر بایۆلۆجی‌ .
3- چاره‌سه‌ری‌ كیمیاوی‌ .
4- نه‌شته‌رگه‌ری‌ یان  لاربردنی‌ سپڵ له‌كاتی‌ ئاوسانی‌  .
5- زه‌رعی‌ ( چاندنی‌ ) مۆخ .
تێبینی‌ :
له‌وانه‌یه‌ كه‌سی تووش بوو یه‌كێك یان زیاتر له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی‌ بۆ بكرێت.
چاره‌سه‌ر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و تیشك شێرپه‌نجه‌كه‌ لاده‌بات له‌شوێنی‌ خۆی‌ .
به‌ڵام چاره‌سه‌ر به‌ كیمیاوی‌ و هۆرمۆن به‌هۆی‌ ده‌رمانه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێته‌ ناو سوڕی‌ خوێنه‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ چاره‌سه‌ری‌  شێرپه‌نجه‌كه‌ ده‌كات.


تێبینی‌:
چاره‌سه‌ركردنی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن  كاری‌ یه‌ك پسپۆڕ نییه‌  به‌ڵكو كاری‌ كۆمه‌ڵێك پسپۆڕه‌ وه‌ك(پسپۆڕی‌ شێرپه‌نجه‌ , پسپۆڕی‌ چاره‌سه‌ری‌  تیشك, پسپۆڕی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌  , پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌ )


تێبینی‌: له‌كاتی‌ چاره‌سه‌ری‌ كیمیاویدا نه‌خۆشه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ چاره‌سه‌ری‌  یارمه‌تیده‌ر ( ئازار شكێن و ئه‌نتیبای‌وتیك ) هه‌یه‌ و پێی ده‌درێت.






ئاماده‌كردنی‌ : براکەم ( د. سۆران محمد )   نووسینەوەى / ئەستێرە ٩٣



Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-21 18:52:11

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: (leukemia) شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن

dast xosh   xwaya laman nae la naxoshi xrap xwaya awae am naxoshiyae haya xwaya gyan shfae bo bnire   
dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-22 15:57:02

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: (leukemia) شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن

امین   زۆر سوپاس دەستى تۆش خۆشبێت بەرێز nuna_gyan  هەربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-22 17:38:24

yado
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 387
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: (leukemia) شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن

dasty xot u brakasht dr.soran xoshbet har sarkawtw bn,,

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-22 18:04:57

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: (leukemia) شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن

زۆر سوپاس بەرێز yado  دەستت خۆشبێت هەربژیت مەمنوونم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net