.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














وانەیەك لە پەپولەوە
رۆژێك لە رۆژان پیاوێك بۆ ماوەی چەند كاژێرێك بەوردی چاودێری پەپولەیەكی بچووكی كرد، كە دەیویست لە قۆزاخەكەی بێتە دەرەوە، زۆر هەوڵی دەداو تێدەكۆشا هەتا بتوانێ لە كونێكی بچوكی قۆزاخەكەی خۆی دەرباز بكات و بێتە قۆناغێكی تری نوێی ژیانی... لە ناكاودا لە جوڵە كەوت و وەستا، وەك بڵێی توانای نییە بەردەوام بێت لە هەوڵەكانی بۆ بڕینی قۆناغێك لە قۆناغەكان، پیاوەكە وا گومانی برد كە پەپوولەكە هەموو توانای خۆی بەكار هێناوە و ناتوانێ هەستێ بەو كارە، پاشان پەپوولەكە بە تەواوی وەستا لە هەوڵدان، بۆیە پیاوەكە هەست و سۆزی بۆی جوڵاو بەزەیی پێدا هاتەوە، هەستا بە بڕینی قۆزاخەی پەپولەكە بە مەقەستێكی بچووك وەك یارمەتیدانێك بۆ پەپولە بچكۆلەكە! لەو كاتەدا پەپولەكە زۆر بە ئاسانی كەوتە خوارەوە و لە قۆزاخەكەی هاتە دەرەوە، بەڵام بە لە شێكی لاواز و بێ هێز و باڵەكانی سست و نەكراوە بوون. پیاوەكە بەردەوام چاودێری دەكرد پێی وابوو كە باڵەكانی دەكرێنەوە و گەورە دەبن و لەشی لاوازی بەهێز دەبێت و پاشان دەتوانێ بفڕێت. بەڵام هیچ لەوانە رووی نەدا، پەپوولەكە بە درێژایی ژیانی بە لاوازی و بێ هێزی و باڵە سست و بێ تواناكانی كە نەیدەتوانی بفڕێت مایەوە و بەسەربرد. سۆز و بەزەیی پیاوەكە بۆ پەپوولەكە چیكرد؟ چ كاریگەرییەكی هەبوو لەسەری؟ ئەو نەیدەزانی توانای خوای گەورە و سۆز و بەزەیی بۆ پەپولەكە لەوەدا بوو كە ئەو پەپولەیە چاوەڕێی بكات و ئارام بگرێت و بە هەوڵی خۆی ئەو قۆزاخەیە بدڕێت و بێتە دەرەوە، چونكە لەو ماوەیەدا شلەیەكی تایبەت دەگاتە باڵەكانی و بەهێزیان دەكات و پاش هاتنەدەرەوەی یارمەتی فڕینی دەدات!! لەم بەسەرهاتەوە بۆمان روون دەبێتەوە كە لە ژیانماندا هەندێجار پێویست دەكات لە دژی سەختی و دژوارییەكانی ژیان بجەنگێین و لەسەنگەری رووبەڕووبوونەوەدا بین و ئەو رێگر و ناخۆشییانە بكەینە هۆكارێك بۆ زیاتر پێشەوە چوون و سەركەوتن نەك دەسەوسان و خۆدان بەدەستەوە، تا بتوانین قۆناغەكانی ژیان بە سەركەوتوویی ببڕین و ئاسوودە و بەختەوەر بین. ئەگەر خوای گەورە هەموو دەمێك ژیانێكی بێ كێشە و ئارام و بێ گیروگرفت و ئاسانی پێبەخشین، ئەوا بەدەستەوسانی دەمێنینەوە و ناتوانین بەرەنگاری نەهامەتی و ناخۆشییەكانی ژیان ببینەوە... هەروەك چۆن پەپولەكە نەیتوانی بتوانێت بگاتە مەبەستی خۆی و بفڕێت..!! داوای هێزم كرد.... خوای گەورە نەهامەتی پێبەخشیم تا بەهێزتر بم. داوای ژیریم كرد.... خوای گەورە كێشەی پێبەخشیم تا بتوانم چارەسەریان بكەم. داوای سەركەوتنم كرد.... خوای گەورە عەقڵا و لاشەیەكی پێبەخشیم تا كار بكەم. داوای ئازایەتیم كرد.... خوای گەورە سەختی و دژواری و رێگرییەكانی ژیانی پێبەخشیم تا بەرەنگاریان بووەستم. داوای خۆشەویستیم كرد.... خوای گەورە كەسانێكی بێ توانا و ماندوو و شەكەتی لە مامەڵەدا پێبەخشیم هەتا بتوانم بەخۆشەویستییەوە مامەڵەیان لەگەڵا بكەم. داوای سۆز و ستایشم كرد.... خوای گەورە چەندین هەلی جیاوازی پێ بەخشیم تا بە هۆیانەوە كاربكەم. نەگەیشتم بە هیچ لەوانەی كە داوام كردن!!! بەڵام بێگومان خوای گەورە ئەوەی پێویستم بوو پێی بەخشیم.!! كەواتە لە ژیاندا بەبێ ترس بژی... بەرەنگاری ناخۆشی و ناڕەحەتییەكان ببەوە.... توانای خۆت بسەلمێنە بۆ خۆت و كەسانی تریش كە دەتوانی ئەو هەنگاوانەی دەتگەیەننە شوێنی مەبەست ئازایانە دەیبڕیت. ئارامت هەبێت.... زانا بە لەو كارەی پێی هەڵدەسیت.... كارێك بكە شارەزاییت لێی هەبێت.... لە هەمووی گرنگتر: ئەوەی بۆ خودی خۆت پێت خۆشە بۆ براكەشت پێت خۆش بێت... پێت خۆش بێت لە بەهەشتی دونیادا بژی.... لە ئاگری دونیا دووری بخەرەوە.... دوعای سەركەوتنی بۆ بكە .... نەرم و نیان بە لە مامەڵە كردن لەگەڵی.... خۆشت بوێ... كەهەڵەی كرد چاوپۆشی لێ بكە و لێی ببوورە.... نهێنی بپارێزە... ئاسوودە دەبیت.
و/ سایە فارس
بریار

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆشبێت یوجین گیان

لهسهر هێڵ نییه








ئەگەر خوای گەورە هەموو دەمێك ژیانێكی بێ كێشە و ئارام و بێ گیروگرفت و ئاسانی پێبەخشین، ئەوا بەدەستەوسانی دەمێنینەوە و ناتوانین بەرەنگاری نەهامەتی و ناخۆشییەكانی ژیان ببینەوە.
بابةتيكى زؤر جوانه
دةست خؤش يوجين كيان

لهسهر هێڵ نییه








سوپاس هاورێ ئهزیزهکانم
دهستی ئێوهش خۆشبێت
خۆشحاڵم که بابهتهکه جێی ڕهزامهندی ئێوه بوه
بژین
لهسهر هێڵ نییه