❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-22 23:22:32

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا



http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2a68c245bc.jpg

(ڕینیە دیکارت ) لە ٣١ ی مارتی ساڵی ١٥٩٦ ی زاینی لەشارۆجکەی( لەهای ) کە تەنها سێ میل لەباشوری شاری تۆرۆوەیە لەدایکبوە، دێکارت ڕێنە جوارەمین منداڵی خێزانەکەیەتی ،

دایکی دوای ساڵێکی تەمەنی ئەو ، لەکاتی لەدایک بوونی منداڵی پێنجەمدا کۆجی دوایی کرد ، باوکی دیکارت ( ژواکیم ) لەدیوانی باڵای بەریتانی قازی بوو ، شوێنی دادگا ،

لەشاری( رن ) لە ١٤٠ کیلۆمەتری شوێنی لەدایک بوونی دێکارتدابوە .

لەتەمەنی هەشت ساڵیدا خرایە قوتابخانەی شەو ڕۆژانەی (یەسوعیەکانەوە ) کەتازە لە لافلش کرابووەوە ، لەتەمەنی شانزە ساڵیدا قوتابخانەی لافشی بەجێهێشت ،

باوکی بۆ خوێندنی( یاسا ) ناردیە دانیشگای ( پواتیە ) .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0ef39c30c7.jpg

لەڕاستیدا ژیانی دیکارت لەژێر کاریگەری دووئارەزودابوو ، گۆشەگیری و سەفەر .. دەت ووت لەهەموو تەمەنیا ئەم دوو ئارەزوە  هاوسەنگیەکی جاکیان لەگەڵ یەکتردا هەبوە .

لەساڵی ١٦١٨ ڕۆیشت بۆ هۆڵەندە و ، بەناونیشانی ئەفسەری خۆ بەخش لەسوپای شازادە ( کۆرانژ )  خۆی ناو نووسکرد .

لەساڵەکانی ١٦٢٨زاینی هەتا ساڵی ١٦٤٩ زاینی( دیکارت ) ژیانێکی پڕ زانیاری و ئارامی لەهۆڵەندە بەسەر برد ،لە١٦ ی شوباتی ساڵی ١٦٥٠ زاینی لە سوید کۆجی کردوە ،

لەگۆڕستانێک کەتایبەت بوو ، بە و منداڵانەوە کە تەعمیم نەکراون دیکارتیان ناشت ، پاشان لەسەدەی  ١٧ دەدا لاشەکەیان گوێزایەوە  بۆ پاریس و لەوێ ناشتیان .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-37af958727.jpg

ئەم خانوە شوێنی لەدایک بوونی دیکارتە

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b6c7a7e42f.jpg

ئەمەش گۆڕەکەیەتی  لەپاریس

فەیلەسوف و ، بیرکارو ، شارەزای فیزیک و نووسەری خەڵکی فەرەنسا بوو ،کەزۆرتری تەمەنی لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەوسای ( نیدەرلاند ) هۆڵەندە ی ئەمڕۆ  ڕابوارد ،

نازناوی ( باوکی فەلسەفەی نوێ ) پێدراو زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی کەلەڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین درێژەی نوسراوەکان و بیرەوەریەکانی ئەوە ، بەتایبەتی ،

کتێبی (( بیرکردنەوە لەسەر یەکەمین فەلسەفە )) ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکی خوێندن لەزانکۆکانی فەلسەفە بەکاردێت ، کاریگەری دیکارت لەسەر بیرکاری و ماتماتیک ،

بەڕونی دیارە  دیکارت وەک باوکی هەندەسەی شیکاری ناسراوە ، هەروەها دیکارت بەیەکێک لەئەندامانی شۆڕشی زانستی دەزانن .

زۆرێک لەبەشەکانی فەلسەفەی دیکارت کەڵکی لەسیستەمی فەلسەفەی  (ئەرستۆ ) وەرگرتوە و بەشێوەیەک زیندوکردنەوەی ستۆیسیزمی  سەدەی ١٦ ی زاینی و ،

فەیلەسوفانی وەک ( سەنت ئاگۆستین ) بوە لەفەلسەفەی سروشتیدا لەگەڵ خوێندنگاکانی ئە و سەردەم لەسەر دوو خاڵی گەورەی جیاوازی هەبوو ،یەکەم  دژ بە شیکردنەوەی ،

مەتریاڵ بوو بەمادە و شێوە ، دووەم دژی هەر جۆرە داخوازیەکی کۆتایی بوو ، دەکارت دەورێکی زۆری بوو لەباو کردنی فەلسەفەی ئەقڵانیەت لەسەدەی ١٧ دا  دواتر،

(باروج  سپیتوزا ) و ( گاتفرید لاینیز ) پشتیوانیان لێکرد ، بەڵام بەتوندی لەلایەن پشتیوانانی فەلسەفەی ئەزمون ڕەخنەیان لێگیرا ، ئەم سێ کەسایەتیە هەروا کە لە فەلسەفەدا ،

خاوەن ڕوانگەبون  لەماتماتیکیشدا بەرەو پێش دەرۆیشتن . ووتە بەناوبانگەکەی دیکارت ئەمە بوو 

((من بیر دەکەمەوە ...، هەر بۆیە هەم ))

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8dc4e42f1d.jpg

تاپێش دەرکەوتنی دیکارت ، فەلسەفە لەخەوێکی قوڵدابوو سەردەمی نوێ ی فەلسەفە لەگەڵ دیکارتدا سەری هەڵدا ، لەو کاتە بەدواوە ڕەسەنایەتی تاک و شیکاری هۆشیاری ،

مرۆف بوون بە مەسەلە سەرەکیەکانی فەلسەفە ، باری فەلسەفە تاماوەیەکی پێشتریش کەمو زۆر هەر بەو شێوەیە مابوەوە ، تەنیا بەسەر هەڵدانی فەلسەفەی شیکاری بوو

کەڕەسەنایەتی تاک و شیکاری هۆشیاری مرۆف جێگای خۆی دایە ڕەسەنایەتی واژەکان و شیکاری ناوەڕۆکەکەی ، جارێکی دی فەلسەفە لەجاوەڕوانی دیکارتێکدایە کەئەمە ،

لەخەو هەستێنێت .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5cd809a535.jpg

لەنوسینەکانی دیکارت :

زۆر لەمەوبەر بۆ یەکەمین جار هەستم بەوە کرد کەگەلێک بیرو باوەری ناراستم لەسەردەمی منداڵیدا وەک ڕای ڕاست وەرگرتوە، لەوەیش گەیشتم کەبناخەی ئەو هزرانەی من ،

کەتەواو لەسەر بنەمایەکی ناڕاست دروست ببون تاج ڕادەیەک پشتیان پێ نەدەبەسترا ، بۆیە لەوە گەیشتم ئەگەر بمەوێت لەزانستدا بەئەنجامی تۆکمەو ڕەسەن بگەم

دەبێت ڕاستەوخۆ و بۆ هەمیشە دەستبەرداری ئەو ڕایانە بم کەپێشان هەمبوون و کارەکانیشم بەتەواوی لەسەر بنەمای نوێ دەست پێ بکەم .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-eeceffcd0b.jpg

       
       ڕامانەکانی دیکارت
-------------------------------- :

گەلێک جار فرە قانونی دەبێتە هۆی ناعەدالەتی ، کەواتە کاتێک دەتوانرێت بەسەرکەوتوی فەرمانڕەوایی ووڵاتێ بکەیت ، کەیاساکان کەمو بەتەواوی پەیڕەو بکرێن ,
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------,
بەم جۆرە گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کەلەبری ئەو یاسا زۆرانەی کەلۆژیک پێک دێنن ، جوار یاسا کەلەمەودوا باسیان لێ ئەکەین تەواو بۆ مەبەستەکانی من بەسن بەو مەرجەی ،

کەبە شێوەیەکی جیدی و جەخت لێ کردن لەهەموو قۆناخەکانی کاردا بەجاکی پەیرەویان لێ بکەم.

یاسای یەکەم : ئەوەیە کەهەرگیز هەرشتێک بەڕونی و ئاشکرای نەزانم ڕاستە بەڕاستی نەزانم  ، بەوتەیەکی تر  لەهەموو جۆرە حوکمێکی پێش وەخت و  زەینیەتێکی پێشینە ،

دوربم و هیج شتێک بێجگە لەوەی کەلە زەینی  مندا ڕون و ئاشکرایە و بەڵگەیەکی دوو دڵیم لەسەری نییە بڕیاری بەسەر دانەدەم .

یاسای دووەم   :ئەوەیە کەهەر یەکێک لەو مەسەلانەی دەتەوێت لێیان بکۆڵیتەوە دابەشیان بکەیت بۆ زۆرترین بەش ، کەبۆ وەدەستهێنانی ڕێگا جارەیەکی شیاو زۆر پێویستن .

یاسای سێ یەم :ئەوەیە کەبیرو باوەڕی خۆم بەڕێگایەکی ڕێک و پێکدا بەرەو پێش بەرم بەجۆرێک کە بزافەکە لە سادەترین و زانراوترین بابەتەوە دەست پێبکەم و دوای ئەوە ،

هەنگاو بە هەنگاو  و وردە  وردە بەرەو زانیاری  ئاڵۆزتر بڕۆم  .

یاسای جوارەم : هەمیشە هەموو بەشەکانی مەسەلەکە ، بەشێوەیەکی کامڵ بژمێرمو بەهەموو قۆناغەکانیا بڕۆم ، تالەوە دڵنیابم کەمەبەستێک لەقەڵەمەکەم نەترازاوە  .

بەو پێیەی کەئارەزومەندی ئەوەبووم خۆم بەتەواوی بۆ گەڕان بەدوای هەقیقەتدا تەرخان بکەم پێویست بوو ... هەرشتێک کەبجوکترین گومانم لەخۆیدا بۆ پەیدابکات بەموتڵەقی ،

بەناڕاستی بزانم ، بۆئەوەی پاشان لەوەبگەم کە ئایا هەقیقەتێک بۆمن دەمێنێتەوە کەهیج گومان هەڵ نەگرێت ، یان .. نا .. لەبەر ئەوەی کە هەستی ئێمە  هەندێ کەڕەت فریومان ،

ئەدات  بڕیارم دا گریمانەی ئەوە بکەم کەهیج شتێک لەواقیعدا بەو شێوەیە نییە کەهەستمان پێمان دەڵێت ، لەبەر ئەوەیش کەهەندێکمان لەبەڵگاندندا توشی هەڵە دەبین .

من هەموو بەڵگاندنەکانی خۆم کەپێشان بۆ سەلماندنی گەلێک لەمەسەلە جیاوازەکان کەڵکم لێ دیبون بەهەڵەم دانان لەدوایشدا کاتێک بینیم ئەوەی بەوردی لەکاتی بێداریدا ،

دەرکی پێدەکرێت ، لەخەونیشدا کەکاتی دەرک کردنی هیج شتێک نییە لەبیری ئێمەدا نەخش دەبەستێت ، هاتمە سەر ئەو گریمانەیەی کەتائێستا هەر شتێک بەزەینی مندا

گوزەری کردوە بێجگە لەخەون  جیتر نەبوە  ، بەڵام بەردەوام حسابی ئەوەم کرد کەلەکاتی گوزەری ئەم بیرو باوەڕانەدا بەهەڵە دانانی هەموو مەسەلەکان بەهەر حاڵ بەموتڵەقی ئەوە ،

پێویستە کەمن((  واتامنی بیر کەرەوە ، وجودم هەبێت )) بۆیە گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کەئەم هەقیقەتە  واتە من بیر یەکەمەوە ، بۆیە بەو ئامانجە گەیشتم کەدەتوانم ئەم هەقیقەتە ،

بێ ئەوەی کەمترین گومانم هەبێت ، وەک ئەصڵی یەکەم فەلسەفەیەک کەلەسەرو بەندی دروست کردنیام ، قبوڵ بکەم .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4dab28d205.png

(( خەمی تایبەتی دەتوانێت بیری نەمری لەزەینی مرۆفدا بکوژێنێتەوە ))

جیاوازیەکی زۆر لەنێوان زەین و لەشداهەیە ، جونکە لەش لەسەر بناغەی ماهیەتی خۆی هەمیشە قابیلی دابەش بونە ، لەکاتێکدا کەزەین بەهیج جۆرێ بابەش بون قبوڵ ناکات .

جونکە کاتێک من زەین وێنادەکەم ، یان باشتر بڵێم کاتێ کەخۆم تەواو وەک بونەوەرێکی بیرکەرەوە وێنا دەکرێم  هیج جۆرە پارجەیەک لەبوونی خۆمدا  دیاری ناکەم و بەڕونی لەوە ،

دەگەم کەبونەوەرێکی بەتەواوی  سادەو تەنیام .

ئەگەر جی وا دێتە بەرجاو کەهەموو زەینی من لەگەڵ تەواوی لەشمدا یەکیان گرتوە ، بەڵام کاتێک کەپێیەکم یان دەستێکم یان هەر ئەندامێکی تر لەلەشم لێبکرێتەوە ،

هەرگیز هەست بەوە ناکەم کەشتێک لەزەینم کەم بۆتەوە .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e68e8da971.jpg
وێنەیەکی لەستۆکهولمی سوید لەگەڵ شازادە کریستینا زۆر جار دەرسی پێ ووتوە

لەنێو گروی مرۆفدا هەست لەهەر شتێکی تر یەکسانتر بەسەریاندا دابەش بوە ، جونکە هەمومان تارادەیەکی باش خۆمان لەم هێزە بەبەهرەمەند دەزانین ، تەنانەت ئەوانەی ،

کەلەشتی تردا گلەییان لەبەشەکەیان هەبێت ، بەدەگمەن بۆ بەدەست هێنانی هەستی زیاتر تەعبیر لەئارەزوی خۆیان دەکەن لەم بارەیەیشەوە  ناشێت هەموو مرۆفەکان هەڵەبن ،

وادەردەکەوێت ئەو هێزەی کە حوکمی ڕاستەقینەدەدات ، دەتوانێت جاک لەخراپ کەڕێک ئێمە ناوی درکی ڕاستەقینە یان ئاوەزەی لێدەنێین لەسەر بنەمای سروشت لەنێوان ،

هەموو مرۆفەکاندا  جیابکاتەوە ، ئەو هێزەی بەجۆرێکی دادپەروەرانە دابەش کرابێت لەئەنجامدا ڕای جیاوازی ئێمە لەوەوە سەرجاوە ناگرێت کەئێمە لەئەندازەی بەهرە گیریمان

لەهێزی ئەقڵ لەگەڵ یەکتریدا  جیاوازیمان هەبێت ، بەڵکو تەواو لەو شوێنەوە سەرجاوە دەگرێت کەئێمە هێزەکانی هزری خۆمان بەرەو  جەند ئاقارێکی جیاواز دەبەین و هەمووی ،

بەشێوەیەکی یەکسان بەرەو یەک بابەت نابەین ، تەنیا ئەوەندە بەس نییە کەتۆ زەینێکی بەهێزت هەبێت ، مەبەستی سەرەکی ئەوەیە کەفێربین جۆن ئەم زەینە بەرەو ئاقارە

ڕاستەکان بەرین ، زەینی زۆر بەهێز دەتوانێت هەم بەرەو گەورەترین خراپەکاری هەنگاوبنێت ، هەم بۆ بەدەست هێنانی باڵاترین شکۆمەندی تێبکۆشێت .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8ad1278971.jpg

ئەمە وێنەی یەکێک لەڕامانە دزراوەکانیەتی لەدووتوێی جوارپەرەدا لەساڵی ١٦٤١ نوسیویەتی لە زانکۆی هایفرو فور لەویلایەتی بنسلفانیا ی ئەمریکەی دۆزرایەوە ،لەئاهەنگێدا

لەنوسینگەی پەیمانگای فەرەنسی سازدرا سەرۆکی پەیمانگەکە (( گابریل دی برد )) سوپاسی زانکۆکەی کردو بۆ گەڕانەوەی ئەو  ڕامانەی دیکارت کە١٦ بەشەکەی تری ،

لەپەیمانگای فەرەنسیدایە . جێ ی ئاماژەیە بڕی ١٨ هەژدە هەزار ئێورۆ  وەک دیاری درایە زانکۆی ئەمریکی بۆ ئەم جوار پەڕەیە .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5e1ca6464a.jpghttp://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c1aa8d059c.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1a209df39c.jpghttp://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c94e4acb42.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-62c1a61b62.jpghttp://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-00afbec5ea.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9fbb655944.jpghttp://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-542e4cdad4.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-840bb72757.jpghttp://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a39f3aa67b.jpg

ئەو وێنانەی سەرەوە هەندێک لەکتێبەکانیەتی :

لەساڵی ١٦١٨ کتێبی لێکۆلینەوە لەسەر مۆسیقاو جوانیەکانی مۆسیقا.

لەساڵی ١٦٢٦ و ١٦٢٨ کتێبی فەرهەنگەکان ، ئەم کتێبە پاش مردنی بڵاوکرایەوە .

لەساڵی ١٦٣٠و  ١٦٣٣ کتێبی با سێک دەربارەی دونیا ، ئەمە یەکەم کتێبی دیکارت بوو لەبواری فەلسەفە ، لەساڵی ١٦٦٤ بڵاوکرایەوە .

لەساڵی ١٦٣٧ کتێبی مەقالە ئەدەبیەکان .

لەساڵی ١٦٣٧ کتێبی زانستی ماتماتیک . ئەم کتێبە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی لەلایەن مایکل ماهون لەساڵی ١٩٧٩ .

لەساڵی ١٦٤١ کتێبی باسێک لەبارەی مێتودەوە .

لەساڵی ١٦٤٤ کتێبی مەبدەئەکانی فەلسەفە .

لەساڵی ١٦٤٧ کتێبی ڕێسای ڕابەری زەین ،

لەساڵی ١٦٤٧ کتێبی لێکۆڵینەوە لەلەشی مرۆف ، ئەم کتێبەش دوای مردنی بڵاوکرایەوە .

لەساڵی ١٦٤٨ کتێبی لێدوانێک لەنێوان دیکارت و فرانز بورمان لە ١٦ی شوباتی ١٦٤٨ نووسراوە لەساڵی ١٨٩٦ بڵاوکرایەوە .

لەساڵی ١٦٤٩ کتێبی هەندەسەی شیکاری .

سەرجاوەکان
______________

bol. de-shop  home

Buch .de shop. home

De. Wikpedia.org

نووسینەکانی پۆڵستراون وەرگێرانی رووف بێگەرد .




                                                                              (((  بەتایبەتی و تایبەت بەیانەی کورد ژینم )))


ئامادەکار و وەرگێڕان Dawin

کاتتان شاد

لەگەڵ ڕێزی Dawin .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-07-23 20:18:38)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-23 06:22:10

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا

dast xosh zor sht haya ka naman biniwa la re hawreyana ay binin dwbara dastu chawt xosh bi  bibashman  nakae la babati  baswd

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nuna_gyan (2011-07-23 06:22:58)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-23 06:25:18

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا

8 8

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nuna_gyan (2011-07-23 06:25:47)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-23 12:59:17

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: ( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا

دةست خوش
سةركةوتووبيت

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-23 13:28:25

NURA
پڕشنگی یانە
شوێن: ❤سليمانى❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-30
دواترین سه‌ردان: 2012-03-15
په‌یامه‌كان: 626
WindowsMSIE7

Re: ( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا

dest xosh babe tYky zor beswde

hy lak bwy pywey dwbae dest xoshr

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-80547a31b9.gif[/]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-23 14:21:51

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: ( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا

دةست خؤش داوين كيان
ماندوو نةبيت
بابةتيكى زؤر جوانه
هيوادارم سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-07-23 20:42:11

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا

دەستەکانت خۆش بێت کاکە دواینی لە دڵا خۆشەویستی نێو یانەی کوردژین
بەراستی زانیاری چاکت پێداین لەم بابەتەدا لەسەر ئەم بیرمەندە گەورەیە
هەمووی شتی تازاەبوون بۆمان تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت لە ژیاندا
ئەخوازم لە بابەتە پر زانیاریەکانت بێ بەشمان نەکەیت و بەردەوام بیت لەگەڵماندا
هیوای هەمیشە ژیانێکی پر خۆشی و ئاسودەییت بۆ دەخوازم ئەزیزم
کاتت شاد بیت گیانی من...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-07-24 17:50:18

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: ( دیکارت ) فەیلەسوف و زانا



دەستو جاوی بەڕێزتان خۆش بێت ،

ئاسودەم ئەگەر توانیبێتم سودێکم گەیاندبێت

سوپاس بۆ ووشە جوانەکانتان ،

سوپاس بۆ پەیامەکانتان ،  سەرکەوتوبن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net