❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌وره‌ترین سێ هه‌ڵه‌ی مێژویی له‌جیهاندا، که‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » گه‌وره‌ترین سێ هه‌ڵه‌ی مێژویی له‌جیهاندا، که‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده بێت


#1 2011-07-25 15:31:30

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

گه‌وره‌ترین سێ هه‌ڵه‌ی مێژویی له‌جیهاندا، که‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده بێت

1- جۆرج هارشین له‌ باشوری‌ ئه‌فه‌ریقا هه‌ستا به‌ فرۆشتنی‌ كێڵگه‌كه‌ی‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك به‌بڕی‌ 10 جونه‌یهی ئیته‌رلینی،‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ زه‌وییه‌كه‌ی بۆ كشتوكاڵكردن له‌بار نه‌بو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک كۆمپانیاكه‌ گه‌وره‌ترین كانی‌ ئاڵتونی‌ له‌و كێڵگه‌یه‌دا دۆزیه‌وه‌و له‌ ئێستادا 70% ی‌ ئاڵتونی‌ جیهان له‌و كانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

2- له‌یه‌كێك له‌ شه‌وه‌كانی‌ ساڵی‌ 1696دا (جۆفینز) که‌ هاوڵاتییه‌کی به‌ریتانییه‌، کاتێک چو بخه‌وێت‌ بیری‌ چو ئاگری‌ ناو ته‌باخه‌كه‌ی‌ بكوژێنێته‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش بوه‌ هۆی‌ سوتانی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ و دواتریش ماڵی‌ دراوسێكانی‌ و پاشان به‌شێکی زۆری شاری له‌نده‌نی گرته‌وه‌، که‌به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌و روداوه‌ش به‌ ( ئاگره‌ مه‌زنه‌كه‌) ناسرا، له‌كاتێكدا (جۆفینز) هیج زیانێكی‌ پێ‌ نه‌كه‌وت

3- له‌ ساڵی‌ 1347دا كۆمه‌ڵێك مشك چونه‌ ناو سێ‌ كه‌شتی‌ ئیتاڵیه‌وه‌ كه‌ له‌ چین له‌نگه‌ریان گرتبو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ به‌نده‌ره‌كانی‌ ئیتاڵیا مشكه‌كان بونه‌ هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی‌ (تاعون) له‌و وڵاته‌دا، ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌وڵاتی چین بوه‌ هۆی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ پاشان له‌ ئیتاڵیا بڵاوبویه‌وه‌و دواتریش به‌شێکی زۆری ئه‌وروپای گرته‌وه‌، ‌ماوه‌ی 10‌ ساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی ئه‌وروپای كوشت

س: سه ربه ست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » گه‌وره‌ترین سێ هه‌ڵه‌ی مێژویی له‌جیهاندا، که‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده بێت


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net