.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













نامەیەک بۆ دایکم
دایە گیان دەزانم زۆر زۆر لە یەک دورین ، ئاخر دوژمنەکان وایان کرد کە من ناچار بم تۆ و وڵاتیش بە جێ بێڵم ، تەنیا لە بەر ئەوەی کە داوای ئازادیم دەکرد وەک هەموو هاورێ کانم ، بەڵام سالهای ساڵ بە سەر دوریمان تێ پەری و بە داخەوە ئازادی لە وڵاتی ئێمە بەدی نەهات و نە من توانیم بگەرێمەوە نە توش توانای هاتنت هەبوو تا بێت و بم بینی، دایە گیان دەزانین کە مەودای رێگاکانی دوری نێوانمان گەلێک زۆر بووە، بەڵام بروا بکە دڵمان هەرگیز هیچ مەودایەکی نەکەوتە نێوانەوە و من بە درێژایی هەموو ژیانم هەر هەموو کات دڵم لە لای تویە و دڵنیاشم کە تۆش هەموو کات دڵ و چاوت چاوەروانی گەرانەوەی منە، بویە دەزانم کاتیک ئەم نامەت پێ دەگات وەکوو هەموو رۆژان لە بەر دەرکە دانیشتوویی و چاوە پر لە فرمێسکەکانت کە ئیتر زۆر بە کزی روناکی یان تێدا ماوە بە گریانەوە لە چاوەروانی من دان و دوا ساتەکانی تەمەنت هەر بەم چاوە پر ئەشکانەوە تێ پەر دەکەیت ، ئاخر دایە گیان دەزانم چاوەروانی من زۆری ئازار داوی و پرچەکانی وەک بەفر پێ سپی کردووی ، دەزانم دوری تاقەت پروکێنی من لە تۆ هێزی لاقەکانی لێ سەندووی و توانای رۆێشتنت نەماوە، دەزانم لێدانی دڵت سست بووە و کاتژمێری تەمەنت لە ئازاری دوری من دا وردە وردە بەرەو وەستان دەچێ، دەزانم تا دوا ساتەکانی ژیانت چاوەکانت هەر هەموو کات چاوەروانە و چاو لە رێ ، بەڵام دایەگیان، نازانم وا دیارە ئەمە قەدەری من و تو و هەزاران لاو و دایکی دیکەی ئەم وڵاتە بوو ، کە لە دوری یەکتر بژین ، دایە گیان ئەم هەموو ساڵە بە خەیاڵی گەرانەوە بۆ باوەشی نیشتمان و بە ئارەزووی گەرانەوە بۆ ئامێزی پر لە خۆشەویستی تۆ بووم، بە ئومێدی ئازادی و دیتنی تۆ هەموو ساتەکانی ژیانم تێ پەر کرد ئاخر زۆر جار سەیری تریفەی مانگە شەو دەکەم و روخساری جوانی تو وەک فریشتەیەک لە ناو روناکی مانگ دا دەبینم و لە گەلت دەکەومە گفت و گو، پێت دەڵیم دایە گیان بم بەخشە کە نەمتوانی لە دوا ساتەکانی ژیانت دا لە لات بم ، پێت دەڵێم دایە گیان بم بوورە کە نەم توانی بە ئەرکی خۆم سەبارەت بە گەورەیی تۆ جی بە جێ بکەم ، بەڵام نیگەران مەبە و ئەم بەخشینەم لێ قبول بکە چونکە هەموو تەمنی خۆم دانا بۆ ئەرکی خزمەت کردن بە نیشتمانەکەم . دایە گیان ، زۆر جار ئەستیرەیەک دەبینم کە بەرەوە زەوی دەخشی و لە چاو ون دەبێت دڵم دادەخورپێ و لە ترسی نەمانی تو ئەشکی چاوەکانم دەرژێتە سەر زەوی ، ئاخر بروا بکە دایە گیان منیش زۆر جار بۆ تۆ و دیداری تو گریاوم ، چونکە زۆر باش دەزانم من کوری تۆم و تۆ بە شیری مەمکەکانت گۆشت کردووم بویە هیچ کات ناتوانم لە بیرت بکەم و هەموو کات یادەکانت و ئاواتی دیدارت لە ناو ناخ و هەستم دایە، بۆیە دایە گیان ئەی دایکی هەموو تەمەن چاوەروانم ، بم بورە کە ئەم هەموو سالە تەنیا بە ناردنی نامەو بە تەلەفون قسەم لە گەل کردی بم بورە کە نەم توانی بگەرێمەوە تا پر بە دڵ لە ئامێزی خۆتم بگرێ ، بم بورە کە بوومە هویی ئەم هەموو ساڵ تەمەن چاوەروانی یە ی تۆ، بم بوورە کە رەنگە هەرگیز یەکتر نەبینینەوە و برینەکانی دڵی من هەر بە سارێژ نەکراوەیی بمێنێتەوە و تۆش بە چاوەروانی یەوە چاو لە سەر یەک دابنێی ، بویە رەنگە هەردوکمان بە تاسەی یەکتر بینین بژین تا کوو دەمرین
سه رجاوه(مه كوى ئه فين)
لهسهر هێڵ نییه