❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌ره‌تا و کۆتام تۆی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-27 20:37:14

habib
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 976
WindowsMSIE7

سه‌ره‌تا و کۆتام تۆی

سه‌ره‌تا و کۆتام تۆی

که‌سێ نییه جگه‌ له تۆ به‌ باڵای شه‌نگیا بڕوانم
که‌سێ نییه هێنده‌ی گیانت تینێ بداته به‌ر گیانم
نابینم که سێ به وێنه‌ت تینی هه‌ناسه‌ی گه‌رم بێ
هیچ نیگایه‌کم نه‌بینی وه‌ک چاوانت پڕ شه‌رم بێ
حه‌زت خولێایه‌کی سه‌یره پڕله قاقای هیستریایه
شه‌خته‌بارانی وه‌رزێکه ، که‌چی چوار وه‌رزه‌ هه‌ر وایه
خۆ ده‌شزانم که‌ پێت گه‌شتم وه‌ک په‌ڕوانه هه‌ڵده‌کوروزێم
له‌ یه‌که‌م ساتی جێژوانا خۆم و هۆنراوه‌م ده‌سوتیم
که‌چی ئاواش نازانم بۆ ڕۆحت بانگی ڕۆحم ده‌کا
وه‌ک ده‌روێشێ به‌ حاڵه‌وه داخڵی ته‌کیه‌گام ده‌کا
سه‌دان جار په‌نجه‌ی خۆم گه‌زی و په‌‌یمانم دا به‌ دڵی خۆم
ئه‌وه دواین دیدارت بێ و سه‌رم هه‌ڵگرم و برۆم
که‌چی ساتی جیابونه‌وه به‌ده‌ر له‌ هه‌موو ساته‌کان
ڕۆحم په‌ستی دایده‌گرت ودیده‌م پڕ به‌ کوڵی گریان
بۆیه‌ چیدی په‌یمان ناده‌م به‌‌م دڵه‌دیل و پڕ سوێیه
ده‌بێت بزانێ سه‌ره‌تا و کۆتایی خۆی له‌لای تۆیه
به‌کرحه‌بیب ‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-27 21:05:09

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: سه‌ره‌تا و کۆتام تۆی

بۆیه‌ چیدی په‌یمان ناده‌م به‌‌م دڵه‌دیل و پڕ سوێیه
ده‌بێت بزانێ سه‌ره‌تا و کۆتایی خۆی له‌لای تۆیه

کاکە بەکر گیان دەستەکانت خۆش بێت جوانت نوسیوە دەمێکە لە هۆنراوە پر لە هەست و سۆزەکانت بێ بەشین ئەخوازین بەردەوام بیت لە پێشکەش کردنی ئەم هۆنراوە جوانانەت
تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت لە ژیاندا
بمێنیت بە خۆشی و شادی بۆ ئێمە و بۆ کەس کارت برا گیان
هەمیشە بەختەوەر بیت لە ژیاندا هاوێی گیان...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-27 21:28:04

habib
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 976
WindowsMSIE7

Re: سه‌ره‌تا و کۆتام تۆی

zor sopasi hastt dakam kaka yadgar gian ba hiwai taman bo tosh
hawret bakr habib

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net