❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئازارەکانی پێنوسێک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-27 22:30:56

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

ئازارەکانی پێنوسێک




لەوێ بەکێش کردن سەیرە لەنێو  پەڕەو پێنوس ،

ڕەوانی ئەفسوونی   دەربڕینی هەست ...

لەکوێ عەشق و هونەر دەست پێ دەکات

لەیەک دانابڕێن ...

ئەوە خۆشەویستیەکی نەمرە ، پەیوەستە

          لەنێوان ...

ئەوەی پێنوسێ ئەینوسێ ، ڕووبارێک لەهەست

کاتێک پەڕەیەکی شەرمن ئەیخوێنێتەوە .....

پێنووس جادوکەرەو ، پەڕەش تامەزرۆی جادوە

کلیلەکانیان ..... لای یەکتری یە

هەندێ لەو پێنوسانە ، ڕاستگۆیە لەخۆشەویستیدا

پابەندە بەهەموو ماناکانی ڕاستی ...

      ....   هەندێ.....

لەو پەڕە بێدەنگانە ، بەهەستی شێواویان ،،

لەسەر واتاکانیان ..

جاو بەفرمێسکن بۆ ڕازو نهێنیەکانیان ...

             ئەگەر

مردن دایان بڕێ ... لەیەکتر ،،،

     هەردوو ئەمرن

پێنووس ووش ئەکاو .... پەڕەش گۆشەگیر ...

ئەگەر پێنووس ، ڕێگای ڕەوانی نەدۆزیەوە

دڵنیابن ... پەڕەش دێڕێک نادۆزێتەوە ، جگە لەبێدەنگی .


                                                                                                 
نووسینی Dawin
                                                                                 (((  تایبەتە بەیانەی کوردژینم )))
کاتتان شاد

لەگەڵ ڕێزی Dawin

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net