❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ چی ترێ ئەخۆیت وئارەق ناخۆیتەوە ؟؟!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-27 22:31:48

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPSafari

بۆ چی ترێ ئەخۆیت وئارەق ناخۆیتەوە ؟؟!

کاتێک نانخواردن ده‌ستی پێکرد بینی ئه‌م مامۆستایه‌ به‌ ده‌ست وپه‌نجه‌کانی نان ده‌خوات و دارو چه‌قۆ به‌کارناهێنێت له‌ کاتی خواردندا بۆیه‌ به‌لایه‌وه‌ سه‌یر بوو.. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ وه‌رگێره‌که‌ی وت که‌ پێێ بلێت بۆ چی به‌ ده‌سته‌کانی نان ده‌خوات !؟
کاتێک پرسیاری لێکرا...
مامۆستاکه‌ش له‌وه‌لامدا وتی:- دیاره‌ ئه‌م بینی به‌ لووت نان ده‌خۆم
ئه‌فسه‌ره‌پله‌ داره‌که‌ش وتی:- مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ .. ده‌پرسم بۆ به‌ده‌سته‌کانت ده‌خۆیت وبه‌ چه‌تال وکه‌وچک نان ناخۆیت؟
مامۆستاکه‌ وتی:- من دلنیام له‌ پاکی ده‌سته‌کانم به‌لام ئایا تۆ دلنیایت له‌ پاکی که‌وچک وچه‌تاله‌که‌؟؟!
جا ئه‌فسه‌ره‌که‌ ئه‌م ولامه‌ی زۆر له‌دلدا ماوه‌ ویستی به‌ پرسیارێکی تر تۆله‌ی لێبکاته‌وه‌ ئاگری دلی پێێ دامرکێته‌وه‌
وه‌ له‌کاتی نانخواردنه‌که‌شدا ئه‌فسه‌ره‌که‌ خێزانه‌که‌ی له‌ده‌سته‌ راستی وکچه‌که‌شی له‌ده‌سته‌ چه‌پی دانیشتبوون
داوای که‌مێک داوای خواردنه‌وه‌ی ئاره‌قێکی سه‌رخۆشکه‌ری کرد بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی مامۆستاکه‌
کاتێک گلاسێکی بۆ خۆی وخێزان وکچه‌که‌ی تێکرد وه‌ک اسفزازبونێک بۆ مامۆستاکه‌
له‌و کاته‌دا وتیی گوێم بۆ بگره‌ مامۆستا:- وتی تۆ حه‌ز له‌ خواردنی ترێ ده‌که‌یت وده‌شیخۆیت وانیه‌؟؟
مامۆستاکه‌ وتی :- به‌لێ بێ گومان
ئینجا ئه‌فسه‌ره‌که‌ ده‌ستی بۆ وشیه‌ک ترێ راکێشا که‌ له‌سه‌ر مێزه‌که‌ دا بوو وتی ئه‌و ئاره‌قه‌ له‌و ترێیه‌ دروست کراوه‌ ئه‌زانیت؟ ئینجا باشه‌ بۆ چی ترێ ئه‌خۆیت وئاره‌ق ناخۆیته‌وه‌؟؟!
له‌و کاته‌یدا ته‌واوی ئاماده‌بووان چاوه‌رێێ وه‌لامی مامۆستاکه‌ بوون جا مامۆستاش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ رووی کرده‌ ئه‌فسه‌ره‌که‌و پێێ وت:- ئه‌وه‌ی له‌ته‌نیشته‌وه‌یه‌ خێزانته‌وه‌ ئه‌وه‌ی تریش کچته‌ که‌ له‌ خێزانه‌که‌ته‌
وتی به‌لێ.
مامۆستاکه‌ وتی:_
باشه‌ بۆ چی خێزانه‌که‌ت بۆت حه‌لاله‌و دروسته‌ بچیته‌ لای به‌لام بۆ کچه‌که‌ت درووست نیه‌ وحه‌رامه‌؟؟
خۆکچه‌که‌شت له‌ خێزانه‌که‌ته‌؟؟
ئه‌مه‌یش به‌هه‌مان شێوه‌.
جا له‌وکاته‌یدا ده‌لێن ئه‌فسه‌ری پله‌ داری فه‌ره‌نسی فه‌رمانی دا که‌ هه‌رچی ئاره‌قه‌ له‌سه‌ر مێزه‌که‌دا هه‌لگیرێت ده‌ست هه‌لگرن له‌ خواردنه‌وه‌ی..


s.kurdine

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net