.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له‌سه‌رده‌مانی كۆن,به‌هۆی نه‌بوونی هۆكاره‌كانی گه‌یاندن,زۆر جار كهشتیكمان ده‌نوسی ده‌بایه به‌ده‌ست بیگه‌ێنین,بۆنمونه ئه‌گه‌ر دووهاوڕئ نامه‌یان بۆ یه‌كتری بنوسیبایه ده‌بایه به‌ده‌ست ئه‌و نامه‌یه بگه‌ینن ,به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئیستمان ڕیگا زۆره بۆگه‌یاندنی په یامهكانمان,به‌هۆی پیشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا وه ,به‌لام من ده‌مه‌ویت لێره‌دا باسی ته‌كنه‌لۆجیایی ئنتهرنیت بكه‌م,كه‌چۆن دووهاورئ یه‌كیان ناسی له‌ڕیگای ئینته‌رنیته‌وه ئه‌و دووهاوڕیه یه‌كیان ناوی تارابوو ئه‌وی تریان ناوی ته‌لار بوو ,ئهودوووهاوڕیه سه‌ره‌تا له‌ڕیگای ماكۆیهكهوه یه‌كیان ناسی ,وهئیمیلی یه‌كتریان وه‌رگرت وه له و ماوه‌یه له‌ڕیگای ئیمیله‌وه گفتوگۆی زۆریان بیكه‌وه ده‌كرد,وهخهمهكانی خۆیان بۆ یه‌كتری باس ده‌كرد.ببون بهدووهاوڕی زۆر خۆشه‌ویست ,به‌بئ ئه‌وه‌ی بیش‌تر یه‌كتریان ناسیبی یان یه‌كتریان بینی بیت. وهتهلهفۆنیان بۆ یه‌كتری ده‌كرد ,ڕۆزَان ده‌هات و ڕۆژان ده‌ڕۆی ئه‌وان زیاتر‌و زیاتر یه‌كتریان خۆشده‌ویست ببون به دووخوشكی زۆر خۆشه‌ویست ,به‌جۆریك ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژ به ئینته‌رنیت قسه‌یان نه‌كردبایه ئه‌وه زۆر خه‌م بار ده‌بوون وه ئه‌و ڕۆژ به ته‌له فۆن قسه‌یان له‌گه‌ل یه‌كتری ده‌كردوو هه‌والی یه‌كترییان ده‌پرسی ,تا ئه‌و ڕۆژههات كه ته‌لار داوای له تارای هاوری كرد كه بیبینئ تاوه‌كو زیاتر یه‌كتر بناسن ,به‌لام تارا هه‌رگیز ڕازی نه‌ده‌بوو ته‌لاری هاوڕی ببینیت,له‌وماوه‌یه جه‌ندین جار ته‌لار داوای له تارهدهكرد به‌لام تارا ڕازی نه‌ده‌بوو كه ته‌لاری هاوری ببینئ ههرجاریك كهتهلار ئه‌و داواییه‌ی ده‌كرد تارا هۆكاری نه‌بینینی بۆ شتیكی نادیاری ده‌گه‌ڕاند هه‌وه.بۆیه ته‌لار هیهیكه داوای له تارا نه‌كرد .به‌لام تارا له‌ناخی خۆی هه‌ست به خهمیك ده‌كرد كه ئه‌و زۆر جوان نیه وهكاتبك ته‌لاری هاوڕی بیبینی ئاخۆ ده‌بیت واز له هاوریه‌تی ئه‌و نه هبنیت.به‌مه‌ش ئه‌و خه‌یالانه به مبشكی تارا داده‌هات وه ده ترسا هاوڕیِ زۆر خۆشهوێستهكهی له ده‌ست بدات وه له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ده‌ترسا.بۆیه له‌بینینی هاوریكه‌ی ده‌ترسا ,تا ڕۆژێكبان ته‌لار سولری پاسیك بوو , وه له‌سه‌ر كورسبك دانیشت وه چاوی بڕی بوه كورسیه‌كه‌ی ته‌نیشتی وه ئاواتی ده خواست كه ئیستا هاوڕیكه‌ی له تهنبشنی بایهوایه,سوتفه له‌و كاته‌ی كه ته‌لار بیری له هاوڕیكه‌ی ده‌كرده‌وه,نه‌یزانی كه ئه‌و رۆژه هلوڕیكهی هبینی,له‌و كاته‌ش تارا كه له بازار ده‌گه‌رایه‌وه .وه سواری هه‌مان پاس بوو كه ته‌لار سواری بوو, وهكاتیك سه‌یری ناو پاسه‌كه‌ی كرد بینی وه جیگایه‌ك چۆله به‌كسه‌ر چوو له‌لای ته‌لار دانیشت به‌بی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكات كه‌وا ته‌لارا.دانیشت وه‌سه‌یری پیشه‌وه‌ی خۆی ده‌كرد له‌و كاته‌ش ته‌لار كه‌چاوی به تارا كه‌وت كه نه‌یده‌ناسی كه ئه‌وه به‌لام له دله‌وه وای هه‌ست ده‌كرد كه تارابیت چونكه به‌بینینی دلخۆش ده‌بوو كاتیك كه سه‌یری ده‌كرد.له ناكاو گوتی با ته‌له فۆنهك لۆ هاوریهكهم بكه‌م تاوه‌كو قسه‌ی له‌گه‌ل بكه‌م.كاتیك كه ته لهفۆنی كرد بینیی له ته‌نیشتیه‌وه ده‌نگی زه‌نگی مۆ بایلیك دیت ,كاتیك كه هولی گرت تارا گوتی ئه‌لوو,نهلار توشی سه‌ر سورمان بوو كه بینی هاوریكه‌ی له ته‌نیشتیه‌تی وه ئه‌و مه‌ی ناسیوه , ئینجا یاوهشیان به‌یه‌ك داكردوو ,زۆردلخۆش بوون ,وه ته‌لار به تارای هاوری گوت ئه‌گه‌ر ده‌زانی چه‌ند دلخۆش بووم كه تۆم بینی هاوریكه‌م,به‌لام هاوریكه‌م من پرسیاریكم هه‌یه ئه‌گه‌ر دلگران نه‌بی ؟ئه‌ویش ووتی فه‌رموو,ته‌لار گوتی هاوڕیكه‌م لۆ نه‌ت دهوبست ئه‌و ماوه‌یه من ببینی !تارا ئاهیكی ههڵكیشاو گوتی چی بلیم هاوڕكهم وه‌لله من له‌و ماوه‌یه زۆر خه‌مبار بووم,چونكه من زۆر جوان نیمه ده‌ترسام كاتیك تۆمن ببینی واز لههاوڕیهتی من بینی !منیش تۆم زۆر خۆش ده‌وی وهیهرگهی دابڕان له‌تۆم نه‌ده‌گرت له‌به‌ر ئهزوه بیبینی تۆم ڕه‌ت ده‌كرده‌وه.كاتیك ته‌لار گوێ له‌قسه‌كانی تارابوو چاوه‌كانی پڕ فرمێسك بوو وهفرمیسك به چاوه‌كانی داهه‌ته خواری.وه‌توند باوه‌شی بهتارا كردوو گوتی هاوڕكهم بمبوره كه خه‌مبارم كردی دلنیابه تا من له ژیان بمینم هه‌ر تۆ هاوڕی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی منی وه دلنیابه قه‌ت واز له هاوڕیه‌تی تۆ ناهێنم,چونكه هاوڕیه‌تی ئیمه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه ویستی دروست بوه نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی ,له‌و رۆژه‌وه ئاوان زیاتر یه‌كتریان خۆش ویستوو.زیاتر ڕێزیان له‌یه‌كتر ده‌گرت,ئه‌و ڕوو داوه‌ش بوو بهچیرۆكیكی خۆش و بۆ منداڵه كانیان ده‌گێڕایه‌وه.
نوسینی بێگه‌رد
س-مه كوى كوردان
له‌سه‌ر هێڵ نییه