.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













هاوەڵى خۆشەویست عبدالله ى كوڕى عومەر (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: گوێم لێ بوو پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) دەیفەرموو: سێ كەس لە ئوممەتانى پێش ئێوە(بەنى ئیسرائیل) ڕۆیشتن (دەرچوونە دەرەوەى دێ) توشى باران بارین بوون، پەنایان بردە بەر ئەشكەوتێك، كاتێك كە چوونە ناو ئەشكەوتەكەوە، بەردێك لە شاخەكە كەوتە خوارەوەو دەرگاى ئەشكەوتەكەى گرت و بێ ئومێد بوون، ئینجا لە ناو خۆیاندا بەیكتریان ووت: سەیرى چاكەتان بكەن، ئەو كردەوانەى كە ئەنجامتان داوە كامیان لەبەر خاترى خواى پەروەردگار بووە بپاڕێنەوە پێى بەڵكو ڕزگارمان بێت، یەكێكیان ووتى: خوایە خۆت ئاگادارى دایك و باوكێكم هەبوو چوو بوونە ناوساڵەوە، وە كیژۆڵەیەكى بچوكیشم هەبوو، ئینجا هەركات شیرم دەدۆشى و دەم هێنایەوە لە پێشدا لە دایك و باوكمەوە دەستم پێدەكرد پێش ئەوەى بیدەم بەمنداڵەكەم، وە ڕۆژێكیان درەنگ هاتمەوە كاتێك بینیم دایك و باوكم نوستوون، وە شیرەكەم دۆشى بوو وەك جاران، وە لەلاى سەریانەوە ڕاوەستام، پێم ناخۆش بوو خەبەریان بكەمەوە، وە پێشم ناخۆش بوو كە لە پێشدا بیدەم بەمنداڵەكانم لە كاتێكدا منداڵەكانم لاى پێم دەگریان و دەنوزانەوە لەبرساندا، تاكو بەیانى ڕۆژ بووە، وە خوایە ئەگەر ئەو كارەم لەبەر خاترى تۆ كردووە لەم ناڕەحەتییە ڕزگارمان بكەو ئەم بەردە لابدەو دەرگامان بۆ بكەرەوە بتوانین ئاسمان ببینین، خواى پەروەردگار بەردەكەى جوڵاندو ئاسمانیان بینى، وە یەكێكى تریان ووتى: خوایە كچێكى مامم هەبوو، وە من ئەوم خۆشدەویست زیاتر لە خۆش ویستنى پیاو بۆ خێزانەكەى، وە جارێكیان داواى كارى بێ شەرعیم لێكرد ئەویش ڕازى نەبوو، ووتى: تاكو سەد دینارم پێنەدەى ڕازى نابم، وە منیش چووم تاكو سەد دینارم پەیداكرد، وە كاتێك ویستم كارى خراپى لەگەڵدا ئەنجام بدەم، كچى مامەكەم پێى ووتم: ئەى بەندەى خوا لە خوا بترسە، وە بۆت دروست نییە جووت ببى لەگەڵمدا مەگەر بە حەلاڵى نەبێت، وە منیش هەستام و ئەو كارەم نەكرد هەرچەندە ئەشم توانى ئەو كارە بكەم، خوایە ئەگەر ئەو كارەم لەبەر خاترى تۆ كردووە لەم ناڕەحەتییە ڕزگارمان بكەو دەرگامان بۆ بكەرەوە، بەردەكە كەمێكى ترى لێ جوڵا، وە سێیەمینیان ووتى: خوایە منیش كرێكارێكم بەكرێ گرتبوو، بە حەوت كیلۆ برنج، ئینجا كاتێك لە كارەكەى بووەوە، ووتى: كرێكەم پێبدە، منیش كرێكەى كە حەوت كیلۆ برنج بوو، خستمە بەردەستى ئەویش پێى ڕازى نەبوو توڕەبوو، كاتێك كە كرێكارەكە ڕۆیشت و بە كرێكەى ڕازى نەبوو، منیش برنجەكەم بۆى تۆو كردو كە برنجەكە گوڵى كردوو ئینجا بۆیم دورییەوەو بۆیم كۆكردەوەو، تاكو چەند مانگایەكم لێ كڕى بۆى، پاش ماوەیەك كابراى كرێكار هاتەوەو پێمى ووت: لە خوا بترسە، منیش پێم ووت: بچۆ بۆلاى ئەو مانگایانەو بۆخۆتى ببە، ئەویش پێمى ووت: لە خوا بترسەو گاڵتەم بێ مەكە، منیش پێم ووت: گاڵتەت پێناكەم بڕۆ بیبە، ئەویش بردى، خوایە ئەگەر ئەم كارەم لەبەر خاترى تۆ كردووە لەم ناڕەحەتییە ڕزگارمان بكەو دەرگامان بۆ بكەرەوە، ئەو بەردە لابدە، ئینجا بەردەكە لاچوو ئەوانیش ڕزگاریان بوو.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) فەزڵ و گەورەیى نیەت پاكى لە كردەوەدا (ئەگەرچى تەنها یەك كردەوش بێت).
(2) كردەوەى چاك و باش لەكاتى خۆشیدا ئەنجامى بدەیت سوودت پێدەگەێنێت لەكاتى ناڕەحەتى و سەختیدا، وە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: (تَعَرَّفْ إِلَى اللَّهِ فِي الرَّخَاءِ يَعْڕفْكَ فِي الشِّدَّة) صَحِيح: أَخْرَجَهُ أَحْمَد وَالطَّبَرَانِيّ صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (2961).. واتە: لە كاتى خۆشگوزەرانى و ژیان خۆشیدا خواى گەورە بناسەو بیپەرستەو سنوورەكانى بپارێزەو لە گوناهوتاوان دوربكەوەرەوە، خواى گەورە لە كاتى ناڕەحەتى و ناخۆشیدا ئەت ناسێت بەهاناتەوە دێت و ڕزگارت دەكات و دەتپارێزێت.
(3) پێویستە لەسەر موسڵمان لە كاتى پاڕانەوەدا تەنها پشت بەخوا بپەستێت و داوا لە جگەلە خوا نەكاتء خۆى توشى هاوبەش بڕیاردان نەكات، وە خواى پەروەردگار دەفەرمووێت:{وَلاَ تَدْعُ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَنفَعُكَ وَلاَ يَضُرُّكَ } (106) سورة يونس واتە: هاناو هاواریش نەبەیت بۆ هیچ كەسێك یان هیچ شتێك، جگەلە (الله) كە نە قازانج و نەسوودت پێ دەگەێنێت نە زیان، چونكە قازانج و زیان تەنها بەدەست خواى گەورەیە.
(4) دروستە بۆ موسڵمان بە كردەوە چاكەكانى بپاڕێتەوە بەتایبەتى ئەو كردەوانەى كە لەبەر خاترى خواى گەورە ئەنجامیداوە.
(5) فەزڵ و گەورەیى چاكەكردن و باش بوون لەگەڵ دایك و باوكدا.
(6) خۆشەویستى خواى گەورە پێش دەخرێت، بەسەر خۆشەویستى نەفسى خۆت، بۆ هەواو ئارەزوو.
(7) هەركەسێك واز لە كارى خراپ بهێنێت بەتایبەت زینا، لەترسى خوا ئەوا خواى گەورە ڕزگارى دەكات لە ناڕەحەتى.
(8) فەزڵ و گەورەیى دانەوەو پاراستنى ئەمانەت بەخاوەنى.
(9) دروست نییە كرێى كرێكار دوابخرێت چونكە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى:« أَعْطُوا الأَجِيرَ أَجْرَهُ قَبْلَ أَنْ يَجِفَّ عَرَقُهُ » صَحِيح: أَخْرَجَهُ ابن مَاجَه فِي السُّنَن (2443)، صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (1055)واتە كرێ وپارەى كرێكار بدەن پێش ئەوەى كە عارەقەكەى وشك ببێتەوە.
(10) دروستە گەشە پێدانى پارەى كرێكار، وە كارێكى چاكە بەمەرجێك بەرژەوەندى خاوەن پارەى تێدابێت.
تێبینى/ ئایا لەو سێ كەسەدا كامیان زیاتر پاڕانەوەكەى سوودى هەبووە بۆ هاوڕێ و برادەرەكانى وە بۆ لابردنى بەردەكە، پێشەوا (اِبْن حَجَر(ڕەحمەتى خواى لێبێت)(*)، دەفەرمووێت: كەسى سێ یەمیان چونكە یەكەمیان لە تاریكى ڕزگاریكردن، وە دوەمیان تۆزێك لە شوێنى دەرباز بوونى فراوان كردەوە، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك بەلایاندا بڕوات وبیان بینێت و چارەسەرێكیان بۆ بدۆزێتەوە، بەڵام سێ یەمیان پاڕانەوەكەى بوو بەهۆى لاچونى بەردەكەو ڕزگار بوونیان، بۆیە دەگونجێت كەسى سێ یەمیان كردەوەكەى باشترو چاكتر بووبێت لەوانەى تر، وە دەگونجێت كەسى یەكەم كە لەگەڵ دایك وباوكیدا باش بووە كەمتەرخەمى تێدا بووە، وە كەسى سێ یەم پیاوێكى ئەمانەت پارێز بووە، وە كەسى دووەم چاكترینیان بووە چونكە دڵى ترسى خواى تێدا بووە، وە خواى گەورە دەفەرمووێت: {وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى * فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى} (40-41) سورة النازعات واتە: بەڵام ئەوەى لە خواى پەروەردگار ترسابێت و جڵەوى گرتبێتەوە لە هەوەس و ئارەزووەكان، ئەوا بەدڵنیایى تەنها بەهەشت جێگەى حەوانەوەیەتى، هەروەها كەسى دووەم وازى لەو پارەیەش هێنا كە بۆ ئەوكارە خراپەیە پەیداى كردبوو.
س-مه كوى كوردان
لهسهر هێڵ نییه






دەستەکانت خۆش بێت بەرێزم سودم وەرگرت لەخوێندنەوەی


لهسهر هێڵ نییه







ده ستى توش خوش بيت به ريزم
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش بةريزم
زؤر بةسوود بوو

لهسهر هێڵ نییه








سةركةوتووبيت
زور بةسودة
هةربزيت

لهسهر هێڵ نییه







سوباس بوبه يامه كانتان ده ستى ئيوه ش خوش بيت
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش زۆر سودی ههبووو
ههر بژیت

لهسهر هێڵ نییه







ده ستى توش خوش بيت روشنا خان
لهسهر هێڵ نییه





ده ست خوش زور به سودة
لهسهر هێڵ نییه








dast xosh
xwade gawra padashtt batawa
لهسهر هێڵ نییه







سوباس بوبه يامه كه ت خوداباداشتى خيرى توش باته وه
لهسهر هێڵ نییه