.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سلاوى خوات ليبيت....
جةند برسياريكم هةية لةسةر خؤشةويستى لةئايينى ئيسلام‌دا,ئايا خؤشةويستى حةرامة؟
ئةكةر كوروكجيك بيش زةواج واتة لةكاتى خؤشةويستى هةنديك شت روبدات لةنيوانيان,بةلام دواتر زةواج بكةن ئايا كوناحيان لةسةر ئةمينيت؟ئةبيت جى بكةن تالةوكوناحةباك ببنةوة؟ئةى ئةكةر بؤ يةك نةبون بةهؤى ئةوةى ويستى خواى كةورةى لةسةر نةبيت بؤيةك ببن,ئايا ئةكةر تؤبة بكةن خواى كةورة لييان ئةبوريت؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه




بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاسی بێ پایان بۆ زاتی پاکی پەروەردگارمان، وەناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی سەروەری مرۆڤایەتی (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت، وە یار و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی..
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامەکەت:
ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه و درووست دامه‌زراوه، وه تاک و کۆمه‌ڵ به تێکڕا هان ئه‌دا بۆ خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا، خۆشه‌ویستی نێوان کوڕ و کچ به‌م مه‌رجانه ڕێگه پێدراوه، به پێچه‌وانه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دوور له‌م مه‌رجانه حه‌ڕامه و خاوه‌نه‌که‌ی تاوانبار ده‌کات..
1. نابێت هیچ شتێکی ناشه‌رعی له‌نێوانیاندا ڕوو بدات، وکو گه‌ڕان به‌ته‌نها و مانه‌وه له‌شوێنێک به‌ته‌نها و ده‌ست بازی کردن و چه‌ندین شتی له‌م جۆره، که‌ئێستا زۆر به ئاسایی له نێوان کوران و کچاندا ده‌کرێت.
2. نابێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه وای لێبکات خودای له‌بیر به‌رێته‌وه، یان ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێش ره‌زامه‌ندی خوا بکات، (ابن القیم) ده‌ڵێت: جاری وا هه‌یه مرۆڤ به‌هۆی عیشقه‌وه توسی کوفر ئه‌بێت،.وه‌کو ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی دهکاتهخوا به‌جۆرێک که وه‌ک خوا خۆشی ده‌وێت.. ئه‌و جۆره خوا له‌خاوه‌نه‌که‌ی خۆش نابێت، به‌ڵکو ئه‌وه لهشرکه گه‌وره‌کانه..نیشانه‌ی ئه‌م جۆره‌شیان ئه‌وه‌یه ڕه‌زامه‌ندی عاشقه‌که‌ی پێش ره‌زامه‌ندی خوا ده‌خات.. ئه‌گه‌ر بڕوانن ده‌بینین ئه‌وه حاڵی زۆربه‌ی عاشقه‌کانه.. پاشان ده‌ڵیت: زۆرێک له‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن به‌راشکاوی ده‌ڵێن: شوێنێک له‌دڵماندا نه‌ماوه بۆ غه‌یری خۆشه‌ویسته‌که‌مان، به‌ڵکو خۆشه‌ویسته‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستی به‌سه‌ر دڵیدا گرتووه که‌بۆته به‌نده‌ی.
3. ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ی تووشی خۆشه‌ویستی بووه له‌و که‌سانه بێت که بتوانێت دان به‌خۆی بنێت و تووشی گوناه نه‌بێت (ابن القیم) ده‌ڵێت: ئێمه باس له خۆشه‌ویستی پاک و بێگه‌رد ده‌که‌ین، که پیاوێکی به ئابڕوو تووشی ده‌بێت، ئاینه‌ک ئێمه باس له خۆشه‌ویستی پاک و بێگه‌رد ده‌که‌ین، که پیاوێکی به‌ئابڕوو تووشی ده‌بێت، ئاینه‌که‌ی و داوێن پاکیه‌که‌ی و شههامهتیهکهی ڕێگانادات نێوان خۆی و خوا خراپ بکات و نێوان خۆی و خۆشه‌ویسته‌که‌شی به‌حه‌رام پیس بکات.
4. نابێت ناوی خۆشه‌ویسته‌که‌ی له‌ناو خه‌ڵکی باس بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕووی پارێزراو بێت، تاکو له‌پێش چاوی خه‌ڵکی ئابڕووی نه‌چێت.. (ابن القیم) ده‌ڵێت: ده‌بێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه له‌دڵێ خۆیدا بشارێته‌وه، نابێت له‌ناو خه‌ڵکی باسی بکات، نابێت ئابڕووی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ببات به باسکردنی له‌ناو خه‌ڵکیدا.
5. نابێت بۆ گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی ڕێگای حه‌ڕام به‌کار بێنێت وه‌کو بچێته لای فاڵچی و ساحیر و نوشتکهر و کاری حه‌ڕام به‌کاربهێنێت.. (ابن القیم) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی په‌نای بۆشهیتان برد- وه‌ک بچێته لای فاڵچی و ساحیر- ئه‌و کاته ئه‌و خۆشه‌ویستیه ده‌چێته بازنه‌ی شیرکوستهمهوه.
ئه‌گه‌ریش ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌یان له نێواندا هه‌بووه، به شێوازێکی نادرووست و ناشه‌رعی و پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خاڵ و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه، پێویسته خاوه‌نه‌که‌ی ته‌وبه‌یه‌کی یه‌کجاره‌کی و ته‌واو بکات، إن شآءالله خوای گه‌وره لێی خۆشه‌بێت..
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه