.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











دیاره هاوسه‌ر گیری پرۆسه‌یه‌کی پیرۆزه که خوای گه‌وره له نێوان نێر و مێ دا دروستی کردوه خۆشه‌ویشتی خستۆته نێوان نێر و مێ تا پرۆشه‌ی هاوسه‌رگیری دروست بێت بۆ به‌رده‌وامی ژیان و خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی نوێ زۆرن ئه‌و که‌سانی ئه‌چنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه جا هه‌ریه‌که‌مان و له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ماو بیرێک تایبه‌تی ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵه‌بژێرن و چه‌ن هۆکارێک وامان لێ ئه‌کات ژیانی هاوساری هه‌ڵبژێرێن
جا لێره‌دا له‌م ته‌وه‌ره گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌که‌ین و باس له دروست بونی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌که‌ین (پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری )
بۆیه ئه‌پرسم؟؟؟
1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ؟؟
2*ئایا هاوسه‌رگیری به خۆشه‌ویستی بێت واته (عیلاقه) یان به کتوپری بێت واته به سوتفه ؟؟
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته دایک و باوکه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟
5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین نه‌مێنێت ؟؟
هه‌ر شاد بن
سوپاس بۆ به‌ژداری کردنتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زؤر سوباس بو رابرسيةكةت بةريزم
1- بيويستة لةزيان واتة تةواو كارة
2- بةزؤرى عيلاقة هةبيت باشترة
3- ريزكرتن و ليك تيكةيشتن
4- زؤربةى جار سةركةوتوو نابيت
5-دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین كاريكة هةلةية اشالا نامينى
دةست خوش بؤ ئةم رابرسيى هيوادارم وةلامةكانم سودي هةبيت بو جةنابت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ?
هاوسه‌رگیری پێویسته بۆ به‌رده‌وامی ژیان
2*ئایا هاوسه‌رگیری به خۆشه‌ویستی بێت واته (عیلاقه) یان به کتوپری بێت واته به سوتفه ؟؟
به خۆشه‌ویستی بێت
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
له‌سه‌ر بنه‌مای له یه‌ک گه‌یشتن
4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته دایک و باوکه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟
به‌راستی کارێکی خه‌ڵه‌ته چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و هاوسه‌رگیریه په‌شیمان بوونه‌وه‌ی له دوا بێت
5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین نه‌مێنێت ؟؟
به‌لێ زۆریش

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت بۆ راپرسیهکهت
1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ؟؟
من وه‌ک خۆم قه‌ت هاوسه‌رگیریم هه‌ڵنه‌بژاردوه چونکه حه‌زم له ژیانی هاوسه‌ری نه‌بوه وه ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاشقم نه‌بوایه‌و ئه‌وم خۆشنه‌ویستایه هیچ کاتێک
ژیانی هاوسه‌ریم پێک نه‌ئه‌هێنا وه ئێستاش وه‌ک هاوسه‌رگیریه‌ک ژیان ناکه‌م ئه‌گینا ته‌حه‌مولم نه‌ئه‌کرد هههه به‌ڵکو وه‌ک دو ئاشق له ماڵێکا وه‌ک دو که‌س که بی یه‌ک ناژین
وه‌ک دو شتی وابه‌سته به‌یه‌ک نه‌ک وه‌ک دو هاوسه‌ر
2*ئایا هاوسه‌رگیری به خۆشه‌ویستی بێت واته (عیلاقه) یان به کتوپری بێت واته به سوتفه ؟؟
برواناکه‌م به کتوپڕی زۆر سه‌رکه‌وتوبێت ئه‌بێت لانیکه‌م ماوه‌یه‌ک قسه‌کردن و تێگه‌یشتن هه‌بێت له نیوان ئه‌و دو که‌سه
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشویستن و راستگۆیی و وه‌فا بیت
4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته دایک و باوکه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟
له‌وانه‌یه سه‌رکه‌وتوبێت به‌لام ئه‌مه به ده‌گمه‌نی
5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین نه‌مێنێت ؟؟
برواناکه‌م شتی وا مابێت له ناو کوردا ئه‌گه‌ر به تاک تاک مابێت به هیوای نه‌مانی چونکه شتێکی بی مانایه
دوباره ده‌ستت خۆشبێت و بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ؟؟
بيغةمبةر(د.خ)فةرمويةتى :
( النكاح من سنتي, فمن لم يعمل ب سنتي فليس مني )
واته: هاوسةركيرى سوننةتى منه, وه ئةوةى به سوننةتى من كار نةكات, لةمن نييه
2*ئایا هاوسه‌رگیری به خۆشه‌ویستی بێت واته (عیلاقه) یان به کتوپری بێت واته به سوتفه ؟؟
نةك به عيلاقه, وه نةك زؤر كتوبر, واته بيشتر تفاهم هةبيت لةبةينيان
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
بيكومان راستكؤيى و ليك تيكةيشتن و سؤز و وةفا
4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته دایک و باوکه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟
من بةو دايك و باوكانه دةليم : بريارى هاوسةركيرى يةكيكه له كةورةترين بريارةكانى زيان, با كور و كجةكان خؤيان بريار بةن بؤ هةلبزاردنى هاوسةرةكانيان
5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین نه‌مێنێت ؟؟
بيكومان زؤر كةشبينم بةوةى كه ئةو دياردةيه نةمينيت
دةست خؤش بؤ ئةم رابرسييه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hulya (2011-08-01 09:07:01)

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستان خۆش بێت ماندوو نه‌بن خۆشحاڵ بوم به بۆچونه‌کانتان هیوادارم هه‌ر یه‌ک له ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای فکرو عه‌قل بیر له هاوسه‌رگیری بکاته‌وه نه‌ک ته‌نها بۆ دروست بونی خێزانێکی بێ بنه‌ما
من ره‌نگه هه‌ندێ پرسیارم لا دورست بوبێت سه‌باره‌ت به بۆچونه‌کانتان هیوادارم به‌رده‌وام بن له وه‌ڵام
بۆ به‌ڕێز هاوبیر
به‌ڕێزت ئه‌ڵێیت پێویستی ژیانه به‌ڵام بۆ له هاندی پرۆسه‌دا واته پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیر لێکجیابونه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی ژیانه بۆ به‌ردوامی نادرێت به‌م پێویستیه
عیلاقه بۆ بهسهرکهوتوتری ئه‌زانیت ؟ له‌و بروایهدای له‌م سه‌رده‌مه عیلاقه‌ی دروست مابێت؟
سوپاس بۆ باژداری دوباره
بۆ به‌رێز رۆشنا هه‌مان پرسیار که له کاک هاوبیرم کردوه پێم خۆشه وه‌ڵامی تۆش بزانم چونکه له خاڵی 1 و 2 هه‌مان بۆچونی ئه‌وت هه‌یه
سوپاس بۆ تۆش
بۆ به‌ڕێز تینا
ده‌ست خۆسبۆ بۆچونه‌کانت ۆشحاڵ بوم
به‌ڕێزت بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه ڵێیت
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشویستن و راستگۆیی و وه‌فا بیت
ئه‌م راستگۆییه له ئێستا بونی هه‌یه؟
سوپاس بۆ به‌رده‌وامیت له ته‌وه‌ره‌که
بۆ به‌ڕێز هولیا
به‌رێزت وه‌ک سونه‌ت هاوسه‌رگیری ئه‌که‌یت زۆرتر کاریگه‌ری ئه‌م حدیثهت له‌سه‌ره ؟؟
له به‌ڕێزیشت ئه‌پرسم ئه‌و راستگۆیه بونی هه‌یه له ئێستادا
سوپاس بۆ تۆ به‌ڕێز
هه‌ر شاد بن سوپاس بۆ به‌رده‌وامیتان به ته‌وه‌ره‌که
له‌سه‌ر هێڵ نییه
1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ؟؟
بۆ بەردەوامی دان بە ژیانێکی نوێتر لەوەی پێشوتر. راستە ژیان بێ هاوسەرگیریش بەردەوام دەبێت بەڵام بەرای خۆم ژیان لەگەڵ هاوبەشەکەتدا مانایەکی دی دەبێت و خۆشیەکی دی دەبەخشێت لەهەموو روەکاندا.
2*ئایا هاوسه‌رگیری به خۆشه‌ویستی بێت واته (عیلاقه) یان به کتوپری بێت واته به سوتفه ؟؟
خۆشەویستی بوونی هەبێت لە دروستبونی هاوسەرگیریدا کارێکی جوانە .بەڵام ئەگەر خۆشەویستیش نەبێت ئەبێت شارەزابوون دروست بێت لە نێوان ئەو دووکەسەدا بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا تا رادەیەک لێکتێگەیشتن هەبێت..ئەوەشمان بیر نەچێت لە هاوسەرگیریدا قەدەر قسمەت ونسیب دەوری کاریگەر دەبینێت چونکە هەموو ئەو باش دەزانین کەس نازانێت داهاتووی خۆی چۆن دەبێت.لەوانەیە کەسێک بێتە ژیانتەوە کە هەرگیز بە خەیاڵتا نەهاتبێت بەڵام ئەوە قسمەتی تۆیە بۆیە بووە...
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
خۆشەویستی راستگۆیی وەفا رێز لێک تێگەیشتن قەناعەت بوون بە یەکتر بەوەی کە هەیە.
4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته دایک و باوکه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟
دایک و باوک رات وەرگرن کارێکی پیرۆزە بۆ نمونە زۆرجار دایک و باوک بە کورەکەیان یان بە کەچەکەیان دەڵێن پێت چۆن فڵان کەست بۆ بێنین یاخود بتدەین بە فڵان کەس بەڵام سەپاندن کارێکی زۆر ناشرین چونکە هەر رووداوێکی ناخۆشی لێ بکەوێتەوە لە ئەستۆی دایک و باوکدایە.بە رای خۆم هەر هاوسەرگیریەک لەم سەردەمەدا رای کچەکە و کورەکەی لەسەر نەبێت مەحاڵە سەرکەوتوو بێت هەر لە ناو دەچێت چونکە هاوسەرگیری کارێکە لەسەر خواستی دوو لایەنەیە نەک تاک لایەنە...
5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین نه‌مێنێت ؟؟
ئەوەیان ئەکەوێتەوە سەر خۆمان .نابێت ئیدی گەنجان بیر لەم شێوازە بکەنەوە چونکە هەموومان دەرئەنجامەکانیمانی بینیوە لە رابردووەدا چۆن بووە بەرێژەیەکی زۆر ئەم جۆرە هاوسەرگیریە فەشەلی هێناوە ئەبێت ئیدی بیر بکەینەوە خۆمان لەم جۆرەیان بە دوور بگرین . بەشێوەیەکی بەرچاو ئێستا دەبینین ئەم دیاردەیە کەم بۆتەوە انشاللە هەر بوونیشی نامێنێت ..
دەستەکانت خۆش بێت هەناسە گیان بۆ دانانی ئەم تەوەرە جوانەت ماندوو نەبیت هاورێی گیان
هیوام وایە بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانتدا،،
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت لە ژیاندا..
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت....

له‌سه‌ر هێڵ نییه









دوباره سلاو
به‌رای من زۆر به که‌می بونی هه‌یه ڕاستگۆیی له هه‌مو شتێکا وه که‌سانی راستگۆ زۆر که‌من
له هه‌ست ده‌ربڕینا مجاملی زۆر هه‌یه‌و زۆرینه‌ی هه‌ستی ڕاسته‌قینه نین ته‌نها درۆیه‌کی شیرینه که
بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی به‌رامبه‌ر به‌کار ئه‌هێنرێت یاخود زۆر شتی تر ته‌نها درۆیه‌که‌و هیچی تر
چ له کوڕا چ له کجا راستگۆیی زۆر که‌مه ئهمدیاردهیه له کوڕا زیاتر ده‌ره‌که‌وێت
چونکه کوڕ زیاتر هه‌وڵ بۆ رازیکردنی کچ ئه‌یات و زۆرینه‌ی شته‌کانی درۆیه
بۆیه ڕاستگۆیی به‌ڕای من که‌مه وه وه‌فا و خۆسویستنی واقعیش زۆر که‌مه به‌لام که له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه نه‌بو
هاوسه‌رگیریه‌کی زۆر ناسهرکهوتوه وه هیچ چێژێکی نیه ته‌نها شتێکی ڕهمزیهو زۆرجار کێسه‌و ناخۆشی زۆری تیا دروست ئه‌بێت
دوباره ده‌ست خۆش بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





کاک یادگار سوپاس بۆ به‌شداریت ماندوو نه‌بیت رونکردنه‌وه‌کانت جوانن به‌ڵام من ئه‌پرسم ئایا بروات به بونی قسمه‌ت و نسیب هه‌یه تۆ به قسمه‌تی خۆت رازی ئه‌بیت؟مرۆڤه‌کان ئه‌توانن هه‌وڵ بده‌ن بۆ باشتر کردنی قسمه‌تیان یان هه‌مووی لای خوایه چیمان بۆ نوسراوه هه‌ر ئه‌وه‌یه ؟؟
حه‌ز ئه‌که‌م بۆ چونی به‌ڕێزیشت بزانم ئایا راستگۆیی بونی هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا؟له چ ڕاده‌یه‌کدایه ؟
ده‌ست خۆش بۆ تۆش ماندووم کردیت
هه‌ر شاد بیت
به‌ڕێز تینا سوپاس بۆ به‌رده‌وامیت خۆشحاڵ بوم
ئه‌گه‌ر ئه‌رک نه‌خه‌مه سه‌ر به‌ڕێزت پێم خۆشه به‌رده‌وام بین له گفتووگۆ و ڕای خۆتم پێ بڵێیت به‌رده‌وامی به گفتووگۆکان باشه یان خراپ؟
چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆیی دروست بکه‌ین به مانا جوانه‌که‌ی خۆی به‌ڕای منیش درۆ و خیانت زۆر بوه بۆیه بڕواکردن به ڕاسته‌کان قورس‌تر بوه به‌ڕێزیشت هاوڕای له‌گه‌ڵ بۆچونه‌که‌م ؟؟
سوپاس بۆ دوباره به‌شداری کردنت له‌م ته‌وه‌ره ماندوو نه‌بیت
هه‌ر شاد بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دوباره سڵاو
نا ئه‌رک نیه زۆرم پێ خۆشه له گفتوگۆیا به‌رده‌وام بین تا ئه‌گه‌ینه ئه‌نجام
بۆ پرسیاره‌که‌ت چی بکه‌ین تا راسگۆ بین
با هه‌وڵ به‌ین به‌رامبه‌ر به‌و جۆره‌ی هه‌یه قبوڵ که‌ین هه‌میشه وه خۆمان ته‌نها خۆمان بین
خۆمان به‌و جۆره‌ی هه‌ین ڕازی بین نه‌مانه‌وێت ببینه که‌سایه‌تی تر
به‌م جۆره هه‌م له‌گه‌ڵ خۆمان ڕاستگۆ ئه‌بین هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر به‌م جۆره‌ش
درۆ‌و مجاملێکی بێ مانا‌و ناڕاست دروست نابێت
دوباره سوپاس خۆشحاڵم به ته‌وه‌ره‌که‌ت بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سلاو هةناسه كيان
دةست خؤش بؤ تيبينييةكانت
لةراستييا ئةو فةرموودةيه كاريكةرى لةسةر من هةيه بةلام بيكومان بيكهينانى ژیانى هاوسةرى به بيويست ئةزانم بؤ بةردةوامى ژیان.
ئةكةر ئةو دوو كةسه لةسةر بنةماى ليك تيكةيشتن و سؤز و وةفا زةواجيان كردبيت ئةوا بيكومان ئةو راستكؤييه بوونى هةيه له نيوانياندا, وه ئةوةى رئ له راستكؤيى
ئةكريت توندوتيزييه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش تینا سوپاس بۆ به‌رده‌وامیت به ئۆمێم هه‌موو لایه‌كمان پێش هه‌موو شتێ راستگۆ بین له‌گه‌ڵ خۆمان پاشان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رکانمان بۆ ئه‌وه‌ی چی تر درۆ زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر ڕاستیه‌کان و ڕاستیه‌کان به‌ره‌و کاڵ بونه‌وه نه‌ڕوات
هولیا ده‌ست خۆش بۆ تۆش خۆشحاڵ بوم به به‌رده‌وامیت هیوادارم هه‌موو به پێویستی ژیانی بزانین و ببینه ته‌واوکه‌ری ژیانی یه‌کتر تا چیتر جیابونه‌وه ڕوو نه‌یات
هه‌ر شاد بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanasa9 (2011-08-02 11:47:19)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش بؤ ئةم رابرسيية
1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ؟؟
بيغةمبةر(د.خ)فةرمويةتى :
( النكاح من سنتي, فمن لم يعمل ب سنتي فليس مني )
واته: هاوسةركيرى سوننةتى منه, وه ئةوةى به سوننةتى من كار نةكات, لةمن نييه.
2*ئایا هاوسه‌رگیری به خۆشه‌ویستی بێت واته (عیلاقه) یان به کتوپری بێت واته به سوتفه ؟؟
كتوبر باوةرناكةم سةركةوتوو بيت ئةكةر هيج يةك نةناسن , وة ئيلاقةش ماوةكةى زؤر نةبئ تةنها مةبةست لة ئلاقةكةدا يةكترناسين بيت و شاراوة نةبئ.
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
متمانه , خؤشةويستى , ريز لةيةكتركرتن , تةشاردنةوةى شت لة يةكترى
4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته دایک و باوکه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟
باوةر ناكةم سةركةوتوو بيت جونكة ئةو دوو كةسة بيويستة يةكتريان بةدل بيت نةك بةزؤر بيت!!
5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین نه‌مێنێت ؟؟
بيكومان جونكة ئةوة بةراستة دياردةيةكى جوان نيية!
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sweet Girl (2011-08-02 11:59:11)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ؟؟
بۆ وەلامی ئەم پرسیارە هاوڕام لەگەڵ هەردوو خوشکی بەڕێزم تینا خان و هولیا خان.
دیارە هەمان پرسیاری هولیا خان‌یش ئاڕاستەم ئەبێتەوە، وەڵامەکەشی لە وەلامی تینا خان دیارە.
2*ئایا هاوسه‌رگیری به خۆشه‌ویستی بێت واته (عیلاقه) یان به کتوپری بێت واته به سوتفه ؟؟
بوونی خۆشەویستی پێویستە لە نێوانیاندا، بۆیە بەبوونی ئەو خۆشەویستیە سەرکەوتوو ئەبن، بەڵام بەمەرجێک، ئەم پەیوەندیە زۆر نەبێت لە تەنهاییان، بەڵکو دوای ماوەیەک خۆشەویستیەکە لە هاوسەرگیریاندا بێت.
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
وەڵامی پرسیاری یەکەم هۆیە بۆ خۆش بەختیان.
4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته دایک و باوکه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟
هاوڕام لەگەڵ کاک یادگار.
5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین نه‌مێنێت ؟؟
لە ئێستاشدا بەداخەوە شتی وا بوونی هەیە، بەڵام ئەمە کاری کەسانێکە کە خود پەرست و پارە پەرستن، إن شآءالله ئەمە نەمێنێت، هەروەکو دیاریشە زۆۆۆر کەم بۆتەوە بەڵام لە هەندێ کۆمەڵگادا بوونی ماوە.
دەستەکانت خۆش بێت هاوڕی گیان
تەوەرێکی جوان و گرنتان هەڵبژاردووە
دەستان خۆش بێت
إن شآءالله سەرکەوتوو و بەختەوەر بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش sweet girl سوپاس بۆ بۆچونه‌کانت خۆشحاڵ بوم به به‌ژداری کردنت له ته‌وه‌ره‌که هیچ پرسیارێکم نیه له به‌ڕێزت تا ڕاده‌یه‌ک بۆچونه‌کانی به‌ڕێزیشت وه‌ک به‌ژداربوه‌کانی تر بو به ئومێدی ئه‌وه‌ی سودمان به‌خشیبێت به یه‌کتری
کاک موسلیم خۆشحاڵ بوم به به‌ژداری کردنی به‌ڕێزت له ته‌وه‌ره‌که هیوادارم زۆرترین ئه‌ندام به‌ژداری بابه‌ته‌کان بکه‌ن تا زیاتر سود ببه‌خشین به یه‌کتر تێبینیه‌کی وام نیه له‌سه‌ر قسه‌کانی به‌ڕێت چونکه پێشتر باسی چه‌ند بۆچونێکمان کردوه تۆش تا ڕاده‌یه‌ک لهگهڵیانیت بۆیه ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م به‌و ئومێده‌ی هه‌میشه به‌ژداربیت له ته‌وه‌ره‌کاندا ماندوو نه‌بیت
هه‌ر شاد بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سەرەتا پێش هەموو شتێک دەست خۆشیەکی تایبەتت لێدەکەم، ئەتوانم بڵێم تۆ یەک لە ئەندامە نموونەییەکانی ئەم بەشەیت و بابەت و پەیامەکانت شایەدی ئەوە دەدەن، لە ڕاستی دا زۆر خۆشحاڵ بووم بە بینینی ئەم تەوەرە، و ئەو بەردەوامی و درێژەدان لە ناوەرٶکی تەوەر دا جێگای ڕێزە ... هیوادارم نموونەت زۆر بێت، هەر بژیت
با بێینە سەر باسی تەوەرەکەمان ...
پێناسەیەکی گۆنجاوی هاوسەرگیریت کرد تەنها ئەوە زیاد دەکەم بۆ ووتەکانت کە هاوسەرگیری یەک لە گرنگترین ئەو هەنگاوانەیە کە مرۆڤ لە درێژایی ژیان دا ئەنجامی ئەدات لە پێناو بەردەوام بوونی ژیان و دروست بوونی چینێکی نوێ بۆ داهاتوو.
سەبارەت بە پرسیارەکانی تەوەر
1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ؟؟
کاتێک مرۆڤ دێتە ناو ژیانەوە، پێویستە کار بۆ ئەوە بکات چۆن بژیت وە چی بکات لە پێناو سەرکەوتن لە ژیان دا، وە ئەمەش بەستراوە بە چەند لایەنێکەوە کە بنەما سەرەکیەکانی ژیانن ... مرۆڤ کاتێک سەد ساڵ بژی بە تەنیایی ئەوە نیو ئەوەندە ژیاوە، چۆنکە پرۆسەی هاوسەرگیری تەواوکەری تەمەنی مرۆڤە و ئەو نیوەیەی تر ڕەنگ دانەوەی پرۆسەی هاوسەرگیریە ... من ئەمە زۆر بە گرنگ ئەزانم چۆنکە ژیانی هاوسەرگیری مرۆڤ ئەگۆڕێت و ناچاری ئەکات ڕکابەری قەدەرە سەختەکان بکات بۆ ژیان، بۆ نموونە کەسێک کە دەبێت بە خاوەن هاوسەر و ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنێت ئەرکەکانی زۆر زیاتر دەبن وەک لە ژیانی گەنجایەتی یاخۆد باشتر بڵێین تەنیایی بەمەش زۆر ڕووداوی جیاواز دێنە ناو ژیانی ئەو کەسانەوە و زیاتر لە ڕاستیەکانی ژیان ئەگەن، یەک لەو شانەش کە تایبەتمەندی خۆی هەیە مرۆڤ دەبێت بە خاوەن ماڵ و مناڵ کە ئەمەش پەروەردە کردن و بەخێوکردنی دەوێ ئەمە ئەرکێکی ئاسان نیە چۆنکە ئەمە داهاتووی خۆت و کۆمەڵگاکەتە، کەواتە زۆر پێویستە بە ووریایەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت و کار و هەوڵی بۆ بدرێت ... هەروەها هاوسەرگیری وا لە مرۆڤ ئەکات بە ناچاری واز لە هەندێ شت نێنێ کە لە داهاتوو دا هەر خۆی سوودمەند ئەبێت، بۆ نموونە زۆر کەسمان بینیوە لە ژیانی گەنجی و تەنهایی دا زۆر کاری نابەجێ و خراپیان کردوەە کە هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ دەوروبەریان جێگای بێزاری بوونە و زەرەرمەند بوونە ! بەڵام دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بە تەواوی گۆڕاون و لە کەسانێکی زەرەرمەندەوە بوون بە کەسانێکی وا کە بتوانن ڕکابەری ژیان بکەن و خێزانێکی بەختەوەر دروست بکەن، ئەمە چەند هۆکارێکن کە پێویستی هاوسەرگیری بۆ مرۆڤ دیار دەخەن.
2*ئایا هاوسه‌رگیری به خۆشه‌ویستی بێت واته (عیلاقه) یان به کتوپری بێت واته به سوتفه ؟؟
مەرج نیە بە هەر جۆرێک بێت ! چۆنکە لەوانەیە ئەو کەسانەی بە سودفە ژیانی هاوسەرگیری پێکدێنن زۆر جار بەختەوەرتر بن وەک لەوانیتر، گرنگ ئەوەیە ئەو کەسانە تا چەند لە یەکتر ئەگەن و کەسایەتی یەکتریان خوێندووتەوە، لێرە دا مەبەستم ئەوانەیە کە بە خۆشەویستی هاوسەرگیری دروست دەکەن چۆنکە ئەوانەی بە سودفە دەکەونە دەست چارەنووسەوە و خۆیان و بەختیان ! بەڵام بە شێوەیەکی گشتی چ بە سودفە و چ بە خۆشەویستی وا باشە ڕووبەرو ڕاستیەکان و ڕەفتار و ئاکاری خۆیان بۆ یەکتر باس بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو نەبن بە هۆی نیگەرانی بۆ خۆیان و خێزانەکانیشیان، هەروەها لەم سەردەمەشدا زیاتر وا باوە ماوەیەک ئەو کەسانە لەگەڵ یەک دا بن و لە یەکتر تێبگەن ئینجا هاوسەرگیری ئەنجام بدەن کە تا ڕادەیەک ئەمە دەکەوێتە چوارچێوەی پەیوەندیەوە ... بەهەر حآل گرنگ ئەوەیە لێک تێگەیشتن لە نێوانیان هەبێت جا بەر هەر جۆرێک بێت ئاساییە.
3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه ؟؟
پێش هەموو شتێک بڕوا بەخۆبوون و دڵ‌پاکی زۆر گرنگە بۆ دروست بوونی خێزانێکی بەختەوەر، چۆنکە مەترسیدارترین حالەت دڵپیسی و نەبوونی سیقەیە بە یەکتر کە ئەو کات بێگۆمان ئەنجامێکی خراپی دەبێت لەوانەیە بگاتە سنووری تەڵاق دانیش ! بۆیە زۆر پێویستە کچ یان کور لە هاوسەرەکانیان دڵپیس نەبن و هەروەک چۆن بە بڕوایەکی تەواو ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە هەر لەسەر ئەم بنەمایەش درێژە بە ژیانی هاوسەرگیری خۆی بدات و لە ڕەفتارەکانی هاوسەرەکەی دوو دڵ و قەلەق نەبێت، ئەمە لە لایەک و لە لایەکی ترەوە گرنگی نەدان بە قسەی دەوروبەر ! کە بەڕاستی ئەم شتە لە ناو کۆمەڵگاکەمان زۆر باوە و جێگای داخە بە ڕاستی کەسانێک هەن وەک ئەوەی بە عەقڵی خەڵک بژین ! دەوروبەرەکەی هەرچیەک بڵێن بڕوای پێ ئەکات ! ئەمەشیان هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بەختەوەری یان تێکدانی خێزان (ئەم خاڵانە هەردوو ڕەگەز ئەگرێتەوە) ... هەروەها پێویستە دوای هاوسەرگیری خۆشەویستیەکی تەواو لە نێوان هاوسەرەکان دا هەبێت چۆنکە ووتراوە خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری خۆشەویستی ڕاستەقینەیە، کەواتە ئەمەش بنەمایەکی باشە لە پێناو خێزانێکی بەختەوەر، هەروەها پێویستە ژیانی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و وەفاداری بێت کە لە داهاتوو دا بتوانن ببن بە خێزانێکی نموونەیی.
4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته دایک و باوکه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟
بە داخەوە ئەمە دیاردەیەکی زۆر نەشازە لە ناو کۆمەڵگاکەمان دا، کە هەر خۆدی ئەو دایک و باوکە زەرەرمەند دەبن لە داهاتوو دا، چۆنکە هەر کێشەیەک و بچووکترین ئاڵۆزی دروست بێت ئەوە دایک و باوکەکەی پێ خەتابار دەکرێ ! هەرچەندە هیج دایک و باوکێک ئەم جۆرە حآلەتانەی بۆ منالەکانی پێ خۆش نیە بەڵام ئیتر دەکەوێتە ژێر ئەم کاریگەریەوە ... بۆیە وا باشە کچ و کۆر سەربەخۆ بن لەو بڕیارە دا و کەسێک هەلبژێرن ئەگەر کێشەشیان هەبوو ئەوا بۆ خۆیان بگەڕێتەوە و لەو کاتە دا لەوانەیە باشتریش بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بە گشتی پێم وایە ئەمە دیاردەیەکی خراپە لەوانەیە هەندێ جار خێزانێکی بەختەوەر پێک بێت بە سودفە بەڵام بە دەیان خێزانی تر تێک دەچن و ناتوانن پێکەوە بژین، بۆیە هەر واباشە کچ و کۆر خاوەن بڕیاری خۆیان بن و بەم جۆرە خێزانی بەختەوەر زیاتر دەبێت.
5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به ژن و له‌سه‌ر بێشکه ماره بڕین نه‌مێنێت ؟؟
بێگۆمان ئەم دیاردەیە زۆر لاواز بووە لە چاو ساڵانی پێشوو، ئەمەش بە هۆی گۆڕانی کۆمەڵگا و تێکەڵ بوونی زیاتر و دروست بوونی پەیوەندی هەمە جۆر لە نێوان تاکەکان وای کردووە تاکەکانی کۆمەڵگا تا ڕادەیەک تێڕوانینیان بگۆڕێت بەرامبەر هەندێک دیاردەی کۆن کە زۆر بە ڕوونی لایەنە خراپەکانیان بۆ ڕوون بووتەوە، بۆ نموونە کەسێک لەسەر بێشکە مارە بڕین دەکات لەوانەیە دوای چەندەها ساڵ پەشیمان بێتەوە یاخۆد لەوە گەورەتر خۆدی کچەکە یان کۆرەکە و یاخۆد هەردووکیان یەکتریان بە دڵ نەبێت ئیتر ئەو کاتە ئەمە ڕێ خۆشکەرێکی تەواو دەبێت بۆ تێکچوونی شیرازەی خێزان ... نموونەیەکیتر، ژن بە ژنی کە لەوانەیە تێکچوونی خێزانێک بێتە هۆی تێکچوونی خێزانێکی بەختەوەر ! بەوەی کە ژن بە ژنی کراوە و لە کاتی تەڵاق دانی یەکێکیان پێویستە ئەوانیتریش تێک بدرێن ! بە گشتی ئەم دیاردەیە لاواز بووە تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە دوورە پەرێزن و تا ڕادەیەکی زۆر هێشتا لە ژێر گۆشاری کلتور و عەقڵیەتی کۆن دان ! بۆیە گەشبینم و پێم وایە بە تێپەڕ بوونی کات ئەوانیش لە ڕەوشەکە تێدەگەن.
دووبارە دەست خۆش، هەر سەرنج و پرسیارێک و تێبینیەکت هەیە بۆ بەردەوام بوونی تەوەر فەرموو ...
من لە لای خۆمەوە ئەو پرسیا رێک لە تەوەرەکە زیاد ئەکەم و هیوادارم وەڵام بدرێتەوە لە لایەن بەڕێزتان و ئەندامانیش:
ئایا چ هۆکارێک بە سەرەکی دا ئەنرێت بۆ دیاردەی تەڵاق لە ناو کۆمەڵگای کوردی دا ؟ بە واتایەکیتر گرنگترین هۆکارەکانی تەڵاق چین لە کۆمەڵگای کوردی دا ؟
هەر بژین، سەرکەوتوو بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sad Clown (2011-08-03 09:50:11)


له‌سه‌ر هێڵ نییه





به‌ڕێز ساد زۆر خۆشحاڵ بوم به وته‌کانت هیوادارم توانیبێتم له‌ئاست وشه‌کانی به‌ڕێزتا بم هه‌میشه بتوانم خزمه‌تێکی بچوک بکه‌م وه هیوادارم نمونه‌ی تۆش زۆربێت چونکه توانیم چه‌ند شتێ فێربم له وشه‌کانی به‌ڕێزتا
رونکردنه‌وه‌کانت زۆر جوان پر مانا بون ئه‌وه‌ی من تێبێنیم هه‌بێت و پرسیارم هه‌بێت بۆت ئه‌که‌م به جه‌ند خاڵێک تا بتوانی وه‌ڵام بنوسیت
له خاڵی یه‌که‌مدا من پڕاو پڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و رسته‌یه‌م که ژیانی هاوسه‌ری ئه‌و 2 که‌سه ئه‌بێته ته‌واوکه‌ری ژیانی یه‌کتر بۆیه به هاردوکیان ژیانێکی نوێ پێک ئه‌هێنرێت ئه‌ویش ژیانی هاوسه‌ریه
له‌خاڵی دووه‌م تێبینیه‌کی وام نیه ده‌ست خۆش بۆ وته‌کانت به بۆچونی منیش ناسینێک هه‌بێت و لێک تێگه‌شتنێک هه‌بێت باشتره
له خاڵی سییه‌م باسی دیاریده‌ی دڵ پیسیت کرد ئایا له‌و بڕوایه‌دا نیت خۆشه‌ویستی له‌ڕاده به‌ده‌ر ببێته هۆی دڵ پیسی یان غیره‌کردن له که‌سانی تر وا هه‌ست بکڕێت ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ی لێ داگیر ئه‌کرێت ؟؟
له خاڵی 4 و 5 تۆش تا راده‌یه‌ک هاوڕایت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان به کارێکی نه‌شیاوی ئه‌زانیت
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزیشت
له‌سه‌ر دیاریده‌ی طلاق دیار بو ویستم بابه‌تێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر باس بکه‌م به‌ڵام به‌ڕێزت پرسیت پێم خۆشه وه‌ڵام به‌مه‌وه
هۆکاری طلاق زۆره له‌وانه
ئابوری دیاره ئه‌مه‌ش چه‌ن لایه‌نێک ئه‌گرێته‌وه نه‌بونی بژێوو وکار نه‌بونی خانوو ... هتد
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی که‌سانی تر بۆ تێکدانی شیرازه‌ی خێزان
گرنگترین هۆکاری سه‌رده‌م مۆبایل که بۆته کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئێستای ناو خێزانی کورد
ئه‌مانه هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانن به‌لای منه‌وه که هه‌ندێ خێزان توانای خۆڕاگریان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشانه ئه‌بێته هۆی تێکدانی شیرازه‌ی خێزان
دوباره ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م ماندوو نه‌بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌ڵام من ئه‌پرسم ئایا بروات به بونی قسمه‌ت و نسیب هه‌یه تۆ به قسمه‌تی خۆت رازی ئه‌بیت؟
بەڵێ زۆریش بروام پێ هەیە چونکە ئەگەر سەیر بکەین دەبینی کچ و کوری وا هەبوو تارادەی یەکتر پەرستن یەکتریان خۆش ویستوە بەڵام بە قسمەتی یەکتر نەبوونە کەواتە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت قسمەتت لەگەڵ کێ بێت هەر ئەوەیە .ئەی ئەگەر نارازی بین چی بکەین هاهاهاها بەڵێ مادام ئەو قسمەتە لە لایەن خواوەیە بێگومان پێ رازیم .
مرۆڤه‌کان ئه‌توانن هه‌وڵ بده‌ن بۆ باشتر کردنی قسمه‌تیان یان هه‌مووی لای خوایه چیمان بۆ نوسراوه هه‌ر ئه‌وه‌یه ؟؟
قسمەت شتێکی بینروا نیە بەڵکو نەبینراوە کەواتە شتی نەبینراو هیچ کاتێک ناتوانین باشتری بکەین هەموو ئەگەرێتەوە بۆ لای پەروەردگار هەر ئەو چارەنوس بۆ مرۆڤەکان دیاری دەکات..
حه‌ز ئه‌که‌م بۆ چونی به‌ڕێزیشت بزانم ئایا راستگۆیی بونی هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا؟له چ ڕاده‌یه‌کدایه ؟
راستگۆیی پەیوەندی بە خودەوە هەیە واتە راستگۆیی ئەکەوێتە سەر تاکە کەس هەر کەسێک خاوەنی ئیمان و ویژدان بێت ئەبێت راستگۆ بێت بەڵام بەدەر لەو دوو شتە راستگۆیی تەنها قسەیە!!
ناتوانم پێوەر بۆ رەاستگۆیی دابنێم بەڵام مرۆڤ هەمیشە بە راستگۆیەوە جوانە....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی لە تۆی بەڕێز دەکەم هەناسە خان، سۆپاس بۆ بەردەوام بوونت لەگەڵما ...
ڕوونکردنەوەکانت جوانن، سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکەم بێگۆمان تیشکت خستۆتە سەر چەند هۆکارێکی سەرەکی بۆ ئەم شتە، لە ڕاستی دا ویستم لەم تەوەرە دا پەیوەندیەک دروست کەم و ناوەڕۆکی بابەتەکە ببەم بە لای ئەو پرسە دا چۆنکە پەیوەندییان بە یەکترەوە هەیە، بەڵام وەک ئاماژەت پێدا بە تەمای بابەتێکی لەم جۆرەیت بۆیە سەرنج و پرسی زیاتر نانووسم با بۆ ئەو کاتە بێت.
سەبارەت بە پرسیارەکەشت:
له خاڵی سییه‌م باسی دیاریده‌ی دڵ پیسیت کرد ئایا له‌و بڕوایه‌دا نیت خۆشه‌ویستی له‌ڕاده به‌ده‌ر ببێته هۆی دڵ پیسی یان غیره‌کردن له که‌سانی تر وا هه‌ست بکڕێت ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ی لێ داگیر ئه‌کرێت ؟؟
لە ڕاستی دا من حالەتێکی وا بە خۆشەویستی لە ڕادە بەدەر نابینم، بەڵکو بە پێچەوانەوە پێم وایە ئەمە قەڵەق بوون و دوو دڵییە لە خۆشەویستی دا ! چۆنکە کەسێک کە بڕوایەکی تەواوی هەبێت بە خۆشەویستیەکەی لەوەش دڵنیا ئەبێت کە هەر ئەگات بە ئامانج و بە لایەنی کەمەوە تووشی حالەتێکی وا نابێت کە خۆشەویستەکەی لێ داگیر بکرێت. بۆیە دڵپیسی یاخۆد غیرە کردن هەستێکی نامۆیە و بە شتێکی نەشازی ئەبینم لە ناو خۆشەویستی یان هاوسەرگیری دا.
دووبارە دەست خۆش، هەر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه





به‌رێزان ساد و کاک کاک یادگار ده‌ستان خۆش بێت بۆ به‌رده‌وامی له ته‌وه‌ره‌که بمبورن ئه‌گه‌ر دره‌نگ وه‌ڵامم یابێتهوه ماندوو نه‌بن بۆچونه‌کانتان جوان بون سوپاستان ئه‌که‌م ئیشاالله له ماوه‌یه‌کی نزیکا پوخته‌یه‌ک له‌سه‌ر بابه‌ته ئه‌نوسم کۆتایی به گفتوگۆی ئه‌م بابه‌ته ئه‌هێنین دوای پوخته‌که
هه‌ر شاد بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه