❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-05 20:05:51

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPFirefox

(گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

سڵاوی خواتان لێبێت هاوڕێیان.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ خاڵه‌ که‌له‌لایه‌ن برایه‌کی خۆشه‌ویستم داڕێژراوه‌ بۆ زۆر کردنی چاکه‌کانمان و خۆشه‌ویست بوونمان لای په‌روه‌ردگارو ته‌نانه‌ خه‌ڵکیش.هیوادارم لێی سوود مه‌ند بن.
ان شائ الله ئه‌بێته‌ مایه‌ی ڕازی بوونی خواو سوودمه‌ندبوونتان لێی



                               ( گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

1_نوێژه‌كانت به‌كۆمه‌ڵ بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(نوێژی پیاو به‌كۆمه‌ڵ واته‌(به‌جه‌ماعه‌ت)بیست و پێنج جار پاداشت و خێری زیاتره‌ له‌ نوێژی ماڵه‌وه‌و بازاڕ(كه‌به‌ته‌نها بكرێت)
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ هه‌ركاتێك كه‌ده‌ست نوێژێكی جوان بگریت و ده‌رچێ‌ و بچێ‌ بۆمزگه‌وت وله‌وچونه‌ی ته‌نیا مه‌به‌ستی نوێژبێت,ئه‌واهه‌رهه‌نگاوێك كه‌ده‌ینێ‌ پله‌یه‌ك پێی به‌رزده‌بێته‌وه‌و گوناهێكی هه‌ڵده‌وه‌رێ‌.نوێژكه‌ریش كه‌ده‌ستی كرد به‌نوێژ,ئیتر فریشته‌كان هه‌ردوعاو نزای خێری بۆده‌كه‌ن و ره‌حمه‌تی لێده‌كه‌ن تاكو له‌وشوێنه‌دا بێ‌ كه‌نوێژی تیاده‌كات فریشته‌كان خۆش خۆش ده‌ڵێن خوایه‌ ڕه‌حمه‌ت بڕێژه‌ به‌سه‌ریا,خودایه‌ میهری له‌گه‌ڵ بنوێنه‌.)رواه البخاری.

2_ڕۆژانه‌ قورئان بخوێنه‌.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك پیتێك له‌قه‌رئان بخوێنێ‌,به‌و پیته‌چاكه‌یه‌كی بۆده‌نوسرێت,چه‌ند ووشه‌ بخوێنێت یاچه‌ندئایه‌ت وسوڕه‌ت بخوێنێ‌,له‌باتی هه‌رپیتێك له‌پیته‌كان یه‌ك چاكه‌ی بۆهه‌یه‌.پاداشتی چاكه‌ش یه‌ك به‌ده‌یه‌و بگره‌ زیاتریش.)رواه الترمذی.

3_نوێژه‌سوننه‌ته‌كان بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌ربه‌نده‌یه‌كی مسوڵمان هه‌موو ڕۆژێك دوانزه‌ ركات سوننه‌ت بكات بۆ خودا جگه‌ له‌ نوێژه‌فه‌رزه‌كان,مسۆگه‌ره‌ خودای گه‌وره‌ له‌به‌هه‌شتا كۆشكێكی بۆدرووست ده‌كا)رواه مسلم.نوێژه‌سوننه‌ته‌كانیش بریتین له‌
(چوار ركات پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ,ودووركات له‌پاشی.دووڕكات له‌پاش نوێژی مه‌غریب و دووڕكات پاش نوێژی عیشا و دووڕكات پێش نوێژی به‌یانی.)


4_رۆژانه‌(100)صه‌ڵاوات بۆپێغه‌مبه‌ری ئازیز((صلي الله عليه وسلم))  بنێره‌.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(نزیكترین خه‌ڵكی له‌من له‌ڕۆژی دوایی دا ئه‌وانه‌ن كه‌زۆرتر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر لێده‌ده‌ن.)
5_به‌جێ‌ هێنانی سیله‌ی ره‌حم.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك پێی خۆش بێت كه‌رزق و رۆزی زیادبكات و ته‌مه‌نی درێژبێت و شوێنه‌واری چاكه‌ی بمێنێت,ئه‌واباسیله‌ی ره‌حم به‌جێ‌ بهێنێت.)رواه البخاری


6-خۆش ویستنی دایك و باوك و گوێڕایه‌ڵییان بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(ڕازی بوونی خواله‌گه‌ڵ ڕازی بوونی دایك و باوكه‌,وناڕازیی بوونی خوا له‌گه‌ڵ ناڕازی بوونی دایك و باوكه‌.) رواه الترمذی

7_سه‌ردانی نه‌خۆش بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌رموسڵمانێك به‌یانی یه‌ك سه‌ردانی مسوڵمانێكی نه‌خۆش بكات,ئه‌واحه‌فتا هه‌زار فریشته‌ نزای بۆده‌كات تاشه‌و دادێت.وه‌گه‌ربه‌شه‌و سه‌ردانی بكات,حه‌فتاهه‌زار فریشته‌ نزای بۆده‌كه‌ن تاكو به‌یانی.وه‌له‌پاداشتی دا به‌رووبومی پێگه‌یشتووی به‌هه‌شتی بۆهه‌یه‌.)رواه الترمذی

8_ئامۆژگاری كردنی هاوڕێ‌ و ڕێپیشان دانی.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(مسوڵمان ئاوێنه‌ی برا مسوڵمانه‌كه‌یه‌تی,گه‌رعه‌یبێكی لێی بینی بابۆی چاك بكاته‌وه‌.)

9_خۆدوورگرتن له‌قسه‌و جنێوی ناشیرن.
پێغه‌مبه‌ری خودا(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(خواڕقی ده‌بێته‌وه‌ له‌كه‌سی جوێنده‌رو زمان پیس.)رواه الگبرانی.

10_رێز له‌به‌ساڵا چووان بگره‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌گه‌وره‌گرتنی خودا,ڕێزگرتنه‌ له‌ موسڵمانی سه‌رسپی و به‌ساڵاچوو.)رواه ابوداود




11_ڕقی خۆت بخۆره‌وه‌و توڕه‌ مه‌به‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(ئه‌وكه‌سه‌ی بتوانێت رقی خۆی به‌یه‌كێك بڕێژێت به‌ڵام ڕقه‌كه‌ی خۆی بخواته‌وه‌و پێی نه‌ڕێژێت,ئه‌واله‌رۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ ده‌ستی ڕێزی لێ‌ ده‌نێ‌ و بانگی ده‌كاو ده‌یكات به‌سه‌رپشك كه‌به‌ئاره‌زووی خۆی له‌حۆری و په‌رییه‌كانی به‌هه‌شت هه‌ڵبژێرێت.)رواه الترمذی

12_هاوڕێیه‌تی كه‌سانی باش بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(نموونه‌ی هاوڕێی باش و خراپ وه‌كو عه‌ترفرۆش و ئاسنگروان.گه‌ربچیته‌ نێو دوكانی عه‌ترفرۆش یان به‌شت ده‌دا یان به‌پاره‌ لێی ده‌كڕی یا هیچ نه‌بێت بۆنی خۆشت ده‌ست ده‌كه‌وێت.به‌ڵام گه‌ربپیته‌ دوكانی ئاسنگه‌ر,یان جلت ده‌سوتێ‌ یان بۆنی ناخۆش ده‌كه‌یت و دووكه‌ڵاوی ده‌بیت یا به‌هۆی ته‌قه‌و ڕه‌قه‌وه‌ سه‌رت دێشێ‌.)رواه البخاری

13_ هاوكاری خه‌ڵك بكه‌و یارمه‌تی یان بده‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(خۆشه‌ویست ترین كه‌س لای خوا ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌قازانجی بۆخه‌ڵك زۆرتربێت.وه‌خۆشه‌ویست ترین كرده‌وه‌ش لای خوا دڵخۆش كردنی عه‌بدو به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌.)رواه الطبرانی

14_نه‌زه‌رمه‌كه‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(ئاگری دۆزه‌خ حه‌رام كراوه‌ له‌سه‌چاوێك كه‌خۆی پاراستووه‌ له‌ وشتانه‌ی كه‌خوا حه‌رامی كردووه‌.)


15_ئازارو ناخۆشی له‌سه‌رخه‌ڵك لابده‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك په‌ژاره‌یه‌ك له‌په‌ژاره‌و ناخۆشییه‌كانی دونیا له‌سه‌رباوه‌ڕدارێك لابدات,ئه‌واخوداپه‌ژاره‌و ناخۆشییه‌ك له‌ناخۆشییه‌كانی قیامه‌تی له‌سه‌ر لاده‌دات.وه‌هه‌ركه‌سێك له‌سه‌رقه‌رزارێك ئه‌ركی سووك بكات,خوداله‌دنیاو دواڕۆژ ئه‌ركی سووك ده‌كات.)رواه المسلم


16_ئه‌مانه‌ت بپارێزه‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(ئه‌مانه‌ت دانه‌وه‌ به‌جوانی رۆزی دێنێت بۆمرۆڤ.وه‌خیانه‌تكاری هه‌ژاری دێنیته‌ سه‌ر مرۆڤ.)رواه الدلیمی

17_ ڕاستگۆبه‌و درۆمه‌كه‌.
پێغه‌به‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(پێویسته‌ له‌سه‌رتان راستگۆبن,به‌ڕاستی راستگۆیی مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆچاكه‌.چاكه‌ش مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆبه‌هه‌شت.به‌رده‌وام پیاو هه‌یه‌ به‌دوای راستگۆیی داده‌گه‌ڕێت وهه‌تالای خوا به‌ راستگۆ تۆمار ده‌كرێت.خۆتان بپارێزن له‌درۆ.چونكه‌ درۆ مرۆڤ به‌ره‌و كاری خراپه‌ ده‌بات.خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات.به‌رده‌وام پیاوهه‌یه‌ درۆ ده‌كات وبه‌دوای درۆداده‌گه‌ڕێت,تاكو لای خوای گه‌وره‌ به‌درۆزن تۆمارده‌كرێت.)رواه البخاری

18_خێرو چاكه‌ ئه‌نجام بده‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌موو جومگه‌و ئێسقانێكی مرۆڤ خێرێكی له‌سه‌ره‌.هه‌ر رۆژێك كه‌خۆری تێدا هه‌ڵدێت,نێوان دووكه‌س(كه‌ناكۆكییان هه‌یه‌)ئاشت بكه‌یته‌وه‌ خێرێكه‌.و یارمه‌تی مرۆڤ بده‌یت تاكو سواری وه‌ڵاغه‌كه‌ی ببێت خێرێكه‌.یان باره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باربكه‌یت خێرێكه‌.قسه‌ی خۆش خێرێكه‌.وهه‌رهه‌نگاوێك ده‌یهاوێژی بۆنوێژ خێرێكه‌و لابردنی ئه‌و شتانه‌ی زیان به‌خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌ر ڕێگه‌ خێرێكه‌.)رواه مسلم

19 _سوپاس گوزاربه‌ له‌خۆشی و ئارام گربه‌ له‌سه‌رناخۆشی.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(من سه‌رم سوڕماوه‌ له‌بارودۆخی بڕوادار.گشت كاره‌كانی ئه‌وبڕواداره‌باشن له‌ده‌رئه‌نجام دا.ئه‌گه‌رخۆشییه‌كی پێگه‌یشت و سوپاسی خودای كرد له‌سه‌ر خۆشی یه‌كه‌,خێرێكه‌بۆئه‌و.وه‌ئه‌گه‌رناخۆشییه‌كی پێگه‌یشت و ئارامی له‌سه‌ر گرت,ئه‌واخێرێكه‌ بۆی. )رواه مسلم

20_هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی پێغه‌مبه‌ر((صلي الله عليه وسلم))به‌چاكی زانیوه‌,به‌چاكی بزانه‌و ئه‌نجامی بده‌.هه‌موو ئه‌وشتانه‌شی به‌خراپی زانیوه‌ به‌خراپی بزانه‌و ئه‌نجامی مه‌ده‌.



                       
                                                         ئاماده‌كردن و داڕشتنی:هونه‌ر خوڕشید

Kurdzhin
ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ بكه‌ به‌جێی شانازیت كه‌ ئه‌نجامدانیان سه‌خت و ئه‌نجام ده‌رانیان كه‌مترینن
هه‌ڵویست عبدالله زاده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-05 20:08:57

يارا كورد
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-19
په‌یامه‌كان: 152
WindowsXPMSIE7

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

جزاك الله كاكه هه لويست به و ئوميده ى بتوانين به يره وي بكه ين هه ر سه ر كه وتووبيت ئه زيزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-06 07:11:12

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌تان خاتوو یارا كورد.منیش هیوادارم بتوانین جی به‌جییان بكه‌ین
سه‌ركه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-06 07:36:34

baxtear92
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-11
دواترین سه‌ردان: 2011-08-06
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

دةستت خؤش بيت براكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-06 07:48:02

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

dastt xosh bi
xwa padashtt batawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-08-06 10:17:58

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

سوپاس بۆپه‌یامه‌كانتان.خوا لێتان ڕازی بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-08-06 11:15:43

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

یاخوا دەستت خۆشبێت انشاءالله ببێتە توێشوى قیامەتت خێرت بنوسێ و خوا لێت رازى بێت

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-08-06 12:10:14

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

^Astera^ نووسی:

یاخوا دەستت خۆشبێت انشاءالله ببێتە توێشوى قیامەتت خێرت بنوسێ و خوا لێت رازى بێت

سوپاس بۆتۆ ئه‌ستێره‌ خان خوشكی به‌ڕیزم.خوا پاداشتی تۆش بداته‌وه‌و ئه‌م په‌یامه‌هاندانانه‌ت به‌ تویشوو بۆ بنووسرێ.ان شاء الله ئه‌بینه‌ مایه‌ی ڕازی بوونی خوا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-08-06 14:13:29

hardy133
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-01
دواترین سه‌ردان: 2011-09-19
په‌یامه‌كان: 14
WindowsXPFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

دةست خوش بةراستى بةسوودة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-08-06 14:19:06

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

17_ ڕاستگۆبه‌و درۆمه‌كه‌.
پێغه‌به‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(پێویسته‌ له‌سه‌رتان راستگۆبن,به‌ڕاستی راستگۆیی مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆچاكه‌.چاكه‌ش مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆبه‌هه‌شت.به‌رده‌وام پیاو هه‌یه‌ به‌دوای راستگۆیی داده‌گه‌ڕێت وهه‌تالای خوا به‌ راستگۆ تۆمار ده‌كرێت.خۆتان بپارێزن له‌درۆ.چونكه‌ درۆ مرۆڤ به‌ره‌و كاری خراپه‌ ده‌بات.خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات.به‌رده‌وام پیاوهه‌یه‌ درۆ ده‌كات وبه‌دوای درۆداده‌گه‌ڕێت,تاكو لای خوای گه‌وره‌ به‌درۆزن تۆمارده‌كرێت.)رواه البخاری


دەستەکانت خۆشبێت برای بەڕێزم کاکە ھەڵوێست بەڕاستی ڕاستگۆی و دور بوون له درۆ گرنگ ترین شتە بەڵام لەم رۆژەدا لەگەڵ ڕێزمدا مرۆڤەکان خۆیانیان زۆۆر لێ دورخستۆتەوە ھەربژیت و بەھیوای کاری جوانتر و بابەتی جوانتر بەردەوامیت ئاواتمانە ئەندامە چالاکەکی نێو یانەی کوردژین

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-08-06 22:46:49

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

دةست خوش بةراستى بةسوودة

سوپاس بۆتۆش براكه‌م.ده‌ستی تۆش خۆش بێت


:: سەنگین :: نووسی:

17_ ڕاستگۆبه‌و درۆمه‌كه‌.
پێغه‌به‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(پێویسته‌ له‌سه‌رتان راستگۆبن,به‌ڕاستی راستگۆیی مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆچاكه‌.چاكه‌ش مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆبه‌هه‌شت.به‌رده‌وام پیاو هه‌یه‌ به‌دوای راستگۆیی داده‌گه‌ڕێت وهه‌تالای خوا به‌ راستگۆ تۆمار ده‌كرێت.خۆتان بپارێزن له‌درۆ.چونكه‌ درۆ مرۆڤ به‌ره‌و كاری خراپه‌ ده‌بات.خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات.به‌رده‌وام پیاوهه‌یه‌ درۆ ده‌كات وبه‌دوای درۆداده‌گه‌ڕێت,تاكو لای خوای گه‌وره‌ به‌درۆزن تۆمارده‌كرێت.)رواه البخاری


دەستەکانت خۆشبێت برای بەڕێزم کاکە ھەڵوێست بەڕاستی ڕاستگۆی و دور بوون له درۆ گرنگ ترین شتە بەڵام لەم رۆژەدا لەگەڵ ڕێزمدا مرۆڤەکان خۆیانیان زۆۆر لێ دورخستۆتەوە ھەربژیت و بەھیوای کاری جوانتر و بابەتی جوانتر بەردەوامیت ئاواتمانە ئەندامە چالاکەکی نێو یانەی کوردژین

جاران ئاسا به‌خته‌وه‌رم كمه‌په‌یامه‌كه‌تان ئه‌بینم لێره‌
سوپاس بۆبه‌ژداری و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه‌.بێگومان جوانترین وته‌ له‌سر ئه‌مه‌ واتا درؤ وته‌ی ڕه‌سولی نازداره‌ه‌ و وته‌كه‌ی تۆش زۆر له‌جییه‌.ان شاء اله له‌و كه‌سانه‌ین نه‌ك خرمان به‌ڕاستگۆیی پاراستووه‌ به‌ڵكو كه‌سانی تریش ئه‌كه‌ین به‌ڕاستگۆو هانده‌ری ڕاستگۆیانی وه‌كو خۆشمان ئه‌بین
به‌خته‌وه‌ر بیت خاتوونی به‌ڕیز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-08-07 11:30:21

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

دةستةكانت خؤش كاك هةلويست
بابةتيكى زؤر بةسووده
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-08-11 22:51:29

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPFirefox

Re: (گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)

hulya نووسی:

دةستةكانت خؤش كاك هةلويست
بابةتيكى زؤر بةسووده
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه
سةركةوتوو بيت


زۆر سوپاس بۆتۆ و ده‌ستی تۆش خۆش بێت هولیاخان
به‌خته‌وه‌رم كه‌ به‌لاتانه‌وه‌ به‌سووده‌و هیوادارم لێی سوودمه‌ندبن و ببنه‌ جی به‌جی كه‌ری ئه‌م خاڵانه‌.
له‌به‌خته‌وه‌ری دابیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net