.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






[size=19]سڵاوی خواتان لێبێت هاوڕێیان.
ئه‌م کۆمه‌ڵه خاڵه که‌له‌لایه‌ن برایه‌کی خۆشه‌ویستم داڕێژراوه بۆ زۆر کردنی چاکه‌کانمان و خۆشه‌ویست بوونمان لای په‌روه‌ردگارو ته‌نانه خه‌ڵکیش.هیوادارم لێی سوود مه‌ند بن.
ان شائ الله ئه‌بێته مایه‌ی ڕازی بوونی خوا‌و سوودمهندبوونتان لێی
( گهرپێغهمبهرهكهت(صلي الله عليه وسلم)خۆش ده‌وێت)
1_نوێژه‌كانت به‌كۆمه‌ڵ بكه.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(نوێژی پیاو به‌كۆمه‌ڵ واته(به‌جه‌ماعه‌ت)بیست و پێنج جار پاداشت و خێری زیاتره له نوێژی ماڵه‌وه‌و بازاڕ(كه‌به‌ته‌نها بكرێت)
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه هه‌ركاتێك كه‌ده‌ست نوێژێكی جوان بگریت و ده‌رچێ و بچێ بۆمزگه‌وت ولهوچونهی ته‌نیا مه‌به‌ستی نوێژبێت,ئهواههرههنگاوێك كهدهینێ پله‌یه‌ك پێی به‌رزده‌بێته‌وه‌و گوناهێكی هه‌ڵده‌وه‌رێ.نوێژكهریش كه‌ده‌ستی كرد به‌نوێژ,ئیتر فریشته‌كان ههردوعاو نزای خێری بۆده‌كه‌ن و ره‌حمه‌تی لێده‌كه‌ن تاكو له‌وشوێنه‌دا بێ كهنوێژی تیاده‌كات فریشته‌كان خۆش خۆش ده‌ڵێن خوایه ڕه‌حمه‌ت بڕێژه به‌سه‌ریا,خودایه میهری له‌گه‌ڵ بنوێنه.)رواه البخاری.
2_ڕۆژانه قورئان بخوێنه.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك پیتێك لهقهرئان بخوێنێ,به‌و پیتهچاكهیهكی بۆدهنوسرێت,چه‌ند ووشه بخوێنێت یاچهندئایهت وسوڕهت بخوێنێ,له‌باتی هه‌رپیتێك لهپیتهكان یه‌ك چاكه‌ی بۆهه‌یه.پاداشتی چاكه‌ش یه‌ك بهدهیهو بگره زیاتریش.)رواه الترمذی.
3_نوێژهسوننهتهكان بكه.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(ههربهندهیهكی مسوڵمان هه‌موو ڕۆژێك دوانزه ركات سوننه‌ت بكات بۆ خودا جگه له نوێژهفهرزهكان,مسۆگه‌ره خودای گه‌وره له‌به‌هه‌شتا كۆشكێكی بۆدرووست ده‌كا)رواه مسلم.نوێژهسوننهتهكانیش بریتین له
(چوار ركات پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ,ودووركات له‌پاشی.دووڕكات له‌پاش نوێژی مه‌غریب و دووڕكات پاش نوێژی عیشا و دووڕكات پێش نوێژی به‌یانی.)
4_رۆژانه(100)صه‌ڵاوات بۆپێغه‌مبه‌ری ئازیز((صلي الله عليه وسلم)) بنێره.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(نزیكترین خه‌ڵكی له‌من له‌ڕۆژی دوایی دا ئه‌وانه‌ن كه‌زۆرتر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر لێده‌ده‌ن.)
5_به‌جێ هێنانی سیله‌ی ره‌حم.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك پێی خۆش بێت كهرزق و رۆزی زیادبكات و ته‌مه‌نی درێژبێت و شوێنه‌واری چاكه‌ی بمێنێت,ئهواباسیلهی ره‌حم به‌جێ بهێنێت.)رواه البخاری
6-خۆش ویستنی دایك و باوك و گوێڕایه‌ڵییان بكه.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(ڕازی بوونی خوالهگهڵ ڕازی بوونی دایك و باوكه,وناڕازیی بوونی خوا له‌گه‌ڵ ناڕازی بوونی دایك و باوكه.) رواه الترمذی
7_سه‌ردانی نه‌خۆش بكه.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هه‌رموسڵمانێك به‌یانی یه‌ك سه‌ردانی مسوڵمانێكی نه‌خۆش بكات,ئهواحهفتا هه‌زار فریشته نزای بۆده‌كات تاشه‌و دادێت.وهگهربهشهو سه‌ردانی بكات,حه‌فتاهه‌زار فریشته نزای بۆده‌كه‌ن تاكو به‌یانی.وهلهپاداشتی دا به‌رووبومی پێگه‌یشتووی به‌هه‌شتی بۆهه‌یه.)رواه الترمذی
8_ئامۆژگاری كردنی هاوڕێ و ڕێپیشان دانی.
پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(مسوڵمان ئاوێنه‌ی برا مسوڵمانهكهیهتی,گهرعهیبێكی لێی بینی بابۆی چاك بكاته‌وه.)
9_خۆدوورگرتن له‌قسه‌و جنێوی ناشیرن.
پێغه‌مبه‌ری خودا(صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(خواڕقی ده‌بێته‌وه له‌كه‌سی جوێندهرو زمان پیس.)رواه الگبرانی.
10_رێز لهبهساڵا چووان بگره.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌گه‌وره‌گرتنی خودا,ڕێزگرتنه له موسڵمانی سه‌رسپی و به‌ساڵاچوو.)رواه ابوداود
[color=#FF00FF]
11_ڕقی خۆت بخۆره‌وه‌و توڕه مه‌به.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(ئه‌وكه‌سه‌ی بتوانێت رقی خۆی به‌یه‌كێك بڕێژێت به‌ڵام ڕقه‌كه‌ی خۆی بخواته‌وه‌و پێی نه‌ڕێژێت,ئهوالهرۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره ده‌ستی ڕێزی لێ ده‌نێ و بانگی دهكاو ده‌یكات بهسهرپشك كه‌به‌ئاره‌زووی خۆی لهحۆری و په‌رییه‌كانی به‌هه‌شت هه‌ڵبژێرێت.)رواه الترمذی
12_هاوڕێیه‌تی كه‌سانی باش بكه.
پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(نموونه‌ی هاوڕێی باش و خراپ وه‌كو عه‌ترفرۆش و ئاسنگروان.گهربچیته نێو دوكانی عه‌ترفرۆش یان بهشت ده‌دا یان به‌پاره لێی ده‌كڕی یا هیچ نه‌بێت بۆنی خۆشت ده‌ست ده‌كه‌وێت.به‌ڵام گهربپیته دوكانی ئاسنگه‌ر,یان جلت ده‌سوتێ یان بۆنی ناخۆش ده‌كه‌یت و دووكه‌ڵاوی ده‌بی%

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
