.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ھاورێیان ویستم ئەم جارە ئەم راپرسیەتان بۆ ئامادە بکەم کە ئەویش لەسەر خۆسوتاندنە ھاورێیان وەک دەزانن کە ئێستا رێژەی خو سوتاندن لە گۆمەلگای ئێمەدا زۆر بووە نە تەنیا لە گۆمەلگای ئێمەدا بەڵکۆ لە زۆربەی گۆمەلگاکانی جیھاندا رێژەی خو سوتاندن زۆر بووە وەک دەزانن لە مانگانەدا کە چەند کچ خۆیان دەسووتێنن ئەمەش دەبێتە ھۆی دڵگرانی و خەمباری گۆمەلگا ھاورێیان ئێستا مۆدلێکی تر دەرچووە کە کۆران زیاتر خۆیان دەسووتێنن لە کچان ھاوڕێیان ویستم لەسەر ئەم تەوەڕە چەند پرسیارێک بکەم
١-ھۆی زۆربوونی خوسوتاندن بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
٢-ھۆی خوسوتاندنی کۆران یان کچان بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
٣-ئایا بە رای تۆ باشتر نییە حکوومەت یاسایەک بۆ ئەمە دابنێت ؟
٤- ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بێ ھۆ دەسووتێنن چیان پێ دەلێی ؟
٥-ئایا بە رای تۆ لەم سەردەمدا رێژەی خوسوتاندن کەم بووە یان زۆر ؟
ھیوادارم ھەموو ھاورێیان بەشدار بن
برای بچووکتان نیگار

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م گفتوگۆیه
١-ھۆی زۆربوونی خوسوتاندن بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
من بۆ لاوازی ئیمانی ئه‌گه‌رێنمه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر یه‌کێک ئیمانێکی بهقۆتی هه‌بێت ده‌زانێت که ئه‌مه کارێکه
ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و دنیای بۆیه هه‌رگیز کاری واناکات .
٢-ھۆی خوسوتاندنی کۆران یان کچان بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ریشه‌وه وتم بۆ لاوازی ئیمان به‌ڵام هه‌ندێکیان مه‌به‌ستیان نیه که‌به‌ته‌واوه‌تی خۆیان بسوتێن بۆ نمونه له‌م ماوه‌یه‌دا ئافره‌تێک خۆی سوتان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی حه‌فته‌یه‌ک به‌جێ هێشتبوو به‌ڵام ئه‌م ئافره‌ته بۆ ئه‌وه وای کردبوو که ته‌نها مێرده‌که‌ی بترسێنێ بۆی بگه‌رێته‌وه بۆلای
نه‌ک خۆی بکوژێت به‌ڵام به‌داخه‌وه دراوسێکانی دره‌نگ گه‌یشتبوونه سه‌ری که بیکوژێنه‌وه تا گه‌یشتبوون برێکی زۆر له گیانی ئافره‌ته‌که سووتابوو ئیتر کۆچی دوای کرد وه له خه‌سته‌خانه که یه‌ک تۆز هۆشی هه‌بوو بو وتبووی من نه‌مویستووه ئاوا بسوتێم .
٣-ئایا بە رای تۆ باشتر نییە حکوومەت یاسایەک بۆ ئەمە دابنێت ؟
من ده‌ڵێم ئه‌وه شتێکه له‌ده‌ست بریاری که‌سه‌که خۆیدایه ئیتر حوکمه‌ت ده‌بێت چی بکات .
٤- ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بێ ھۆ دەسووتێنن چیان پێ دەلێی ؟
من پێیان ده‌ڵێم براو خوشکانی ئازیزم ئه‌م دنیایه ئه‌وه ناهێنێت که تۆ ئه‌و دنیای بۆ له‌ده‌ست بده‌یت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کیش بێت ئه‌و کاره بکه‌یت
ئه‌وه من پێت ده‌ڵێم که هیچ کێشه‌یه‌ک بێ چاره‌سه‌ر نیه هه‌مووو کێشه‌یه‌ک ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بکرێت .
٥-ئایا بە رای تۆ لەم سەردەمدا رێژەی خوسوتاندن کەم بووە یان زۆر ؟
به‌راستی زۆربووه .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن roshna (2011-08-06 17:46:12)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش كاك نيكار
كفتوكؤ كردن لةسةر ئةم تةوةره كرنكه
١-ھۆی زۆربوونی خوسوتاندن بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
هؤى زؤربوونى خؤسوتاندن بؤ كةمتةرخةمى ئةو لايةنانه دةكةرينمةوه كه سةر به مافةكانى مرؤفن له كوردوستان, جونكه بةراستى لةكةل زؤربوونى ئةو دياردةيةدا
ئةو ريكخراوانه هيج هةلويستيكيان نةبووه و ليكؤلينةوةيان لةسةر ئةوه نةكردووه كه ئايا ئةم كةنجانه بؤ خؤيان دةسوتينن, له جيان كةمه كه ئةكاته ئةوةى زيانى خؤيانى
بؤ لةدةست بةن, ليم زوير مةبن بةلام بةراى من ئةم ريكخراوانه له كوردوستان تةنها بؤ باره خواردنه.
٢-ھۆی خوسوتاندنی کۆران یان کچان بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
بؤ جةند هؤكاريكى دةكةرينمةوه. بؤ نموونه : لاوازى ئيمان, جةند كيشةيةكى كؤمةلايةتى, ...
٣-ئایا بە رای تۆ باشتر نییە حکوومەت یاسایەک بۆ ئەمە دابنێت ؟
ئةمه شتيك نييه كه به حكومةت جارةسةر بكريت, بةيوةندى به خودى ئةو كةسه و خيزانةكةى و كةسانى دةوروبةريةوه هةيه.
٤- ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بێ ھۆ دەسووتێنن چیان پێ دەلێی ؟
بييان دةليم بةكويى شةيتان مةكةن و باوةرتان بةخواى كةوره بةهيز بيت. هيج شتيك و كةسيك ئةوه ناهينيت كه زيانى ئةم دنياش و ئة دنياشى بؤ لةدةست دةيت.
٥-ئایا بە رای تۆ لەم سەردەمدا رێژەی خوسوتاندن کەم بووە یان زۆر ؟
زؤر بووه و تا بروات زؤرتر ئةبيت, خوا لاماننات لةوانةيه بكاته ئةوةى هةر يةكيك دةرةجةى نزم بينيت خؤى بسوتينيت. وه بةراستى ئةمه وا نابيت و ئةبيت جارةسةر بكريت.
من ليرةوه داوا دةكةم لةو ريكخراوانةى سةر به مافى مرؤف و ...هتد, كه يارمةتى كةنجةكانمان بةن و نةيةلن بكةونه ئةو هةله كةورةيةوه و هةول بةن كه جارةسةرى
كرفتةكاريان بؤ بكةن هةتاوةكوو ئةو دياردةيه كوم بيتةوه و بةرةو نةمان بجيت انشاء الله .
دووباره دةست خؤش...
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hulya (2011-08-07 10:07:32)

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش به‌ڕێز بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته هیوام به‌رده‌وامیته له کاری جوان
خۆسوتاندن کارێکی نه‌شیاوه که هه‌ندێ مرۆڤ هه‌ڵی ئه‌بژێرن که ته‌واو له قیمه‌ی نا ئومێدیدان وا هه‌ست ئه‌که‌ن ڕێگه‌یه‌ک نیه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بۆیه په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خۆسوتاندن ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ک به‌ر بڵاوه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا
با درێژه‌ی پێ نه‌ده‌م و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی به‌ڕێزت بده‌مه‌وه به ۆومێدم له جێگه‌ی خۆیدا بێت وه‌ڵامه‌کان
١-ھۆی زۆربوونی خوسوتاندن بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
نه‌بونی هۆشیاری ته‌واو لای تاکی کورد له تهوهرێکمدا به تێره ته‌سه‌ل باسی هۆشیاریمان کردوه که به داخه‌وه که‌متر بهژداربوی هه‌یه بۆیه ئه‌ڵێم تاکی کوردی ئاستی هۆشیاری ئه‌وه‌نه به‌رزبێت تاکو نه‌که‌وێته ناو ئه‌م کاره‌ساته
-ھۆی خوسوتاندنی کۆران یان کچان بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
به‌ڕێزم ئه‌م خاڵه‌و ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وت یه‌ک وه‌ڵامی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بونی هۆشیاری ته‌واو
٣-ئایا بە رای تۆ باشتر نییە حکوومەت یاسایەک بۆ ئەمە دابنێت ؟
ئه‌مه ئه‌که‌وێته‌وه سه‌ر خودی مرۆڤه‌کان حوکمه‌ت چی له‌وه بکات بۆ هه‌موو ڕێگاکان ببه‌ینه‌وه سه‌ر حوکمه‌ت یه‌کێک خۆی سوتاند مرد حوکمه‌ت له قه‌بریشدا یاسای بۆ دا‌نێت؟؟
٤- ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بێ ھۆ دەسووتێنن چیان پێ دەلێی ؟
ئه‌ڵێم ژیان ئه‌وه‌نده قورس نیه چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی تێدا نه‌کرێت هه‌موو کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌رێکی هه‌یه بۆیه پێویست ناکات ژیانی ئه‌م دنیا‌و ئه‌و دنیاشت بفه‌وتێنیت له‌به‌ر کێشه‌ی دنیا
٥-ئایا بە رای تۆ لەم سەردەمدا رێژەی خوسوتاندن کەم بووە یان زۆر ؟
وا هه‌سته‌که‌م که‌متر بۆته‌وه به ڕێژه‌یه‌کی که‌م که‌متر بۆته‌وه هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه که بێ خواستی که‌سه‌که‌یه واته به‌هۆی ئاگر که‌وتنێکه‌وه گیان له ده‌ست ئه‌دات ئه‌ما ناچێته خانه‌ی خۆ سوتاندنه‌وه
هه‌ر شاد بیت
به ئومێدی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت له گفتووگۆکان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش کاکە نیگار، هەر بژیت ... بابەتە جوانەکانت جێگای دیارە لە ناو ئەم بەشە دا هیوادارم بەردەوام بیت
-ھۆی زۆربوونی خوسوتاندن بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟ ھۆی خوسوتاندنی کۆران یان کچان بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
خۆ سوتاندن یەک لەو دیاردانەیە کە لە ناو کۆمەڵگاکەمان بوونی هەیە و ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە بێگۆمان ئەمەش لە دوا لۆتکەی نا ئۆمێدی دا دەبێت و ئەو کەسانە هەست بە لاوازترین توانا دەکەن لە خۆیان دا، لەوانەیە هەندێ جاریش نەبوونی خۆڕاگری بەرامبەر هەندێک لە کێشەکانی کۆمەڵگا کە پەیوەندیان بە کلتورە وە هەیە ببێتە هۆی خۆ سوتاندن بە تایبەتیش لە ناو ڕەگەزی مێینە دا.
-ئایا بە رای تۆ باشتر نییە حکوومەت یاسایەک بۆ ئەمە دابنێت ؟
ناکرێ هەموو شتێک بخەینە بەردەم حکومەت ! کەسێک خۆی بسوتێنێت یان خۆی بکوژێت خەتای حکومەت چیە ؟! مەگەر بڵێن لە داخی حکومەت !
پێم وایە حکومەت ڕۆلێکی تەواوی نیە لەم پرسە دا.
- ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بێ ھۆ دەسووتێنن چیان پێ دەلێی ؟
پێم وایە ئەم ژیانە کە وەک شانۆگەری وایە ئەوەندە نرخی نیە کە ببێتە هۆکارێک بۆ لە دەست دانی هەردوو دنیا ! چۆنکە هەر وەک ووتم ژیان شانۆگەریەکە و مرۆڤەکانیش هەر جارێک دەبن بە خاوەن ڕۆلێک بە خۆشی و ناخۆشیەکانەوە.
-ئایا بە رای تۆ لەم سەردەمدا رێژەی خوسوتاندن کەم بووە یان زۆر ؟
دەکرێ بڵێین کەم بووتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیەش لە هەڵکشان و داکشان دایە ! چۆنکە زرۆفەکانی ژیان ئاراستەی ئەم دیاردەیە دەگۆڕێت لە ماوە جیاوازەکان دا.
دووبارە دەست خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس رۆشنا خان بۆ وەلامدانەوەی تەوەرەکە
ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکە دا
رۆشنا خان ئایا بە رای تۆ کۆران زیاتر خۆیان دەسووتێنن یان کچان ؟
دووبارە زۆر سوپاس رۆشنا خان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس ھولیا گیان بۆ وەلامدانەوەی تەوەرەکە
ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکە دا
ھولیا گیان بە رای تۆ بۆچی رێخراوەکانی مافی مرۆڤ لەم شتە بەرپرسیارە ؟
دووبارە زۆر زۆر سوپاس ھولیا گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس ھەناسە گیان بۆ وەلامدانەوەی تەوەرەکە
ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکە دا
ھەناسە گیان ھەر وەک خۆت دەلێی کە بۆ ھۆشیاری تاک دەگەرێنمەوە بۆچی بۆ ھۆشیاری تاکی دەگەرێینتەوە ھۆی خۆسوتاندن؟
ھەر وەک خۆت دەلێی بۆ ھۆشیاری تاکی کورد دەگەرێنمەوە ئەی بە رای تۆ واتە نەتەوەکانی تریش ھۆشیاریان کەمە ؟
دووبارە زۆر سوپاس ھەناسە گیان بۆ بەشداری کردنت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆشبێت کاکە نیگار بۆ ئامادەکردنی تەوەرەکەت لەمێژە دەمەوێت بەشداربم دەرفەتێکم بۆ نەدەگونجا ئێستا پێم خۆشە کە یەزدان تەمەنێکی پێبەخشیووم بەشداربم

١-ھۆی زۆربوونی خوسوتاندن بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
دەتوانم بەدڵنیاییەوە پێت بڵێم ھۆکاری خۆسوتاندن بۆلاوازی ئیمان و باوەڕ بەخوا بوون دەگەڕێتەوە چونکە ھەمومان دەزانین خۆمان ژیانی خۆمان بەدەستی خۆمان لەناو ببەین حەرامە و ئەمە ئاشکرایە
٢-ھۆی خوسوتاندنی کۆران یان کچان بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
بوونی پاڵەپەستۆ و گوشاری خێزانەکان سوکایەتی کردن بەکەرامەت و شعوری کەسەکان گاڵتەپێکردن ھەموو ئەمانە ھۆکارن بۆ خۆسوتاندن و لەناو بردنی ژیانی کەسەکان
٣-ئایا بە رای تۆ باشتر نییە حکوومەت یاسایەک بۆ ئەمە دابنێت ؟
پێموانیە ھەموو جیھان بتوانێت یاسایەک بۆ ئەمە دابنێت جاوەرە حوکمەت !
یاساداەنێیت ئەڵێیت دوای خۆت فڵان دەخرێتە سجن و فیسار دەکوژین ؟؟؟!!
لە ئاینی ئیسلامدا ھاتوە ھیچ کەسێک لەجیاتی کەسێکی دیکە نابێت ئازار بدرێت و سزابدرێت کاتێک کەسێک خۆی دەسوتێنێت پێت وایە یاسا دوای خۆی بتوانێت چیبکات ؟!
٤- ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بێ ھۆ دەسووتێنن چیان پێ دەلێی ؟
بێ ئیمانن ،ئەگەرچی لەوپەڕی ناڕەحەتی بوون و ئازارتان ھەبووە بەڵام لەبەردەم تاقیکردنەوەی خودابوون ، لەبەرامبەر تاقیکردنەوەکانی خودا خۆتان نەگرت ،، خوالێتان خۆشنەبێت
٥-ئایا بە رای تۆ لەم سەردەمدا رێژەی خوسوتاندن کەم بووە یان زۆر ؟
خۆسوتاندن بووە بە ئاوخواردنەوە و ڕێژەی خۆسوتان لەزۆۆر بووندایە وە ئێستا پیاوانیش ھاتنەتە ڕیزەوە بۆخۆ سوتاندن
بەھیوای کۆتای ھێنان بەم کارە ناشرینە و خوای گەورە ڕەحمان پێ‌بکات و بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادمان بکات ،، ئامین
شادی وکامەرانی میوانتان بێت ھەردەم
:: سەنگین ::

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت به‌ڕیزم بۆ ته‌وه‌ره‌که‌ت
١-ھۆی زۆربوونی خوسوتاندن بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
من ئه‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ جه‌ند خاڵێک
1_بۆ بونی کێشه‌ی زۆر ئه‌بینین گه‌نجه‌کانمان یاخود هه‌نێک جار بهتهمهنهکانیشمان هێنده کێشه زۆره که ژیانی لێ تاڵ بوه وه توانای جاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کانیشی نیه بۆیه په‌نا ئه‌باته به‌ر خۆکوشتن یان خۆسوتاندن تا له ده‌ست کێشه‌کانی ڕاکات نازانێت به‌م جۆره له‌و دنیاش لیی نابێته‌وه
2_بۆ عهصاب گه‌رمی به‌راستی خه‌ڵکی ولاتی ئێمه عهصابی زۆر گه‌رمه زۆر زو ههلهچیت و زۆر زو منادو ئه‌بێت له هه‌مو شت وه زو توانای به‌رگری نامێنێت
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌بینی به 5 ده‌قه گریانی مناله‌که‌ی هاواری به‌سه‌را ئه‌کات یاخود به 10 ده‌قه قسه‌کردن توه ئه‌بێت یان به سوبعهتێکی ئاسایی ههلهجیت
لێره‌یا که هێنده عهصابت گه‌رم بوو توانای به‌رگریت نیه وه به ده‌ستی خۆت نیه له هه‌مو ههلچونێکا کاردانه‌وه‌ی خراپت ئه‌بێت
هه‌تا ئه‌گه‌ر کاردانه‌وه‌که خۆ سوتاندن یاخود خۆ له‌ناوبردنیش نه‌بێت له‌وانه‌یه کاردانه‌وه‌که شتێکی تر بێت وه‌ک هاوارکردن شه‌ڕ کردن شت شکاندن
بۆیه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یا زۆرترین ڕێژه‌ی خۆسوتاندن هه‌یه
3_ بۆ نائارامی ده‌رون ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کی جنجالاین زۆر به که‌می کاتی ئیسراحه‌تمان هه‌یه به خه‌وتن له 11 شه‌و بۆ 8 به‌یانی ناوترێت ئیسراحه‌ت
هه‌مو ئینسانێک پێویستی به‌وه‌یه ده‌رونی به‌تاڵ کاته‌وه له‌و جنجاڵیهی ده‌رونی بۆ نمونه ڕۆشتنه سه‌فه‌ر لانیکه‌م له سالێکا 3 جار سه‌فه‌ر که‌یت
یاخود له هه‌فته‌یه‌کا 2 ڕۆژ گه‌شتێکی ناو چیا‌و سروشت بکه‌یت ....... هتد زۆر ڕیگای تر که پیویسته ده‌رونی ئینسان ئارام بێته‌وه له‌و ماندویه‌تیه‌ی که هه‌یه‌تی
تاوه‌ک و له هه‌مو روبهروبونهوهیهکدا لاواز نه‌بێت و توانای به‌رگری هه‌بێت وه‌ک له ناو خۆمانا هه‌یه به یه‌ک سلف هه‌ڵنه‌بێت
4_بۆ نه‌بونی تێگه‌یشتن ئێمه زۆرجار له به‌رامبه‌ر تێناگه‌ین یان له ده‌وروبه‌ر تێناگه‌ین بگره زۆرجار له خۆشمان تێناگه‌ین کاتێکیش تێگه‌یشتنمان بۆ ده‌وروبه‌ر نه‌بوو
هه‌میشه کاردانه‌وه‌ی خراپمان ئه‌بێت و هه‌میشه بڕیاره‌کانمان هه‌ڵه ده‌ره‌چێت بۆ نمونه پیاوێک له ژنه‌که‌ی تێناگات وه هه‌میسه گله‌یی لیئهکات وه ژنه‌که‌ش
ناتوانێت وه‌لامێکی موقنیعکهری پێبات و لێره‌یا ئه‌بێته شه‌ڕێکی گه‌وره‌و به چه‌ند جار دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م شته یان ژیانه‌که‌یان ئه‌بێته دۆزه‌خ یان یه‌کیکیان ئه‌رواته دۆزه‌خ
که ئه‌کرا هیج له‌مانه ڕوی نهیایهو به ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک و تێگه‌یشتنێکی باش کێسه‌که چاره‌سه‌ر بێت به‌لام به‌داخه‌وه کوا ئه‌م تێگه‌یشتنه !
5_ بۆ نه‌بونی ئیمانی کاتێک به‌نده‌یه‌ک ئیمانی پته‌وی نه‌بو به خوای گه‌وره زۆر هه‌له ئه‌کات ئێمه گه‌ر بزانین خۆمان خاوه‌نی خۆمان نین ئێمه مه‌ڵکی خۆمان نین
ئێمه به‌نده‌ی خواین و ته‌نها خوا بۆی هه‌یه بمانباته‌وه وه بریار له‌سه‌ر مردن و قه‌ده‌ره‌کانمان بات هه‌رگیز ئه‌و شتانه ناکه‌ین کاتێک ئیمانت پته‌و نه‌بو
وه نه‌تزانی به‌و کاره‌ت ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیات له‌ده‌ست ئه‌چێت ئه‌و شته ناکه‌یت به‌لام زۆر جاریش هه‌یه که شه‌یتان زه‌فه‌رت پێئه‌بات لێره‌شا دیسان پیویستت
به ئیمانی پته‌و هه‌یه تا به فیلی شه‌یتان تێنه‌که‌ویت بۆیه بونی ئیمنای پته‌و له‌م حالهتهو له هه‌مو حاله‌تێکی ترا زۆر پیویسته
6_ بۆ ڕێز نه‌گرتنی هه‌ست و فکره‌و ناخ و که‌سایه‌تی له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه ئه‌بینین گه‌نجێک له ناو خه‌یالێکی شیرینا له‌گه‌ڵ خۆسه‌ویسته‌که‌ی له ئاسمان ئه‌فڕیت
به‌لام له پر که‌سێک له خیزانه‌که‌ی باله‌کانی ئهشکینێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئه‌و بخوێنیته‌وه یاخود گه‌نجێک چه‌نه‌ها خولیا‌و ئاره‌زوی هه‌یه به‌لام کۆمه‌ڵگا ئه‌ڵیت ناااااا
به‌لام کاتێک ئه‌یه‌وێت بیانکات ئه‌لین ناااااااا یاخود ڕێز ناگیرێت له فکره‌ی که‌سانی تر له بۆجونی که‌سانی تر به‌م جۆره گه‌نج ده‌هری ئه‌بێت ته‌نیا به دوای
ته‌واوبونی ئه‌م ژیانه‌ی که‌هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ڕێت چونکه که‌سێک یه یارمه‌تی بات بۆ چاره‌سه‌ر
به گشتی من هۆکاره‌کان له‌م چه‌ند خالهیا ڕونم کرده‌وه سه‌باره‌ت به پرسیاری دوه‌مت که ئه‌لیی
٢-ھۆی خوسوتاندنی کۆران یان کچان بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان سیوه هه‌مان وه‌لامی پرسیاری یه‌که‌مم هه‌یه بۆی جونکه هه‌ردو پرسیاره‌که هه‌ر یه‌ک واتان
٣-ئایا بە رای تۆ باشتر نییە حکوومەت یاسایەک بۆ ئەمە دابنێت ؟
نا حوکمه‌ت ناتوانێت یاسا بۆ نه‌مانی ئه‌مه دابنێت به‌لام ئه‌توانێت ڕیگا بۆ که‌مبونه‌وه‌ی ئه‌م حاله‌ته دابنیت
وه ریز گرتن له بۆجونی گه‌نج ڕێز گرتن له مافی گه‌نج دابینکردنی پێویستیه‌کانی گه‌نج دابینکردنی رێکخراوی تایبه‌ت به کێسه‌کانی گه‌نج
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌مو تاوانێکی خۆکوژی
کاتێک گه‌نجێک خۆی ئهکوژر یان خۆی ئهسوتینێت حوکمه‌ت با بیت لیی بکۆڵێته‌وه به هۆی ستێکهوه خۆی ئهکوژێر با بیت دیاری کات و چاره‌سه‌ری کات
تاک و بۆ چه‌نه‌ها گه‌نجی تر دوباره نه‌بێته‌وه به هۆی که‌سێکه‌وه خۆی کوستوه با بیت ئه‌و که‌سه ته‌می کات تاک و خه‌لک فێر بێت که‌ئازاری ده‌رونی به‌رامبه‌ر نه‌یات و
ئه‌م حاله‌ته دوباره‌نه‌بێته‌وه له که‌سێکی تر ئێمه ئه‌بینین ژنێک له داخی مێرده‌که‌ی خۆی ئه‌سوتێنێت یاسا هێت به خانه‌واده‌ی کچ ئه‌ڵێ لیی خۆش ئه‌بن
بگومان خانه‌واده‌که ڕازی ئه‌که‌ن بۆ ئه‌مه و کوره وه‌ک نه بای دیبێت و نه بۆران ئهخولیتهوه به‌مه حه‌ل نابێت با یاسا ته‌میی کات تا دوباره نه‌بێته‌وه بۆ که‌سیکی تر
با بێت بکۆڵێته‌وه چاره‌سری کات به‌م جۆه حوکمه‌ت ئه‌توانێت لانیکه‌م ئه‌م حاله‌ته که‌م کاته‌وه به ڕیژه‌یه‌کی زۆر
٤- ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بێ ھۆ دەسووتێنن چیان پێ دەلێی ؟
هیچ ئینسانێک به بێ هۆ په‌نا نابه‌ته به‌ر کارێکی وا بێگومان پالنه‌رێکی هه‌بوه بۆ ئه‌م کاره وه هه‌ر کاتێکیش پالنهرێک هه‌بو به جاره‌سری بۆ بدۆزنه‌وه نه‌ک لێی راکه‌ن
چونکه گه‌ر لیی راتکردن هه‌ر به دواته‌وه ئه‌بێت هه‌ته گه‌ر ئه‌م دنیسا ته‌رک بکه‌یت بۆه پیویسته چاره‌سه‌ری که‌یت
٥-ئایا بە رای تۆ لەم سەردەمدا رێژەی خوسوتاندن کەم بووە یان زۆر ؟
زۆۆر بوه جونکه قه‌ناعه‌ت زۆر که‌م بوه چونکه کێشه زۆر بوه
به هیوای سه‌رکه‌وتن خۆشحاڵبوم به ته‌وه‌ره‌که‌ت هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ تۆ کاک نیگار ده‌ست خۆش بۆ به‌رده‌وامیت
هۆسیاری زۆر پێویسته بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ته‌نها
له کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتیدا ئه‌م دیاریده‌یه زۆر به زه‌قی ئه‌بینین
دیاره کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتیش ئاستی هۆشیاریان ئه‌وه‌نده به‌رز نیه
بۆیه ئه‌م دیاریده‌یه ئه‌بینرێت
سوپاس بۆ به‌رده‌وامیت هه‌ر شاد بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دووباره سلاو
دةست خؤش بؤ تيبينييةكةت كاك نيكار
ھولیا گیان بە رای تۆ بۆچی رێخراوەکانی مافی مرۆڤ لەم شتە بەرپرسیارە ؟
وةك بيشتر ئاماشةم بيدا لةكةل زؤربوونى ئةو دياردةيةدا ئةو ريكخراوانه هيج هةلويستيكيان نةبووه و ليكؤلينةوةيان لةسةر ئةوه نةكردووه كه ئايا ئةم كةنجانه بؤ خؤيان دةسوتينن, له جيان كةمه كه ئةكاته ئةوةى زيانى خؤيانى بؤ لةدةست بةن.
وه من شةخسى خؤم هيج باوةريكم بةو ريكخراوانه نييه كه تةنها بةناو ريكخراون...
دووباره دةست خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس بەرێز (ساد کلاون) بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکە
ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکە
بەرێز (ساد کلاون ) پەیوەندی نێوان کلتور و خۆسووتاندن چۆن دەبینی ؟
دووبارە زۆر زۆر سوپاس ساد کلاون گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش کاکە نیگار بۆ درێژە دان بە تەوەر ...
پرسیارێکی جوانە ... من پێم وایە بەشێک لە خۆسۆتاندنەکان پەیوەندی بە کلتورەوە هەیە بە تایبەت لە لای ڕەگەزی مێینە دا، چۆن ؟
بۆ نموونە لە ناو هەندێک لە خێزانەکان دا کە زۆر بەستراون بە داب و نەریت و کلتورەوە ڕووداوی لەم جۆرەی لێ بکەوێتەوە هەروەک زۆر جار دەبیستین و دەبینین کچ یان ئافرەت خۆی دەسوتێنێ بە هۆی بە زۆر بە شوودان یاخۆد مارە کردن لە کەسێک کە بە ذڵی ئەو کچە یاخۆد ئەو ئافرەتە نیە !
بێگۆمان ئەمەش جۆرە زەختێک لەسەر کەسایەتی و دەروونی ئەو کەسە دروست دەکات کە دەگاتە ئەوپەڕی نائۆمێدی و پەنا بۆ هەندێ کاری لەم جۆرە دەبات کە دەبێتە هۆی زەرەر بۆ خۆدی کەسەکە و خۆ سۆتاندنیش وەک دیاردە باوەکانی ئەم پرسە لە ناو کۆمەڵگاکەمان دا ڕەنگ دانەوەی هەیە ...
یاخۆد دیاردەی لێدان و تۆندوتیژی بەرامبەر ئافرەت لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی حاڵەتێکی دەروونی بۆ ئەو ئافرەتە و لە پێناو ڕزگار بوون لەم دەردەسەریانە ئەچێت گڕ لە خۆی بەرئەدات و خۆی ئەسوتێنێت، کە زۆر بە داخەوە ئەم جۆرەشیان زۆر بە ڕوونی هەست پێ دەکرێ لە ناو سەرژمێری ساڵانەی دیاردەی خۆ سۆتاندن !
ئەمانە چەند حالەتێکن پەیوەستن بە ڕەگەزی مێینە، بێگۆمان ڕەگەزی نێرینەش تووشی حالەتی وا ئەبێت بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر لە ڕەگەزی مێینە و ئەگەری خۆکۆشتن لە نێرینە دا بەرچاوترە وەک لە خۆسۆتاندن کاتێک دەکەوێتە بارودۆخێکی دەروونی.
هیوادارم خوای گەورە هاوکار و پشتیوانی هەموو لایەک بێت و بڕوا بە خۆبوون بخاتە ناو ناخی هەموو کەسێکەوە بۆ ئەوەی تووشی هەڵەی لەم جۆرە نەبنەوە ... تاکەکانی کۆمەڵگاش هۆشیارتر بن لە ئاست ئەم جۆرە حالەتانە دا، بە واتایەکیتر هەندێ لە لایەنە خراپەکان نەبنە مایەی زەرەر گەیاندن بە تاکەکان لە ناو کۆمەڵگا دا.
دووبارە دەست خۆش، سەرکەوتوو بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس سەنگین گیان بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکە
ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکە
سەنگین گیان ھەر وەک خۆت دەلێی بوونی پاڵەپەستۆ و گوشاری خێزانەکان سوکایەتی کردن بەکەرامەت و شعوری کەسەکان گاڵتەپێکردن ھەموو ئەمانە ھۆکارن ئەی بە رای نابێت چاکتر بن لەگەلیان ؟
سەنگین گیان ئایا بە رای تۆ بۆچی ئێستا پیاوانیش ھاتوونەتە رێزی خۆسوتاندن؟
منیش بە ھیوای ئەوەم ئەم دیاردەیە نەمێنێت و خەلکک برێک لە خۆی بکاتەوە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس تینا گیان بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکە
ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکە
تینا گیان ھیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نییە ئەی بە رای تۆ ئەمانە بۆچی وا دەکەن ؟
تینا گیان ھەر وەک دەلێی بۆ عەساب گەرمی ئەی بە رای تۆ باشتر نییە مرۆڤ لە ھەموو کاتێک ھێور بێت ؟
منیش بە ھیوای ئەوەم سەرکەوتوو بیت لە ژیاندا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دوباره ده‌ست خۆش
تینا گیان ھیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نییە ئەی بە رای تۆ ئەمانە بۆچی وا دەکەن ؟
هه‌مو شتێک چاره‌سه‌ر ئه‌بێت به‌لام له کاتێکا که ئارامگر بویت ئه‌و که‌سانه‌ش گه‌ر بێت و له‌وکاته‌یا ئارام بگرن هیچ شتێک له‌مانه ڕونایات به‌لام
تینا گیان ھەر وەک دەلێی بۆ عەساب گەرمی ئەی بە رای تۆ باشتر نییە مرۆڤ لە ھەموو کاتێک ھێور بێت ؟
بێگومان باشتره له هه‌وم کاتێکدا ئارامگر بین به‌لام ئایا ئه‌توانین ئایا هه‌مو ئینسانێک هئتوانێت له‌هه‌مو کاتێکداو له هه‌مو بار‌و دۆخێک‌دا ئارامی خۆیی و
کۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات بێگومان نا زۆر که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی هێمنی و ئارامی هه‌میشه له قاڵبی ژیانیانایهو هیچ کات له‌ده‌ستی ناده‌ن
بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
![]()
ھەر وەک خۆت دەلێی بوونی پاڵەپەستۆ و گوشاری خێزانەکان سوکایەتی کردن بەکەرامەت و شعوری کەسەکان گاڵتەپێکردن ھەموو ئەمانە ھۆکارن ئەی بە رای نابێت چاکتر بن لەگەلیان ؟
وەڵا چاک بوون و خراپ بوون بەدەست مرۆڤەکانە من تابەیانی خراپ بم کەس ناتوانێت باشم بکات ئەگەر خۆم قەنا ئەتم بەشتەکە نەبێت ، چاکیشبم بەھەمانشێوە ، بۆیە دەبێت کەسەکان بیربکەنەوە و ھەمیشە بیریان بەلای باشتردا بڕوات ، و ھەمیشە و ھەمووکات باشترین ھەڵبژێرن ، وە ھەڵبژاردنی باشترینیش کاتی دەوێت و دەبێت بیریلێ بکەیتەوە
ئایا بە رای تۆ بۆچی ئێستا پیاوانیش ھاتوونەتە رێزی خۆسوتاندن؟
لەبەر ئەوەی ئێستا ئافرەتانیش وەک پیاوانیان لێھاتوە و زۆر خراپ بیر لەازادی دەکەنەوە وە بەناوی ئازادی سوکایەتی بەپیاوان دەکەن ، ھۆکارێکی دیکەش زۆر جار نەبوونی بژێوی ژیان وادەکات پیاوان خراپ بیربکەنەوە و خۆیان بێھیوای ھەڵدەبژێرن و چۆک دادەدەن لەبەرامبەر سەختیەکانی ژیان و تاقیکردنەوەکانی یەزدانی مەزن کەەمە ھەڵەیە ، وە زۆر جاریش بیرمان نەچێت چپیاوبێت و چ ئافرەت تێک چون یاخود بابڵێین شێتی دەیانگرێت و پێویستە ئاگاداریان بین تابەڵایەک بەسەر خۆیان نەھێینن
خوازیارم بیروڕاکانی من ئاشکراو ڕونبن بۆ پرسیارەکانت
کاتێکی ئاسودە و پڕلەشادی بۆ سەرجەمتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه