❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێشکه‌شه‌ به‌ دایکی شیرینم و هه‌موو په‌پووله‌ دایکێکی دونیا.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هۆنراوە و پەخشان
  •  » پێشکه‌شه‌ به‌ دایکی شیرینم و هه‌موو په‌پووله‌ دایکێکی دونیا.


#1 2011-08-08 09:14:58

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsOpera

پێشکه‌شه‌ به‌ دایکی شیرینم و هه‌موو په‌پووله‌ دایکێکی دونیا.

ئه‌م هۆنراوه‌ بچوکه‌ پێشکه‌شه‌ به‌ دایکی شیرینم و هه‌موو په‌پووله‌ دایکێکی دونیا.

بۆ تۆیه‌ ئه‌ژیم دایه‌ی شیرینم
سه‌رچاوه‌ی بونم و ئه‌شک و ئه‌وینم
ڕۆژم دور خۆر و
شه‌وم بێمانگه‌
به‌ بێ سۆزی تۆ ناژیم چارم که
بڵێی جارێ دی وه‌ک مناڵه‌که‌ی جاران
له‌سه‌ر ڕانی تۆ بده‌م یه‌ک ووچان ؛
فرمێسکی دووریم له‌ چاو بۆ بسڕی
به‌رگی غه‌ریبیم له‌به‌ر دابدڕی ؛‌

دایکی یه‌که‌مم ، شیرینترین که‌س
شاعیری نامۆ و هه‌ژار و بێکه‌س
دووریت وا شیعر له‌ ناخ ئه‌ڕوێنێ
زامی یاده‌کان چرۆ ده‌ردێنی
ووشه‌ له‌ گیانما خه‌جاڵه‌ت بووه‌
دڵی غه‌ریبیم بۆت له‌ت له‌ت بووه‌

*** ** ***
ئه‌ی دایه‌ گیان ، ئه‌ی فریشته‌ی خۆزگه‌کانم
وا نه‌زانی که‌ دوورم لێت ، گه‌وره‌ بووم و له‌ یادمه‌چێت یاده‌کانت
له‌ ناخمدا هه‌ر منداڵم
هۆی به‌خشنده‌یی‌ تۆیه‌ ئه‌ژیم و له‌ ژیندا ماوم

*** ** **
هۆ دایه‌که‌ی من تۆ له‌ کوردستان
ڕۆشن که‌ره‌وه‌ ژینی هه‌نده‌ران
بۆنی سنگۆڵه‌ت له‌به‌ر دڵانه‌
ماچی شه‌وباشت له‌به‌ر چاوانه‌
ئێستا تۆ مه‌ڕۆ جارێ زۆر زووه‌
باسی من و تۆ که‌ی ته‌واو بووه‌ ؛
بیرمه‌ مناڵبووم بێ باوک و بێ که‌س‌
ته‌نها تۆم هه‌بووی سه‌ر سپی و گشت که‌س

به‌ لیکی ده‌مت تینووت ئه‌شکانم
کوێر بێت چاوانم ، ئێستاش چاوه‌ڕوان
زه‌لیلی سه‌ر جێ و بێ زمان و ژیان
چاوت له‌ ڕێمه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌
شه‌رته‌ بێم بۆلات سه‌ر بنێمه‌وه
‌
*** ** **
له‌ ئامێزم نێ دایه‌ گیان ، هه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ی جارانم
بڕوات هه‌بێت بیرت ئه‌که‌م ، زیاد له‌ بیری نیشتمانم
بێتۆی وای لێکردووم ، بگریم بڵێم ، که‌ جێماوم
سوێند بێت به‌ فرمێسکی چاوت ، به‌ ئایه‌تی سه‌ر لێوانت
له‌ دڵما زۆر میهره‌بانی
تۆی په‌پوله‌ی ڕۆح و گیانمی
چاک بزانه‌ کاروانی غه‌م هه‌ر به‌مه‌ کۆتای نایه‌
گه‌رچی تۆ له‌ کوردستانیت
ڕۆحم هه‌رده‌م له‌ گه‌ڵتایه
دڵم هه‌رده‌م له‌گه‌ڵتای





به‌داوای لیبوردنه‌وه‌ ناوی نوسه‌ره‌که‌ی نازانم گه‌ر زانیتان ئاگادارم بکه‌نه‌وه‌ یانه‌ی کورد کلیک وه‌رم گرتوه‌ به‌ناوی هانیا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-08 15:04:08

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: پێشکه‌شه‌ به‌ دایکی شیرینم و هه‌موو په‌پووله‌ دایکێکی دونیا.

هؤنراوةيةكى زؤر زؤر جوانه
دةست خؤش شادا كيان
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-08 15:11:26

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: پێشکه‌شه‌ به‌ دایکی شیرینم و هه‌موو په‌پووله‌ دایکێکی دونیا.

ده‌ست خۆش شادا خان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌

ده‌ستی نوسه‌ریش خۆش بێت ، هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه‌

هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-09 13:13:38

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: پێشکه‌شه‌ به‌ دایکی شیرینم و هه‌موو په‌پووله‌ دایکێکی دونیا.

زۆر زۆررررررررررررررر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئیوه‌ نوسه‌ره‌که‌شی خۆشبیت خواله‌گوناحی ئه‌ودایکانه‌ خۆش بیت له‌گه‌ل دایکی من خوا سه‌بوری گشت لایه‌ک بات ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش سوپاس7

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هۆنراوە و پەخشان
  •  » پێشکه‌شه‌ به‌ دایکی شیرینم و هه‌موو په‌پووله‌ دایکێکی دونیا.


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net