.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






دەستت خۆش بێت کاکە نیگار گیان بۆ درێژەدان بە تەوەرەکەت ئەزیزم...
سەربارەت بە پرسیارەکانت...
کاکە یادگار ھەر وەک خۆت دەلێی لەوانەیە ئەندام ھەر بابەتەکەی نەبینیبێت یەکسەر ھاتبێت نووسیبێت دەست خۆش تۆ ئەمە بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
بەشی زۆریان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە پایمەکانی زیاد بکات وە هەندێکیشیان تاقەتی نوسینیان نیە تەنانەت زۆر جار دوو وشەکەی دەستت خۆش بێتیش کۆپی دەکات!!هەندێکیشی ئارەزووی ئەوەی هەبووە بەو شێوەیە ناخی خۆی دەر برێت بۆ بابەتەکە....
کاکە یادگار بە رای تۆ بۆچی زەوقی نووسەر کەم دەبێت کە ئەندام بۆی دەنووسێت تەنھا دەست خۆش ؟
نوسەر زۆر جار نابێت ئیعتماد بکاتە سەر دەست خۆشی ئەندامان وەکو زۆرێک لە هاورێێان دەڵێن باشتر وایە ئیعتماد بکاتە سەر ژمارەی خوێنراوی بابەتەکە کە ئەوە دەبێتە مایەی خۆشحاڵی نوسەر کە ئەوەندە جارە بینراوە...
بەڵام زۆر کەسیش هەیە بە دەست خۆشی زەوقی نوسینی کەم دەبێتەوە بەڵام وەکو وتمان گرینگ ئەوەیە ئێمە لە نوسینەکەماندا بتوانین ناوەرۆکێکی جوان بخەینە بەر دیدی خوێنەر.....
لەگەڵ رێزمدا....

له‌سه‌ر هێڵ نییه





کاک ھەلوێست گیان ئایا بە رای تۆ ئەو بابەتەی کە بیرێکی ناوازەو ھەستێکی جوانی تێدایە تەنھا بۆ ئەو بابەتانە نەنووسرێت دەست خۆش؟
سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ت من ئه‌لێم:گه‌ر بابه‌ت یان هه‌ر بڵاوكاروهیهك لهیانهم زانیاری بۆت تیا‌بوو یان بیرتی جوڵاندو وای كرد بیرێ بكه‌یته‌وه‌و شتیكت به‌خه‌یاڵ بێ یان شتیكت بیر بێته‌وه ته‌نها ده‌ست خۆشی به‌س نیه و كه‌میشه.كاتی بابه‌تی شتیكم به‌خه‌یال هات.ئه‌وا له‌گه‌ل ده‌ستخۆشی زانیارییه‌كانی خۆشم ئه‌خه‌مه سه‌ری و هولیش ئه‌ده‌م بۆچوونی خۆم ده‌برم
ئایا بە رای تۆ بێ توانا تەنھا بنووسێت دەست خۆش چی دەگەیەنێت لای تۆ ؟
شتی لای من ته‌نها ده‌ستخۆشی بۆ بنووسرێ واتای ئه‌وه‌یه كه هیچی له‌من نه‌گۆری.گه‌ر من نووسیم ده‌ست خۆش واتا هیچ سوودم لێی نه‌بینی.چونكه ئه‌وه چه‌مكی ده‌ست خۆشییه لام بۆ نێت و بابه‌ت.به‌ڵام ڕه‌نگه كه‌سێكی تر چه‌مكی ده‌ست خۆش واتایه‌كی تری بۆببهخشێ.[/size]
ئایا بە رای تۆ ئەو بابەتی کە کۆپی دەکرێت و ئەو بابەتەی کە ئەندام خۆی دەنووسێت ئایا بە رای تۆ دەبێت ھەردووکیان بۆیان بنووسرێت تەنھا دەست خۆش ؟
[size=16]هه‌رچه‌ند بابه‌تێ كهدانرێ بی له‌لایه‌ن نووسره‌وه تام چیژێكی زیاتر ئه‌به‌خشی بۆخوینهر و ئه‌توانێ راسته‌وخۆ په‌یامه‌كه‌ت بگه‌یه‌نی پێی سوودمهندیت و ئاگاداربوونهوهت له نووسینه‌كانی پیی بلی و كه‌م و كوڕ ی و باشی بابه‌ته‌كه‌ش سه‌باره‌ت به‌خۆت بلیی.به‌لام ئه‌وه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێك كۆپی بوو ئه‌وا ته‌نها ده‌ست خۆش نوینه‌رایه‌تی بیر‌و بۆچوونم بكا.چونكه ئه‌توانم به خوێنه‌رانی هه‌مان بابه‌ت بۆچوونم راگه‌یه‌نم

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سۆپاس کاکە Nigar بۆ درێژە دان بە تەوەر، دەست خۆش ...
بە رای تۆ تەنھا ئەو بابەتانە بۆی نەنووسرێت تەنھا دەست خۆش کە مەودای گفتۆگۆ کردن تێدای زۆرە ؟
نەخێر مەرج نیە ! چۆنکە لەوانەیە زۆر بابەتی تر هەبێت کە شایەنی ئەوە بن هەڵوەستەی لەسەر بکرێت ... بە شێوەیەکی گشتی ئەمە پەیوەستە بە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە کە هەڵگری چ مەبەستێکە و چی تیا نووسراوە.
ئایا ئەو کەسانەی بۆ زیادکردنی پەیام تەنھا دەنووسن دەست خۆش ئایا بە رای تۆ ھیچ سوودێک لەمە دەبینن ؟
نەخێر، بڕوا ناکەم هیچ سوودێکی لێ ببینن مەگەر وا بیر بکەنەوە ئەم ئەستێرانە ئەیانکاتە ملازم ههههه !!


له‌سه‌ر هێڵ نییه
1-بۆچی لە ناو بابەتدا تەنیا دەنووسرێت دەست خۆش ؟
لەبەر ئەوەی بابەتەکەت نەخوێنراوەتەوە ،، ئەگینا ئەگەر ھۆنراوەیەکیشبێت تەنھا دەست خۆش بەس نییە
٢-بۆچی ئەندامان لە دوای دەست خۆشی شتێکی تر نانووسن؟
بەدڵنییاییەوە دەیڵێم بۆزیاد بوونی پەیامەکانیانە ئەگینا چۆن بابەتێک بە دەست خۆشیەکی بچوک تەواو دەبێت
٣-بۆچی ئەندامێک کە بابەتێک ماندوو بوونێکی زۆری پێوە بردووە کە بابەتە ھی خۆیەتی کەچی ئەندامان تەنیا دەنووسن دەست خۆش ؟
وەک وتم بوونی دەست خۆش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەندام بابەتەکەی نەخوێندۆتەوە ،، جاکە نەی خوێنێتەوە لەکوێ وەناوی نوسەر ببینێت ؟!
4-ئایا ئەگەر سیستمێک بۆ دەست خۆشی دابنرێت جوانتر نییە ؟
من لەم ماوەدا لەبەڕێوبەرایەتی شتێکم نوسی بۆ ئەوەی سیستمێکی بۆدابنرێت کاک ڕێکان وتی سەرکەوتونابێت ،، بەڵام من دڵنیام ئەگەر سیستمێک ھەبێت بۆ نەنوسینی دەست خۆشی ئەوە بەدڵنییاییەوە ئەندام فێری بابەت خوێندنەوە دەبێت
٥-ئایا دەست خوشی زیرەکی ئەو ئەندامە پێشان دەدات یان نە ؟
دەرکەوتنی زیرەکی ئەندام بە نوسینی وشه ى دەست خۆش مەحاڵە و زیرەکی ئەندام بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک بابەتێکی دەبینێت بۆچونێکی دروستکەری دەربارەی بابەتەکە ھەبێت
لە کۆتاییدا دەلێم بە بنووسرێت دەست خۆش بەڵام با لە دوای دەست خۆشیەکە شتێکی تر بنووسرێتلەپێناو ئەوەی زۆر ترین نوسەرمان ھەبێت و ئەندام کە بابەتێک ئامادە دەکات چاوەڕێیە تابزانێت چەند کەسی سودمەند کردوە لەکاتێکا بەس وتتەی دەست خۆش دەبینێت بێھیوای دایدەگرێت
دەست خۆش بۆ ئامادەکردنی ئەم تەوەرە
شادبن ھەموو لایەک

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه