.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






سڵاو دەستەکانت خۆش بێت هاورێی گیان بۆ ئاراستە کردنی ئەو پرسیارەت وبەردەوامی دان بە تەوەری گفتوگۆ...
بۆ وەڵامی پرسیارەکانت...
* ڕا و بیروبۆچوونتان چیە دەربارەی هەرزانی نرخی هۆست و دۆمەینەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ئەم دیاردەیە ؟ بە مانایکیتر ئاسان دەست کەوتنی ؟
راستە هەرزانی هۆست وای کردوە کە یانە و ماڵپەر رووی لە زیادی بکات و لەم رووەشەوە دزی نێت زیاد بکات،
بۆیە بە پێویستی دەزانم خاوەن یانە و ماڵپەر هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لە رووی بەکار هێنانی ئەو هۆستەوە نابێت ئەو هۆستە بۆ دزی کردن لەم یانە و ماڵپەر بخاتە گەر..
* گۆنجاوترین ڕێگا چیە بۆ کۆنتڕۆل کردنی ئەم دیاردەیە لە ناو دنیای نێتی کوردی دا ؟
لە کاتی ئێستادا هیچ رێگایەکی گونجاو نابینم چونکە لە جیهانی نێتدا هیچ یاسایەک نیە کە کاریگەری هەبێت لەسەر کەم کردنەوەی ئەو دیاردەیە،بۆیە تاکە رێگا بۆ کەم کردنەوەی ئەم دیاردەیە دەگەرێتەوە سەر هەستی خاوەن ماڵپەر و یانە کە بە هەستێکی بەر پرسیارێتیەوە ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ نەک لەسەر مەشە خۆری بەردەوامی بدات بە یانە و ماڵپەرەکەی..
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت هاورێی گیان.....

لهسهر هێڵ نییه





بهڕیز ساد ببوره گهر درهنگ وهڵامی پرسیارهکهت بهمهوه
سهبارهت به ههرزانی هۆست بهڕاستی من شارهزایهکی وام نیه لهو بارهیهوه گهر به ههرزانیش بێت رهنگه ئهوه هۆکار بێت
رێگا بۆ چارهسهری ئهم کێشهیه تهنها ئهگهرێتهوه بۆ خودی مرۆڤهکان که چۆن مامهڵه لهگهڵ ئهم بابهته ئهکهم گهر هۆشیار بن و رۆشنبیر بن ئهو کارانه ناکهن
له لایهکی ترهوه بهرێوهبهران ئهتوانن رێگه له بابهتی دزراو بگرب که بێ سهچاوه بن
دهست خۆش بۆتۆش بمبوهره گهر پراو پڕ وهڵامم نهنوسیبێت
ههر شاد بیت
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس بەڕێزان کاک ☀Yadgar☀ و hanasa9 خان، دەستەکانتان خۆش بێت بۆ وەڵام دانەوەی دوا پرسیارەکان.
لە ڕاستیدا بەشداری بەردەوام و درێژە دانی ئێوەی خۆشەویست و سەرجەم هاوڕێیە بەشداربووە خۆشەویستەکان بە تەوەر جێگای ڕێز و دەست خۆشییە و هیوادارم بەردەوام لە هەوڵ دان دابن بۆ پێشخستنی یانە بە گشتی و ئەم بەشە بە تایبەتی ... ماندوو نەبن، هەر بژین


لهسهر هێڵ نییه





دوا شرۆڤە بۆ ئەم تەوەرە:
دەست خۆشی لە سەرجەم ئەو خۆشک و برا بەڕێزانە دەکەم کە ئەرکیان کێشاوە و بە بیر و بۆچوونە جوانەکانیان ناوەڕۆکی ئەم تەوەرەیان دەوڵەمەند کردووە، خۆی لە خۆی دا هەر پیتێک کە نووسراوە سۆپاسیەکە بۆ ئەم هاوڕێ خۆشەویستانە ... هەروەها سۆپاسی ئەو ئەندامانەش دەکەم کە بە هەست لەگەڵ تەورەکەمان بوون و توانیبێتیان سوودێک لەم گفۆگوویە وەرگرن.
سەرژمێری:
ژمارەی بەشداربووان: 6 ئەندام
ڕەگەزی نێر: 3 ، ڕەگەزی مێ: 3
مەبەست:
لەم تەوەرە دا مەبەست لەوە بوو ئایا تا چەند دزی لە نێو دنیای نێتی کوردی هەیە لە لایەنی کۆپی کردنی بابەتی نێوان یانە و ماڵپەرەکان ... هەروەها خستنە ڕووی هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە و لایەنە خراپەکانی و کاریگەری لەسەر دنیای نێت، هەروەها گەڕان بە دوای چارەسەری گۆنجاو دا لە پێناو لەناو بردنی ئەم دیاردەیە.
بۆیە هەر بۆ ئەم مەبەستە بە درێژایی تەوەرەکە ئەم پرسیارانەمان هێنایە بەر باس و بۆچوونیان لەسەر درا:
• نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر ماڵپەرەکان هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم دیاردەیە ؟
• چ هۆکارێک وا دەکات ئەم دیاردەیە بوونی هەبێت ؟ بە تایبەت لە نێو یانە و مەکۆکان ؟
• ڕات چیە بەرامبەر ئەم دیاردەیە کە کەسانێک دەیانەوێ لەسەر حسابی ماڵپەرانیتر خۆیان پێشبخەن ؟
ئەنجام:
بە پێی بەشداری سەرجەم ئەو بەڕێزانەی بەشدار بوون و بۆچوون و تێڕوانینی خۆیان نووسیوە ئەوەمان بۆ ڕوون ئەبێتەوە کە ئەم دیاردەیە بوونی هەیە لە نێو ماڵپەر و یانە کوردیەکان، هەروەها زۆر بە ڕوونی درک بەم دیاردەیە دەکرێت و کەسانێک/لایەنێکی تا ڕادەیەک زۆر خۆیان بەم شتەوە بەستووتەوە و دەیانەوێ لەسەر حسابی ماڵپەرە پێشکەوتوو و چالاکەکان خۆیان پێشبخەن !!
لە پرسیاری یەکەم دا ئەندامان تێڕوانینی جیاوازیان هەیە و بە چەند لایەنێکەوە ئەیبەستنەوە بۆ نموونە خراپی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کە ناتوانن لەناو یانە و ماڵپەرەکانیان دا کۆنتڕۆل بخەنە سەر ئەم شتە، هەروەها زۆری ژمارەی یانە وماڵپەرەکان لەم کاتە دا و نەبوونی هیج یاسایەک بۆ ئەم دیاردەیە سەرچاەوەیەکی سەرەکیە، دیسان کەمتەرخەمیش لە خۆدی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دا کە بێ گوێدانە هیچ مەرجێک ئەم بابەتانە کۆپی دەکەن و لە ماڵپەر و یانەیتر دای دەنێن بۆ مەبەستی تایبەت.
سەبارەت بە پرسیاری دووەم بۆچوونەکان هۆیەکە دەگەڕێننەوە بۆ مەبەستی تایبەت وەک زیاد کردنی پلە و ژمارەی پەیام، هەروەها کەمتەرخەمی بەڕێوەبەران و نەبوونی شارەزاییەکی تەواو لە بوارەکەیان دا، بێگۆمان متمانە بە خۆ نەبوونی ئەندامان و هەست نەکردن بە بەرپرسیارەتی هۆکارە بۆ ئەم شتە ... لە لایەن ئەندامانەوە ئاماژە بەوەش دراوە کە زۆری ئەم یانە و ماڵپەرە کوردیانە بوونەتە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم دیاردەیە، لە لایەکیتریشەوە هەرزانی و ئاسان دەست کەوتنی نرخی هۆست و دۆمەین ڕێخۆشکەرە بۆ هەبوونی ئەم دیاردەیە.
لە دوا پرسیاریش دا تێروانین و بۆچوونی ئەندامان بە شێوەیەکی گشتی وایە کە ئەمە یەک لە دیاردە هەرە ناشرین و نابەجێیەکانە چۆنکە ئەم کەسانە/لایەنانە بەم کارە مافی کەس و لایەنیتر ئەخۆن و هیچ ڕێزێک بۆ هەوڵ و ماندوو بونیان دانانرێت، بۆیە زۆر گرنگە هەموو لایەک هاوکار بن بۆ نەهێشتن و نەمانی ئەم دیاردەیە.
چارەسەر:
لە کۆتایی دا ئەوەمان بۆ ڕوون بوەوە کە ئەمە یەک لە دیارترین ناشرینترین دیاردەکانی ناو جیهانی ئینتەرنێتە کە زۆر پێویستە کار لەسەر ئەوە بکرێ ئەم دیاردەیە بەرەو کەم بوون و نەمان بچێت، چۆنکە بەم هۆیەوە مافی چەندان کەس/لایەن ئەخۆرێت و هیچ ڕێزێک بۆ هەوڵ و ماندوو بوونیان دانانرێ ... لەم تەوەرە دا باس لە چەند ڕێگایەک کران بۆ باشتر کردنی جیهانی نێت و لەناو بردنی ئەم دیاردەیە، بەم شێوەیە:
1. کۆنتڕۆلی بەڕێوەبەران: دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەر ماڵپەرێک لە لایەن خۆیەوە چاودێرییەکی تەواوی ئەندامان و بابەتەکان بکات بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی کە ئەم بابەتە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە، هی خۆیەتی یان کۆپی کراوە ... بەو پێیەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانە و ماڵپەرەکان کەسانی شارەزا و بە ئەزموون بن و بتوانن لە ئاست ئەم دیاردەیە دا هەڵوێستیان هەبێت.
2. دانانی کۆدی دژە کۆپی کردن: ئەمەش بە دانانی کۆد دەبێت لە ناو ماڵپەرەکان و یانەکان بەوەی کە کۆپی کردنی بابەت ناچالاک بێت و خوێنەر و ئەندامان نەتوانن ئەو نووسراوانە کۆپی بکەن، خاڵی سەرکەوتوویی ئەم شێوازە بۆ ئەوە ئەگەڕێننەوە کە کەسانێک توانای ئەوەیان نەبێت بیر بکەنەوە و کار بە هزر و ڕای خۆی بکات، بێگۆمان توانای ئەوەسی نابێت سەر لە نوێ نووسراوەکە بنووسێتەوە !
3. سنوور دانان بۆ نرخی هۆست و دۆمەین: هەروەک ئاماژەی پێکرا لە خۆدی پرسیارەکان دا کە هەرزانی و نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر ناوەندی ئینتەرنێت هاندەرە بۆ هەبوونی ئەم دیاردەیە، کەواتە پێویستە یاسایەک و کۆنتڕۆل کردنێک لەسەر ئەم شتە دابنرێت و دەستکەوتن و کڕینی هۆست و دۆمەین مەرخی خۆی هەبێت، بەو مانایەی بەکارهێنەر لە نرخی ئەم تەکنەلۆجیایە تێبگات و بە لایەنی باشە بەکاری بهێنێت.
ئەمانە چەند شێوازێک بوون بۆ کۆنتڕۆل کردنی ئەم دیاردەیە، بەڵام شتێکیتر کە لە لایەن سەرجەم بەشداربووانەوە تیشکی خراوەتە سەر و بە گرنگی ئەبینن ئەوەیە کە هەر کەسێک لە لایەن خۆیەوە هەست بە بەرپرسیارەتی بکات لە ئاست ئەم دیاردەیە و ویژدانی خۆت بکات بە حەکەم کە ڕێ بە خۆی نەدات کارێکی وا بکات مافی چەند کەسێک/لایەنێک بخوات و ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونیان بگرێت.
هیوادارم ئەم تەوەرە جێگای ڕەزامەندی ئێوەی خۆشەویست بێت و توانیبێتمان لەگەڵ هاوڕێیان گفتۆگوویەکی وا دروست بکەین کە سوودی هەبووبێت بۆ گشت ئەندامانی خۆشەویست دووبارە سۆپاسێکی تایبەت لەو بەڕێزانە دەکەم کە ماندوو بوون لەگەڵ ئەم تەوەرە دا و بە تێڕوانین و بۆچوونە جوانەکانیان ئەم تەوەرەیان دەوڵەمەند کرد، ئەمەش جێگای ڕێز و دڵخۆشیە ودەست خۆشیان لێدەکەم، هەر تەمەن درێژ بن ... هەر هاوڕێیەکیش سەرنج و تێبینی و پرسیاری هەیە بە خۆشحاڵییەوە فەرموون ...
داوا لە سەرپەرشتیارانیش دەکەم تەنها دوو ڕۆژ ئەم تەوەرە بە چالاکی بمێنێتەوە بۆ ڕا و سەرنج و تێبینی و پرسیاری هاوڕێیان، دوای ئەوە ڕاستەوخۆ دابخرێت.
هەر بژین و سەرکەوتوو بن.
ساد کڵاون
لهسهر هێڵ نییه