❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌مه‌نی پایزی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-28 20:50:35

IBRAHEEM WEL
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-28
دواترین سه‌ردان: 2011-08-13
په‌یامه‌كان: 5
WindowsXPFirefox

ته‌مه‌نی پایزی

شێرکۆمه‌حمود
ته‌مه‌نی پایزی

پایز له‌گیانی گه‌ڵاکانی یاسینی ده‌خوێند و

ئاخه‌لێوه‌ی ته‌مه‌ن ده‌رگاکانی داده‌خست

درز که‌وتبووه‌ جه‌مالی دزراوت

بۆنکڕووزی ئێواره‌یه‌کی غه‌ریبت لێهه‌ڵده‌ستا

کێ ده‌یتوانی ئه‌و مه‌نگییه‌ بشله‌قێنێ

مه‌گه‌رحه‌کیمێکی شاره‌زا

هێی گیرخواردوو

ده‌ڵێن له‌وڵاتی مازنده‌رانێ

حه‌کیمێ هاتووه‌و

ئاوی حه‌یاتی پێیه‌

که‌ چوویته‌ لای ئاگاداربه‌

ورشه‌ی زولفت مۆمی به‌رده‌م کتێبه‌که‌ی

ڤووح نه‌کێشێ

ده‌شێ ته‌ون و داوێ هه‌بن...............رێت پێبگرن

ناحه‌زانێ به‌مه‌رگی عه‌شق.............جه‌زبه‌ بگرن

مه‌گه‌ڕێوه‌

بچۆ

بچۆ

هه‌واری تۆ وا گه‌نیوه‌

گوڵی تێدا قه‌ت ناڕوێ

بچۆ هه‌تا حه‌کیم ماوه‌

مۆمی به‌رده‌م کتێبه‌که‌ی

داگیرساوه‌

با............نزاکانت

خواسته‌کانت

ئارام ببن

بچۆمشتێ جۆری سپێده‌ لای ئه‌و بێنه‌

نزاکانت......................خواسته‌کانت

به‌ئارامی بخه‌وێنه‌

3 / 1 / 2006

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-29 10:19:41

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: ته‌مه‌نی پایزی

دةست خوش
هونراوةيةكى خوشة

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-30 11:53:07

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: ته‌مه‌نی پایزی

هؤنراوةيةكى جوانه
دةست خؤش

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-30 19:23:51

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: ته‌مه‌نی پایزی

ده‌ست خۆش زۆر هۆنراوه‌یه‌کی جوانه‌ 8

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-13 15:20:30

IBRAHEEM WEL
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-28
دواترین سه‌ردان: 2011-08-13
په‌یامه‌كان: 5
WindowsXPFirefox

Re: ته‌مه‌نی پایزی

سوپاس بۆ هه‌موتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net