.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









گوێ درێژه‌كه‌ی ی عوزه‌یر
( سه‌لامی خوای لێ بێت )
ئه‌م به‌سه‌رهاته چیرۆكی پیاوێكه كه خوای گه‌وره خۆی و گوێ درێژه‌كه‌ی كهلهگهڵیدابوو هه‌ردووكیانی بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ مراند پاشان زیندووی كردنه‌وه ، ئه‌مه له‌كوێ ڕوویداوه ؟ وه‌كه‌ی ئه‌مه ڕوویداوه ؟
خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا بۆمان باس ده‌كات كه عوزه‌یر ڕۆژێك له‌گونده‌كه‌ی خۆی ڕۆیشت سواری گوێ درێژه‌كه‌ی بوو وه‌خواردن و خواردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد و هه‌ڵی گرت به‌نیاز و مه‌به‌ستی گه‌یشتن و ڕۆیشتن بۆ گوندێكیتر * ئه‌وه‌بوو لهڕێگاكهیدا به‌لای گوندێكی گه‌نده‌ڵ و ڕووخاودا تێپه‌ڕی پاشماوه‌ی ژیانی تێدا نه‌بوو خانوه‌كانی ڕووخا بوون و دره‌خته‌كانی ووشك بوبون و خه‌ڵكی گونده‌كه مردبوون ، وه ئاژه‌ڵه‌كانیشیان مردار بوبونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا و هیچیان نه‌ما بوه‌وه ته‌نها ئێسكه‌كانیان نه‌بێت ، عوزه‌یر هیچ جوڵه و ده‌نگێكی نه‌ئه‌بیست له‌و گونده‌دا جگه له‌ده‌نگی با ! پاشان عوزه‌یر دابه‌زی له‌سه‌ر گوێدرێژه‌كه‌ی و خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ی له‌به‌رده‌می خۆیدا دانا پاشان ڕۆشت و ده‌گه‌ڕا و ده‌هات له‌دیمه‌ن و وێنه‌ی مردن و ڕزین وورد ده‌بویه‌وه له‌و گونده‌دا ئینجا له‌خۆی پرسی : خه‌ڵكی ئه‌م گونده مردوون وهئاژهڵهكانیشیان مردار بوونه‌ته‌وه و بوونه بهئێسكێكی پۆتاو و تێكه‌ڵ به‌خۆڵ و ڕزیوو وه‌خوا له‌ڕۆژی دواییدا زیندویان ئه‌كاته‌وه بهلاَم چۆن زیندویان ده‌كاته‌وه وه‌چۆن ئه‌و ئێسكانه به‌گۆشت داده‌پۆشێته‌وه پاشان ژیانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ، هه‌موو مرۆڤێك و هه‌موو ئاژه‌ڵێك وه‌كو پێش مردنی لێدێته‌وه ، چۆن ئه‌مه ڕوو ده‌دا ؟ خوا چۆن ئه‌مانه زیندوو ده‌كاته‌وه دوای مردنیان ؟ خوا ویستی كهدهسهلاَتی خۆی نیشانی عوزه‌یر بدات له‌زیندوو كردنه‌وه‌ی مردودا ئه‌وه‌بوو له‌وگونده ڕوخاوهدا عوزه‌یر مرد وه‌گوێ درێژهكهیشی مرد ، نادیار بوونی عوزه‌یر درێژه‌ی كێشا له‌خێزانه‌كه‌ی، خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕان و ده‌رۆشتن و باسیان لێوه ده‌كرد وهپرسیاریان له‌گونده‌كانی دراوسێیان ده‌كرد ده‌رباره‌ی عوزه‌یر وهپرسیاریان ده‌كرد له‌و قافلاَنهی ده‌هاتنه‌وه ده‌رباره‌ی عوزه‌یر ، بهلاَم كه‌سیان نه‌یان ده‌زانی عوزه‌یر له‌كوێیه !
ئه‌وه‌بوو عوزه‌یر شارایه وه و هیچ پاشماوه‌یه‌كی له‌دوای خۆیشی به‌جێ نه‌هێشت !!
هه‌تاوه‌كو خێزانه‌كه‌ی بێئومێدبوون له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌هه‌ندێكیان بهههندێكیتریان ده‌ووت : عوزه‌یر مردووه ! به‌ڵێ ، عوزه‌یر مردوه وه‌گوێ درێژه‌كه‌شی تۆپیوه ، كه‌س نه‌ی ده‌زانی عوزه‌یر و گوێ درێژه‌كه‌ی له‌و گونده ڕووخاوهدان ، ئینجا له‌دوای سه‌د ساڵ خوا ڕۆحی گه‌ڕانده‌وه بۆ عوزه‌یر وه زیندووی كرده‌وه له‌وشوێنه‌دا كه‌لێی كه‌وتبوو وه‌لێی پرسی* :[ كم لبپت ] چه‌ندت پێچووه ؟ واته چه‌ند ڕۆژت به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه له‌م گونده‌دا ، عوزه‌یر وای زانی كهنووستوه بۆیه ووتی : [ لبپت یوماً او بعچ یوم ] ڕۆژێك یا بڕه ڕۆژێك ، خوای گه‌وره فه‌رمووی : [ بل لبپت مئه عام ] وانییه به‌ڵكو سه‌د ساڵت پێچووه ، چی ؟! سه‌د ساڵ وه من له‌م گوندهدابووم ؟! به‌ڵێ ئه‌ی عوزه‌یر تۆ مردبوویت خوا زیندووی كردیته‌وه بۆ پرسیاری ئه‌و ڕۆژه له‌خۆت ناكه‌یت كه ده‌ت ووت : [ انی یحی هژه الله بعد موتها ] خوا چۆن دوای مردن ئه‌مانه زیندوو ده‌كاته‌وه ، وه‌بۆ ئه‌وه‌ی وهلاَمی پرسیاره‌كه‌ی خۆت بده‌یته‌وه خوای گه‌وره سێنیشانهی نیشان داویت :
1- خوا تۆی مراندوه سه‌دساڵ پاشان زیندوی كردویته‌وه .
2- سه‌یری خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ت بكه كه‌له‌گه‌ڵ خۆتتدا هه‌ڵت گرتبوو پێش سه‌د ساڵ ، ئه‌و خواردنه نه گۆڕاوه و نه كهڕووشی كردووه وهتام و بۆن و ڕه‌نگیشی نه‌گۆڕاوه ، چ دهسهلاَتێك ئه‌م خواردنه‌ی بۆ تۆ پاراستوه ؟ .
3- سه‌یری گوێ درێژهكهت بكه بوه بهئێسكێكی ڕزیوو ژیانی تێدا نییه بهلاَم ئێستا ده‌ست ده‌كات به‌جووڵه و هه‌موو ئێسكێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێی خۆی له‌له‌شی گوێ درێژه‌كه ، سه‌یری بكه بوه بهپهیكهرێك له‌ئێسك و ئائه‌و گۆشته دای ده‌پۆشێت تا ببێت به‌گوێ درێژێكی ڕێك و پێك و چاك بێته‌وه ، ئه‌وه‌بوو خوا روحی گه‌ڕانده‌وه بۆ گوێ درێژه‌كه . دوای ئه‌وه‌ی كه عوزه‌یر ئه‌م نیشانانه‌ی بینی ووتی : [ اعلم ان الله علی كل شئ قدیر ] تێگه‌یشتم كه خوا خاوه‌ن دهسهلاَته به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا ، ئه‌وه‌ی عوزه‌یری مراند وه‌پاش سه‌د ساڵ زیندوی كرده‌وه وه‌ئه‌وه‌ی ئێسكی گوێدرێژه‌كه‌ی به‌گۆشت داپۆشی و روحی گه‌ڕانده‌وه بۆی وه‌ئه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ی پاراست له‌هه‌موو ئه‌و ماوه زۆره‌دا وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌موو نیشانه‌یه‌ی نیشاندا دهسهلاَتدار و به‌توانایه له‌زیندوو كردنه‌وه‌ی مردواندا له‌ڕۆژی دواییدا ، ئینجا عوزه‌یر سه‌ركه‌وته سه‌رپشتی گوێ درێژه‌كه‌ی و گه‌ڕایه‌وه بۆ گونده‌كه‌ی ، سه‌د ساڵ تێپه‌ڕیوه هه‌مووشتێك گۆڕاوه لهگوندهكهیدا ، خه‌ڵكه‌كه و خانوه‌كانی و دره‌خته‌كانی ، هیچ كه‌سێك عوزه‌یری نه‌ناسیوه له‌گونده‌كه‌دا ته‌نها پیرێژنێك نه‌بێت له‌خێزانه‌كه‌ی خۆی كه‌چاوی كوێربوبو له‌كاتێكدا كه عوزه‌یر له‌ده‌رگایدا پیره‌ژنه‌كه پرسی : تۆ كێی ؟ ووتی : عوزهیرم . پیره‌ژنه‌كه ووتی : پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا عوزه‌یر سه‌د ساڵ لهمهوپێش ڕۆیشتوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، عوزه‌یر ووتی : بێگومان به‌ڕاستی من عوزهیرم ، پیره‌ژنه‌كه ووتی : عوزه‌یر پیاوێكی پارێزكاری چاكه‌كار بوو وهپاڕانهوهی گیرادهبوو ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌ویت داوا له‌خوا بكه چاوم بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه كه چاوی بۆ گه‌ڕاندمه‌وه سه‌یرت ده‌كه‌م و ده‌تناسمه‌وه ، عوزه‌یر پاڕایه‌وه و داوای لهخواكرد كه‌چاوی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ، ئه‌وه‌بوو خوا چاوی بۆ گه‌ڕانده‌وه و كاتێ سه‌یری عوزه‌یری كرد ووتی : پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا به‌ڕاستی تۆ عوزهیریت .
سەرچاوە /قورئانى پیرۆز نوسینەوەى /ئەستێرە٩٣ وەرگێران /براکەم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ده‌ستتان خۆش بێت و خوا پاداشتی به‌خێرتان بداته‌وه
له‌هه‌ر به‌سه‌رهاتێکی پێغه‌مبه‌ران په‌ند هه‌یه بۆ ئێمه گه‌ر بمانه‌وێ په‌ند وه‌ربگرین
هیوام وایه بێ به‌شمان نه‌که‌یت لهسوودهکانت به هاوڕێیانت
إن شآءالله سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌بن له ژیانتان
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆتان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بيت ئةستيره خان
دةستى براكةشت خؤش بيت
خواى كةوره باداشتى خيرتان باتةوه
سةركةوتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ ئێوە هاورێیان خۆشحالبووم بە پەیامەکانتان هەربژین و سەرکەوتوبن خوا پاداشتى ئێوەش باتەوە مەمنوونم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
