.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






هەڵمژینی دوکەڵی جگەرە دەبێتە هۆی کەڕ بوون 
– پسپۆڕانی زانکۆی پزیشکی لە شاری نیویۆرک لە توێژینەوەیەکی نوێدا بۆیان دەرکەوتووە کە هەڵمژینی دوکەڵی جگەرە مەترسی کەڕ بوون بە تایبەت لە ناو منداڵان و هەرزەکاران دوو بەرامبەر زیاد دەکات.
بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەری فیزورگ، دکتۆر ئەنیل لالوانی مامۆستای زانستی دەمار و فیسیۆلۆژی و پسپۆڕ لە بواری منداڵان لە نیویۆرک لەو بارەیەوە وتی: زیاتر لە نیوەی ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی بە ناچاری دوکەڵی جگەرە هەڵدەمژن لە ئەنجامدا ئەو کارەیان دەبێـتە هۆی تووشبوون بە کەڕ بوونیان.
دکتۆر لالوانی جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە ئەو ئەنجامانە پێمان دەڵێت چۆن رووبەرووی گرفتی جگەرەکێشان بە تایبەت لە شوێنە گشتییەکان و ماڵەوە ببینەوە و چارەسەری بۆ بدۆزینەوە هەروەها چەند کات جارێک پشکنینی پزیشکی بۆ گوێچەکەی منداڵەکانمان ئەنجام بدەین.
مەترسییەکانی نزیکبوونەوە بە دوکەڵی جگەرە بۆ ئەو کەسانەی کە جگەرەکێش نین زۆر ئاشکرایە ئەو کەسانەی کە لەگەڵ کەسانی جگەرەکێشدا ژیان بە سەر دەبەن زۆرتر لە مەترسی مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی سییەکاندان.
بە وتەی توێژەران، ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کەوا لە ژێر کاریگەری جگەرە کێشان دان لە مەترسی تووشبوون بە رەبۆ و هەروەها زیاتر لە 750 جۆری نەخۆشی هەوکردن لە گوێچکەیان دان، ئەو ئامارە لە لایەن ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە ئەمەریکا بڵاو کراوەتەوە .
ئەمە بۆ جاری یەکەمە پەیوەندی هەڵمژینی دوکەڵی جگەرە و کەڕ بوون پشت راست بکرێتەوە.
pna
لهسهر هێڵ نییه





dast xosh8=D



لهسهر هێڵ نییه



سلاو
لهسهر هێڵ نییه